دیکتاتۆریه‌تی
پاره و هه‌ڵبژاردن.
سه‌لام عارف
باوه‌رناکه‌م که‌سێکی ئازایخواز هه‌بێت، دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن
مرۆڤه‌وه نه‌بێت، هه‌رواش براناکه‌م که‌سێکی سۆشیالیست هه‌بێت، بروای
به‌وه بێت که مرۆڤ به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه و دژی ئه‌وه نه‌بێت، که
دیکتاتۆریه‌تی پاره بۆ له گرێژه‌نه‌بردنی خه‌ڵکی ساده و ساکار و دڵ
و ده‌روون گه‌وره و فراوانی به‌شمه‌ینه‌ته‌کان به‌کاربهێنرێت بۆ گه‌یشتن
به پله‌وپایه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
گه‌ر دیکتاتۆریه‌ت سه‌روه‌رێکی هه‌بێت، ئه‌ویش پاره‌یه، په‌یدابوونی
پاره یه‌کێکه له هه‌ره مه‌ترسیدارترین مه‌رگه‌ساته‌کان که کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ری هاتووه، په‌یدابوونی پاره و مامه‌له‌کردنه پێی.
راسته هۆ بابه‌تییه ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هاتنه‌کایه‌یدا
رۆڵی خۆیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که مرۆڤ خۆی
بێبه‌رییه به‌تایبه‌ت خاوه‌ن شکۆکان. وا ئیستا به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه
ملیاره‌های له‌لایه‌ک بۆ پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن و دیموکراتیه‌ت، له‌لایه‌کی
تره‌وه بۆ زیاتر میلیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی لێ به‌کارده‌هێنرێت؟
ئێمه‌مانان، سۆسیالیستانی ئازادخوازی رادیکال له‌م جۆره قسانه ده‌که‌ین،
هه‌ن له‌وانه‌ی پێمان ده‌ڵێن ئێوه خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازین،
ئه‌وانه یا ساده و ساکارن، یا به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری له
بیرکردنه‌وه‌دا به هێشتنه‌وه‌ی دنیای باو هۆشمه‌ندیکردوون. لا ئێمه
وایه ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی بنه‌ماکانی به‌جۆرێک ره‌گی
داکوتیوه، بێریه به‌سه‌ر یا بۆینباخ له‌ملی سه‌رچه‌ور ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست
بێت، ناتوانن به‌شێوازی جیاواز به‌رێوه‌ی به‌رن. به‌کوردی و به‌کورتی
ناتوانن ده‌ستکاری بنه‌ره‌تی سیستمه‌که بکه‌ن، که ئه‌ویش په‌یوه‌ندی،
کاری کرێگرته و سه‌رمایه‌یه، نموونه‌ی ته‌ڕوبڕی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش
دوێنێی نزیکی، (ئه‌رجه‌نتین و شیلی)یه که قژی لولی چه‌ورکراو بێرییه
کرایه‌سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌نگوست به‌رن بۆ کاکڵه‌ی سیستمه‌که.
سۆسیالیستی ئازادیخوازی دژه‌ده‌سه‌ڵات نه بۆ ئه‌میانه نه بۆ ئه‌ویان،
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان ، نان و سه‌ربه‌ستی و نه‌خوا و نه‌سه‌روه‌ره.
به‌ناو سه‌ربازانی مشه‌خۆری دیموکراتیه‌تی ده‌سه‌ڵاتخواز بچووکن مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیان گۆرینی ئاڵای لیستێکی سه‌ر قه‌سابخانه‌کانه، کارگه‌کان،
کێڵگه‌کان و خۆێندگه‌کانه به ئاڵای لیستێکی تر و هیچی تر، جێگه‌گۆرکێپێکردنی
مشخۆرانه و به‌س. سۆسیالیسته ئازادیخوازه دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌کان دژی که‌س
وه‌ک تاک، هیچیان نییه، دژی سیستمی هه‌ڵبژاردنن و له کۆیله‌کردنی
مرۆڤ زیاتر چیتری تێدا نابینن.
که‌سێک که‌مێک خاوه‌ن ویژدان و به‌زه‌یی بێت، ده‌بێت به‌زه‌یی به‌و
جۆره که‌سانه‌دا بێته‌وه، که ته‌واو خۆیان بچووک کردووه‌ته‌وه و به‌دیکتاتۆری
پاره خه‌ریکی هه‌ڵخه‌ڵاتنی خه‌ڵکن و کڕنووش بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگ و گه‌یشتن
به ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌به‌ن.
سۆسیالیستی ئازادیخوازانه پێکهاته‌یه‌کی پارتیی نییه و خۆی به به‌تالیۆنێکی
سه‌ربازی نازانێت. هه‌ر بۆیه دژی سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردنن و حه‌زیاری
فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازین و فه‌رمانڕه‌وایی پارت و لیسته‌کان به ده‌سه‌ڵات
دیکتاتۆریی دیموکراتی پاره ده‌زانن.
|