دیكتاتۆره‌كان
ترسنۆكن.
هیوا رِه‌ش
- به‌شی یه‌که‌م -
سیستمى حوكمرِانى دیكتاتۆره‌كان دیارده‌یه‌كى زه‌قى هه‌میشه‌یى به‌خۆیه‌وه
گرىَ داوه , ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كى سیستمى حوكمرِانى ده‌وروبه‌ر بكه‌ین
ئه‌توانین به ئاسانى پیَناسه‌ى دیكتاتۆره‌كان بدۆزینه‌وه ,
تیَكرِایان ده‌سه‌لاَته‌كان له‌حیزبیَكى ئاوه‌رِووت كرا‌و له
دیموكراتیه‌ت كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و حیزبه‌كه‌ش ئه‌خه‌نه ژیَر باڵى ده‌سته‌یه‌كى
مه‌راییكه‌رى سه‌رووى خۆیان , ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش وه‌كو ده‌زگا یه‌كى بىَ
ئیراده و بىَ برِیار ده‌ست له سه‌ر سنگ له چاوه‌رِوانیى فه‌رمانه‌كانى
بنه‌ماڵه و سه‌رۆكه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ستن .
بنه‌ماڵه , كه پیَك دیَت له باوك و كورِ و كورِه‌زا و مام و ئامۆزا
و چه‌ند خیَزانییَكى خۆبه‌خۆى خۆیان و له لایه‌ن باوك ( سه‌رۆك )
رِۆڵیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ئه‌كریَت , مه‌رجیش نیه رِۆڵى ئاشكرا و به‌رچاو
ببینن و هه‌موو وه‌زیر و گزیره‌كان له خۆیان پیَك بیَت , هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وه‌ى به لاى ئه‌وانه‌وه گرنگتره ده‌سه‌لاَته ژیَر به ژیَره
نهیَنییه‌كانه كه جگه له كۆنترۆڵى ته‌واوى ده‌سه‌لاَته‌كان ئه‌ركى
جاسوسى كردنیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ریشه‌وه له ئه‌ستۆدایه , نامه‌وىَ
سوریا و لیبیا و ده‌وڵه‌ته شاهه‌نشاهى و میرنشینه عه‌ره‌بییه كان به
نمونه بهیَنمه‌وه , به‌ڵكو رِژیَمى سه‌ددام حوسیَن نزیكترین و
جوانترین و له‌به‌رچاو ترین نمونه‌ى به‌رجه‌سته‌ى گه‌لانى عیَراق بوو
به گه‌لى كوردستانیشه‌وه , كىَ نازانیَت كه نه عوده‌ى و نه قوسه‌ى
پۆستیَكى ئیدارى و حكومى ئاشكرایان پىَ نه‌برِاوه ؟ به‌لاَم ئایا ئه‌مه
دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى بنه‌ماڵه له كاروباره ئیدارییه‌كان ئه‌گه‌یه‌نیَت
؟ جیَگرى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى وه‌زیران به خۆى و وه‌زیره‌كانیه‌وه
له عۆیه‌ى عوده‌ى ئه‌هاتن ؟ بیَگومان نه‌خیَر ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عوده‌ى
كورِى سه‌رۆكى بنه‌ماڵه و سه‌رۆكى كۆمار بوو , نه حكومه‌ت و نه هیچ
ده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌تیش بۆیان نه‌بوو فه‌رمانه‌كانى رِه‌ت بكه‌نه‌وه ,
قوسه‌ى كرابوو به سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى ئاساییش و له
سه‌رووى هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كانه‌وه جگه له ( باوك ) سه‌رۆكى ( بنه‌ماڵه
– كۆمار – حیزب و ده‌وڵه‌ت , كه تاكه كه‌سیَك بوو ) پراكتیزه‌ى هه‌موو
رِه‌فتاریَكى له ده‌ستا بوو , به‌م شیَوه‌یه جه‌ماوه‌ر ملكه‌چ پىَ
كرابوو بۆ ده‌وڵه‌ت , ده‌وڵه‌تیش له بۆته‌قه‌ى سىَ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى
حكومه‌ت ( یاسادانان – جیَبه‌جىَ كردن و دادوه‌رى ) كارتۆنیدا له قالب
درابوون , ئه‌وانیش رِاسته‌وخۆ له ژیَر رِكیَفى بنه‌ماڵه‌دا قه‌تیس
كرابوون , بنه‌ماڵه‌ش ژیَر ده‌سته‌ى خیَزانیَك بوون , خیَزانه‌كه‌ش سه‌رۆك
به‌رِیَوه‌ى ئه‌برد و ده‌سه‌لاَته هه‌سته‌وه‌ره‌كانى ئه‌به‌خشى به ئه‌ندامه‌كانى
خیَزان و ئینجا له‌ویَشه‌وه شۆرِى ئه‌كرده‌وه بۆ بنه‌ماڵه .
لیَره به‌دواوه نۆره‌ى ده‌سه‌لاَتداره ده‌سه‌پاچه‌كان له ئاستى بنه‌ماڵه
, و عه‌نته‌ر بۆ گیانى خه‌ڵك ده‌ستى پىَ ئه‌كرد , هه‌ر یه‌كیَك له‌مانه
بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ته‌واوى سه‌رۆك و خیَزان و بنه‌ماڵه‌ى سه‌رۆك به‌ده‌ست
بهیَنیَت خۆى دائه‌شۆرد له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و بىَ سڵ
كردنه‌وه وه‌كو رِۆبۆتیَك فه‌رمانى خویَناوى سه‌رۆك بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى
به‌جىَ ئه‌گه‌یاند .
سه‌رۆك ( دیكتاتۆر ) , كه‌سیَكى ده‌روون شڵه‌ژاو و بیَمتمانه و نه‌خۆشه
, ئاماده‌یه رِووباریَك خویَن برِیَژىَ له پیَناوى خۆپه‌رستى خۆیدا
نه‌ك خۆى تنۆكیَك ئاره‌قه به هه‌نیه‌یدا بیَته خوارىَ , بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنى
ئه‌م بۆ ده‌ست و پیَوه‌نده‌كانى خۆى له‌و رِوانگه‌یه‌وه‌یه تا چه‌ند
دڵسۆزن بۆ خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى و به‌جىَ گه‌یاندنى فه‌رمانه‌كانى , هیچ
مه‌رجیَك بۆ ئاستى فیكرى و كه سایه‌تى سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌كادیمیستى
و لیَهاتوویى رِه‌چاو ناكرىَ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پله‌كانى ده‌سه‌لاَتداریَتى
تا شورابوون بۆ بنه‌ماڵه كه مه‌زنترین ده‌سه‌لاَتى پیاوه كورته‌بالاَكانى
نیَو سیستمى حوكمى دیكتاتۆره‌كانه و لیَره به‌دواوه هیچ خاڵبه‌ندییه‌ك
نامیَنىَ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى پیاوه ده‌سه‌رِاست و چه‌په‌كانى دیكتاتۆر
به‌ڵكو ئه‌خریَنه ژیَر چاودیَرییه‌كى وورده‌وه و له ختوخۆرِایى وه‌یان
بچووكترین هه‌ڵسوكه‌وتى نابه‌دڵى دیكتاتۆر و خیَزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئه‌بیَته
مایه‌ى سه‌رخواردنى , ئه‌و كاته‌ش تۆمه‌تیَكى پیَوه ئه‌لكیَنن و به
به‌ردیَك چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك ئه‌كوژن :-
1 – خه‌ڵكى پىَ چاوترسیَن ئه‌كه‌ن .
2 – زیره‌كى و ووریایى درۆزنه‌ى خۆیان له باتى ترسنۆكى و بیَباوه‌رِى
به گویَى جه‌ماوه‌ر دا ئه‌ده‌ن .
3 – تۆمه‌تبار وه‌كو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاوه‌ڵه‌كانى سووك و
رِیسوا ئه‌كه‌ن .
4 – ده‌روازه به‌رِووى ئه‌وانه‌ى ( خوانه‌خواسته ) بیر له ده‌سه‌لاَتى
زیاتر بكه‌نه‌وه دائه‌خه‌ن .
5 – نه‌یاره‌كانیان به سیاسه‌تى كوشتن و خویَنرِشتن ئه‌تۆقیَنن .
سه‌رۆك ( دیكتاتۆر ) , له ترسى خۆى و له ده‌ستدانى ده‌سه‌لاَت هه‌میشه
له گومان و دڵه رِاوكیَى به‌رده‌وامدا ئه‌ژیت , زۆرجاران بۆ رِه‌واندنه‌وه‌ى
ئه‌و ترسانه‌ى په‌ل بۆ كه‌سه نزیكه‌كانى خۆى ئه‌كوتیَت له نیَو بنه‌ماڵه‌دا
و به تۆمه‌تى خولقاو مه‌رگ ئه‌كات به یاوه‌ریان , هه‌روه‌كو سه‌ددام
به‌رامبه‌ر چه‌ندین كه‌سى بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆى ئه‌نجامى دا , وه‌یا له
ترسى كیَبرِكیَى ده‌سه‌لاَت ئه‌مه شۆرِ ئه‌بیَته‌وه نیَو خودى
خیَزانى زاڵ به سه‌ر بنه‌ماڵه‌دا وه‌كو كورِ و برا , له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان
ئه‌مانه ئه‌مانگه‌یه‌نیَته ده‌ره‌نجامیَك كه ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى
دیكتاتۆریه‌ت پیاده ئه‌كه‌ن و ده‌سه‌لاَته‌كان له گه‌ل زه‌وت ئه‌كه‌ن
و بۆ كورِ و برا و خیَزان و مام و ئامۆزا و بنه‌ماڵه پاوانى ئه‌كه‌ن
كه‌سایه‌تییه‌كى نه‌خۆش , شڵه‌ژاو و نائارام , ترسنۆك و بووده‌ڵه ,
درِنده و نامرۆڤ , بیَمتمانه و بیَباوه‌رِیان هه‌یه و ئاماده‌ن له
پیَناوى ده‌سه‌لاَتیاندا نه‌ك دڵسۆزى بۆ نیشتمان بگره به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانیشیان
له ده‌ست بده‌ن .
- به‌شی دووه‌م -
له‌مه‌پیَش باسى بارى ده‌روونى شڵه‌ژاوى دیكتاتۆره‌كانمان كرد و
ئاماژه‌مان به بارى نائارام و ناسه‌قامگیریان دا كه له ئاكامى
ترسنۆكییان له خودى خۆیان و ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان دووچارى ئه‌بن ,
پیَویسته ئه‌وه‌ش بگووتریَت یه‌كیَك له فاكته‌ره ده‌روونییه
كاراكان كه پاڵ به دیكتاتۆره‌كانه‌وه ئه‌نیَت هه‌میشه له
دڵه‌رِاوكیَى به‌رده‌وامدا بن , بیركردنه‌وه‌یه له رِابردووى خۆیان و
ئاوورِدانه‌وه‌یه له شكست و تیَكشكانه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانیان كه
به‌مه‌ش (( هه‌ست به خودكه‌میى )) له ناخیان دا چه‌كه‌ره ئه‌كات .
سه‌رۆك ( دیكتاتۆر ) , رِابردووى , له دۆخى هه‌نووكه‌یى و داهاتووى
خۆى زیاتر له‌به‌ر چاوه , په‌ڵه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بچو‌وكیش بیَت له ژیانى
كۆمه‌لاَیه‌تى خۆیدا ئه‌بیَته مایه‌ى دروست بوونى گریَى ده‌روونى بۆى
, و وائه‌زانیَت هه‌موو كه‌س پیَى ئه‌زانیَت , بۆیه له‌م
پیَودانگه‌وه زۆربه‌ى كاته‌كانى بیركردنه‌وه‌ى خۆى له جیاتى
به‌رِیَوه‌بردنى وولاَت بۆ ئه‌وه ته‌رخان ئه‌كات كه گریَى (( هه‌ست
به خودكه‌میى )) یه‌كه‌ى له‌ناو ببات , نیگه‌رانییه‌كانى دیكتاتۆر
له‌وه‌دایه چۆن كاریَك بكات ئه‌و هه‌سته‌ى بشاریَته‌وه ؟ ! بۆیه بیر
له‌وه ئه‌كاته‌وه تۆڵه له كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه چونكه كۆمه‌ڵگا له
كه‌سایه‌تى ئه كه‌سانه‌دا چرِ ئه‌كاته‌وه كه له رِابردوودا
بوونه‌ته هۆى شكستى كۆمه‌لاَیه‌تى بۆى , بۆیه په‌نا ئه‌باته به‌ر
داپاچینى براده‌ره نزیكه كۆنه‌كانى چ ئه‌وانه‌ى به سۆنگه‌یانه‌وه
دووچارى ئه‌و باره ناهه‌مواره‌یان كردووه یان ئه‌وانه‌ى هه‌ست ئه‌كات
كه له‌و تیَكشكانه په‌نهانه‌ى ئاگادارن , ئه‌مه ئه‌بیَت به
سه‌ره‌تاى هه‌نگاوى كوشت و برِه‌كانى .
لیَره به دواوه هۆگریى خویَن رِشتن ئه‌بیَته ئاكاری رِۆژانه‌ى ,
كه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مى دا سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هیَنا وا تىَ
ئه‌گات ئه‌مه باشترین ده‌روازه‌ى تۆڵه سه‌ندنه وه‌یه له هه‌موو
تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا و زه‌مینه‌ى بۆ ئه‌رِه‌خسیَنیَت بیر له چاودیَریى
كردنى هه‌موو كایه‌كانى ژیانى هاوولاَتییان بكاته‌وه , بۆ ئه‌مه‌ش
په‌نا ئه‌باته به‌ر دروست كردنى ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره سیخورِییه‌كانى
و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش له چنگى كه‌سه هه‌ره نزیك و دڵسۆزه‌كانى خیَزان
و بنه‌ماڵه كۆ ئه‌كاته‌وه , پیشه‌ى هه‌میشه‌یى ئه‌مانه‌ش له قرِ
كردنى ناحه‌زانى سه‌رۆك دا جه‌م ئه‌بیَت به‌وانه‌شه‌وه ناحه‌ز نین و
گومانى ناحه‌زییان لىَ ئه‌كریَت , گیرۆده بوونى كۆمه‌ڵگا به‌و ده‌زگا
سه‌ركوتكه‌رانه‌وه ئه‌بیَته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵگایه‌كى
ناته‌ندروست كه به جۆریَك په‌روه‌رده ئه‌كریَن پیَشبرِكیَى
پیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه جیَگه به داهیَنان و ئه‌فراندن لیَژ بكات .
بیَگومان گه‌ییشتنى زانیاریی نارِاستى ده‌زگا سیخورِییه‌كان به سه‌رۆك
و چه‌پڵه‌و پیاهه‌ڵدانى رِۆژانه‌ى زۆرینه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به كار
و كرده‌وه ناشاییسته‌كانى واى لىَ ئه‌كات خۆى لىَ ببیَت به خوداوه‌ند
, له‌م پیَناوه‌شدا گشت سه‌روه‌ت و سامانى وولاَت بۆ به‌رز نیشان دانى
كه‌سایه‌تى دارِماوى خۆى خه‌رج ئه‌كات و ده‌یان كه‌ناڵى رِاگه‌یاندن و
رِۆشنبیرى بۆ جوان نواندنى ئیشه بیَزراوه‌كانى ته‌رخان ئه‌كات بۆ به
پیرۆز كردنیان ته‌ر , و هه‌موو جووڵه و ووته و خویَن رِیَژییه‌كانى
بۆ ئه‌كه‌ن به ئه‌فسانه و ته‌نانه‌ت كه‌سه یه‌كه‌م و هه‌ره
نزیكه‌كانیشى نه‌ویَرن ته‌نها یه‌ك كرده‌ى خراپى خۆى بۆ بگیَرِنه‌وه ,
هیچ قسه و كرده‌وه‌یه‌كى قابیل به رِه‌خنه نابن چونكه رِه‌خنه
لیَگرتنى مۆمى ژیانى كه‌سى گه‌یه‌نه‌ر ئه‌كوژیَنیَته‌وه , بۆیه
سه‌رۆكى ( خیَزان – بنه‌ماڵه – ده‌وڵه‌ت و كۆمار ) له خۆى بایى
ئه‌بیَت و خۆى له‌وه‌ش به مه‌زن تر ئه‌زانیَت و هه‌ست ئه‌كات سیفه‌تى
خوداوه‌ندى له‌مدا كۆبۆته‌وه , سه‌رۆكه‌كان ( په‌رله‌مان – حكومه‌ت –
دادوه‌رى ) و سه‌رۆكى ده‌زگا ئه‌منى ئیستیخباراتى و موخابه‌راتى و
سوپاییه‌كان كه گرنگ و تایبه‌تمه‌ندترن له سىَ ده‌زگا یاساییه‌كه‌ى
به‌رِیَوه‌بردنى وولاَت , له خوانى خۆیدا كۆ ئه‌كاته‌وه تا
رِووبه‌رِوو پیَیدا هه‌ڵبده‌ن و ئه‌میش به‌خششى خۆى به سه‌ریاندا
ئه‌به‌شیَنیَته‌وه , گه‌لیَك جار به ده‌ستدریَژى به‌درِه‌ووشتییش له
گه‌ڵ خۆیان و ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كانیاندا ئه‌نجام ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى
بیر له هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌یان نه‌كه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكه
خوداوه‌نده‌كه‌یان .
به‌مانه سه‌رۆك خۆى لىَ ئه‌گۆرِیَت , كه خۆى لىَ گۆرِا
كاروكرده‌وه‌كانیشى ئه‌گۆرَیَت , له ئاكانى گۆرِانكارى له
كاروكرده‌وه‌یدا تووشى نه‌خۆشى (( خودمه‌زنیى )) ئه‌بیَت .
- به‌شی سێیه‌م -
له ترسى دیَوه‌زمه‌ى (( هه‌ست به
خودكه‌میى )) سه‌رۆك , له سایه‌ى سیستمه دیكتاتۆریه‌كه‌یدا
نه‌هامه‌تى سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى و رِۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگیى و لادان
له به‌ها ئه‌خلاقى و نه‌ریته مرۆییه‌كان ته‌واوى كۆمه‌ڵگا
دائه‌وه‌شیَنىَ و له باتى به‌رهه‌مه پیشه‌سازى و كشتیارییه‌كان ,
پیشه‌سازى سه‌ربازى و به‌رهه‌مهیَنانى مارشاڵ و ژه‌نه‌رِاڵ و فه‌رخه
دیكتاتۆر بره‌وى ئه‌بىَ كه ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تى كوشت و برِ ده‌رهه‌ق
به‌گه‌ل دیَنه بوون , و له هه‌موو قوژبنیَكدا تا به نیَو خودى
خیَزانه‌كان و نیَوان دوو كه‌س رِا ئه‌گات سیخورِى و جاسوسى وه‌كو
پیشه بۆ په‌یدا كردنى بژیَوى و مسۆگه‌ر كردنى ژیانى تاكه‌كانى لىَ
دیَت , و هه‌موو شته‌كان ئه‌گه‌رِیَنه‌وه بۆ ناوه‌ند و ناوه‌ندیش
بریتیه له خودى تاكه كه‌سى سه‌رۆك ( دیكتاتۆر ) , و برِیاره
چاره‌نوسسازه‌كانیش به پیَى میزاجى ئه‌و ده‌ر ئه‌كریَن و به‌م
شیَوه‌یه سه‌رۆك له قاوغى خۆى ده‌رئه‌چیَت و ئه‌بیَت به‌وه‌ى كه خۆى
باوه‌رِ به‌خۆى نه‌كات .
لیَره‌وه خولیاى مه‌زنیى ئه‌كه‌ویَته كه‌ڵكه‌ڵه‌ى سه‌رۆكى خۆ به
خوداوه‌ندزان و ڤایرۆسى نه‌خۆشى ( خودمه‌زنیى ) سه‌رى تىَ ئه‌نیَت ,
كه‌رنه‌ڤاڵ و فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگى گه‌وره و كۆبوونه‌وه‌ى بیَبۆنه ساز
ئه‌دریَت , له هه‌موو ئه‌و قه‌رِه‌باڵغییانه‌دا شیعر‌و ئه‌ده‌ب و
هه‌نه‌ر و هزر و ئایدیاكان ته‌نها له پیاهه‌ڵدان و به شان و باهوو
گووتنى سه‌رۆكى خوداوه‌ند دا ئه‌گیرسیَنه‌وه و به ( منحه – مكرمه –
مكافئه – هدیه و شتى تر ) خاوه‌نه‌كانیان پاداشت ئه‌كریَن , و
ئه‌وانیش به پاداشت گرِ ئه‌گرن و میدالیا و ملوانكه و به‌ریه‌خه به
سه‌رۆكه‌كه‌یاندا هه‌ڵئه‌واسن ئه‌مه‌و جگه له بۆنه سه‌ربازییه‌كاندا
هه‌ر جاره‌ى به هۆیه‌كه‌وه ( وسام و شاره ) و ته‌واوى پله و مله‌ى
سه‌ربازى بۆ دائه‌دوورن و وه‌كو سه‌رۆكیَكى فه‌رمانده چاوى لىَ
ئه‌كریَت .
سه‌رۆك له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوى شته‌كانى تایبه‌تمه‌ندیَتى پىَ ئه‌دریَت
( خواردن – خواردنه‌وه – خۆشۆرین – خۆگۆرِین - تورِه‌بوون - پیَكه‌نین
– قسه‌كردن – - سه‌ردان و - - - - - هتد ) , و نابیَت كه‌س لاسایى
بكاته‌وه له هیچ كامیَك له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانى له غه‌یرى
كوشت و برِ به‌ولاوه : -
خواردن : نایاب ترین بۆ ئه‌وه و له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆك و به دواته‌رز له
لایه‌ن چیَشتلیَنه‌رى پسپۆرِى تایبه‌ته‌وه بۆى ئاماده ئه‌كریَت .
خواردنه‌وه : به به‌رهه‌مى وولاَته‌كه‌ى تاسوقى ناشكیَت بۆیه
پیَویسته گرانترینیان له وولاَتانى دنیاوه بۆ په‌یدا بكریَت .
خۆشۆرین : باشتر وایه بڵیَین ( شۆرین ) چونكه ده‌سته‌كانى خۆى به‌ر
جه‌سته‌ى خۆى ناكه‌ویَت به پاكه‌مه‌نییه ده‌گمه‌نه‌كان و له
گه‌رماوى تابه‌تیدا ئه‌شۆریَت .
تورِه بوون و پیَكه‌نین و قسه‌كانى ئه‌گه‌ر بىَ هۆ و بىَ سه‌روبه‌ریش
بن به موعجیزه‌ى ئیلاهى دائه‌نریَن .
سه‌ردان : لیَره‌دا ئه‌گاته پۆپه‌ى ( خودمه‌زنیى ) له كاتیَكدا
سه‌دان ئۆتۆمۆبیلى دوا مودیَلى پرِ له چه‌كدار پاش و پیَشى ئه‌ته‌نن و
ده‌ستكراوه‌ن له هه‌ر كرداریَكى دژه گه‌لیى به بیانووى پاراستنى
گیانى سه‌رۆك ئه‌نجامى بده‌ن , رِِیَگه‌وبانه‌كان بۆ گشت كلۆم ئه‌دریَن
و تایبه‌ت ئه‌بن به گوزه‌ر كردنى سه‌رۆك و له‌شكرى
پاریَزگارییه‌كه‌یه‌وه , كه له هه‌ر شویَنیَكیشدا بگیرسیَته‌وه
ته‌و جیَگه‌یه به ته‌واوى ژیانى تیَدا ئه‌وه‌ستىَ , و ئه‌و
سه‌ردانه‌ش ئه‌كریَت به رِۆژى میَژوویى چونكه ئه‌سته‌مه جاریَكى تر
رِیَى تىَ بكه‌ویًته‌وه , له‌به‌ر گه‌مارۆدانى سه‌رۆك به – ترس -
جموجۆَڵ و سه‌ردانه‌كانى بۆ شویَنان له ژماره‌ى په‌نجه‌ى ده‌سته‌كان
تیَناپه‌رِن و ته‌واوى ژیانى له مه‌راسیمى پیَشوازى له كۆشكه‌كانى
خۆیدا به‌سه‌ر ئه‌بات و متمانه‌ى به‌كه‌س نامیَنىَ بۆیه ناویَریَت
ئه‌وه‌نده له ته‌لاره‌كانى خۆى دوور بكه‌ویَته‌وه.
خوداوه‌ندى مه‌زن له ژوور و دالاَنه‌كانى خۆیه‌وه برِیار و فه‌رمان
ده‌رئه‌كات به بىَ هیچ به‌رنانه و پلان و تیَفكرینیَك , ئه‌مه‌ش وا
ئه‌كات په‌یوه‌ندییه ئابورى و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان تووشى قه‌یران بن ,
ئیتر ته‌نگژه‌كان تادیَن كه‌ڵه‌كه ئه‌بن و سه‌رۆك و سیستمه
خویَنمژه‌كه‌ى به كڵۆڵى جگه له رِیَگه چاره‌ى قه‌تڵوعام داڵده‌یه‌ك
شك نابه‌ن بۆ ده‌ربازبوون , گه‌لیَك جار رِیَگه‌ى هه‌ڵه‌تر
هه‌ڵئه‌بژیَرن تا بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر نارِه‌زایه‌تییه‌كانى ناوخۆ
بۆیه په‌نا وه‌به‌ر هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ و داگیركارى ده‌ور و دراوسىَ
و دروست كردنى قه‌یرانى گه‌وره‌تر ئه‌به‌ن , به‌م هۆیه‌وه كیَرڤى
خوداوه‌ند رِوو له دابه‌زین ئه‌كات و تا دیَت دۆخه‌كه‌ى لىَ ئاڵۆزتر
ئه‌بیَت و به له ناوچوونى یه‌كجاره‌كى خودى سه‌رۆكى ئه‌وحه‌د كۆتایى
به‌و سیستمه دیَت كه ئه‌ویش به یه‌كیَك له‌م چاره‌نووسه په‌رده‌ى
دوا نماییشى ژیانى دیكتاتۆره بكوژه‌كان دائه‌دریَته‌وه :-
1 - یان له ترسى رِقى پرِ له تۆڵه‌ى جه‌ماوه‌ر هه‌ڵدیَت و عه‌رشى
زه‌عامه‌ته‌كه‌ى جىَ ئه‌هیَڵیَت و په‌نا وه‌به‌ر وولاَتیَك ئه‌بات
داڵده‌ى بده‌ن و له تاراوگه به نه‌خۆشییه‌وه سه‌ر ئه‌نیَته‌وه .
2 – یان له لایه‌ن دادگاى نیَوده‌وڵه‌تى و ئینته‌رپۆله‌وه دووچارى
لیَپرسینه‌وه‌ى تاوانه دژه مرۆییه‌كانى ئه‌بیَته‌وه .
3 – یان ئه‌كه‌ویَته به‌ر سزاى گه‌ل و كۆتایى به ژیانى پرِ له
تاوانی دیَت .
به‌م جۆره كۆتایى به تراژیدیاى گه‌ل دیَت و سه‌رده‌میَكى نویَى دواى
له گۆرِنانى دیكتاتۆریه‌ت ده‌ست پىَ ئه‌كات , گرنگى رِووداوه‌كان
له‌وه‌دایه ئه‌بیَت ئه‌و رِابردووه ناشرینه ببیَته په‌ند بۆ گه‌ل و
لیَوه‌ى هوشیار ببنه‌وه تا دووباره نه‌بیَته‌وه به‌سه‌ریاندا , به
تایبه‌تى ئیَمه‌ى گه‌لى كوردى سته‌مدیده زامه‌كانى سه‌رده‌مى
دیكتاتۆریه‌تمان هیَشتا نه‌ك سارِیَژ نه‌بووه به‌ڵكو قه‌تماغه‌كه‌شى
ته‌رِه , دیارده‌كانى حوكمرِانى له‌مه‌رِ خۆمان مژده‌به‌خش نین و
مه‌ترسى ئه‌و رِه‌وته به‌رۆكى به‌رنه‌داوین و پاشماوه‌ى دیكتاتۆریه‌ت
هیَشتا زیندووه و ئه‌گه‌ر بواربرِه‌خسیَت چه‌كه‌ره ئه‌كاته‌وه ,
زۆرجار ناهوشیارى كۆمه‌ڵگا یارمه‌تیده‌ره بۆ زه‌مینه‌سازى
سه‌رهه‌ڵدانى دیكتاتۆریه‌ت كه ئه‌مه مه‌ترسیدارترین زه‌نگیَكه
رِۆژانه له گویَماندا ئه‌زرنگیَته‌وه , ناهوشیاریش له ئاستى
خویَنده‌وارى ونه‌خویَنده‌واریدا نابینمه‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى
هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رِۆشنبیران و مامۆستایان و ئه‌ندازیاران و
پزیشكان و قوتایان و لاوان - - - تویَژه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا كه پیَگه‌ى
رِۆشنبیرییان هه‌یه ببن به ده‌سكه‌لاو تواناكانیان له خزمه‌تى
سه‌رۆك و حیزبه‌كه‌یدا هه‌رِاج بكه‌ن .
07701309524
Hewarash1@yahoo.com
|