په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١٣

دادگای مێژوویی بۆ ێباز و خورشید شێرە)کان چی دەبێ!؟

قادر نادر       


چەند ساڵێکە، هەموو ئەو تاوانانەی پارتی و یەکیتی ئەنجامیان داوە و ئاگاداربومە، هەولم داوە بینوسمەوە و یادی بکەمەوە، ئامانجیش لێی بەفاکت کردنی تاوانەکانی ئەو بەرپرسانەیە کە ئەمڕۆ وەک بەعسیەکان بەناو خەلک کەوتونە. کە دەبێ بڵێین راستە ئەمرۆ نووسینی چەند دێرێکە، بەلام سبەی لەسەریان دەبێتە بەڵگە و گەواهیدان.

 

یەکێک لەم تاوانانە، گوللەبارانکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم دەزگای ئاسایشەکەی هەولێری ٢٦/٠٨/١٩٩٢ ، کە ئەمرۆ ٢١ سال بەسەری دا تێدەپەرێ . ئەوەندەی بیرم لێ کردبیتەوە ، ئەمە یەکەم خۆپیشاندانە دەسەلاتی کوردی، بە گوللە وەلامی داوەتەوە و قوربانی لە شەهید و بریندار و زیندانی سیاسی لێ کەوتۆتەوە.
بۆزانیاریی پتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانە سەیری ئەم ٢ لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da9fe09b
http://www.kurdistanpost.biz/nuseran/qadr_nadir/kadirNadir27.pdf


راستە پێشوو لە هەولێر خۆپیشاندانی تر ئەنجام دراوە، بەلام لە دژی بەعس یان شەهید و برینداری لێ نەکەوتۆتەوە، بۆیە دەکری بگوترێ هەولێر لە مەشدا یەکەم شارە کە تاوانی هاوشیوەی کۆمەلکوژیەکەی ١٧ شوباتی سلێمانی ٢١ سال لەمەوبەر بەرامبەری کراوە ، کە بە داخەوە لەوکات دا، پارتی و یەکیتی، چەندین تاوان و خۆپیشاندانی ئاوایان بەسەر دەنگە ئازادیخوازەکان دادەهێنا ، بێ ئەوەی ، یەک رۆژنامە و مینبەری راگەیاندن ، بوێریان هەبێ بیکەنە هەوالیش!!
 

د. پشتیوان عەبدولا ئەمساڵ لە نووسینێکدا ، وەک شاهیدێکی راستەوخۆ لەسەر گوللەباران کردنی خۆپیشاندانی ٢٦ی ئابی ١٩٩٢ تاوانێکی تری ئەو بەرەیە و بەرپرسە سەربازیەکان ، بەتایبەتی (رێبازی یەکێتی ) هەڵمالی، کە بۆ زۆرێک لەخەلک جێگای شۆک بووە ، کەدەبێ سەرلەنوێ بەهەموو لێکدانەوە سیاسی و بەرپرسەکان دابچێنەوە کەئەمانە چ دەبل مٶرال و مەخولقێکی قیزەوەنن ئەویش کوشتنی منالێکی ٤ بۆ ٥ سالی لەوکاتەی کەگوللە بەسەری کەوتبێ ، ئەویش چووە ئامیری هەناسەدانی لەسەر هەلگرتوە لەبەرچاوی دایکی و چەندین هاولاتیدا ، ئەم جۆرە تاوانانە زۆر جار بەعسیش خۆی لەقەرەی نەداوە ، کاتێ پێشمەرگەیان بەدیلی و بەبرینداری گرتوە ، سەرەتا تیماریان کردوە ، جگە لەوکاتانەی کەپیاوەکانی ئەمن لەکاتی ئەنفال و هەلەبجەدا هاتونەتە ناو نەخۆشخانە و بریندارەکانیان بردوە و کوشتوە ؟ بۆیە ئەو تاوانەی ڕێباز و بەرەی کوردستان بۆ ئەبەد دەبێتە لاپەرەیەکی ڕەشی قەترانی لەمێژویدا ، تازە هیز نییە رێباز لە سیفەتی جەلاد و ناپاکەوە بکاتەوە بەقوربانی و نیشتمان پەروەر . جونکە ئەوە دادگای میژووە کە هاوسۆزی ، مردن ، خەباتکەری دوێنی بەرامبەر تاوانەکانی هەرگیز تەسکیە ناکات.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=31d8b4a1


ڕیباز لەگوتار و ئاخافتنی تا ئەورۆژەی بەدیلی لای پارتیش کوژرا وەک کادیرەکی کۆنی کۆمەلەی رەنجدەران لەهەژار دۆست و بیروباوەری کوردستانی خۆی نمایش دەکرد ، بۆیە ئەو روداوە ، بۆ زۆرکەس دەبێتە شٶک ، بەلام کەشاهیدێکی راستەوخۆ هەبێ وباسی بکات وەخودی ئەو بەلگەیەش لەنەخۆشخانە بەپێی کۆمینتیکی د پشتیوان تۆمارکرابێ ، ئەوا هیز نییە تازە لەو تاوانەی داماڵێ.


لەم بارەوە چەند زانیاریەکی ترم لەسەر دەبل مٶرالی ڕیباز نووسیە، بە تایبەتی کاتێ لەخۆپیشاندانی ١٤/١٠/١٩٩١ وەک بەعسیەکان بەناومان کەت، لەکاتێکدا تەنیا دەمانویست ئیدانەی بۆردمانی سوپای تورکیا دژبە گەریلاکانی پکک بکەین کەچی دواتر سوێندی لای شەهید رەئوف ئاکرەیی خواردبوو کەوەی زانیوە رەوتی کۆمۆنستن!!
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=690626290965543&set=a.101768756517969.3928.100000545348788&type=1&theater


یەکێک لەو تاوانبار و بریاردەرانەی تا ئیستا رونە کەئەم تاوانەی ئەنجام داوە بەڕیوبەری ئەوکاتی ئاسایشی هەوڵیر خورشید شێرە یە، وەک لەم بەلگەی خوارەوەدا دەردەکەوێ لوتبەرزانە بریاری تەقەکردن بەرامبەر خۆپیشاندەران دەدا ، لەکاتێکدا نوێنەری خۆپیشاندەران پێی دەلێ ، ئەوە بەرپرسیارەتیەکی مێژوویی و پر مەترسیە . دەلێ ، لەئەستۆی دەگرم ... بەلام ئایا ئیستاش هەمان لوتبەرزی ماوە و بڵێ لەئەستۆی تەقەکردن ئەو خۆپیشاندانە دەگرم ، یان دەبێت وەک جاشەکان پاساوی درۆ بهێنیتەوە . تاکە شتێک کەتاوانەکەی کەمتر دەکاتەوە دان بەوەدا بنێ ئایا کەسی لەو بەرزتر هاوبریار بوە لەگەڵی.

با هەموو ئەو بەرپرسانەی تائەمرۆش، لوتبەرزانە یان بەنهینی تاوان دەکەن با دلنیابن زوو یان درەنگ ئەم تاوانانەیان هەر ئاشکرا دەبێ ، بۆیە ئەگەر بەدادگایی کردنیشیان نەگەین ، ئەوا لاپەرەیەکی رەشی قەترانی پڕ لەتاوان شەرمەزاری بۆخۆیان و بنەمالەکانیان جێ دەهێلن کە لیرەدا دوو نموونە دەهێنمەوە:

 
١- بنەمالەی مشیری حەمە چەندین سالە هەول دەدەن ، یەک بەڵگە بدۆزنەوە یان گەواهیدەرێکی بەهیز بهینن ، لەسەر لابردنی ئەو ناپاکیەی ئاراستەی باپیرە گەورەیان کراوە . یەکێ لەو ڕیگایانەی گرتبویانە بەر ، پەیوەندیان بە د کەمال مەزهەر کردبوو ،بەلام ئەوەی بیتەوە بیرم د. کەمال لەسالی ١٩٩٦ نووسینێکی لەم بارەوە نوسی کەکرۆکەکەی ئەوەبوو لەناو هەموو بەلگەکانی بەریتانی کەبینیویەتی باسی ئەو تاوانەی مشیری حەمە ناکات.
٢- دوو سال لەمەوبەر بابەتێکم خوێندەوە، منداڵی یەکێک لەسەرۆک جاشەکان، ئازاری خۆی دەربڕی بوو کە ئەو چی بکات باوکی تاوانی بەرامبەر گەلەکەی کردوە بۆ دەبێت بە چاوی نامۆ و جیا لە قوتابخانە مامەلەی لەگەل بکرێ؟


بۆیە با ئەمرۆ لووتبەرزانە بریار بدەن، خەلک بگرن و بکوژن، ناپاکی لەگەڵ گەل و قەلەم بکەن، بەلام لەیادتان نەچێ، ژیان هەر ئەو ڕۆژانە نییە کە سوپایەک لە مرۆڤکوژ پیاوی هەلپەرست لە چواردەورتانە. ئەو ڕۆژەش هەر دێت گەر بە زیندوویش سزا نەدرێن ئەوا خەلک بێتە سەر گۆرەکانتان و نەفرەت بارانتان دەکات، هاوکات ئاوا دەبنە لەکەی میژوویی، بۆ منداڵ و نەوەکانتان پێیان شەرم بێ کە ئەوان لە نەوەی ئێوەن.

 

ماڵپه‌ڕی قادر نادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک