ده‌شنێ خان به‌رهه‌مه‌کانی
به بێ‌ئاگایی خۆیی ته‌واوده‌بن و دێنه به‌رهه‌م.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
ڕۆشنبیریه‌تی هونه‌ری و زانسته مرۆییه‌کان و ئاستی هه‌مه لایه‌نه‌ی
هونه‌رمه‌ند هه‌میشه ڕه‌نگده‌داته‌وه له کاره هونه‌ریه‌کانی دا
هونه‌رمه‌ندا، بێ گومان ڕه‌فتارو لێدوان وکاری ڕۆژانه‌و تێکه‌ڵ بوونی
ئاسایی به کۆمه‌ڵگا چۆنیه‌تی کاریگه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌دیار ده‌خه‌ن
. له‌م ڕوانه‌گه‌شه‌وه ده‌کرێ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌گران چاودێری هونه‌رمه‌ندان
و کاره هونه‌ریه‌کان بکه‌ن و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی
ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و به‌ره‌وپێش بردنی کاره هونه‌ریه‌کان ..
چاوپێکه‌وتنێکی ده‌شنێ موراد له ژماره 4 گۆڤاری سڤیل دا و هه‌مان
بابه‌ت له سایتی کورستان نێت بڵاوکراوه‌ته‌وه ، لێدوانه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه
سه‌رنجی ڕاکێشام تاچه‌ند ووته‌یه‌ک بنوسم .. ڕه‌نگه به‌خۆیی کاره
هونه‌ریه‌کانی جێگای سه‌رنج و لێدوانی جیاوازبوون له‌وه‌ی که ئه‌و
کارانه‌ی ده‌شنێ نوێبوونه‌وه‌و تازه‌گه‌رین و ئه‌مڕۆیی هونه‌ری کوردی
پێویستی پێیه‌تی و له‌لایه‌کی دی به‌کاری کاڵ و کرچ و لاده‌ر له داب و
نه‌ریت و پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه کۆمه‌ڵایه‌تیه کوردیه‌کان و لاوازی
له ووشه‌و تێکڕای کاره هونه‌ریه‌کان و لێکدانه‌وه‌کان به زۆر شێوازی
دی که نووسه‌ر پێی ڕاستن یا ناڕاست .. به‌هه‌رحاڵ تێکڕایی باسه‌کان هه‌نگاوێکن
بۆ خزمه‌ت به کاره هونه‌ریه‌کان و پێویسته له‌به‌رچاوبگیرێن و هه‌میشه
کاری نوێ ده‌بێته جێگای سه‌رنج و لێدوانی به‌رده‌وام ..
سه‌ره‌تا ده‌شنێ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی که ئاراسته‌ی ده‌کرێن ،
به‌م شێوه‌یه به‌ڕێز زانا دڵشاد دزه‌یی ده‌نووسێ
: ناوبراو گوی بۆ ئه‌و ره‌خنانه ناگری و پێی
وایه که‌س ناتوانی ده‌شنی بگۆڕی و ده‌ڵێت (من گوی ناگرم ) ڕه‌خنه
چه‌ند مرۆڤ دڵگران بکات هێنده ده‌بێ دڵخۆشی بکات به‌وه‌ی که خه‌ڵکانێک
هه‌ن چاودێری کاره‌کانی ده‌که‌ن و به‌گرنگیه‌وه باسی ده‌که‌ن و کاره‌کانی
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و لایه‌نه نه‌گه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کانی به‌رهه‌مه‌کان
به‌دیارده‌خه‌ن ، ده‌بێ ئه‌ویش بۆ دروست بوونێکی تۆکمه و بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند
کردن و جێگیربوونی پێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام گوێ گر بێت و ڕای
گوێگرانی به‌هه‌ند وه‌رگرێت و گرنگی به‌راگه‌یاندن بدات چونکه ده‌رگای
ڕاگه‌یاندن و ڕه‌خنه لێگرتنه ئه‌و ده‌گه‌ێنێته دونیایی ناوداران .
گوێ نه‌گرتن به‌وشێوه‌یه واتایی ئه‌وه‌یه گرنگی به ڕای گوێ‌گران و
بینه‌رانی نادات و که‌سێک به‌وشێوه‌یه له دیمانه و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا
بدوێت بێ گومان پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته و نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر
دانانه .
هه‌میشه له خۆبایی بونی ئه‌وانه‌ی که خۆیان به هونه‌ردا هه‌ڵواسیوه
و به‌رده‌وام به‌گومانه‌وه له خه‌ڵکانی دی ده‌ڕوانن و هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێت
جیاوازبن و ئه‌و جیاوازیه‌ش گرنگ نیه به‌چی و چۆن ، له‌م باره‌وه ده‌ڵێت:
( هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازیشه ئه‌گه‌ر باسی یه‌که‌م
کچی پێشکه‌شکاری کورد کرا به ده‌موچاوێکی ئه‌وروپی ناوی ده‌شنی بهێنری
و بڵێن ده‌موچاوی ده‌شنی جیاوازه ) جارێک دیمان له‌و شێوه خه‌ڵاته
درایه ده‌شنێ وه‌ک باشترین پێشکه‌ش کار ، به‌ڵام زۆر پێشکه‌شکاری دی
ئافره‌تمان هه‌ن که له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌کاربوونی ڕاگه‌یاندنه
کوردیه‌کانه‌وه کارده‌که‌ن و چالاکن و شیاوی ئه‌وه‌شن که باس له
ڕۆڵیان بکرێت و خه‌ڵاتیش بکرێن ، بێ گومان ده‌شنێ خان به‌چاوی هه‌ندێت
له‌و به‌رپسه به‌ڕێزانه‌ی یه‌که‌م کچی پێشکه‌شکاره و به‌ویستی تایبه‌تی
ئه‌وانیش خه‌ڵات ده‌کرێت و هۆکاره‌که‌شی ئاشکرایه ئه‌نا ئه‌و به‌ڕێزه
له‌و ماوه کورته‌ی کاری ڕاگه‌یاندن و دیاربوونی له چه‌ند کارێکی
تایبه‌ت دا چۆن بووه باشترین پێشکه‌شکاری کچ . ده‌بێ ده‌موچاوی ده‌شنێ
چ جیاوازی هه‌بێت ئێمه هه‌ستی پێنه‌که‌ین له کچانی تری کورد ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌بێ ئه‌م
نازه به‌سه‌ر کچانی تری کوردا بکا ، ده‌بێ ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌ره‌وه
چ گۆڕانێک به که‌سایه‌تی مرۆڤ بده‌ن گه‌ر که‌سێک ڕۆشنبیربێت و له
ئاسته هونه‌ریه‌کاندا کارامه بێت ده‌توانێ ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌کانی
خۆیی دا بکات له‌دونیا واتا ئه‌وروپا ئه‌و به‌ڵگه نامه دڵخۆشکه‌ره
نیه که ده‌شنێ و زۆر له وانه‌ی که هێشتا له سه‌ره‌تایی کاری هونه‌ریدان
و له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ته‌نها به‌که‌مێک جوانی و ڕه‌فتاری
جیاواز وشیوازی جلوبه‌رگ و خۆ جوان کردن و به‌هاوکاری خه‌ڵکانی دی و له‌سه‌ر
حسابی هونه‌رمه‌ندانی تر خۆیان گه‌یاندۆته لوتکه ( ته‌نها له
تێڕوانینی خۆیانه‌وه‌یه ) .
له‌لایه‌کی دی ده‌ڵێت ( چه‌ند کچێک هاتن بۆ لام
گوتیان ده‌شنی ئێمه وه‌ک تۆ پانتۆڕی ته‌سکمان له‌به‌ر کردوه، حه‌زیش
ده‌که‌ین وه‌ک تۆ بین ) ،سه‌یر له‌وه‌دایه زۆر له‌و به‌ڕێزانه‌ی
که له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای له ئه‌وروپا و وڵاتانی ده‌ره‌وه ژیاوون
زۆر خۆیان به‌جیاواز له خه‌ڵکی کوردستان ده‌بینن و ستایلی ئه‌وان ده‌بێ
به‌گرنگی یه‌وه سه‌یر بکرێت و ئه‌وه‌ی له‌به‌ری ده‌که‌ن ده‌بێ کچانی
کورد لاساییان بکه‌نه‌وه ، بێ گومان ته‌نها ده‌شنێ به‌م شێوازه
بیرناکاته‌وه بگره ئه‌و گروپه‌ی له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا وه‌ک
هونه‌رمه‌ند له که‌ناڵه کوردیه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتن و به‌تایبه‌ت له
کۆڕه‌ک تیڤی و له‌سه‌رده‌می کارکردنی هه‌ڵکه‌وت زاهیردا به‌دیارکه‌وتن
به‌هه‌مان ڕێچکه دا کاریان ده‌کرد و له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌وه کاریان بۆ
ده‌کرا، دوای چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ده‌شنێ چاوم به چاو پێکه‌وتنی ( هانی
) که‌وت که چۆن په‌شێمانی خۆیی به‌دیار ده‌خات ڕاشکاوانه ده‌ڵێ
("له کوردستان ته‌سلیمی زۆر شتی خراپ بووم، که
نه‌ده‌بوو بیکه‌م ) که‌واته دان نان به‌هه‌ڵه‌دا هه‌نگاوێکه
بۆ خۆدۆزینه‌وه و که‌وتنه سه‌ر ڕێگای ڕاست و کاری هونه‌ری ڕاسته‌قینه
، ده‌شنێ خان باس له پانتۆڵی ته‌سک ئه‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ئافره‌تێکی
کورد به‌وشێوه‌یه خۆیی نه‌گۆڕیبێت و ده‌شنێش بکه‌نه پێشه‌نگی خۆیان ،
دونیای مۆده‌و گۆڕان گۆڕاوه له چاو جاران چونکه له ڕێگای که‌ناڵه
ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و تۆڕی ئینته‌رنێت و
بڵاوکراوه‌کان ئه‌و شێوه گۆڕانه ده‌بینرێت ، واته ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ
له ئه‌وروپا مۆده‌یه ئه‌ویش له ئه‌مریکا و وڵاتانی دیه‌وه‌هاتووه و
بێگومان ئه‌وه‌ی له‌کوردستان و به‌دوای مۆده‌دا ده‌گه‌ڕی به ئاگاده‌بێت
چونکه دونیا به‌هۆیی راگه‌یاندن و هۆکاری گواستنه‌وه‌وه وه‌ک یه‌ک
شاری لێهاتووه ..
ده‌شنێ زۆر به‌ڕاشکاوانه ئه‌و ڕاستیه ده‌درکێنێ و ده‌ڵێ :
"له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێک نییه ئاوازم بۆ دابنی و
تێکسته‌کانم بۆ کۆبکاته‌وه و مۆسیقاکه‌م بۆ ئاماده بکات، ئاگام له
هیچ نه‌بێت کاره‌کانم ته‌واو بووبێت و ئه‌لبوومه‌که‌م بێته ده‌ست، کاک
هه‌ڵکه‌وت هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ من کرد و دروستکه‌ری من بوو، ده‌توانم
بڵێم که‌سێکی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌ست هه‌موو که‌سێک ناکه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و بۆ گۆرانیبێژه‌کان کامل مواسه‌فاته"، که‌واته نه‌بوونی
که‌س به‌دانانی ئاواز بۆ ده‌شنێ ده‌بێ چ واتایه‌کی هه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه به‌خۆیی به‌دوای کاره‌کانی ده‌گه‌ڕێ و
ئاگایی له گه‌وره‌و بچوکی کاره‌که‌یه‌تی و ته‌نها بۆ خۆیی خه‌می ته‌واو
بوونی ئه‌لبومه‌که‌یه‌تی و له‌نزیکه‌وه چاودێری به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کانی
ده‌کات ، چونکه به‌ناکامڵی کاره‌که زیانی یه‌که‌م به هونه‌رمه‌نده‌که
ده‌گاو کاره‌کانی سه‌رکه‌وتوو نابن ، به‌ڵام وادیاره ده‌شنێ خان به‌قسه‌ی
خۆیی کاره‌کانی وه‌ک گوێزی پاک کراو هاتۆته به‌رده‌ست و بێ ماندوو
بوون به‌بێ شاره‌زایی به‌بێ ئاگایی بۆته خاوه‌ن کاری هونه‌ری ، هه‌میشه
مه‌رج نیه هونه‌رمه‌ند دروست که‌ری هه‌بێت چونکه بوونی به‌هره و
لێزانی و کارامه‌یی به‌خۆیان ده‌بنه دروست که‌ری هونه‌رمه‌ند و دواتر
ئه‌وانه‌ی که هاوکارده‌بن ده‌بنه ئه‌و به‌شه‌ی که یاریده‌ده‌ر ده‌بن
له دروست بوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ، ڕاسته هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌ست هه‌موو
که‌سێک ناکه‌وێت و ته‌نها خوا به‌وانی داوه تا له‌م بواره‌دا به
دونیای ناوداران بگه‌ن به‌بێ ماندوو بوون و به بێ ئاگایی .. ده‌شنێ
خان بۆ زانیاریت که‌سی کامل مواسه‌فات بوونی نیه ، ئه‌گه‌ر کامل مواسه‌فات
بوایه ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان کامل
مواسه‌فات بوایه .
له هه‌مویان سه‌یر تر ئه‌وه‌یه که دوو که‌س خۆیان به هونه‌رمه‌ند
ده‌ناسێنن له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵکه‌وت بۆ کوڕه‌کانیان بۆته شه‌ڕیان به‌م
شێوه‌یه ده‌شنێ خان ده‌دوێت : ( له پێناو خۆشه‌ویستی
خۆیشی بۆ هه‌ڵکه‌وت زاهیر، ناوبراو یه‌که‌م کوڕی خۆی به ناوی هه‌ڵکه‌وته‌وه
ده‌کات، "به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێکی دی بووه‌ته شه‌ڕمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌ویش به نیازه منداڵێکی خۆی به ناوی هه‌ڵکه‌وته‌وه بکات، به‌ڵام
کامه‌مان زووتر کوڕمان ببی ئه‌و ناوی بنی هه‌ڵکه‌وتی یه‌که‌م و ئه‌وی
دیکه هه‌ڵکه‌وتی دووه‌م ) ، بێ گومان مرۆڤ ئازاده و ته‌واوی
سه‌ربه‌ستی هه‌یه له تایبه‌ت مه‌نده‌یه‌کانی ژیانی خۆیدا و له‌وانه
ناونانی منداڵانی خۆیی و سود وه‌رگرتن له‌و ناوانه‌ی که به‌لایه‌وه
خۆشن یا ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆشه‌ویستن به‌و پێیه‌ی دوربێت له ڕیایی و
دڵڕازی کردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستێک و سوودی تایبه‌تی ، به‌هه‌ر
حاڵ ئه‌و به‌ڕیزه ئازاده ته‌نها لیره‌دا ویستم ئه‌و چه‌ند سه‌رنجه
بخه‌مه ڕوو تا جیاوازی نێوان هونه‌رمه‌نده‌کان به‌ردیار بکه‌ون و
ماهیه‌تی هونه‌ری ڕاسته‌قینه ئاشکرابێت ، چونکه ئه‌مڕۆ له وڵاتی
ئێمه‌دا گه‌نده‌ڵی سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی گرتۆته‌وه و بواری هونه‌ریش
بێ به‌ش نیه و هه‌یشه گرنکه ده‌نگی ڕاگه‌یاندنه‌کان دژ به‌و ڕه‌فتارانه‌ی
که پێچه‌وانه‌ی ڕێچکه‌ی هونه‌رین به‌رزبن و دادپه‌روه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه
هه‌بێت و مافی هونه‌رمه‌ندان پارێزراوبێت چ له‌لایه‌ن یاساوه بێت یان
جه‌ماوه‌ر ...
|