په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

دیموکراسیه‌ت چیه‌ ؟


ئامادەکردنی: ئەحمەد هاوڕێ


1- دیموکراسیەت بە شێوەیەکی گشتی بریتیە لە دینامیک و ڕێکخستنی ئەو کۆمەڵگایەی کەمرۆڤ هەموو پێوەندیی و یەکێتییەکی تیا وون کردووە لەگەڵ کۆمۆنەی مرۆڤایەتیدا gemeinwesen- - . وەئەمەش بەم جۆرە درێژە ئەکێشێ لەنێوان کۆمۆنەی سەرەتایی و کۆمۆنە ، کۆمۆنیزمی داهاتوودا، وەلە سایەی کاپیتالیزم دا دیمەکراسیەت تەواوی بایەخی مێژوویی خۆی وەر ئەگرێت ،

2- لەدایک بوونی دیموکراسیەت ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمەی کە مرۆڤی لەپێویستیەکانی خۆی تیا دوور خرایەوە ، واتا لەگەڵ سەرهەڵدانی موڵکیەتی تایبەتی ، دابەش بوونی کۆمەڵ بەچینە جیاوازەکانەوە ، وەلەگەڵ پێک هاتنی دەوڵەت دا و بە پێشکەوتنی ئەو دیاردانە ، دیموکراسیەتیش پێشکەوتووە و سیادەشی ڕۆژ بەڕۆژ لەسایەی قانونی بەهادا بەهێزتر بووە .. ،

3- هەربەوپێیەش دیموکراسیەت هەرگیز دەسەڵاتی چینایەتی و دەوڵەت لەناو نابات ، بەڵکو بەپێچەوانەوە پێویستی بەو ئامرازانەیە وەک بنکەیەکی کۆمەڵایەتی لە پێناوی دابین کردنی سیستەمی جیاوازی و دابەشکردن و ڕێکخستنی پێوەندی نێوان تاکەکانی کۆمەڵ و پێوەنی ئەمانەش لەگەڵ دەوڵەت دا ،

4- هەموو دیموکراسیەت پێویستی بە بوونی تاکە ( تاکی دابڕاو لە کۆمۆنەی مرۆڤایەتی ) ، بە بوونی چینەکان و دەوڵەتە ، وەلێرەدا ئەتوتنین بڵێین دیموکراسیەت لە هەمانکاتدا شێوازی ئیدارەی کۆمەڵ و سیادەی چینێکە ، وەمیکانیزمی یەکێتی و گردکردنه‌وه‌ی ئەندامەکانی کۆمەڵەکەیەتی ،

5- دیموکراسیەت نەفۆڕمێکە و نە تایبەتیشە بەم یان ئەو قۆناغی برەوو پێشکەتنی ئەم کۆمەڵگایە ، بەڵکو هەمیشە وەک دیکتاتۆریەتی سەرمایە خۆی نواندووە و ئەنوێنێ ، ئەم خاسیەتەش بەستراوە بە سروشتی نێوان کاڵا و بەرهەم هێنان و دیمەکراسیەتەوە وەک پێویستی لەیەک دانەبڕاو و مەرجی بوونی ئەم کۆمەڵگایە ،

6- لەسایەی دیموکراسیەتدا ، کە لەم کۆمەڵەدا تەوتوی بایەخی مێژوویی خۆی نواندووە ، بۆ یەکەمجار لەمێژوودا مرۆڤی تاک ، بە پێبەخشینی سیفەتی هاونیشتمانی یەکی دابڕاو – مواگن منعزل - ، هەموو سیفەتێکی مرۆڤانەی وون کردووە ، وەکراوەتە کاڵایەک –السلعە – وەک هەموو کڵایەکی ترو ( سەربەست و چونیەک ) لە گەڵ هەموواندا ، لە سایەی سیستەمی ئاڵ وگۆڕو دەورانی بەهادا – القیمە - ، لە سایەی _ ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی _ دا ، لە بەردەم یاسادا ڕاگیراوە ، وە هەربەم جۆرە بونیان بۆتى بونێکی پێویست بۆ سەرمایە ، وەئیتر وەک تاکێکی نەبەستراو بەهیچ چینێکەوە ، واتا وەک هاونیشتمانی یەک ، بوونی ئەسەلمێنرێ لە سایەی دیموکراسییەتدا ،

7- سڕینەوەی سنووری نێوان چینە ناکۆکەکان ئەوکاتە بەڕونی ئەبینرێ کە دژەشۆڕش بەڕادەیەکی بەرز دەسەڵاتی خۆی چەسپاندووە ، واتا ئەوکاتەی دیموکراسیەت ئەتوانێ بەشێوەیەکی بێگەرد سیمای جوانی خۆی بنوێنێ و وەک تاکە زاتی مێژوویی جڵەوی هەمووشت لەدەست بگرێت ،ئەم فۆڕمە دیموکراسییە بێگەردەش ، ئەتوانرێ لە سایەی ، بەرەی میللی یان پۆناپارتی دا بەدەست به]ێنرێ ، هەر لە ستالینیزمەوە هەتا نازی ، لە فاشیزمەوە هەتا سۆشیالیزم ، وات گرنگ نیە ئەم دەسەڵاتە لەچ فۆڕمێکدایە ، بەڵکو ئەوەی گرنگە پاراستنی سیادەی سەرمایەیە ، واتا سەرکوتکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و سیادەی (لاشخێى ) سەرمایەداریەت .

8- لەم ڕووە وە پرۆلیتاریا هەمەموو جۆرە هاوپەیمانیەک و بەرگری کردنێک لەم یان ئەو فۆڕمی دیموکراسی ڕەت ئەکاتەوە ، چونکە ئەوانە هیچ لە جەهەری ئەم سیستەمە ناگۆڕن ، پرۆلیتاریا هەر لە بوونی یەوە لە خەباتدایە دژی دیمەکراسیەت ، هەر لە _ فۆڕمە ناشرینەکەیەوە _، دیکتاتۆریەت ، تا بە _ فۆڕمە جوانەکەی _ ئەگات ، پەرلەمان و هەڵبژاردن ، شۆڕشی کۆمۆنیزمیش یان نابێت یا دژی دیموکراسیەتە ،

9- خەباتی پرۆلیتاریا لە پێناوی بەرژەوەندییە چینایەتییەکانیدا ، خەباتە و لەدرێژای مێژووشدا هەر خەبات بووە دژی دیموکراسیەت ، ئەمە ئەگەر هاتوو سروشتی مێژوویی ئەوخەباتەمان لە سروشتی مێژوویی بونی پرۆلیتاریاوە بینی ، نەوەک وەک مێژوویی ڕەسمی ، یان بەو گیانە کرێکاری یەوە کە هەموو شتێکی کرێکاران بە ڕەوا ئەبینێ چونکە کرێکاران ئەکەن و کرێکارانیش خاڵین لە هەڵە ،

10- پرۆلیتاریا بەخۆئامادە کردنێکی فراوان ، بنکەیەکی کۆمەڵایەتی ئامادە ئەکات بۆ تێکشکانی هەموو بناغەیەکی ئەم کۆمەڵگایە ، بۆ لەناوبردن : هاونیشتمانی سەربەست و سەربەستی ، تاک ، کاڵا ، دوڵەت وچینەکان ، وەهەرچیتر کە بناغەی بوون و توانای سەرهەڵدانەوەی دیموکراسیەتن ،

11- دیموکراسیەتی _ کرێکارانە _ کە هەموو ڕیفۆرمیستەکانی جیهان و لەسەرویانەوە ، تەوژمە ڕادیکالییە بەناو کۆمۆنیستی یەکانی وەک مارکسیزم و لینینیزم و ترۆتسکیزم و لۆکسمبۆرگیزم و .... هتد کردویانەتە دروشمی بەرزی ( شۆڕش ) ، هیچ شتێکی لەبەردەمدا نیە _ هەروەک مێژوو نەک کتێب ، سەلماندی _ جگە لەنوێ کردنەوەی سیادەی سەرمایە لە ژێر دەستی هاونیشتمانییە کرێکاریەکان دا ،

دیموکراسیەتی ( کرێکارانە ) هیچ نیە جگە لە هەمان شێوازی سەرمایەداری کۆن بەناوی بەشداریکرنی کرێکاران لە بەڕێوە بردنی کارگەدا ، وە هەر لەسەر ئەم بناغەیش ، داستانی دیموکراسیەت ، فریشتەی ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی ، لە سایەی ( کرێکاران ) خۆیاندا ، کرێکاران ئەکەنە کۆیلەیەکی کرێ گرتەی هەمیشەیی

12- لەلای ئێمە ناکۆکی نێوان شۆڕش و دەسەڵاتی سەرمایە ، هەمان ناکۆکی نێوان کۆمۆنیزم و دیموکراسییەتە ، سەرکەوتنی هەرلایەکیان تێکشکانی ئەوی تریانە .
___________________________________________
تێبینی :- ئەو باسەی سەرەوە، هەڵبژادەیەکە، لە نامیلکەی - نامەیەک لە وەڵامی گۆڤاری ''سۆشیالیزم یان بەربەری''دا.