٥\١١\٢٠١٥
دەمامکدارەکان
خۆیان دەردەخەن.
جەلال محەمەد
کەم نین ئەو دەمامکدارانەی کە وشەی کوردایەتیان کردۆتە وێردی سەر
زاریان ، بەڵام سەرتاپای کردەوەکانیان دژ بە کورد و لە خزمەت
داگیرکەراندا بووە ، ئەگەر سەرنجێکی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوومان دابێت
ئەو ڕاستیانە زۆر بە باشی بەدی دەکرێن کە بە چ شێوەیەک هەوڵی
دەستەمۆکردنی کوردیان داوە بۆ خزمەتی دەوڵەتی تورک.
بۆ نموونە زۆرترین لێدوانی دەمامکدارەکان باسکردن لە دیموکاتیەتی
دەوڵەتی تورک و مرۆڤ دۆستی ئەردۆغان بوو ، تەنانەت لە کاتی سەرکەوتنە
بێ وێنەکەی کۆبانێشدا پیرۆزباییان لە ئەردۆغان کرد و وەک ڕزگارکەری
کۆبانێیان پێناسە کرد ، کەچی سەرسوڕمان ئەوە بوو کە ئەم
نۆکەرایەتیکردنەش لە ژێر دەمامکی کوردایەتی و ئیسلامبووندا ئەنجام
دەدرا.
ناگەڕێمەوە بۆ دواوە و تەنها وەک نموونەیەکی بچوک باس لە
هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەم.
لە ١\١١\٢٠١٥دا
لە کەش و هەوایەکی تەواو میلیتاریزاوی و تۆقێنەرانەدا هەڵبژاردنەکانی
تورکیا ئەنجام درا ، لە هەڵبژاردنەکاندا ئاکەپە زۆرینەی دەنگەکانی بە
دەست هێنا بەڵام بە چ شێوەیەک؟
بە کۆمەڵ کوژیەکانی ئەنقەرە و پیرسوس ، بە ڕەشبگیری و قەدەغەکاریەکانی
سەر شارە کوردیەکان ، بە داخستنی هەموو ڕاگەیاندنەکان بە ڕووی هەدەپەدا
، بە سوتاندنی سەدان بنکە و ناوەندی هەدەپە ، بە وێرانکردنی
گۆڕستانەکان و ڕێگریکردن لە ناشتنی تەرمی شەهیدەکان ، بە ڕوتکردنەوەی
تەرمی گەریلا شەهیدەکان و ڕاکێشانیان بە دوای ئوتومبێلدا ، بە
بەخێوکردنی سەدان چەتەی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلام بۆ خۆ تەقاندنەوە لە
نێو کۆبوونەوە جەماوەریەکانی کورداندا ، بە زیندانکردنی هەزاران
خەباتکار و بۆردومانکردنی تەواوی ناوچەکانی کوردستان ، بە دوورخستنەوەی
چاودێرانی سەر سندوقەکان و فەلاقەکردنیان ، بە ڕێگریکردن لە چاودێرانی
نێونەتەوەیی و هەزاران کردەوەی وەحشیانەی دیکە.
لە هەمانکاتدا شارێکی وەک ئەستەمبوڵدا کە سەرجەمی دانیشتوانەکەی نزیک
بە 15 ملیۆن کەسە و لەو ژمارەیەش تەنها ١٠
ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە . کەچی ١٧
ملیۆن کەس لەو شارەدا دەنگی داوە ، کە ئەم شێوە دەنگدانەش هاوشێوەی
دەنگدانەکانی پارێزگای دهۆکە کە مردۆکانی نیو سەدە پێش ئێستا دەنگی
خۆیان دەدەن . کە هیچ بە دووری نازانم و دەرس دادەری ئەم جۆرە فرت و
فێڵانە هەمان دەمامکدارەکانی باشووری کوردستانن ، لەبەرئەوەی بەرپرسانی
باشووری کوردستان لە یەکخستنی ماڵی داگیرکەران و بە کۆیلەهێشتنەوەی
کورداندا دکتۆرایان بە دەستهێناوە.
جێی سەرسوڕمان نەبوو کە دەمامکدارەکان وەک هەر جارێکی دیکە ئەم هەموو
تاوانە نەبینن و دیسان قاوانی دیموکراتبوونی تورکیا لێبدەنەوە و
پیرۆزبایی لە دوای پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەلادەکەی ئەنقەرەی بکەن.
ئەوانەی کەوتنە پێشبڕکێێ پیرۆزبایی ناردن تەنها گروپە ئیسلامیە
دڕندەکان نەبوون بەڵکو سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە بوون کە لە بەرەیەکدا
خۆیان ڕێکخستووە و ئەردۆغانیش وەک ڕابەرێکی خۆیان دەبینن . کە بریتین
لە :- (مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ، دارودەستەی عيزەت الدوری و
بەعسیەکان ، عەلی قەرەداخی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی ئیسلام ،
محەمەد بازیانی لە بزوتنەوەی ئیسلامی ، عبدالستار مجید لە کۆمەلی
ئیسلامی ، ئاوات کەرکوکی لە ئەنسار الاسلام ، چەتەکانی جەبهە الاسلام ،
چەتەکانی ئەحرار الشام ، چەتەکانی جەبهە الشام ، گەنجانی یەکگرتووی
ئیسلامی کوردستان ، چەتەکانی فەیلەق الڕەحمان ، چەتەکانی ئەجناد الشام
، چەتەکانی یەکێتی ئیسلامی ئەجناد الشام ، چەتەکانی لیواء العاشر ،
چەتەکانی جیش الاسلام ، چەتەکانی الجەبهە الشامیە).
بەر لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە ، مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە
پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەردۆغان و ئاکەپە کرد ، بڕوانە ئەم لینکە:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hawal&jmara=53523&Jor=1
هەر دوا بە دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش ، وەزیری دەرەوەی
تورکیا (فەرەیدون سینیرلی ئۆغڵو) بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن
کاربەدەستانی پارتیەوە لە ئامێز گیرا ، کە ئەمەش یەکەمین سەردانی
کاربەدەستانی تورکە بۆ دەرەوەی سنوورەکانیان لە دوای هەڵبژاردنەکان .
بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە:
http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=36903&LinkID=12&-%D8%A6%D8%A7%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%BE%D9%87%E2%80%8C-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D9%89-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%85-%DA%86%D8%A7%D9%88%D9%BE%DB%8E%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%D9%86%D9%89-%D9%84%D9%87%E2%80%8C%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DA%B5-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AC%D8%A7%D9%85%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%AF%D8%A7%D8%AA
هەرچی هێزە ئیسلامیە دژە مرۆڤێکانیشە ، بە بروسکەی پیرۆزبایی سۆزی
خۆیان بۆ ئەردۆغان و ئاکەپە دووپات کردەوە ، کە لە نێویاندا نۆکەرێکی
وەک عەلی قەرەداخیش هەبوو کە لە ناچاریدا خۆی بە کورد دەزانێت . بڕوانە
ئەم لینکانەی خوارەوە:
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1070558132976709&set=a.177448258954372.41951.100000675988732&type=3&theater
http://rojnews.net/drejey-hewal.aspx?id=36836&LinkID=13&%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%95-%DA%86%DB%95%D8%AA%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B2%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A6%D8%A7%DA%A9%DB%95%D9%BE%DB%95-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86-...-%D8%A8%DB%95%DA%B5%DA%AF%DB%95
ئەوەی من تێبینیم کردبێت ئەوەیە کە تورەکەی کەس و لایەنە بەناو
کوردیەکان بە چۆڵی دەمێنێتەوە ، چونکە چەندەش خۆ بە دڵسۆز نواندن بۆ
داگیرکەر و دژ وەستانەوەیان دژ بە نەتەوەکەیان هێشتا لە لایەن
داگیرکەرەوە حسابی کوردیان بۆ دەکرێت ، وەفای ئەردۆغانیش لە وەفای
محەمەد ڕەزا شا زیاتر نابێت کە بە بیرکردنەوەیەکی کەمتر لە یەک دەقەیی
ئاشبەتاڵی بە بارزانی کرد.
ماڵپهڕی جهلال
محهمهد
|