٢٦\٦\٢٠١٦
ديدار و پاشگەزبوونهوه!
شوان سديق
هەردووكيان دەناسم پەيوەست بەكارى ميديا، چنار سەعد وەك وەزيرى
كاروبارى شەهيدانى كوردستان و "جوديت نيورينگن"ى هۆڵهندى وەك
ڕۆژنامەنووس.
جوديت نووسەرى كتيبى "شەهيدانى ويڵ"ه لەبارەى موجاهيدينى خەلقى ئيرانى.
وەختى خۆى كە خۆم لە نزيكەوە بۆ كارى ميديا
هەندێک کەسی موجاهيدينم ناسى
ئەوان رەخنەيان. لە جوديت هەبوو پيانوابوو ئەوەى ئەم ميدياكارە
نوسيويەتى ناراستى زۆرى تيدايە!
بۆ نموونە لە
ناو موجاهيدين. سەربازەكان، تەمەنى زۆريان هەبوو كەس مافى
هاوسەرگيرى نەبوو. كە جوديت باسى كردبوو نارەزايى ئەوانى لى كەوتبووە.
منيش سەرنجم دا لە
كەمپى ئەشرەفى موجاهيدينى خەلق لەپاريزگاى ديالەى
عيراق. ئەوەى جوديت وتی"راست بوو".
دكتۆرە چنار كە پيشتر وەزيرى كاروبارى شەهيدان بوو ئيستاش مامۆستاى
زانكۆيە. تا وەزير بوو چەند
جاريك ديدارم لەگەڵ كردوه، كەسيكى
ئارام و
لەسەرخۆيە. بەڵام دەرەنگ ئامانجى بۆچوونەكانى دەگەيەنيت!
ديارە ديدارى جوديت لەگەڵ چنار كاردانەوەى لى كەوتوەتەوە. چنار: "كۆمەلگاى
ئيزدى داخراون و داعش نەبوايه كى ژنانى ئيزدى دەناسی".
رووداو.
ئەم قسانەى روونكردنەوەى زۆرى داوە. بەڵام نەيتوانى گويگر كە
رۆژنامەنووسەكە بووە، ناچار بكات بە
هەموو قسەكانيدا بچيتەوە!
لە كارى ميدياش. رۆژنامەنووس بە
دواى سەرنج راكيشترين زانياریی و
قسە دەگەڕێ. بەڵام نابيت لەسەر بنەماى شيواندن بيت!
زۆر جار ئەمه دەبيتە هۆى زيزبوونى كەسى گفتوگۆ لەگەڵ كراو. ئەو ديدارەى
نيوان چنار و جوديت بە
نموونە!
جوديت ئەزموونى باشى هەيه.. چنار م.
سەعد لەسەر ئەم ديدارە روونكردنەوەى
داوە.
ئەوه راسته جوديت كارهكانی كاردانەوەى دهبێت. ئەمەش بۆ ئەوەی دهگەڕيتەوه ئەو كار لەسەر
ورژاندن دەكات.
لە كارى ميدياش ئەم شيوازه زور
جار به شيواندنى دهق و زانياریی ميدياكار
تۆمهتبار دهكرێت!
من هۆكارى نارەزايى چنار سەعد بۆ
خۆى دەگەريننمەوە، دڵنيام ئەو
قسانەي كردوە.
كاتيكيش كاردانەوەى لى كەوتۆتەوە. پەيوەندیی بەوەيە چنار زۆر
قسەي كردوە. ديارە جوديت هەموو قسەكانيشى بڵاونەكردوەتەوە!
لەميژە وتوومە، يەكيك لە كيشەكانى سياسى و پسپۆر و كەسانى ترى ئيمە
ئەوەيە زۆر قسە دەكەن. تا ئامانجى بۆچوون و پيشنيارەكانيان دەگەيەنن.
ئەمەش وا لە ميدياكار دەكات. هەموو قسەكانى ريكۆد نەكات. پاشان
كاردانەوەيان دەبيت!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|