ده‌بێ
مه‌به‌سته‌کانی پشتی په‌رده‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کامانه بن؟
ع. و
.خه‌نده‌ڕه‌ش
له‌م جیهانه‌دا زۆرن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قه‌زاو قه‌ده‌ر یان
چاره‌نووس هه‌یه. ئه‌وانه پێیانوایه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی له‌دایک بێت،
هه‌موو کردار و ئاکار و گوفتار و ژین و مردنی به‌بێ که‌موکووڕی له
ده‌فته‌رێکدا نووسراوه و بۆی دانراوه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و جۆره
بیرکردنه‌وه‌یه ڕاست بێت، ده‌کرێ بڵێین به داخه‌وه ئێمه‌ی کوردیش
له ئه‌زه‌له‌وه له نێوچاوانمان نووسراوه که دره‌نگ له شت
تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ریش ڕاست نه‌بێت، بۆی هه‌یه گوێچکه‌مان گران بێت و
په‌یڤه‌کانی لایه‌نی ئاخێوه‌ر به‌باشی نه‌بیسین... بۆیه تا کلکی
گایه‌که نه‌بینین نازانین لاشه‌که‌ی گووراوه و کراوه‌ته کووپه‌ی
قاورمه‌وه.
ساڵی2003، واته دروست کاتی ڕووخانی ڕێژیمی سه‌ددام سه‌رده‌میکی زێڕین
بوو بۆ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ
ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری و مه‌تره‌حکردنی خۆیان له ئاستی
هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان له
که‌مپه‌کانیاندا دانیشتبوون و خه‌ونی سوور و سه‌وزیان به
ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌دیت؛ و لایان وابوو ئه‌مریکا چۆن ڕێژیمی به‌عسی بۆ
ئێراقییه‌کان ڕووخاند، ئاوایش کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وان تێک‌وپێک
ده‌دات؛ و ده‌ڵێت فه‌رموون کۆمپانیاکانتان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن و
ده‌سه‌ڵاتتان بسه‌پێنن. هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که
ڕۆژێک حکومه‌تی ئێراق هه‌مان پێشنیاره‌کانی ساڵی 1989ی حیزبی به‌عسیان
ده‌خاته‌وه به‌رده‌م. "یان چه‌کدانان و دانیشتن له که‌مپی
په‌نابه‌ریدا، یان به‌جێهێشتنی خاکی ئێراق".
له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌م له ڕێگای تایبه‌ت و هه‌میش له
ڕێگای ماڵپه‌ڕکانی ئه‌نته‌رنێته‌وه بابه‌تی خه‌باتی چه‌کداریم
هێناوه‌ته ڕۆژه‌ڤه‌وه؛ باسم له‌وه کردووه که حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانی ئێراق ناتوانێت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان بۆ ڕزگار بکات.
هه‌روه‌ها ڕوونم کردووه‌ته‌وه که پاراستنی ئه‌زموونی باشوور چیتر
ئه‌رکی یه‌که‌می کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه خودی
کورده‌کانی باشوورن که گه‌ره‌که ڕه‌وشی ناسکی هه‌رێمه‌که ده‌رک
بکه‌ن؛ و له‌به‌رامبه‌ر خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه
ڕێبه‌رانی ئه‌و حیزبانه تا ئێستایش هه‌ر ئه‌و وته‌یه دێننه‌وه زمان
که "گوایه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی
کوردستانی ئێراقدا فیداکاری ده‌که‌ن". ئه‌مه که‌ی فیداکارییه که
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکرێته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵێک دز و
جه‌رده و خۆسه‌پێن و ملهوڕ؟! ئه‌مه که‌ی فیداکارییه که سه‌دان
ڕۆڵه‌ی دلێری ئه‌م میله‌ته وه‌ک برخی به ده‌ستو پێ به‌ستراو بدرێنه
ده‌ستی قه‌ساب؟ ڕێبه‌رانی باشوور له‌مێژه ده‌سته‌وه‌ستانی و بێتوانایی
خۆیان سه‌لماندووه. ئه‌مانه خشت و بلۆک له‌سه‌ریه‌ک داده‌نێن و
بازاڕی کڕین و فرۆشی خۆیان گه‌رم ده‌که‌ن نه‌ک ده‌وڵه‌ت– نه‌ته‌وه
بنیات بنێن! هه‌ر که‌سێک پشتی به‌مانه به‌ستووه پشتی شکاوه.
ئه‌مانه چه‌ند جار پشتی گه‌ل و شۆڕ‌شیان شکاندووه؟
ئێستا که باسی ده‌رکردنی موجاهیدنی خه‌ڵق له هه‌موو کاتێک جیددیتره،
و چاوه‌ڕوانی هیچ چه‌شنه پاشه‌کشه‌یه‌کی لێناکرێت؛ له لایه‌کی
تریشه‌وه باسی کۆنگره‌یه‌کی گوایه نه‌ته‌وه‌یی پێکهاتوو له هه‌موو
حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی له ئارادایه، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات
ترسیان لێ نیشتووه؛ و بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له
کۆنگره‌که‌دا وه‌ها داوا یا پێشنیارێکیان بخرێته به‌رده‌م چ
هه‌ڵوێستێکیان هه‌بێت؟! ئێستا هه‌موویان تاساون و له دڵه‌ڕاوکێدا
ده‌ژین؛ په‌رته‌وازه و لێکدابڕاون، هه‌رکه‌س له ئاوازێک ده‌خوێنێت،
هه‌ر لایه‌نه‌ی سه‌ری خۆی به شوێنێکه‌وه گرێداوه و... له‌سه‌ر هیچ
شتێک کۆک نین؛ ته‌نیا شتێک که هه‌موویان له‌سه‌ری هاوده‌نگن ئه‌وه‌یه
که هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی گشتی به‌یه‌که‌وه ناکه‌ن. هه‌تا وه‌هایش
بمێننه‌وه زیاتر له گه‌ل و جه‌ماوه‌ر داده‌بڕێن و پاکتاوکردنیان
ئاسانتر و مسۆگه‌رتر ده‌بێت.
تی
گه‌ره‌که حیزب و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ر له قه‌بووڵکردنی
داوه‌تنامه‌ی به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، پرسیار له
به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگره‌که بکه‌ن ئایا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چ
مه‌به‌ستیک گرێ ده‌درێت؟ گرنگیی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م کاته‌دا
چییه؟ با داوا بکه‌ن ئه‌جێندای کاره‌کانی کۆنگره‌یان بخرێته
به‌رده‌ست. ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چه‌کداماڵین له پ ک ک
یه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه نییه.
حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک چۆن ساڵی 1993 بڕیاری لێدان و کۆکردنه‌وه‌ی
باره‌گاکانیانی ده‌رکرد و به‌کرده‌وه‌ش جێبه‌جێیکرد، با ئێستیاش هه‌ر
خۆی ئه‌و ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆ. بۆچی له کاتی خواردن و گیرفان
ئاخنیندا هیچکه‌سیان له یاد نییه، به‌ڵام له خیانه‌تدا هه‌مووان
ده‌که‌ن به هاوبه‌ش؟ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی نێو
ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه‌تیی ئێراق- ئه‌مریکایه که داوا ده‌کات جێگا
و ڕێگا به نه‌یارانی دوڵه‌تانی دراوسێ نه‌درێت (که حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه)، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره و گه‌ره‌که
حیسابی زۆر جیددیی بۆ بکرێت. پێویسته ئه‌و حیزبانه ئه‌وه‌نده
شه‌هامه‌تیان هه‌بێت که جارێک له به‌رامبه‌ر گوشار و ناعه‌داڵه‌تی و
خیانه‌ته‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا بڵێن نا! پێویست ناکات له
کۆنگره‌یه‌کدا به‌شداری بکه‌ن که ئاگری شۆڕش و به‌رخۆدانی کورد له
دوو پارچه له گه‌وره‌ترین پارچه‌کانی کورستان‌دا خامۆش ده‌کات.
هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ زۆر له سیاسه‌ته‌کانی پ ک ک کۆک نیم، به‌ڵام
ناهه‌قییه‌کی زۆره ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌رمی نواندنه‌ی پ ک ک له
به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک‌دا هه‌ست پێنه‌کرێت؛ و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو
گوشاره سیاسی و دیپڵۆماتیک و سه‌ربازییه‌ش که ده‌وڵه‌تی تورک
خستووه‌یه‌ته سه‌ری، له‌لایه‌ن کورده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدانانی
لێبکرێت. له‌مه‌ش ناهه‌قیتر ئه‌وه‌یه که داوا له حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات بکرێت چه‌ک دابنێن؛ له کاتێکدا که به کرده‌وه ماوه‌ی
نزیک به 15 ساڵه خه‌باتی چه‌کدارییان وه‌لاناوه و له که‌مپی
په‌نابه‌ریدا ده‌ژێن. به‌داخه‌وه ڕه‌وشه‌که ئاوا بڕوات، حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌شدا چه‌ک نه‌کرێن، زۆری نه‌ماوه و
نۆره‌یان ده‌گات. ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که هه‌تا
سه‌قامگیری له به‌غدا زیاتر بێت، گوشاره‌کانی سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی
پتر ده‌بێت، تا گوشاریش له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زیاتر بێت، پتر
ده‌که‌ونه ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ره‌وه. له لایه‌کی
تریشه‌وه، تا حکوومه‌تی به‌غدا پتر له ئێران بێمننه‌ت بێت،
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له باشوور بۆ شکست دانی به‌غدا زیاتر ده‌چنه
ژێر فه‌رمان و داواکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه. بێگومان به‌شێک
له گرنگترین داواکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش فه‌وتاندن و
نه‌زۆکاندنی ڕێکخراوه کوردییه‌کانی دژبه‌ری خۆیه‌تی له باشووری
کوردستان. که‌واته جێی خۆیه‌تی به قووڵی و به کۆمه‌ڵ بیر له‌م
ئاریشه‌یه بکرێته‌وه؛ و به هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تییه‌وه
بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
2009 03 24
|