١٦\٤\٢٠١١
دکتۆر عه‌لی وه‌ردی
و چه‌ند سه‌رنجێک.
شوان حه‌سه‌ن
یه‌کێک له‌و په‌رتووکانه‌ی (وه‌ردی)م
له‌به‌رده‌سته به ناوی
(لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر سروشتی کۆمه‌ڵگای عێراق). له
وه‌رگێڕانی به‌رزان ئه‌حمه‌د که له ٣٥٨
لاپه‌ڕه به کوردی و دوازده به‌ش
پێکهاتووه. که عه‌ره‌بیه‌که‌ی
٣٨٤ لاپه‌ڕه‌یه
و سێزده به‌شه که هۆی لادانی ئه‌و به‌شه
چیه نازانم؟ (مظاهر
التدین في العراق) و
هه‌روه‌ها لادانی چه‌ند بابه‌تێک بۆ نموونه سه‌یری
١١-١٢ی کوردیه‌که بکه که ده‌کاته
١٢-١٣ی عه‌ره‌بیه‌که. هه‌روا
له چه‌ند شوێن له جیاتی کۆی وه‌رگێڕانه‌که
پوخته‌کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی وه‌ردی، گرنگی نه‌دانی
به په‌راوێزه‌کان و وه‌رنه‌گێڕانی هۆنراوه‌کان.
وشه‌ی به‌ده‌وی وه‌رگێراوه به خێل له
کاتێکدا نووسه‌ر به مه‌به‌ست به‌ده‌ویه‌کانی هه‌ڵبژاردووه
بۆ ئه‌وه‌ی باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عه‌ره‌ب
بکا (صراع البداوة
و الحضارة- ململانێی شارنشین و
خێله‌کی -
ماهی البداوة -
خێله‌کی چیه). به
کورتییه‌که‌ی ئه‌من تووشی
سه‌ختییه‌کی زۆر بووم له خوێندنه‌وه
کوردیه‌که. بۆیه به دوای عه‌ره‌بیه‌که‌ی
دا گه‌ڕام تا له
تێبینییه‌کانم دڵنیا بم، ده‌نا شێوه‌ی
وه‌رگێڕانه‌که‌ی بۆ من گرنگ نییه.
ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ من گرنگه ئه‌وه‌یه
هۆیه‌که‌ی چیه که کورد هێنده گرنگیی به‌و
توێژه‌ره ده‌دا، له
کاتێکدا سه‌رجه‌می ئه‌و په‌رتووکه له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی
ده‌رناچی ئه‌وانیش (به‌ده‌ویه‌ت
و دین و عروبه)ن.
با بزانین وه‌ردی چۆن باسی نیشتمانی عه‌ره‌بی ده‌کا له
لا١٣ ده‌ڵێ: تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
نیشتمانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه که پانتیاییه‌کی گه‌وره داگیر ده‌کا له‌سه‌ر
گۆی زه‌وی، که درێژ ده‌بێته‌وه له زه‌ریای
ئه‌تله‌سییه‌وه بۆ که‌نداوی عه‌ره‌بی، خۆر
ئه‌م دووریه به سێ کاتژمێر ده‌بڕێ. (هه‌رچه‌نده
به‌رزان له وه‌رگێڕانه‌که‌یدا کردیه‌تی به
که‌نداوی فارسی که ده‌بووایه وه‌ک نووسه‌ر
بینووسێ) . پێم ئاساییه که دکتۆر نه‌یه‌وێ
دان به‌و راستیه دابنێ که ئه‌و نیشتمانه‌ی ئه‌و باسی ده‌کا
له لایه‌ن ئسلامه‌وه
داگیرکراوه.. جا ئه‌و ناوی لێده‌نێ
(فتوحات) ئه‌وه
ئاره‌زووی خۆیه‌تی،
کۆمه‌ڵێک نه‌ته‌وه‌ی
نا عه‌ره‌ب و نا
ئیسلامی لێده‌ژی که خاوه‌ن خاک و ئابووریی
زمانی خۆیانن..
که له چه‌ند
شوێنێکی نیشتمانه‌که‌ی ئه‌و زۆرینه پێک دێنن.
پاشان دکتۆر درێژه به ڵێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌دا و
له زمانی ره‌هاوه قسه ده‌کا که هۆی دووریی
وایکردوه که عه‌ره‌به‌کان له هه‌ر هه‌رێمێک بارێکی تایبه‌تیان هه‌بێ.
به‌ره به‌ره تا له له لا١٥
گه‌شبینیی خۆی به‌و چاپکراوه ده‌خاته‌ڕوو..
یه‌کێک له‌و چاپکراوانه‌ش ئه‌وه‌یه که
کۆمه‌ڵێک مامۆستای زانکۆی قاهیره ئاماده‌یان کردووه که ده‌ڵێ:
(ئێستا ده‌توانین بڕیاری ئه‌وه بده‌ین
که به درێژایی ئه‌م چوار ساڵه لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له هه‌موو کۆلیژه‌کاندا،
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که تاقیکردنه‌وه‌که‌مان به ته‌واویی
سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، وه تێکه‌ڵکردنی
بابه‌تی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی به زانکۆکان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هێنایه جێ
بۆ دروستکردنی گه‌نجی ووریا و ڕۆشنبیر که،
باوه‌ڕی به خودای خۆی و عه‌ره‌بێتی
خۆی هه‌یه و ئاگای له
ماڵ و سامانێتی و
باوه‌ش به یه‌کێتی عه‌ره‌بدا بکات و
به زانست ده‌وری بارودۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگرێت، وه هیوای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش
له کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا په‌یوه‌ندی و
پێکه‌وه گرێدانه و هه‌ر تاکێکیش هه‌ست به
مرۆڤیا‌تی و که‌رامه‌تی و
که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات)،
دوایی دکتۆر قسه‌کانی پێ باشه به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر قسه و
کردا یه‌کبن. ئه‌وه ئه‌و بیره شه‌ڕانگێزه‌یه که سێ ته‌وه‌ره
سه‌ره‌کییه‌که‌ی دکتۆر نه‌ک نیشتمانه‌که‌ی
خۆی به‌ڵکو گۆی زه‌ویش ده‌هه‌ژێنێ، دکتۆر ئه‌وه‌ش نازانێ که ئامانج له
په‌روه‌رده‌کردنی خوێندکار پڕ زانست کردنیه‌تی
له‌گه‌ڵ جوانیی نه‌ک پڕکردنی
له قین و ناردنی بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ، ده‌بێ
دکتۆر سوپا و قوتابخانه لێک نه‌کاته‌وه؟
ئاخر پێتان سه‌یر نه‌بێ که له لا٢١٧ باس
له کاره چاکه‌کانی (نازم پاشا) ده‌کا،
له خاڵی دووه‌م که شوێنێک له نزیک گۆڕستانی یه‌هودییه‌کان
بۆ سه‌گه به‌ره‌لایه‌کانی ده‌کاته‌وه.
وایه.. له
روانگه‌ی وان گه‌ر ئیسلامبیت ده‌بێ
عه‌ره‌ب بی، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیش
نه‌بی ئه‌وه جێگه‌ت نابێته‌وه له‌و
نیشتمانه و هیچ مێژووێکیشت
نییه. ئه‌دی ئه‌وه
نییه وه‌ردی له لا٥٢ ده‌ڵێ:
(ئه‌وه‌ش شتێکی ئاشکرایه که نوح پێغه‌مبه‌ر
له‌و کاته‌دا له عێراقدا ژیاوه)
دواییش به بێ دژایه‌تییکردنی
له‌گه‌ڵ دکتۆر سوسه‌یه‌کی که ده‌ڵێ:
(له بیابانێک نزیک
نه‌جه‌ف ده‌نیشێته‌وه). هه‌رچه‌نده
وه‌ردی له عه‌ره‌بیه‌که‌ی ئاماژه به سوره‌تی هود ده‌کا.
ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌بژێرێ که خوا له
خه‌لکه‌که رازی نه‌بوو،
به‌ڵام پشت به‌وه نابه‌ستێ که له
هه‌مان سوره‌ت ده‌ڵێ:
(له‌سه‌ر جودی له‌نگه‌ری گرت). ئه‌من
نامه‌وێ لێره باسی چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌که
بکه‌م که هه‌ندێک مێژوونووس زیاتر به
(داستانی گلگامێش)ی
ده‌به‌ستنه‌وه که له و ناوچه‌یه روویداوه
و خۆشییه‌ک ده‌دا به خوێنه‌ر،
به‌ڵام که وه‌ک دین باسی بکه‌ی ده‌که‌وێته
چارچیوه‌ی فاکته‌وه و قسه‌له‌سه‌رکردنیشی جودا
ده‌بێ و هه‌ست ده‌که‌م چ حیکمه‌تێکی
وای تێدا نییه و
پێویست به‌وه ناکا بچێته ناو په‌رتووکێک و
هێنده جاره بخوێندرێته‌وه.
بێگومان وه‌ردی نیازی خۆی هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره‌تای دروستبوونی
شارستانیه‌ت که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه میسر و عێراق
به پشتبه‌ستنی وه‌ک خۆی گوته‌نی لێکۆڵه‌ری
به ناوبانگ (ئارنولد
توینبی) له لا٤٠-٤١ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ عه‌ره‌به‌کان که دێن به مه‌ڕ
و حوشتره‌کانیان، زه‌ویه‌کان
به‌کاردێنن بۆ له‌وه‌ڕ و کشتوکاڵ و
گه‌شه به شارستانیه‌ت ده‌ده‌ن. که
ئه‌وه‌ی ئێستا پێویستی به به‌ڵگه نه‌بێ ئه‌وه‌یه
که به‌ر له داگیرکردنی عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه،
چه‌ندان سه‌ده بوو رووی
گه‌شی شارستانیه‌ت دیاربوو. به‌س وه‌ردی هه‌ر
ئه‌و هه‌وڵه‌نادا که نوح له بیابانه‌که‌ی
نه‌جه‌ف بنیشێنێته‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ
ئاده‌م و حه‌واش بکا به عه‌ره‌ب و
ململانێیه‌که‌ی هابیل و قابیلیش به
ململانێیه‌که‌ی به‌ده‌ویه‌کان و شارستانیه‌ت ببه‌ستێته‌وه. وه‌ردی به
درێژایی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پشت به کات و سه‌رده‌م
نابه‌ستێ، ئه‌گه‌رچی ناویان لێده‌نێ به‌س له
درێژه‌ی قسه‌کانی دێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه که عه‌ره‌ب چاک و
جوامێر و به ئه‌مه‌کن، ئه‌ویش له
روانگه‌یه‌کی خێڵه‌کیی
ده‌نا له جیهانی مۆدێرن جوامێریی
ئه‌وه‌یه تێبکۆشی بۆ ڕێز له ئازادیی
تاک و خه‌لک و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ.
نه‌ک وه‌ردی زۆر له لایه‌نگرانی ئه‌و
قوتابخانه‌یه وا ده‌زانن ئه‌وه ده‌سکه‌وتێکی
رۆژئاوایه و بۆ تێکدانی کۆمه‌ڵگه هاتۆته
ئارا. سه‌یری ئه‌وه بکه لاپه‌ڕه‌یه‌کی
زۆری به‌وه پڕ کردۆته‌وه که عه‌ره‌به‌کان له مه‌نگۆله‌کان باشتر بووینه.
ئه‌من له‌وه تێناگه‌م.. ئه‌وه که‌ی
لێکۆلینه‌وه‌ی زانستییه؟ تاڵانکه‌ر به
هه‌ر جۆرێک لێکیده‌یته‌وه هه‌ر تاڵانکه‌ره،
ئه‌وه‌ی که له دوای خۆی به‌جێیده‌هێڵێ
هه‌ر کاولکاریی و
مالوێرانییه، به‌ڵام
له‌کن وه‌ردی وا نییه!!!
بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له لا٧٩
ده‌ڵێ: (١-
هه‌لسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه‌یی:- ئه‌و
جیاوازییه ده‌گرێته‌وه که عه‌ره‌ب به
سروشتی خۆیان به‌خشنده و چاکن.
پێغه‌مبه‌ریش ڕووحێکی وایی بڵاوکردته‌وه
که لێوان لێوه له یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ری، هه‌ر بیر
و باوڕه‌شه که ترسی ده‌خسته دڵی عه‌ره‌به‌کان تا خوێن نه‌ڕژن
و کاولکاری نه‌که‌ن). ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه وه‌ک بڵێی خه‌لک چووبێته
ماڵی عه‌ره‌ب نه‌ک ئه‌وان خاکی خه‌لکیان داگیرکردبی. ئه‌وه به‌شێکه
له شێواندنی ئه‌و مێژووه‌ی که پێیده‌گوترێ
مێژووی ئیسلام، وه‌ردی ده‌ڵێ عه‌ره‌به‌کان
هێرشیان نه‌ده‌کرده سه‌ر خه‌ڵکه لاوازه‌که،
ئه‌وه‌ش به‌شێکه له جوامێرییه‌کانیان،
سه‌یره ئه‌و په‌رتووکه پشتی پێببه‌سترێ!!!!!
بۆ ئه‌وه‌ی ماندووتان نه‌که‌م چه‌ند نموونه‌یه‌کی
خێرا دێنمه‌وه له لا٩٥ ده‌رباره‌ی ئافره‌ت
له ناو به‌ده‌ویه‌کادا ده‌ڵێ:
(ئه‌وه‌ش به
ئاشکرا دیاره لێره‌دا ئه‌وه‌یه له دنیادا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه
وه‌ک به‌ده‌ویه‌کان (ب.ا
خێڵ) خاوه‌ن ئافره‌تی خوڕه‌وشت پاک و به‌رزبن).
سه‌ره‌تا با له‌وه گه‌ڕێین که وه‌ردی به‌ده‌ویه‌کان به نه‌ته‌وه
یا له هه‌ندێک جێگه به گه‌ل به‌راورد
ده‌کا که وا هه‌ست ده‌که‌م جیاوازییه‌کان
نازانێ، به‌س ده‌بێ دکتۆر ئه‌وه‌ش نه‌زانێ که ره‌وشت
په‌یوه‌سته به ئازادیی تاک و
کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه،
پێوه‌ره ناشیرینه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
زیان به ئازادیی ئه‌وانیتر بگه‌یه‌نی.
ده‌بێ بوونی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ده‌وی
چی بێ تا وه‌ردی دڵی هێنده پێخۆش بێ، جگه
له پڕکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی پیاوه نه‌خۆشه‌کان،
هه‌موو جووله‌یه‌کی ئافره‌ت مۆری قه‌ده‌غه‌ی
لێدراوه. تۆ سه‌یری لا١١١
بکه وه‌ردی چۆن باسی ئازادیی تاک له
نێوان شارستانییه‌کان و به‌ده‌ویه‌کان
ده‌کا، ده‌ڵێ:
(شارستانیه‌کانیش
بۆیه داوای ئازادیان ده‌کرد
و پێویستیان پێی بوو
چونکه که‌وتبوونه ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵه زۆردارانێکه‌وه که
هه‌موو کاره‌کانیان به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مانه‌وه بوو).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه مرۆڤ ده‌بێ لێیه‌وه فێربێ تێڕوانینی به‌ده‌ویه‌کانه
بۆ ئه‌م بابه‌ته، وه‌ردی ده‌ڵێ:
(به‌ڵام لایی به‌ده‌ویه‌کان گه‌وره‌یه‌ک
نیه بێزاریان بکات و یا به پێچه‌وانه‌ی
خواستی وان بجولێته‌وه). سه‌یره‌که له‌وه‌یه که دکتۆر زۆربه‌ی
په‌رتووکه‌که‌ی به‌و لێکدانه‌وانه
پڕکردۆته‌وه و
ده‌یه‌وێ به خوێنه‌ری بسه‌لمێنێ که به‌ده‌ویه‌کان
هێمایه‌کن بۆ جوانیی و
به‌هایه مرۆییه‌کان،
ئه‌گینا داواکردنی خه‌لک بۆ ئازادیی
راسته په‌یوه‌ندیی
به سته‌مکارییه‌وه هه‌یه..
به‌ڵام ئه‌دی
هۆشیاریی. ئه‌گه‌ر ئازادیی
تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی
به‌ده‌ویه‌کان ئه‌وها شکۆمه‌ند بێ؟ ده‌بێ له سعودیه‌ی ئێستا چ باس بێ..
خۆ ئه‌وێ مه‌نزڵگایه پیرۆزه‌که‌ی به‌ده‌ویه‌کانه؟ دکتۆر ده‌رباره‌ی
نێربازیی به ته‌واویی
له لا٢٤٠
تێڕوانینه خێڵه‌کییه‌که‌ی خۆی نیشانده‌دا:
یه‌که‌م: یه‌کسه‌ر
له زه‌مه‌نی عوسمانییه‌کان ده‌ست پێده‌کا
و - له‌سه‌ر بوونی ئه‌و دیارده به‌ر له
ئیسلام و دوای ئیسلامیش قسه ناکا
- وه‌ک دیارده‌یه‌کی نامۆ به کلتووری
عه‌ره‌ب و هاوردنی له
لایه‌ن بێگانه‌وه بۆ ناو کلتووری عه‌ره‌بی
باسی ده‌کا.
دووه‌م: جیاوازیی
له نێوان پیدۆفیل و
هۆمۆسێکسوال ناکا و دێ هه‌ردووکیان تێکه‌ڵ ده‌کا و
به نه‌خۆش و تێکشکاو
ده‌یانخاته‌ڕوو،
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر هیلاک نه‌که‌م ده‌توانێ
نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو زۆر
زانیارییتریش له‌و
رووه‌وه له‌سه‌ر گۆگل په‌یدۆز بکا.
بێگومان تا ئێستا هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه
که پیدۆفیل نه‌خۆشییه و ده‌ردێکه و
رێگه‌چاره‌ی بنبڕکردنی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،
به‌لام هۆمۆسێکسوال له ناو هه‌موو
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک هه‌بووه
و هه‌یه جا له‌ژێر ترس‌دا بێ یا
ئازاد بێ.. ئێستاش له
زۆر ولات وه‌ک ئازادیی تاک به‌رگرییه‌کی
به‌هێزی لێده‌کرێ و خه‌ڵکیش
ئاسایین و هیچ کێشه‌یه‌کی ده‌روونییان
له‌گه‌ڵیدا نییه..
ئه‌وه‌ی که شاراوه نییه
توێژه‌روه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه که رێژه‌یه‌ک
له ژن و پیاو که
له‌دایک ده‌بن به سروشتی خۆیان
هۆمۆسێکسوالن جا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی
به کات و شوێنه‌وه
نییه.
با بچینه‌وه لای دکتۆر وه‌ردی له لا٢٤١ ده‌ڵێ:
(له ڕووی زانستیه‌وه ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه که:
چه‌ند ئافره‌تی باڵا پۆش له کۆمه‌لگه‌دا بونیان زۆر بێت ئه‌وه‌نده
دیارده‌ی نێربازی بڵاو ده‌بێته‌وه).
که‌واته دکتۆر ئه‌گه‌ر به‌و به‌ڵگه‌ی تۆ بێ،
ئه‌وه ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه ئه‌و دیارده
زۆر گه‌شه‌ی کردبێ، چونکه پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌کانی خۆی له
ژنه‌کانیتر جودا بکاته‌وه داهێنه‌ری ئه‌و
دیارده‌یه و دوایش خه‌لک ورده ورده
چاویان لێکرد. باشه ئه‌ی بۆ له
ئه‌وروپا دیارده‌ی نێربازیی
کۆتایی ناهات خۆ ئافره‌ته‌کانی ئه‌وێ تا راده‌یه‌کی
زۆر رووتن؟ مه‌سه‌له‌که زۆر له‌وه ئالۆزتره تۆ بێی به
باڵاپۆشیی یان به
سفووریی چاره‌سه‌ری بکه‌ی.
ده‌رئه‌نجامی من بۆ ئه‌و په‌رتووکه.
سه‌رجه‌می په‌رتووکه‌که ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی بیری
عروبه خوێنی بگاتێ و وشک نه‌بێ، ده‌بێ به
به‌رده‌وامیی ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ی که
پێیده‌ڵێن به‌ده‌ویه‌ت و ئیسلام به
رێز و پیرۆزیی
و به پاکییه‌وه
بپارێزرێن، چونکه هه‌ر سێکیان گیانێک دروست
ده‌که‌ن. دکتۆر ده‌یه‌وێت ئه‌وه به‌منی خوێنه‌ر بسه‌لمێنێ که به‌ده‌ویه‌کان
خاوه‌نی ئه‌و خاک و نیشتمانه گه‌وره‌یه‌ن
که سنووری لێکۆلینه‌وه‌که‌ی گرتۆته‌وه،
ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی که هه‌بووه و
که هه‌یه به‌رهه‌می وانه...
ئه‌من لای خۆم به لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویستی ده‌زانم که به‌ده‌ویه‌کان
له مێژوودا هێزێکی تێکده‌ربوون و
هاتوون چه‌ندان ولاتیان تاڵانکردووه و
چه‌ندان شارستانییه‌تیشیان
وێرانکردووه و نه‌ته‌وه‌کی منیش یه‌کێکه
له‌و نه‌ته‌وانه به بێ ئه‌وه‌ی هێرشیان
کردبێته سه‌ر.. به‌ده‌ویه‌کان هاتوون له
ژێر ئاڵای ئیسلام به ده‌یان کوشتارگه‌یان
له‌و خاکه دروست کردووه و دکتۆر و
هاوه‌ڵانی ناوی لێده‌نێن (فتوحات).
نازانم دکتۆر پشت به چ لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستیی
ده‌به‌ستێ که ده‌ڵێ به‌ده‌ویه‌کان هێنده ئازا
و جوامێر بوون هێرشیان نه‌ده‌کرده سه‌ر هۆزه لاوازه‌کان.
ده‌بێ هۆزه کورده‌کان ئه‌وه‌نده
به‌هێز بووبن تا له ناو ماڵ و
زێدی خۆیان بکوژرێن؟
هیچی شاراوه نه‌ماوه بۆ باسکردن،
بۆ ده‌بێ وه‌ردی بێ و ئه‌و مێژووه
زیندووبکاته‌وه و به‌رگێکی پیرۆزی له‌به‌ر
بکا و یه‌کێکیش بێ و بیکا به کوردی و کچ و
کوڕی ولاته‌که‌م تووشی ئه‌و هه‌موو
زانیارییه
چهواشکارییانه بکا.
ئاخر هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه
کۆکن که قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی که به‌دوه‌کانیش ده‌که‌ونه ئه‌و
قۆناغه - که‌مێک
پێشتریش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان
زیاتر له قۆناغی سه‌ره‌تایی و شوانکاره‌یی
ده‌ژین - یه‌کێکه له
دواکه‌وتووترین قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵگه..
که‌چی تۆ بێی ئه‌وها به ئه‌رێنیی
باسی بکه‌ی، ئه‌وه ترسی تاکه له
هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشکه‌ووتن. تۆ سه‌یرکه تا
ئێستاش ئه‌و تاکانه‌ی که له پێشکه‌وتن ده‌ترسن په‌نا بۆ ئه‌و
رستانه ده‌به‌ن (''ئێمه
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
خێڵه‌کیین'' یان
''کۆمه‌ڵگه
رێگه نادا'' و...
هتد)!
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|