دواهه‌مین شه‌و .
به‌ندی عه‌لی ئه‌م دواشهوی سه‌ری ساڵه زه‌نگیانه‌کانی گه‌ردانه پچڕاوه‌که‌ی گه‌ردنی عومرێکی شه‌که‌ت ده‌نکێکی که‌ی لێ وون ئه‌بێ و پێکی روحی ئاسمانیش وورده به‌فری ماڵئاوایی لهووشکه ساڵێکی تری بێ به‌ره‌که‌ت
ئه‌م دواشهوی سه‌ری ساڵه شه‌قامه‌کان کهللهمهستن به‌باده‌ی خوێن خوێنی گوڵه کوژراوه‌کانی ئه‌وین و گیانه هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی ژن و ڕه‌زی چاوه گوشراوهکانی ئاره‌زوو ئاره‌زووی زام بۆ مه‌رهه‌م و ئاره‌زووی دڵ بۆ خه‌م ڕه‌وێن
ئه‌م دواشهوی سه‌ری ساڵه دوا جگه‌ره‌ی تاڵی حه‌سره‌ت ئه‌کێشم و له‌دوا پێکی خه‌ستی حوزنا نغرۆ ئه‌بم دوا چرکه‌سات دوا هه‌ناسه‌ی ئه‌م شه‌و ئه‌ده‌م به‌دواهه‌مین نه‌وره‌سی خه‌و خه‌وێکی قوڵ قوڵتر له‌هه‌ناوی که‌ون و که‌نده‌ڵانی ئازاره‌کان به‌ئومێدی ساڵێکی نوێ و دیده‌نی که‌ناری ئاوات.
|