په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٧\٢٠١٣

    دیسان (من و تۆ).


ناڵە حەسەن

گوڵە گیان
میمێک لە میهری خۆت
دەیدەم بە تۆ
تۆش لە نێو مەمکۆڵەکانت
بۆم هەڵبگرە

نوونێک لە نەرم و نیانی خۆت
دەیدەم بە تۆ
تۆش لە نێو دڵتا
بۆم هەڵبگرە

واوێک لە وێنە جوانەکەی خۆت
دەیدەم بە تۆ
تۆش لە نێو ئیمەیلێکت
بۆم هەڵبگرە

تێیەک لە ترێیەکەی چاوی خۆت
دەیدەم بە تۆ
تۆش لە نێو جانتاکەت
بۆم هەڵبگرە

ئۆیەک لە برۆیە ڕەشەکەی خۆت
دەیدەم بە تۆ
تۆش لەنێو بوخچەی نهێنیەکانت
بۆم هەڵبگرە

گوڵە گیان
هەرکاتێک لەمن دوور بیت

میمی نێو مەمکۆڵەکەت
نوونی نێو دڵەکەت
واوی نێو ئیمەیلەکەت
تێی نێو جانتاکەت
ئۆی نێو بوخچەکەت

لە تەنیشت یەک ڕیزیان بکە
دەبن بە ئاوێنەیەکی سیحری
لە نێویدا
من لە تەک خۆتا دەبینیەوە
دیسانەوە (من و تۆ)
من من من
تۆ تۆ تۆ
گوڵەکەم
/ بۆ تا ئەبەد من و تۆ.


حوزەیرانی ٢٠١٣

ماڵپه‌ڕی ناڵه‌ حه‌سه‌ن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک