په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠١٠

 دیسان شەڕی بودجەیە.


ئه‌کره‌م گوڵانی  


کورد لەدوای روخانی رژێمی رەگەز پەرسی بەعسەوە تا هەنووکه‌ دەورێکی ئیجابی هەبووە لەچارەسەکردنی کێشەکانی نێوان سەرجەم پێک هاتەو کوتلە سیاسیەکانی عیراقدا بەڵام ئەوان هەر لەپیلاندا بوون بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم .

کورد هەمووساڵێک لەکاتی پەسەند کردنی بودجەی گشتی عیراقی فیدراڵدا توشی کێشە دەبێت لەسەر بودجەی کوردستان کەلە17% داهاتی عیراقە. ئەم کێشەیەش ناعەفەوی نیە دەگەرێتەوە بۆ هەڵوێستی شۆڤیەنانەی رەگەز پەرستی عەرەبە چاورەشەکانی برامان .

کورد بەخواستی خۆی نەلکاوە بەعیراقی عروبەوە ئەوەی کەبۆشی دیاری کراوە لەبودجەی عیراقی فیدراڵ خێری عروبە نیە بۆکورد و کوردستان، ساڵەهای ساڵە شۆڤێنیەکان لەسەر حسابی نەوتی کەرکوکی کوردان پیاوەتی دەکەن و دەیبەخشن بە وڵاتانی عەرەب هەرنەوتی کوردبوو (قائید زەرورە)ی کردبووە پاڵەوانی (ئومەی عەرەبی). شۆڤیەنیەکان هەمووکات بەربەست بوون لەبەردەم بوژاندنەوەو پێشکەوتنی کوردستاندا هەمووکات لەکەمیندا بوون بۆ دەپرەسۆنی گەلی کورد.لەکودەتا شومەکەی بەعسیەکانەوەساڵی 1968 دەسەڵات بەدەست سوونەکانەوەبوو هەرگیز نەیانهێشت عیراق لەئاسوودەیدابژی .

ئەوەی ئەمرۆ بۆ کوردستان هاتۆتە ئاراوە خەباتی نەتەوەیی چەندین ساڵەی بزافی رزگاری خوازی گەلەکەمانە لەکوردستانی باشوور، شۆڤێنیەکان هەمووکات لەپیلان بوون دژ بە نەتەوەی دووەمی عیراق هەرجارەی بەبیانووی پاراستنی یەک پاچەیی خاکی عیراقەوە بیانوویەک دەهێننەوە و دەستورپێشێل دەکەن یەکێک نایەڵێت سەرژمێری گشتی عیراق بکرێت یەکێک چاوی لەو17%ى کوردستانە یەکێک پێشمەرگە بەمیلیشیا لەقەڵەم دەدات، یەکێک گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم بەنایاسایی باس دەکات، ئەمانە هەمووی بیانووی شۆڤێنیەکانە بۆکورد لەسەرێکیشەوە وەک هاوپەیمان خۆیان ناودەبەن . ئەوەیان لەبیر چووەوە کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کێشەی چەق بەستوی پێک هێنانی حوکمەتی عێراق چارەسەر کرا کوردستان بووەتە لانکەی ئارامی گشت نەتەوەو پێک هاتەکان.

ئەوەی زۆرگرنگە بۆ نوێنەرانی کورد لەبەغداد لەم ساتەدا بەئاگابوونە لەبریارەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقە کەکەسێکی وەک ئوسامە نوجیفی سەرۆکێتی دەبێت بزانن هەمووکات لەپیلاندایە بۆ کورد. بەڵام ئەوەی سەیرە برۆژەیاسای بودجەی 2011 لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئامادەکراوەو ناردراوە بۆ پەرلەمان. لێرەداپرسیارێک دێتە پێشەوە بۆپێشتر وەزیرە کوردەکانی دەرکیان بەو غەدرە نەکردووە کە لە بەشە بودجەی هەرێم کراوە لەپرۆژەکەدا. هەناردەکردنی 150 هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوە تاڵان کردنی سامانی کوردستان نیە کەلەکاتێکدا کێشەی نەوتوو غازی هەرێم لەگەڵ حوکمەتی ناوەند چارەسەرنەکراوە و یەکێکە لەکێشەکانی نێوان هەولێروبەغداد ؟

دەبوایە هەموو وەزیرەکوردەکانی ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئامادەکاری ئەوەیان بکردایە بۆ ئەو شەرە، وەک سەرکردەیەکی سەربازی ئامادەکاریان بکردایە تابزانن شەرلە کۆێ دەکەن ژمارەی دوژمن چەندە و جۆری چەکەکانیان چیە. کەدەڵێن کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو بۆ ئەو مەبەستەیە..

 


barawhasan@yahoo.com