دیمانه له‌گه‌ڵ شیلان شۆڕش له یاده‌وه‌ری
دوعا.
به‌رپرسی ته‌وه‌ر: تاهیر
حاجی حه‌سه‌ن
ئه‌م ته‌وه‌ره له یاده‌وه‌ری به‌ردبارانکردنی
(دوعا)دایه و له‌هه‌مان کاتدا ده‌رباره‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و
بێبایه‌خکردنی جێوڕێ‌یانه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی
گشتی.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: 7/4/2010 سێ ساڵ
دوای به‌رده‌باران کردنی (دوعا) له‌لایه‌ن پیاوانی هه‌ڵگری چه‌مکی
نامۆبوون به خۆشه‌ویستی و ئازادی بۆ ژنان، ده‌توانین کام جۆر خوێندنه‌وه‌ی
دروست بکه‌ین بۆ ئه‌و باکگراونده سیاسی و ڕۆشنبیریه‌ی که ناخوازێت
ژنان ئاماده‌ییه‌کانی خۆیانیان هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی کامڵن له
بوندا ؟ ئه‌و هۆکارانه کامانه‌ن که له پشت کوشتنی بێشوماری ژنانه‌وه‌ن
به درێژایی نۆزده ساڵی ڕابردوو ؟
شیلان شۆڕش: خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و باکگراونده ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زۆر هۆ، هۆی ئایدۆلۆژیک که له به‌رژه‌وه‌ندی پیاودایه، هۆی
ئابوری که پیاو ئه‌یه‌وێ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، به گشتی باکگراوندی
ئه‌م ڕێگریه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له نێوان توخمه‌کاندا، وه‌به‌تایبه‌ت
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانیه‌کانه له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م 19
ساڵه‌دا، هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌م دوو حیزبه خۆیانن، ئه‌ندامانی
حکومه‌ت و حیزبه‌کان خۆیان ئه‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌کار بهێنن
بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئاره‌زوه‌کانی خۆیان. که‌ده‌سه‌ڵات سزای هیچ که‌سێک
نادات که توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ژن ئه‌کات. که ده‌سه‌ڵات خۆی پێناسه‌ی
بۆ شه‌ره‌ف به‌ستۆته‌وه به سێکسوالیتی ژنه‌وه ئیتر چۆن ده‌سه‌ڵات
خۆی هۆیه‌ک نیه بۆ کوشتنی ژنان؟
به‌ڕای من ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌م
سیاسه‌ته‌دا که په‌یڕه‌وی ئه‌کات دژ به ژن، چونکه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر بێین سه‌یرکه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ڕێ له ئازادی ژن نه‌گرێ که‌واته زۆرینه‌ی ژن بۆ کار ئه‌ڕواته
ده‌ره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردیش بازاڕی نه‌بوژاندۆته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ
پیاوان نه‌ک بۆ ژنان، که‌واته چۆن ڕێ ئه‌دا که‌لتورێک و بیرۆکه‌یه‌ک
بێته پێشه‌وه که ژن ئازاد بکاو سه‌ربه‌خۆ بێ له‌هه‌موو؟ ئه‌مه له
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نیه چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێ "نیوه‌ی"
کۆمه‌لگا که پیاوه ژیانی بۆ دابین کات. که‌واته چۆن بۆ ژن دابین ئه‌کات؟
له‌لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات داران بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ئه‌وه‌یه
که چینه‌کان بکه‌ن به گژی یه‌کدیدا، وه پیاو و ژن دوو چینی جیاوزن،
جا ده‌سه‌ڵات که پیاوه‌کان ئه‌کات به گژی ژناندا به‌م جۆره ئه‌توانێ
چینێکی به‌هێزی وه‌ک ژن به‌ته‌واوه‌تی بێوجود بکات له هه‌موو شوێنێکی
بڕیاردان و شوێنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری‌دا.
هۆیه‌کی تریش سه‌یرکردنی ژن وه‌کو جه‌سته‌یه‌ک بۆ له‌زه‌تی پیاو ده‌ورێکی
گرنگی هه‌یه، چونکه ئه‌م بیرۆکه‌یه که هه‌مان هۆیه بۆ بیرۆکه‌ی شه‌ره‌ف
له‌لای پیاوانی کورد وا ئه‌کات، ده‌سه‌ڵات بیه‌وێ ئه‌مه به‌رده‌وام بێ
بۆ پاراستنی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ که حیزبه‌کان
به‌ناو حیزبن له ڕاستیدا ئه‌وان خۆشیان هه‌مان بیرۆکه‌و به‌رژه‌وه‌ندیان
هه‌یه له‌به‌رایی ژن‌دا.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئاخۆ په‌رله‌مانی
کوردستان و هێزو ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان له چ
ئاستێکی به‌رپرسیاریه‌تی فعلیدا هه‌ڵوێستی خۆیانیان نیشان داوه بۆ (کۆتاییهێنان
به) توندتیژی دژ به ژنان یان چ ئاماده‌ییه‌کیان هه‌بووه بۆ نه‌هێشتنی
ئه‌و دیارده ته‌واو نامرۆڤانه‌یه‌ی که کوشتنی ژنان کراوه‌ته دیارده‌یه‌کی
ئاسایی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟
ئاخۆ نه‌بوونی هه‌ڵوێستێکی جیدی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردستانه‌وه ناکاته ئه‌وه‌ی که خودی ئه‌م داموده‌زگایانه‌ش
به‌شێک بن له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی فه‌رزکراون به‌سه‌ر بێده‌نگه‌کردنی
ژناندا له ئاست هه‌قی ئازادی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رگیری و مافه‌کانی
خۆیاندا؟
شیلان شۆڕش: من له‌سه‌ره‌وه باسی ئه‌وه‌م کرد که ئه‌مه ده‌سه‌ڵاته
مه‌وقیفی چیه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن و مافه‌کانی، وه په‌رله‌مانیش هه‌ر
ئه‌و ئه‌ندام و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه به‌هه‌مان بیرۆکه‌و به‌رژه‌وه‌ندی
، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ جۆرێک به‌رپرسیارێتی نیشان ناده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم و ئه‌یبیستم ده‌سه‌ڵات داران و پیاوانی سیاسی
واخۆیان ده‌رئه‌خه‌ن که ئه‌مان دژ به‌و دیارده نامرۆڤانه‌یه که به‌رامبه‌ر
ژن ئه‌کرێو ئه‌ڵێن کۆمه‌ڵگا خۆی دواکه‌وتوونو، زۆرجار به گه‌مژه‌و وه‌حشی
ناویان ئه‌به‌ن. ئه‌ڵێن که گوایه ئه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان نیه ئه‌وان
خۆیان ئه‌بێ بگۆڕێن. به‌م جۆره ئه‌یانه‌وێ به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر شانی
خۆیان لابه‌رن. که دێنه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ وڵاته ئه‌وروپیه‌کان
ڕویه‌کی ته‌زویر و درۆ پیشانی ڕۆژئاوا ئه‌ده‌ن وکه گوایه ئه‌مانه
زۆر دیموکراتی خوازن بۆ مافی ژن و بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی ئیش ئه‌که‌ن.
به‌ڵام ئه‌م قسانه درۆیه‌کی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ خۆیان و وڵاتانی ده‌ره‌وه
و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئه‌که‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه کاتێ په‌رله‌مانی کوردی
بڕیارێک و ده‌زگایه‌ک ناخاته کار، بڕیارێک دانه‌نێن بۆ زیندانی کردنی
تاوان باران ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سیگناڵێکه که ژن کوشتن مافێکی
ئاسایی پیاوه و که‌س نابێ سزای بدرێ له‌سه‌ری. کاتێ که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان
خۆیان 3-4 ژن بهێنن، کچه‌کانیان دارکاری بکه‌ن له‌ماڵه‌وه، کاتێک ئه‌وانیش
سنوریان بۆ ژنان دانابوو، هه‌مان شانازی بکه‌ن به شه‌ره‌فیانه‌وه
ئیتر گۆڕان کاری چۆن ئه‌کرێو چۆن کار ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان که‌م که‌نه‌وه؟ نه‌خێر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که خۆیان هه‌مان
بیرۆکه‌یان هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیان نیه که هه‌موو که‌سێک ملکه‌چی
یاسایه‌کی شارستانی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی کاتی که خۆشیان یاسا ئه‌شکێنن سزا
نادرێن.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کوشتنی ژنان له‌ژێر
په‌رده‌ی ناموس په‌رستی و سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی خێزاندا، تا چ ئاستێک
کاریگه‌ریه‌کانی فه‌همی دینی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتوه له‌لایه‌ک، وه
به‌دیوێکی که‌دا، ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگای ئێمه له هه‌نگاوناندایه
به‌ره‌و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی. واته بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی به‌مانای دروستی خۆی ده‌کاته کۆتاییهێنان به پله دووی ژنان
و ناچار کردنیان به خۆسوتاندن تا ده‌گات به کوشتنیان؟
شیلان شۆڕش: کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف کاریگه‌ری دینی له‌گه‌ڵ
خۆیدا هه‌ڵگرتوه، هه‌ر 3 دینه گه‌وره‌که سێکس له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج
به‌حه‌رام له‌قه‌ڵه‌م داوه. وه‌له‌شی ئافره‌ت به‌شتێک داناوه بۆ له‌زه‌تی
پیاو وه ئه‌بێ به پاکی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌بێ ئه‌وه له‌بیر
نه‌که‌ین له‌کاتێ موڵکیه‌تی تایبه‌ت هاته کایه‌وه کاتێ که پیاوان ئه‌یان
ویست مناڵ و وه‌ره‌ساکانیان بنوسنه‌وه ژنه‌کانیشیان کرد به موڵکی
خۆیان به ژنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌کانیان بناسنه‌وه و بزانن وه‌ره‌سه‌که‌یان
بۆ کێ ئه‌بێ. وه هه‌روه‌ها که ژن کرا به موڵکی پیاو هه‌ر کاته‌ی جه‌نگێک
ڕوی ئه‌دا له نێوان دوو خێڵدا ژنه‌کان ته‌عه‌دای جنسیان لێ ئه‌کرێ بۆ
ئیهانه کردنی پیاوه‌کان و شێوه‌یه‌کیش بێ له داگیرکردنی موڵکه‌که‌یان.
به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر دووره له مه‌ده‌نی بوون. به‌ڕای من ئێمه
هیچ هه‌نگاوێکمان به‌ره‌و مه‌ده‌نی بوون نه‌ناوه، نه‌له‌سیستمی سیاسی،
به‌ڕێوه‌به‌رێتی ، پیاده کردنی دیموکراتی ، ڕای ئازاد وه نه‌هیچ
دیارده‌یه‌ک له‌لای ئێمه ده‌رنه‌که‌وتوه وه‌کو نیشانه بۆ مه‌ده‌نی
بوون. هه‌موو ڕێکخراوێک که بیه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بێ ڕێگری هاته به‌رده‌م،
ڕۆژنامه‌نووس ئه‌کوژرێ و ڕاو ئه‌نرێ، ده‌نگدان ته‌زویر ئه‌کرێ، که‌س
بۆی نیه ڕایه‌کی جیاوازی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر هه‌شی بێ
نابێ له وڵاتانی تر که ڕاکه‌ی کاربکاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان
بڵاو بکرێته‌وه، هه‌رچی ڕایه‌ک له کوردستان بوترێ گوێی لێناگرن، که‌واته
چ دیارده‌یه‌ک هه‌یه که نیشانه بێ بۆ به‌مه‌ده‌نی بوونی ئێمه؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: تێگه‌یشتنێک هه‌یه
بۆ لایه‌نی که‌می ئازادی ژنان به‌رانبه‌ر ملکه‌چ نه‌بونیان به‌سیستمی
پیاوسالاری ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وه‌ده‌ست خستنی لایه‌نی ئابوری. وه‌ک
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ژنان خۆیان به‌شدار بن له کایه ئابوریه‌کاندا و ده‌خلی
تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، ئه‌و کات ئاستی توندوتیژیه‌کانیش که‌متر ده‌بێته‌وه
به‌رانبه‌ریان. به‌ڵام له حاله‌تێکی ئاوا‌شدا ڕویداوه، زۆرێک له‌و
ژنانه‌ش ڕوبه‌رووی توندوتیژی و کوشتن و سه‌رکوت کردن ده‌بنه‌وه، له
ڕوی مادیشه‌وه خاوه‌ن ده‌خلی ئابوری خۆیانن. لێره‌دا ده‌توانرێت به‌کام
پێوه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه لێکبدرێته‌وه!
شیلان شۆڕش: به‌ڕای من سه‌ربه‌خۆیی
ئابوری گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته بۆ سه‌ربه‌خۆیی ژنان، چونکه ڕاسته
ئه‌گه‌ر ژنێک ئابوری خۆشی هه‌بێ له‌وانه‌یه به‌هه‌ڵه هاوسه‌رێک یان
خۆشه‌ویستێک هه‌ڵبژێرێ که بیچه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که
ژنه‌که بیه‌وێ ئه‌و پیاوه له ژیانی ده‌رکات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پاره‌ی
خۆی بێ مه‌جبور نیه له‌به‌ر بژێوی ژیانی ئه‌و پیاوه قبوڵ کاتوو له‌لای
بمێنێته‌وه، ئه‌و کاته ئه‌توانێ پیاوه‌که له‌ماڵ ده‌رکاتوو خۆی
ڕزگار کات. ڕاسته هه‌ندێ جار هۆی سایکۆلۆژی هه‌یه که ژنه‌که
ناتوانێ له‌و حاڵه‌ته خۆی ڕزگارکات که تێی که‌وتوه هه‌رچه‌نده خاوه‌نی
کاروئابوری خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌م کاته‌شدا هه‌ر ئه‌و ژنه‌ی که ئه‌چێته
ده‌ره‌وه بۆناو کۆمه‌ڵگا شانسی زیاتری هه‌یه که‌سیتر بناسێ‌و ژیانی ئه‌وانی
تر ببینێ که وانیه‌و به‌هۆشی خۆیدا بێته‌وه که ئه‌و ژیانه قبوڵ نه‌کات.
ژنێک که خاوه‌نی ئابڕوی خۆی نه‌بوو، کاری ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوو، زیاتر
مێشکی داگیر ئه‌کرێ و زه‌حمه‌ته بۆی له‌ژێر ته‌ئسیری ئه‌و پیاوه ده‌رچێ.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کام شێواز له خه‌بات
کردن دژی ئه‌و دیارده نامرۆڤانه‌یه ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی
دروستی ئاوا بارودۆخێک بێت که به‌سه‌ر مه‌وقعیه‌تی ژناندا دێت. له
کاتێکدا میدیای داموده‌زگا ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی کوردی هه‌میشه قسه‌یان هه‌یه
له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان و به‌ڵام له‌ڕوی عه‌مه‌لیه‌وه هیچ هه‌نگاوێکی
جیدی نه‌نراوه له‌پێناو ئه‌و پرسه‌دا. ئاخۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌پێی
ماهیه‌تی به‌رژه‌وه‌ند خوازی چینایه‌تیانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ژنانیش به‌قازانجی
خۆی به‌کاربهێنێت؟ وه ده‌ورو کارکردی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و
ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی ژنان توانیویانه چ هه‌نگاوێکی عه‌مه‌لی
ببینن له‌م نێوه‌دا بۆ هاتنه مه‌یدانی ژنان بۆ نێو خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی
خۆیان، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان؟
شیلان شۆڕش: به‌ڕای من سێ شێوازی زۆر
گرنگ هه‌یه که‌ئه‌بێ په‌یڕه‌و بکرێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ژن و
گۆڕینی ئاستی ئێستایان:
1.شێوازی ڕزگارکردنی ژن ئه‌بێ سیاسیانه بێ، که ئه‌ڵێم سیاسیانه مه‌به‌ستم
حیزبیانه نیه، ژنان ئه‌بێ له‌هه‌موو حیزبێک ده‌رچنوو به‌هه‌مووشێوازێک
جه‌خت بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی، وه‌من ده‌مێکه ئه‌ڵێم که ژنان
ئه‌بێ به لیستی خۆیان بڕۆنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، واته لیستی ژنان به‌ته‌نها،
ئه‌بێ هه‌موو ژن له‌وه تێ‌بگا که کۆببنه‌وه و یه‌ک بگرن، ئه‌بێ هه‌وڵی
سیاسی بدرێ، پرۆتستۆی گه‌وره بکرێ دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته، داوای یاسای
شارستانی بکرێ وه ئاوایاسایه‌ک په‌یڕه‌و بکرێ.
2.ژنان ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ن زه‌ختێکی گه‌وره بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی
به‌کار هێنانی میدیای ده‌ره‌وه نه‌ک ته‌نها ناوه‌ناوه. بۆ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ (ئوئین).
3.ئینجا ئه‌بێ کاری ڕۆشنبیری بکرێ، له‌ناو ژن و پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
کاری فریاگوزاری کاری یارمه‌تیو ڕزگار کردن له حاڵه‌تی ترسناکی توند‌و
تیژی به جیدی بکرێ نه‌ک وه‌کوو ئێستای کوردستان که چه‌نده‌ها ژن له
شێڵته‌ره‌کان بێ چاره‌نووس وه‌کو له‌زیندان بن دائه‌نرێن. هه‌ندێکیان
ده‌ست درێژی ئه‌کرێته سه‌ریان ئه‌نێردرێته‌وه به‌ر ده‌ستی پیاوه‌کانیان
بۆ کوشتنیان.
له‌باره‌ی ده‌وری جیدی میدیا، من وه‌کو وتم ئه‌وه ڕاست نیه هه‌واڵه‌کان
ته‌نها له کوردستان به کوردی باس بکرێ، چونکه که‌س گوێت لێ ناگرێ،
ئه‌بێ میدیای کوردی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌ڕاستی خزمه‌ت بکات ده‌نگی خۆی به
که‌ناڵه جیهانیه ئینگلیزیه‌کان بگه‌یه‌نن.
وه‌ده‌وری ڕێکخراوه‌کان تا ئێستا له‌لای من ده‌ورێکی وای نه‌بوه، من
ناڵێم هیچ که‌س هیچی نه‌کردوه، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆرینه‌ی ڕێکخراوه‌کان
سه‌ر به حیزبی پیاوانه‌نو، وه ئه‌و ژنانه‌ی به حیساب سه‌ربه‌خۆن یان
سه‌ر به پیاوانن، ستراتیجێکی کاریگه‌ریان نیه له کاره‌کانیاندا وه
نازانن چۆن کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی کاره‌کانیان باشتر بێ.
تائێستا ئه‌بینم که ته‌نانه‌ت ژنانێ که لایخۆی سه‌ربه‌خۆن که داوای
شتێک ئه‌که‌ن داوا له جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌که‌ن که تا ئێستا جوابی یه‌ک
پرسیاری ژنانی نه‌داوه‌ته‌وه و ناشیه‌وێ بچوکترین ماف نه‌ک به ژن به‌هیچ
مرۆڤێکی کورد بدرێ. ته‌نها کار بۆ ده‌سه‌ڵات و پاره و مانه‌وه‌ی خۆی
ئه‌کات.
___________________________________
شیلان شۆڕش،
سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی دیموکراتی ژنانی
کورد.
ماڵپه‌ڕی شیلان شۆڕش
|