٢٨\١٢\٢٠١٠
دابڕینی لیستێک
له پشکی خۆی دووباره‌کردنه‌وه‌ی مێژویه‌کی ٤٦ ساڵه‌ییه.
سه‌عید عارف باپیر
{ئه‌وه‌ی مێژووی
له‌بیربچێته‌وه، مه‌حکوم ده‌بێ به دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و
کاره‌ساته‌کانی رابردووی}
له سۆنگه‌ی بێ به‌ش کردنی لیستی گۆڕان له به‌رکه‌وته‌کانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی
جێ به‌جێ کاری عێراقی دا و ده‌ره‌نجامه‌کانی دا ، ڕوداوێکی مێژویی
مانگی مایسی 1964م دێته‌وه یاد ، کاتێک شۆڕشی ئه‌یلول به هه‌ردو باڵی
سه‌رۆکایه‌تی بارازنی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه ، له هه‌وڵی
گفتوگۆیه‌ک دابون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌رده‌می موشیر (عه‌بدوسه‌ڵام
عارف)دا .
له‌وکاته‌دا هێشتا جیابونه‌وه ڕوی نه‌دابوو به‌ڵام بارێکی ناسازله
نێوان باڵی مه‌کته‌بی سیاسی و باڵی سه‌رۆک بارزانی دا هاتبووه ئاراوه
. داشسواری بارزانی له‌وێدا به‌ره‌و مسۆگه‌ری ده‌چوو ، به‌بی ئه‌وه‌ی
بیر له دواڕۆژوو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌رو بزوتنه‌وه‌که بکرێته‌وه ،
به هه‌ڵکه‌وتنی ئه‌و هه‌له بارزانی باوک له‌و ڕۆژه‌دا زیاتر پاڵی به‌روداوه‌کانه‌وه
ده‌نا بۆ سه‌رخستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی .
له‌وێدا له‌سه‌ره‌تای مانگی 5\1964دا له شاره‌دێی ( خه‌له‌کان) ی نزیک
(دوکان) . وه‌فدێکی موشیر( عه‌بدولسه‌لام عارف) به‌سه‌رپه‌رشتی ( تاهیر
یه‌حیا) هاتبوو بۆ چاوپێکه‌وتن به نوێنه‌ری کورد بۆ گفت‌و گۆکردن له‌باره‌ی
مافه‌کانی کورده‌وه. وه‌کو چه‌نجاره‌ی گه‌مه‌کانی شه‌ڕو ئاشتی نێوان
شۆڕش و ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌رده‌مه‌کانی ، قاسم و ، کۆده‌تای 8
شوباتی 1963به‌عسی یه‌کان و ، ئێستا‌که‌ی موشیر دا . (*)
جیاوازی ئه‌م جاره له جارانی تر له‌وێدا بوو ، موشیر عه‌بدولسه‌لام
عارف تازه له‌ده‌ست به‌عسیه‌کانی هاوبه‌شی حوکمه‌که‌ی خۆی قورتار
کردبوو ، ده‌یخواست پشویه‌ک به‌خۆی بدات بۆ خۆکۆ کردنه‌وه‌یه‌کی تر .
هه‌روه‌ها بارازنی سه‌رۆکی پارتیش به‌هه‌مان شێوه ده‌یخواست پشویه‌ک
بۆ شه‌ڕی( 1961ـ 1964)ی سێ ساڵه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌که و ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێت
، بتوانێت وه‌کو موشیر خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی پاک
بکاته‌وه .
له‌وێدا کورد دوو جۆر وه‌فدی هه‌بوو .
وه‌فدی سه‌رۆک بارازنی پێک هات بون له ( سالح یوسفی ، عه‌زیز عه‌قراوی،
شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمود).
وه‌فدی مه‌کته‌بی سیاسی پێکهات بون له ( عه‌لی عه‌بدوڵا ،نوری شاوه‌یس
، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی ، جه‌لال تاڵه‌بانی ).
له‌کاتێک دا ئه‌م وه‌فده‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پرۆژه‌یه‌کی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی پێ بوو له چوارچیوه‌ی ئۆتۆنۆمیدا ، جیاواز له‌و ڕێکه‌وتنه ی
بارزانی و عه‌بدولسه‌لام ، که له پێشتر دا به‌ناڕونی و هاوپێچ به‌هه‌ندێک
به‌ندی نهێنی ڕیکه‌وت بون وه‌کو نێوانی دووکه‌س متمانه‌ی داب‌و به
موشیر عه‌بدولسه‌لام به‌وه‌ی ده‌یناساندو ده‌یگوت : (( المؤ من ، مؤتمن
)) واته که‌سی دیندار پڕ متمانه‌یه .له‌وێدا مه‌رجی جێ به‌جێ کردنی
ڕێک که‌وتنێکی بێ به‌ندو بێ پڕۆژه ته‌نها شتێک بوو له‌نێوان دو نیازی
بارزانی و موشیر دا ، که‌ته‌نها دڵ و نیازی بارزانی سه‌رچاوه‌ی پرۆژه‌ی
لامه‌رکه‌زی بوون ، وه‌کو په‌ندی(( الغایة في نفس یعقوب)) که‌زۆر کز و
که‌چ ترێک بوو له پرۆژه‌نوسراوه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه بابه‌تێکی ئاڵۆزتری مێژووه ، لێره‌دا ئه‌م ته‌نها
بڕگه‌یه‌ی لێ وه‌رده‌گرین.
به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئه‌وه بوو بارازنی جگه له ( جه‌لال تاڵه‌بانی)
نه‌یهێشت که‌سێکی تر له‌وه‌فده‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی چاویان به (
تاهیر یه‌حیا)ی نماینده‌ی موشیر بکه‌وێت ، ، له‌وێدا تاڵه‌بانی نوسراوی
پڕۆژه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ، گه‌یاندبویه به‌رده‌ستی( تاهیر یه‌حیا
).
( تاهیر یه‌حیا) پرۆژه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ره‌ت کردبۆوه‌و ، به‌بارزانی
گوت بوو ی ، ئه‌وه دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی یه‌و جیاکردنه‌وه‌ی (
شیمالی عێراق) ه له عێراق .
له‌وێدا هه‌لی مامه‌ڵه له نێوان بارزانی و ده‌وڵه‌تی عێراق دا دروست
ده‌بێت . بارزانی به وه‌فده عێراقیه‌که ده‌ڵێت ئه‌وه داوای من نیه
، به‌ڵکو داوای مه‌کته‌بی سیاسی و سکرتێره‌که‌یه‌تی .
ئیتر پاشماوه‌ی ڕوداوه‌کان ده‌زانین ، پشتگیری به‌ده‌ستهێنانی پبارزانی
بوو له‌لایه‌ن موشیر سه‌لامه‌وه دواتر ده‌رکردن و لێدانی باڵی مه‌کته‌بی
سیاسی و ئاودیوکردیان به‌دیوی سنوری ڕۆژهه‌ڵات و ئێران دا و ، دواتر فه‌سڵه
درامیه خوێناویه‌کانی شه‌ری ناخۆو براکوژی و باڵا ده‌ست بونی ده‌سه‌ڵاتی
بارازنی و خلۆر کردنه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی و چه‌واشه‌کاریه‌کانی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورده که تا ئێستا له‌وه ده‌چێت به‌فه‌سڵی تر‌و
له به‌رگی تری سه‌رده‌م دا ، به‌رده‌وامی ده‌کێشێت .
له جوعزی بازنه‌یه‌کی به‌تاڵ دا ، به‌گۆمی خوێن و خه‌باتی چه‌واشه‌کاریدا
هێشتا ده‌یخولێنینه‌وه .
ئه‌و پێچه‌به‌ده و‌ره نه‌فره‌تیه‌ی بازنه‌ی مێژووی چه‌واشه‌کاری
بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌و سه‌رده‌مه‌وه هێشتا سه‌ری به‌ته‌واوی واز و ڕه‌ها
نه‌بووه .
سه‌یره بۆ گه‌پجاڕی قه‌ده‌رله ڕۆژگارێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا ، له‌گه‌مه‌که‌دا
دژه‌کان له خانه‌یه‌ک دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و لایه‌نێکی نوێ ده خه‌نه‌وه
به‌ر کایه‌ی خۆیان ، خۆئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکارو میرات گری
بارزانی باوکه ، که‌چی سه‌رۆک کۆمار سته‌مدیده‌ی ئه‌وکاته‌یه.
له‌ئێستا دا هاو پشکی ئه‌مڕۆی میراتگری بارزانی یه ، له‌گه‌ڵ مالیکی
شیعه مه‌زهه‌بی ، ڕۆنیشتوی کورسی موشیر عه‌بدولسه‌لامی تونده‌مه‌زه‌بی
سونه‌ی 46ساڵ له‌مه‌پێش دا ، له‌مامه‌ڵه یه‌کی هاوجۆری ئه‌و کاته و
نادیموکراتیه‌یانه‌دا .
ئه‌م ڕوداوانه پارادۆکسی سه‌یرو ، یان جوت بونی ڕه‌های سه‌یر تری
تێدایه .
مایه‌ی و تێڕامانه بۆ سه‌رگه‌رمی که‌سانێک ئاره‌زوداری مه‌ته‌ڵ و هه‌ڵێنانی
نهێنی یه‌کان بن .
پاش 46ساڵ هێشتا له‌م سیناریۆیه‌ی ، بێ به‌ش کردنی لیستی گۆڕان له
ئیستیحقاقی ده‌سه‌ڵات به‌پێی خاڵ و پشکی ته‌وافوقی نه‌ته‌وه‌یی و رێژه‌ی
19% ده‌نگده‌ری کورد .( مالیکی) له سه‌رکورسی دیموکراتی عێراقه‌وه هه‌مان
سیناریۆی عه‌بدولسه‌لامی تاک ڕه‌و دوبات بکاته‌وه به‌شێوه ی سه‌رده‌میانه
.
ئه‌مه وانه‌یه‌کی گرنگه و فێرمان ده‌کات ، کورد هه‌مان شته لای عه‌ره‌ب
به‌دیموکرات و تاکڕه‌ویانه‌وه ، به‌سونه‌وه شیعه‌یانه‌وه ، ( پیاز)
لای ئه‌وان هه‌مان نرخی هه‌یه ، چی سوربێت یان سپی . ڕه‌نگاو ڕه‌نگی و
دیموکراتی بیدعه‌یه‌کن بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات .
( مالیکی) چی نه‌ما نه‌یکات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و خستنی به‌رامبه‌ره‌کانی
. ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم بوو به هۆی ئه‌وه‌ی (مالیکی)سواری ئه‌سپه‌که‌ی
خۆی بکاته‌وه ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م خزمه‌ته داشێکی سوار تر ده‌به‌خشێت به
سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر له داشسواری 46 ساڵی پێش ئێستای باوانی به‌هێزتر
بێت .
نامه‌وێت بچمه ناو بابه‌تی ئه‌وه‌ی مالیکی چۆن ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌کانی
کوردی خستۆته‌وه ماڵی کورد .
کوردیش وه‌کو له جوابی سه‌رۆکی هه‌رێم دا بۆ ڕوداوه‌که . دێت و چۆن
خۆی نه‌بان ده‌کات له مامه‌ڵه‌کان ، که‌چی پۆست وکورسی یه‌کانی ناو سه‌به‌ته‌که‌ی
، وه‌کو( گوێزه‌رو تێڵا )ڕا ده‌وه‌شینێت له ڕووی لیستێک دا که خاوه‌نی
نیو ملیۆن ده‌نگده‌ری کورده .
به‌ڵام خوابه‌وه‌ی ڕه‌حم کردووه ئه‌مڕۆ له هه‌مو شتێک دا وه‌کو دوێنێ
نیه ، تا لیسته‌که‌و ده‌نگده‌ره‌کانی به چه‌می ( ته‌یه‌ت) و ( چۆمان)
دا به‌دیوی ئێران و هه‌مه‌دان دا ڕه‌هه‌نده بکرێن ، ئێستا بواری فروان
تر‌و ڕونتر هه‌یه له دوێنێی (46) ساڵه‌یی مێژوی ڕابوردو ، خێرا‌و ئاسان
تر قولی ڕه‌ش و سپی تیا ده‌رده‌که‌وێت.
له سه‌ده‌ی 21 و سه‌رده‌می گلۆبالیزم و ماڵپه‌ره‌کانی هاوشێوه‌ی (
ویکیلیکس) دا ، نیو ملیۆن ده‌نگده‌ر ئیراده‌یه‌که ، ڕێژه‌ی 19% جه‌ماوه‌ری
کوردی ناڕازی ده‌گه‌یه‌نێت له‌ده‌سه‌ڵاتێک ، به‌و بنکه‌یه جه‌ماوه‌ریه
زۆر کارده‌کرێت ، جیا وازه له سه‌ده‌ی ڕابوردوو ، سه‌رده‌می خه‌فه‌کردنه‌کانی
جاران .
_______________________________
سه‌رچاوه:
*(خوارووی کوردستان و شۆڕشی ئه‌یلول بنیات نان و هه‌ڵته‌کاندن
1961ـ1975) له نوسینی ئیبراهیم جه‌لال . چاپی دووه‌م ــ چاپخانه‌ی
هیرمان ــ سوید ــ تیراژ 500ساڵی 1999، ڵاپه‌ڕه‌ی ( 163 ـ 164).
23\12\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|