١٧\٦\٢٠١١
دادگایکردنی
ملادیچه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ.
شوان سدیق
له ماوه‌کانی رابردوودا به‌ده‌ستگیرکردنی (راتکۆ
ملادیچ) سه‌رکرده‌ی پێشووی هێزه‌کانی سربی بۆسنیا، بۆ زیان لێکه‌وتوانی
جه‌نگی بۆسنه‌و یوگسلافیای جاران و وڵاتانی تری جیهان، جێگه‌ی دڵخۆشی
بوو، چونکه (ملادیچ) یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که له جه‌نگی
بۆسنه‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، که له ناوچه‌ی سربینچیا سه‌رپه‌ره‌شتی
کوشتارگه‌ی به‌کۆمه‌ڵی له دژی هه‌زاران مرۆڤدا ئه‌نجامداوه.
ده‌ستگیرکردنی تاوانبارێکی وا بکوژ، تاوانباری ترت به‌بیر دێنێته‌وه
جا تاوانبار به‌رانبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ر تاوانباره و جیاوازی
نییه له‌هه‌رکوێیه‌ک بێت، واته ده‌ستگیرکردن و دادگایکردنی هه‌ر
تاوانبارێک که به‌شداری له قه‌تڵ و عامکردنی ئینساندا کردبێ زۆر
گرنگه هاوشێوه‌ی (ملادیچ) ده‌ستگیربکرێ و بدرێته دادگا!
سه‌باره‌ت به میله‌تی کورد تاوانباری جۆراو جۆر هه‌ن که ده‌ستیان له
کوشتنی خه‌ڵکی ئێمه‌دا هه‌یه و تا ئێستاش ئه‌وان نه‌گه‌یشتوون به مه‌رامی
خۆیان، چونکه ئێمه له بیرمان نه‌چووه و ناچێت، له‌هه‌ر تاکێکی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه بپرسیت پێت ده‌ڵێت ئه‌و جاش و ئه‌نفالچیانه‌ی که‌ده‌ستیان
هه‌بووه له کوشتنی هه‌زاران خه‌ڵکی بێتاوانی کورد ئه‌مڕۆش وه‌ک "باسکی
بانان" دێن و ده‌چن، یان لێره‌و له‌وێ له فرۆکه‌خانه به‌ناو نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی
کوردستان تاوانبار ده‌رباز ده‌کرێ و تۆمه‌تباریش دێته‌وه بۆ وڵات،
زۆرجاریش پارێزگاری لێ ده‌کرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێن و بدرێنه
دادگا.
به‌هه‌رحاڵ داماننا له سایه‌ی سه‌ری حزبی ناسیۆنالیستی کوردی‌دا ئه‌و
که‌سانه‌ی به‌شدار بوون یان ده‌ستیان له کوشتنی (180) هه‌زار ئه‌نفال
و کوژرانی (8)هه‌زار بارزانی و (5) هه‌زار له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌یه
هه‌روا به‌سانایی ده‌ربازیان بوو چونکه خه‌ڵکی کوردستان ئومێدی به‌وه‌نییه
تا ئه‌م دوو حزبه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بن، که‌سانێکی تاوانباری جه‌نگی
کورد و به‌عس که ده‌کرا پێشتر کورد کوژی له‌لایه‌ن به‌عسی شۆڤێنیه‌وه
ئه‌نجامده‌رانی دادگای بکرابانایه!
ئه‌گه‌ر بگوترێ دادگایکردنی ئه‌و جاش کۆنه مسته‌شاره کوردانه‌ی سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس که‌یسه‌که‌یان نارۆشنییه‌کی پێوه دیاره یان به‌هۆکاری
جیاجیا پارتی و یه‌کێتی نایانه‌وێ که‌سێک له‌و تاوانبارانه دادگایی
بکرێن بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌ر چه‌واشه کارییه چونکه پارتی و یه‌کێتی
بێئنسافی ده‌که‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یام و گوتارانه‌ی خۆیان که
بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمان په‌روه‌ری ده‌که‌ن و زۆر جار له بۆنه
و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سوێند به‌گیانی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌خۆن
که به‌ده‌ستی ئه‌نفالچی و به‌عسیزمه‌کان شه‌هید کراون، که‌چی له هه‌موولایه‌ک
باشتر ده‌زانن کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالچین.
به‌داخه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه یان بمانپه‌رژێته
سه‌ر ئه‌وه‌ی که ستراتیژییه‌کی ئه‌خلاقیانه‌مان بۆ پێداچوونه‌وه به‌و
رابردووه تاڵانه‌ی که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هات، شه‌ڕی نه‌گریسی
ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌کێتیش هه‌ڵگیرسا، که ئه‌و حزبانه خاوه‌ن دوو
هێزی میلیشابوون به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران گه‌نج و لاوای کوردستان بوونه
قوربانی سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌و
دووحزبه خاوه‌ن میلیشیایه چه‌ندین که‌س بێ سه‌روشوێن بوون.
تاهه‌نووکه‌ش که چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی وه که‌سوکاری ئه‌و
بێسه‌ورشوێن بوانه‌ی شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سوکاریانن
یاخوود ئه‌و دووحزبه که ده‌ستیان له کوشتنی سه‌دان گه‌نج و لاوی ئه‌و
وڵاته‌دا هه‌یه وه‌ڵامێکی روونیان بده‌نه‌وه، که هیچ نه‌بێ به‌قه‌د
گفتوگۆیه‌کی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، چونکه پێموایه پرسی ئه‌و
بێ سه‌روشوێن بووانه هێنده‌ی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان
گرنگه.
ئاسه‌واری ئه‌و جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه تائێستاکه‌ش سارێژ نه‌بووه
جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سایکۆلۆژی و په‌روه‌رده‌ی و فه‌رهه‌نگی و
ئابورییه‌وه سه‌رتاپا کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی خه‌ته‌رناک برد،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌نجامدامده‌رانی هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌و جه‌نگانه که‌سیان
ده‌ستگیر نه‌کراون و نه‌شدراونه‌ته دادگا.
ئه‌گه‌ر بۆ بۆسنه‌ییه‌کان ده‌ستگیرکردنی (ملادیچ) یه‌کجار گرنگ بێت،
بێگومان ده‌ستگیرکردن و دادگایکردنی سه‌رانی ئه‌نفالچی و کۆنه‌مسته‌شاره
تاوانباره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری دروشم و بکوژی ئینسانه‌کانی
شه‌ڕی ناوخۆ بوون، ده‌یان جار بۆ خه‌ڵکی ئێمه گرنگه.
هه‌رچه‌نده که‌سانێکی زۆر له‌ناو حزبه ناسۆنالیسته‌کانی سربستان
پاڵپشتی له (ملادیچ)ی تاوانبار ده‌که‌ن، که دوای 16 ساڵ خۆحه‌شاردانی
هاته ده‌ستگیرکردن، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌کان روون و ئاشکران، که ناو
براو راده‌ستی دادگا ده‌کرێ و سزای یاسایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وان ده‌مێکه بێ ئومێد بوون له
یاسایی ئه‌و وڵاته چونکه ئه‌سته‌مه تا یاسا به‌وشێوه‌یه بێ و چه‌ند
بنه‌ماڵه و خێڵێک حکومڕانَی کوردستان بکه‌ن، تاوانبارانی ئه‌نفالچی
راده‌ستی دادگا بکرێن، یان سه‌رانی شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتی له کوردستان
بدرێنه ده‌ست دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاوه حزبیانه‌ی که
به‌ئاشکرا دیارن ده‌ستیان سووره به خوێنی ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و
هه‌ڵسوڕاوی کۆمۆنیسته‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ندین رووداوی تر که
قوربانی جیاجیای لێکه‌وتۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|