داکۆکیکه‌ران له مافی مرۆڤ، تێکۆشه‌ران له دژی جینۆساید‌ی کوردستان.
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پێشوازی گه‌رمتان له هه‌موو تێکۆشه‌رێکی کوردپه‌روه‌ر به‌وپه‌ڕی سینگ فراوانی و خۆنه‌ویستی. هیوادارم به‌زووترین کات به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌کمان ڕێکخراوی چاک له چوار چیوه‌یه‌کی نوێ به قه‌باره‌ی چالاکیه‌کانی له‌کوردستان و هه‌نده‌ران، وه‌ک ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ و بێ‌لایه‌ن دابڕێژینه‌وه. چوونکه زۆر ده‌مێکه ڕێکخراوی چاک وه‌ک ئه‌مرێکی واقع به کردار و چالاکیه‌کانی له‌کوردستانی باشور و هه‌موو پارچه‌کانی تر به‌تایبه‌تی و دونیا به‌گشتی جێگای خۆی کردۆته‌وه. بۆیه جێگای شانازیه بۆ هه‌موو مرۆڤێکی دڵسۆز به گه‌ل و خاکه‌که‌ی که خۆنه‌ویستانه ده‌ست خۆشانه له یه‌که یه‌که‌تان بکات و شان به‌شانی ئێوه تێبکۆشێت بۆ زیاتر سه‌لماندنی مه‌ینه‌ت و کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌مان ، وه‌ک جینۆساید به دنیا ناساندنی. ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه به بیرێکی قوڵتر و دوربینانه‌تر مێژووی کۆمه‌ڵ کوژی و جینۆساید کردنی گه‌لی کوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ بنوسینه‌وه و به‌دیکۆمێنتێرنی بکه‌ین و به‌دنیای بناسێنین .
پێش بێسه‌رو شوێن بوونی بارزانیه‌کان ، کیمیا بارانی شێوه‌سانان و هه‌له‌بجه وبادینان، له ناوبردنی 182000 مرۆڤی کورد به‌ناوی ئه‌نفال و وێران کردنی زیاتر له 4000 گوند و شار و شارۆچکه، ده‌یان کۆمه‌ڵ کوژی و مه‌ینه‌تی ترکه به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانیان هێنا. بۆ یه‌که‌مین جار به‌عسیه‌کان له 24. 04. 1974یه‌که‌م زانکۆی شۆڕ‌شیان به‌چه‌کی قه‌ده‌غه کراوی نێو ده‌وڵه‌تی له بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ شه‌هید کرد ، که بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر له 360 زانکۆیی و ژن و منداڵ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره. جێگای خۆیه‌تی وه‌ک یه‌که‌م ده‌ست پێکی جینۆساید‌ی کورد ئه‌م تاوانه له‌مێژووی به‌عسیه‌کان تۆمار بکه‌ین. چونکا پێشتر کۆمه‌ڵ کوژی له‌وه گه‌وره‌تریان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان نه‌هات بوو. هه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ش بوو. بوو به هه‌وێنی ڕقی پیرۆز و خۆنیشاندانه‌کانی 1982، 1983 و 1984 تا ڕاگوێزانی شاری قه‌ڵادزێ و هه‌موو ناوچه‌ی پشده‌ر له 25-06-1989 و ته‌خت کرنی له‌ڕۆژی دواتردا.
یه‌کگرتو تربێتڕ ڕیزه‌کانی که‌س و کاری قوربانیانی جه‌نگ تاوانکار و جینۆساید کراوانی کوردستان و دونیا. له پێناوی بار بوو کردنه‌وه‌ی مافه‌کانیان و دابین کردنی ژیانێکی ئاسواده له کوردستانێکی ئازاد، سه‌ر به‌خۆ و تۆکمه له به‌دیهێنانی دادوه‌ری کومه‌ڵایه‌تی.
لاهای 28-05-2008
|