ئێستا خەریکە
خەڵکی کوردستان بە هۆی بێ توانایی و هیچ
لەبارنەبوویی حکومەتە گەندەڵەکەی کوردستان
لەبەر بێ مووچەیی و دزینی سەروەت و سامانی
میللەت دووچاری برسیێتیی و بارودۆخێکی زۆر
خراپی ژیان و گوزەران دەبنەوە و هەرچی
سەروەت و سامان هەیە لە لایەن بەرپرسە
یەکەمەکانی حیزبەکان و بنەماڵەکان و
خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس دەدزرێن و خۆیان
خانەوادەکانیان ژیانێکی شاهانەی پێ
دەگوزەرێنن، کەچی تێکڕای دەزگە و
دامەزراوەکانی حکومەت دەستی دەستی بەو
کێشەیەی بڕین و دواخستنی مووچەوە دەکەن و
هەر یەکەو بە هێندەک قسەی بێ جێ و بێ
بنەما کێشەکە لە خۆی دوور دەخاتەوە! لە
هەمووشی خراپتر ئەوەیە کە خەڵک هەفت مانگە
چاوەڕوانی ئەو پەرلەمانە نوێیە دەکا..
بەڵام بە داخەوە نەیانزانی دەنگەکانیان
بەفیڕۆ دەچێ و پەرلەمانەکەیان هەر بە
مەلۆتکەیی لەباردەچێ.. ئاخەر ئەوە
پەرلەمان چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدا
بەڵام هەرگیز بە لای ئەوەدا نەچوو کە
چارەسەرێکی خێرای ئەو مووچەبڕین و قەیرانە
ئابوورییەی هەرێم بکا کە خەریکە ژیان و
مانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە.. کەچی هەر
ئێستا هەر ئەو بە ناو نوێنەرانەی میللەت
بۆ خۆیان و لە پێناو بەرژەوەندییە
مادییەکانی حیزبەکانیان خەریکن پڕۆژە یاسا
بۆ تەرخانکردنی پارە لە بوودجەی میللەت
پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی
یاسایی و فەرمیی زۆرترین پارەی میللەت
بدزن و لەسەری بلەوەڕێن ئەوە لە کاتێکدا
کە ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتان هەرگیز
حیزبەکان لەسەر بوودجەی میللەت بەڕێوە
ناچن!
|