په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١١\٢٠١٠

دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڕیاری ٣٩ دەکاتە

 بنەمای ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەران بۆ بەغدا.

 

 
بەپێ بڕیاری سەرۆکی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ "پێویستە تەواوی ولاتانی ئەوروپا رێز لە بڕیاری 39 بگرن بۆ هەموو عیراقیەک کە نایەوێت بەزۆر دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە.


دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ناوەندی هەواڵگری سەبارەت بە دەرکردنی ئەو بریارە ووتی"ئەم هەڵویستەی دادگای ئەوروپا نیشانەی ڕاوەستانە لەسەر واقعێتی ئیستای عێراق و بەرهەمی هەوڵێکە کە فیدراسیۆنی سەراسەری وریکخراوەکانى پەنابەرى لەدیژەی خەباتیکدایە لەدژى ناردنەوەى پەنابەران لەچەندسالى رابردوودا گرتویانەتەبەر، هاوکات ئەمە دەستکەوتێکیشە کەپێویستە بۆبەرگرتنى بنەرەتى بەسیاسەتى بەزۆرناردنەوەى پەنابەرانى عیراقى بەدەستەوە بگیرێت".

دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"دەرکردنی بریارێکی وا لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراقی بەتەواوی توانایەوە خزمەت بە سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران کردوە و حکومەتی هەرێمیش خۆی لەداواکاریەکانی پەنابەران ئەدزیەوە بەڵام ئەم بریارە دەتوانێ دەستکەوتێک بێت لەپێناو پێداگرتنی پەنابەران بۆ مانەوەیان لە وڵاتە ئەوروپایەکان لەسەر بنەمای ئەو واقعیتە تاڵەی کە ئەم دەزگایە پێ لەسەر ڕاستیەکانی داگرتووە، هیوادارین بریاری 39 پایەیەک بێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ڕەوشی پەنابەرانی عێراقی".


دەشتی جەمال داوای لە پەنابەران کرد " بە پەلە پەیوەندی بکەن بە پارێزەرەکانیان بۆ سود وەرگرتن لەو بریارەو ڕاگرتنی خەتەری سیاسەتی دیپۆرت لەسەریان. هاوکات داواکارم پەنابەران بە پەرۆشەوە ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتوو بکەن و لەژیر چەتری فیدراسیۆندا کۆبنەوە".

بۆ پەیوەندی گرتن بە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە فەرەنسا پەیوەندی بگرن بە ژمارەی:0033388412018 وە بە فاکس کەیسەکانتان رەوانە بکەن بە ژمارەی :0033388412730


بۆ بینینی بریارەکە بڕوانە ماڵپەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
.

 


ناوەندى هەواڵگرى فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانى عێراقى
3\11\2010 - هۆلەندا
www.federationifir.com