په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٨

درێژەکێشانی دەستبەسەریی و نادیاریی چارەنووسی مریەم فەرەجی.



پێنجشەمە چواردەی پوشپەڕ مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کورد پاش دەرچون لە ماڵ قۆلبەست کراو رەوانەی گرتوخانە کرا، بە دواچوونەکانی بنەماڵەی فەرەجی بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر هەلومەرجی رۆڵەکەیان بێ ئاکام بووە و نەیانتوانیوە زانیاریی لەسەر ناوبراو بەدەستبێنن.

بنەماڵەی فەرەجی رایانگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنی زانیاریی لە هەلومەرجی رۆڵەکەیان سەردانی نێوەندەکانی ئاسایشیان کردوە بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە.

مریەم فەرەجی بەفرانباری ساڵی رابردوو هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە بەشی ٢٠٨ی ئیتلاعاتی ئەوین خرایە ژێر لێکۆڵینەوە. ناوبراو چاوەڕوانی کاتی دادگەی پێداچوونەوە بووە کە لە لایەن هێزەکانی فەرمانەگەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنیەی کورد نۆزدەی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە بە سێ ساڵ بەندکردنی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغەبوون لە چوونە دەرەوە لە وڵات سزا دەدرێ.


مریەم فەرەجی تەمەن ۳۳ ساڵان و خوێندکاری زانکۆ لە بەشیبەڕێوەبەرایەتیی نێودەوڵەتیی و بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیایەکە لە شاری شەهریار.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

١٠\٧\٢٠١٨

kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک