١۴\٥\٢٠١٠
ده‌ستتان خۆش گه‌لی
کوردستان!
- به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی
مانگرتنی گشتی -
ئه‌یوب ره‌حمانی
پاش ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌زاره‌مین جار خوو و ڕه‌وشتی
دڕنده‌یی خۆی له ئاست گه‌لی کوردستاندا نیشان هه‌موو خه‌ڵکی جیهان دا
و ده‌ستی دایه ئیعدامی دوو ڕۆڵه‌ی چالاکی سیاسی گه‌لی کوردستان،
ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی و دوا به دوای ئه‌وانیشدا له
یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌سته چه‌په‌ڵه‌کانیان خسته بینه قاقای پێنج
هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ و پێنج تێکۆشه‌ری سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌م گه‌له،
پێیان وابوو که ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یان به‌زاندووه و
ئیتر گه‌لی کوردستان پاش سی و یه‌ک سال سه‌رکووتی خوێناوی، جارێکی تر
سه‌ر ناتوانن هه‌ڵببڕنه‌وه! به‌ڵام هه‌یهات که نه‌یانزانی پاش هه‌ر
کووشتنێک سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌ک هه‌یه و پاش هه‌ر شه‌وێکی ڕه‌ش و چڵکن،
هه‌ڵاتنه‌وه‌ی هه‌مدیسانه‌وه‌ی خۆره‌تاو چاوه‌ڕی ئه‌کرێت.
پاش ئه‌و ئیعدامه پڕ له تاوانباریانه‌ی ئه‌م یه‌کشه‌ممه شوومه‌ی
کۆماری جه‌هه‌ننه‌می ئێران، به خۆشییه‌وه هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کانی
گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات که‌وتنه بیری یه‌کپارچه‌یی و یه‌کده‌نگی
و یه‌ک به‌ڵێنی و بڕیاری مانگرتنێکی گشتی و سه‌رتاسه‌ریان له ئه‌مڕۆدا،
واته ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه ده‌ر کرد و هه‌موو به یه‌ک هاوار داوایان
له گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوه‌وه‌ی وڵاتی ژێر چه‌پۆکه‌ی جه‌هه‌ننه‌می
کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌موو کوردانی ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ری هه‌نده‌ران
کرد که یه‌کپارچه مانبگرن و ڕووخساری دزێوی کۆماری جه‌هه‌نه‌می
ئیسلامی ئێران به هه‌موو جیهان نیشان بده‌ن و به‌و کۆماره جه‌هه‌ننه‌میه
بسه‌لمێنن که "له‌ت له‌تم که‌ن بمکووژن، هێشتا ئه‌ڵێم کوردم ئه‌من" و
ئه‌لحه‌ق که گه‌لی کوردستان به‌م مانگرتنه‌یان به هه‌موو خه‌ڵکانی
جیهانیان سه‌لماند که ئه‌وان گه‌لێکی زیندوو، ئازادیخواز، پێشکه‌وتنخواز
و بۆ وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانیان له هیچ جه‌هه‌نه‌مێکی ئاگرینی کۆماری
جه‌هه‌نه‌می ئیسلامی ئێران ناسڵه‌مێن.
من وێڕای ده‌ستخۆشانه له ئیراده‌ی میلیۆنی و جه‌ماوه‌ری گه‌لی
کوردستان بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌مڕۆیان و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشانه له حیزب
و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ئه‌م یه‌کده‌نگی
و سه‌رکه‌وتنه‌یان، هاوکات ده‌ستخۆشانه‌ش له خۆم و له زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی
سیاسی حیزبه‌کانیش ده‌که‌م، که به دڵنیاییه‌وه به بێ ڕه‌خنه
توونده‌کانی ئه‌وان و ئێمه‌ش، حیزبه‌کانیش به‌مزوانه نه‌ده‌که‌وتنه
ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی که به یه‌کده‌نگی ئه‌توانن سه‌رکه‌وتن بۆ خۆیان و
بۆ گه‌له‌که‌یان و بۆ ئێمه‌ش مسوه‌گه‌ر بکه‌ن.
من هه‌میشه له نووسینه‌کانمدا وتوومه که ڕه‌خنه‌گر له هه‌ردوو
دنیا بێ نان و نه‌وایه، به‌ڵام به بێ ڕه‌خنه‌کانی ڕه‌خنه‌گران، هیچ
پێشکه‌وتنێک وه‌دی ناکرێت و به بێ ڕه‌خنه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانی ناوداری
ئوروپایش، هیچ ڕێنێسانسێک له ئوروپا ڕووی نه‌ده‌دا و ئه‌م هه‌موو
پێشکه‌وتنه که مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆکه به خۆیه‌وه‌ی بینیوه، هه‌موویان
هێشتا له خه‌ون و خه‌یاڵه‌کاندا مابوونه‌وه و خه‌ونیان پێوه ئه‌بینرا!
به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها
یه‌کده‌نگی ئه‌مجاره‌ی حیزبه‌کانه‌وه، جارێکی دیکه ده‌ستخۆشانه‌یان
پێ ئه‌ڵێم و پێم وایه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی ئه‌مجاره‌یان ئه‌بێته وانه‌یه‌ک
بۆ داهاتووی حیزبایه‌تیان، که پاوانخوازی، خۆ به زل زانین و خۆ به
ته‌نیا به خاوه‌نی شۆڕش و خه‌بات زانین، هیچ ئێش و ئازارێک له گه‌له‌که‌یان
که‌م ناکاته‌وه و هیچ پێشکه‌وتنێکی سیاسیش بۆ خۆیان وه‌دی ناهێنێت و
بۆ سه‌رخستنی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری، هه‌موو چین و توێژ و بیر و باوه‌ڕێک
ئه‌بێت به‌شدار بن.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی داهاتوو، بژی وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
بۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له جیهان!!
23ی بانه‌مه‌ڕی (گوڵانی)
2710ی کوردی
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|