په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٨

دواڕۆژی کار.*

هەڵۆ محەمەد      


راپۆرتی کۆتایی فۆڕمی ئابووریی جیھانی، کە ئەمڕۆ ١٧.٩.٢٠١٨ ، بڵاو بکرایەوە باس لەوە دەکات، تاساڵی ٢٠٢٥، واتە ٧ ساڵی تر، جیھانی کارکردنمان گۆڕانی گەورە و ڕادیکالی بەسەردا دێت، لەڕێگای خستنەکاری زیاتری ڕۆبۆتەوە، و مرۆڤی زۆر بێ کار دەبن. لەم ڕێگایەوە ملیۆنەھا کار، نامێنێ. بە واتایەکی تر ئەمە ھەنگاوێکە بۆ لەکارخستنی مرۆڤ و ڕۆڵی لە بواری کارکردن دا، کە تائێستا ھەڵسوڕێنەر و بزوێنەری دەورانی کارکردن و ئابوورییە.

لەئێستادا ٪‏٧١ کارکردن لە ڕێگای مرۆڤەوە بەڕێوەدەچێت. بەم شێوازە بڕوات تا ٢٠٢٥ ڕێژەکە دادەبەزێ بۆ ٪‏٤٨. ئەو ٪‏٥٢ تری لە لایەن رۆبۆتەوە ڕادەپەڕێندرێت. بەم پێیە بێت تا ساڵی ٢٠٢٥،٧٥ ملیۆن شوێنی کارکردن نامێنێ بۆ مرۆڤ و ئامێری زیرەک جێگای دەگرێتەوە.

ھەمان توێژینەوە باس لەوە دەکات، لە ٥ ساڵی داھاتوودا ١٣٣ ملیۆن شوێنی کاری نوێ ساز دەدرێ کە خەڵکی ڕاھێندراوی تایبەت و پسۆڕی گەرەکە بۆ بوارەکانی شیکاری داتاکان، زانستکاران، گەشەپێدەرانی بەرنامە نەرمەکان / سۆڤتوێر، شارەزا و پسپۆڕانی بواری سۆسیال میدیاو بازرگانی ئەلەکترۆنی.


بە پێچەوانەشەوە لە بوارەکانی ھاتووچۆ و بەڕێوەبردنی مارکتینگدا بەڕەوپێشبەری ھەڵسوڕێنەر و ئامۆژگاریکەری مشتەریی زیاد دەکات. لە بەرامبەردا نووسینگەی کارکردن و ھەژمارکردنی کار نامێنێ.


بۆ ئەم توێژینەوەیە پرسیار لە ٣٠٠ بەڕێوەبەری کار و بەرپرس و خاوەن کارخانە کراوە کە نوێنەرایەتی ١٥ ملیۆن کارمەند و کرێکار دەکەن لە ٢٠ وڵاتی پیشەسازیی و تازەپێشکەوتوودا. لەتەک شرۆڤەی تەواوی کارەکەدا ١٢ پرۆفیلی بەشی تایبەتی و ٢٩ پرۆفیلی وڵات و ناوچەشی لە خۆ گرتووە.

پرسیار ئەوەیە دیگتالیزەکردن و ئۆتۆماتیکردنی شوێنی کارکردن چەند زیانی ھەیە؟ ئەمەش ساڵانێکە مشتومڕی لەسەر ھەیە. چەند گۆڕانکاری بەھێز و ڕادیکال لە کۆمەڵگا و کارکردن دا دەکات.


٪‏٥٠ خاوەن کارخانەکان باوەڕیان وایە تا ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی کرێکاریان کەمدەکاتەوە. ٪‏٣٨ بە پێچەوانەوە ژمارەی خستنەکاری مرۆڤ زیاد بکەن و ٪‏٢٨ ھەردووکیان ئۆتۆماتیکردن و کارمەند زیاد بکەن.


بەمەدا دەردەکەوێ کە داخوازی لەسەر تەکنەلۆژیا تا بێت زیاتر دەبێت لەو ڕاپرسییەی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام دراوە. ٪‏٨٥ کارخانەکانی ئەڵمانی ھەتا ٥ ساڵی داھاتوو ئۆتۆماتیکردنیان دەوێ٪‏٨٣ کەسی شارەزا و ڕاھێنراویان دەوێت. خاوەن کارخانە و بەڵێندەرەکانی ئەڵمانیا پلانیان داناوە و دەیانەوێ تەکنەلۆژیای زیاتر بخڕێتە کارەوە. ٪٩١ دەیانەوێ تا ٢٠٢٢ سیستەمی گەورەی شیرۆڤەی داتا بەکاربھێنێ و بێتە پێشەنگی وڵاتانی جیھان و پێش چین، یابان، ئەمەریکا و ھیندستان بکەوێتەوە. بەکارھێنانی زۆری تەکنەلۆژی لە ئەڵمانیا ٪٨٤ دەیانەوێ بە (ئەپپ مارکێت) و ٪٧٩، گەشەپێدانی مەکینەی / ئامێری ئینتەلەگێنز / زیرەکەوە بێت. لەم بوارەدا فیلیپین و سەنگاپوور و رووسیا لە پێشەوەن.بەڵێندەرە ئەڵمانەکام کەمتر پلانیان بۆ تەکنەلۆژی زیندوەریی ٪٣٠ و رۆبۆتی شێوە مرۆڤ ٪٢٨ و ڕۆبۆتی ژێر ئاو ٪٢٢.

بێگومان پەرەسەندی خێڕای تەکنەلۆژی ھەروەھا پێویستی بە مرۆڤ کە مەکینەکان کار پێ بکات و گەشەیان پێ بدات.

توێژینەوەکە لەسەر ئاستی جیھان دەڵێ لە ٥ ساڵی داھاتوودا ٪٤٢، داواکاریی کاردکردن گۆڕانی بەسەردا دێت.لەتەک مەرجە ڕۆتینییەکانی کارکردنەوە، دەبێت کارمەند و کرێکارێک لە ئایندەدا، بەرنامە پرۆگرامکردن و کارپێکردنی رۆبۆتیش بزانێ و سەری لێ دەرکات. لە ھەندێ کایەدا گۆڕانەکە گەورە و لە ھەندێکی تردا بچووک دەبێت. بۆئەوەی بەڵێندەر و خاوەن کارخانەکان، لەسەردەمی ھاوچەرخی دینامیکی مەکینە و ئامڕازەکان دا، جیاواز و توانای کێبەرکێیان بمێنێ، دەبێت لە سامانی مرۆییان وەبەرھەمھێنان بکەن. دەنا ھێز و توانای شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی لەدەست دەدەن. ئەمە قسەی سەعدییە زاھیدیە، بەڕێوەبەری ناوەندی ئابووری نوێ و کۆمەڵگای فۆڕمی ئابووریی جیھانییە.


بۆ ئەمەش ٣ ستراتیژی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن:


- دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە توانا و لێزانی لە تەکنیکی دا.
- سەرلەبەر ئۆتۆماتیکردنی ڕەوتی کارکردن و پەرەپێدانی
- کرێکار و کارمەندە کۆنەکان ڕاھێنانی نوێیان پێ بکرێت.

_____________________________________________________
* سەرنجێکی کورت:
ئەم بابەتە ئەمڕۆ لە گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵامانیدا بڵاوکراوەتەوە. بەگرنگم زانی پوختەکەی پێشکەش بە خوێنەری کورد بکەم، تاوەکو سەرنجێک لەو گۆڕانە بنجی و خێرا و ڕادیکالەی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و بازاڕی کارکردن و داخوازییەکانی خوێندن و فێربوون و سیستەمی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم ڕەوتە، دیاری بکرێت. ڕەنگە جارێ وڵاتی ئێمە بەدوور بێت لەم شۆڕشە گەورە، کە ساڵانێکە مشتوومڕێکی گەورەی لەسەر دەکرێت. ئایا ئەم گەشە و پەرەسەندنە بە چاکە یاخود خراپەی مرۆڤ دەشکێتەوە. لەڕاستیدا وەک ھەر دیاردەیەک ئەم گۆڕانەش دوو ڕووی ھەیە. بە باوەڕی بەشێکی زۆری چاوردێڕ و ڕەخنەگرانی ئەم کایەیە، گرنگ ئەوەیە پەرەسەندنەکە لە ڕووی تەندروستییەوە زیانی بۆ مرۆڤ نەبێت،یاخود کەم بێت. دەنا مرۆڤایەتی بەناچارییش بێت،کەوتۆتە سەر سکەی ئەم ھەڵمەت و شاڵاوەی بازە گەورەکانیبەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیادا و تازە مەحاڵە خۆ لێ لادان و پاشەکشەکردن لێی.
سەرچاوە:
www.spiegel.de/wirtschaft/soziales/studie-weltwirtschaftsforum-maschinen-verrichten-bald-mehr-arbeit-als-menschen-a-1228108.html


١٧\٩\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک