١٢\٧\٢٠١٣
دوایین هەڵویستی
حکومەتی سوێد بەرامبەر پەنابەران.
ناردنەوەی
پەنابەرێک لە بەریتانیاوە بۆ کوردستان.
دوایین هەڵویستی
حکومەتی سوێد بەرامبەر پەنابەران.
سوێد ١٢\٧\٢٠١٣:
رۆژی ٦-٦ کە رۆژی میللی سوێدە، لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەی پەنابەری
٢٠١٤ لە ٧ شاری سوێد دژ بە سیاسەتی جیاکاری و پرۆژی ریڤا ی حکومەتی
سوێدی خۆپیشاندانی نارەزایەتی بەرپاکرا.
لەو بارەیەوە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی نامەیەکی نارەزایەتی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی سوێد کرد بۆ
داکۆکی لەمافەکانی پەنابەران و پشتیوانی لە داخوازیەکانی خۆپێشاندانەکە،
حکومەتی سوێد بەرەسمی وەڵامی نامەکەی سکرتیری فیدراسیۆن دایەوە دەڵێت:
"لەپێناوی جێبەجێکردن و پارێزگاریکردن لە سیستەمێکی چالاک و
باوەڕپێکراوی پەنابەری بەشێوەی بەردەوام و بۆ ماوەیەکی درێژ، دەرکەوت
ئەوانەی کە پێویستیان بە پارێزگاری لێکردن نییە دەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ
وڵاتی خۆیان. ئەگەر هەڵسەنگاندنی داواکار کۆتایی هات و ڕەتکرایەوە و
گەر بڕیارەکە بەجۆری لابردن و ڕەتکردنەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە،
پێویستە ووردبینی لە ڕێکخستنی گەڕانەوەیدا بکرێت، لانی کەم بەهۆکاری
مرۆیی".
هەروەها سەبارەت بە پرۆژەی ریڤا لە نامەکەدا هاتووە" پرۆژەی ریڤا
لەپیناو پاراستنی یاسا و دوورکەوتنەوە لە بەسەربردنی کاتێکی زۆر بۆ
چارەسەرکردن و بەرژەوەندی کۆچکردن، ئەنجومەنی نیشتمانی پۆلیس و زیندان
و چاودێری لە ساڵی ٢٠٠٩ دا زیادکردنی هاوکاری نێوانیان دیاری‌کرا،
لەئەنجامی ئەم هاوکاریەشدا پڕۆژەی ڕیڤا دامەزرا".
حکومەتی سوێد ئەوەش دەڵێت" بەردەوام سوێد جێ
پەنای ئەوکەسانەیە کە لەچەوسانەوە و ستەم هەڵهاتوون. وڵاتی سوێد لەڕووی
یاساییەوە ئارامە و بەشێوەیەکی باش لەسەر سیستەمی پەناهەندەیی کاردەکات،
یەکێکە لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپی کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری
تێدایە".
لە نامەکەی دەشتی جەمال دا سەبارەت بە پرۆژە ریڤا هاتووە" وێرای ئه‌وه‌ی
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ریڤا ده‌که‌ین، ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی
قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به توندکردنه‌وه‌ی فشار بۆ ده‌یان
خانه‌واده‌و ژن ومنال وپه‌ککه‌وته که ناچارکراون به خۆشاردنه‌وه‌ی
به‌و هۆیه‌وه له ده‌یان پیداویستی و خزمەتگوزاری ته‌ندروستی بیبه‌شبکرین
تا نه‌که‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی پولیس وگرتنو و پاشان به زۆر
دیپۆرتکردنه‌وه".
دەشتی جەمال داوا لە سەرۆک وەزیرانی سوێد دەکات" ئه‌منستی بده‌ن و
پرۆژه‌ی ریڤا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
رابگرن..ئه‌مانه سه‌ره‌تارین خواستیکن کە له‌گه‌ڵ بنه‌ما مۆرالی و
دیمکراسی له‌باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه دێته‌وه".
دەشتی جەمال
فرێدریک ریەنفێلدلس
دەقی هەردوو نامەکە لە
خوارەوە بخۆێننەوە:
نامە بۆ سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی.
بەڕێز ''دەشتی جەمال''.
ئاماژە بە نامەکەی بەرواری ٧ ی ژونی ٢٠١٣ تان، پاش ڕاوێژکردن بە
هاوڕێکانم لە وەزارەتی داد ڕێمان بدەن بەم جۆرە وەڵامەتان پێ بدەینەوە.
بەردەوام سوێد جێ پەنای ئەوکەسانەیە کە لەچەوسانەوە و ستەم هەڵهاتوون.
وڵاتی سوێد لەڕووی یاساییەوە ئارامە و بەشێوەیەکی باش لەسەر سیستەمی
پەناهەندەیی کاردەکات، یەکێکە لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپی کە
ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تێدایە.
لەپێناوی جێبەجێکردن و پارێزگاریکردن لە سیستەمێکی چالاک و
باوەڕپێکراوی پەنابەری بەشێوەی بەردەوام و بۆ ماوەیەکی درێژ، دەرکەوت
ئەوانەی کە پێویستیان بە پارێزگاری لێکردن نییە دەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ
وڵاتی خۆیان. ئەگەر هەڵسەنگاندنی داواکار کۆتایی هات و ڕەتکرایەوە و
گەر بڕیارەکە بەجۆری لابردن و ڕەتکردنەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە،
پێویستە ووردبینی لە ڕێکخستنی گەڕانەوەیدا بکرێت، لانی کەم بەهۆکاری
مرۆیی.
لەپیناو پاراستنی یاسا و دوورکەوتنەوە لە بەسەربردنی کاتێکی زۆر بۆ
چارەسەرکردن و بەرژەوەندی کۆچکردن، ئەنجومەنی نیشتمانی پۆلیس و زیندان
و چاودێری لە ساڵی ٢٠٠٩ دا زیادکردنی هاوکاری نێوانیان دیاری‌کرا،
لەئەنجامی ئەم هاوکاریەشدا پڕۆژەی ڕیڤا دامەزرا. یەکەم ئامانجی ئەم
پرۆژەیەش دامەزراندنی پرۆسەیەکی بەتوانا و ئاسایش بەخشە لەڕوویی
یاساییەوە و پەیوەندارە بەگەڕانەوە بۆ وڵاتی سەرەکی.
پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەیەوەندار بە
نەهێشتنی دەرکردن، لەگەڵ ڕێزگرتنی تەواو لە ماف و ئازادییە بنەڕەتیەکان
و شکۆی تاک لەبەرچاو بگیرێت.
هیوادارم ئەم وەڵامە هێندێ ڕۆشنی لەو کارەی دەسەڵاتدارانی سوێدی
پەیوەنداری دابێت بەدەستەوە.
وەرگرتنی ڕێزمان بفەرموون.
نامه بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی سوێد.
به‌ڕێز ''فرێدریک
ریەنفێلدلس''.
پاش سلاو ..
ئه‌م نامه‌یه به نۆێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی سه‌دان ئینسانی
ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست ئاراسته ده‌که‌م سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ریڤا
که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌تانه‌وه خراوه‌ته روو به‌مه‌به‌ستی
هاوکاری زیاتری پۆلیس بۆ دائیره‌ی کۆچی سوێد له پێناو زخت و زۆر هێنان
بۆ ئه‌و ئینسانانه‌ی که شانسیان هێناوه له‌ده‌ست جه‌نگ وپه‌لاماری
هیزه سه‌رکوتگه‌رو ده‌سه‌لاتی توتالیته‌ره‌کان رزگاریان بێت و به
ناچار ئاوه‌ره‌و ژیانی په‌نابه ر‌ی به‌سه‌ریاندا داسه‌پێت وله ولاتی
سوێد بگیرسینه‌وه.
ئیمه وێرای ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ریڤا ده‌که‌ین،
ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به توندکردنه‌وه‌ی
فشار بۆ ده‌یان خانه‌واده‌و ژن ومنال وپه‌ککه‌وته که ناچارکراون به
خۆشاردنه‌وه به‌و هۆیه‌وه له ده‌یان پیداویستی و خزمه‌گوزاری ته‌ندروستی
بیبه‌شبکرین تا نه‌که‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی پولیس وگرتن و پاشان به
زۆر دیپۆرتکردنه‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌روه‌ک ئێوه‌ش ئاگادارن له حه‌وت شاری وڵاتی سوێد ده‌یان
رێکخراو لایه‌نی سیاسی و ئینسانی وپه‌نابه‌ری خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی
ده‌رده‌برن و داواتان لێده‌که‌ن ئه‌منستی بده‌ن و پرۆژه‌ی ریڤا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
داواتان لیده‌که‌ن سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رابگرن..ئه‌مانه
سه‌ره‌تارین خواستیکن له‌گه‌ڵ بنه‌ما مۆراڵی و دیمکراسی له‌باره‌ی مافی
مرۆڤه‌وه دێته‌وه. بۆیه ئه‌رک و به‌رپرسیارتی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێوه
بۆ دانای سنوریک بۆ ئه‌و پیشلکاریانه پێچه‌وانەیه له‌گه‌ڵ بریاره
جیهانیه‌کان له باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه پیویسته ریزی لێبگیریت.
به‌دڵنیایه‌وه ئاگاداری دۆخی عیراق هه‌ن. هه‌ڵومه‌رجێکی ناهه‌موار له
جه‌نگ ونه‌بوونی ئه‌منیت، ئه‌و کوشت و بڕی وکاره‌سات وتراجیدیایانه‌ی
رۆژانه بۆته سه‌رچاوه‌ی رووتیکردنی سه‌دان ئینسان بۆ هه‌ڵبژاردنی
ژیانی په‌نابه‌ری. ناتوانریت له ئیستادا باس له‌ئه‌منیت و ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی
وخه‌لک بکرێت له عێراقدا، ناتوانرێت باس بوونی ماف‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان بکرێت. له بی‌کاری، فه‌ساد و سه‌رکوت وکوشتنی رۆژنامه‌نوسان
وژنان وخنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد. به‌درێژه‌دان به سیاسه‌ت
دیپۆرت ژیانی ده‌یان ئینسانی تیادا بخرێته ژیر ریسکه‌وه. وراپۆرتی
هیومه رایت وه‌چ و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال گه‌واهی ئه‌وڕاستیانه
ده‌که‌ن له‌سه‌ر پیشلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستاندا.
ئیمه له فیدارسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی که نۆێنه‌رایه‌تی
ده‌نگی ناره‌زایه‌تی سه‌دان په‌نابه‌ری کورد وعێراقی ده‌کات له‌ده‌ره‌وه
به‌ته‌وای تواناوه پشتیوانی له خۆاسته‌کانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مرۆ
٦/٦ که له‌ژماره‌یه‌ک له‌شاره‌کانی سوێد به‌رپاده‌کرێت داواتان لێده‌که‌ین
له سونگه‌ی به‌رپرسیارتیتانه‌وه وه‌ڵام به‌و داواکاریه ئینسانیانه
بده‌نه‌و که خواستی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستی سوێد، پشتگیرو
هاوپشتیوانێتی.
له‌گه‌ڵ سڵاوی دوباره
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
--------------------------------------------------------------------------------------
ناردنەوەی
پەنابەرێک لە بەریتانیاوە بۆ کوردستان.
ئەمرۆ پەنابەریکی دیکە
دیپۆرتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە.
بەریتانیا - گرتووخانەی کامسفیلد هاوس
١٢\٧\٢٠١٣:
پەنابەر هەردی کەریم لە گرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیلد هاوسەوە
فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی ئاگادار کردەوە کە"کاتژمیر ٥
ئێوارە بەکاتی لەندەن لە رێگای فرۆکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی
نیو دەولەتی هەولیرم دەکەنەوە".
هەردی ووتی"خەڵکی کەرکوکم وماوەی شەش ساڵە لە بەریتانیا ژیان بەسەر
دەبەم وهیج کێشەیەکی یاسایم نیە تەنها ئەوە نەبیت داوای مافی پەنابەریم
ڕەتکراوەتەوە".
لە پەیوەندی تەلەفونیدا لەگەل سکرتیری فیدراسیۆن دەشتی جەمال ووتی"
بەداخەوە هەردی یەکەمین ودوایین پەنابەر نیە کە دەکەویتە بەردەم شالاوی
دیپۆرتکردنەوە، بەڵکو جاریکە دیکە حکومەتە ڕاسترەوەکانی ئەوروپا بە
هاوکاری کابینەی حەوتی حکومەتی هەریم ژیانیان لە پەنابەران تاڵکردوە
ودریژە ئەدەن بەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ".
دەشتی سەبارەت بە سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران ووت" دیپۆتکردنەوەی
پەنابەران بە مانای ماڵویرانیو لەدەستدانی سەرچاوەکانی ژیان و
گوزەرانیان،چەندین دایک و مناڵ وکۆرپە لەدڵە راوەکێ و تێکچونی باری
دەروونی دان ، کەوتونەتە بەردەم هەرەشەی هەڵکەندنی منالەکانیان لە
قوتابخانە، پاشا ڕاونان و گرتن و بەزۆرناردنەوە، لەکوردستانیش سەرباری
ئەوەی هه‌رچی ده‌رامه‌ت و سه‌رچاوه‌ی بژێویه له‌ڕیگای سه‌فه‌ردا
له‌ده‌ستیانداوه ودوای چه‌ند ساڵ له‌ژیانی ئاواره‌ییدا به‌ده‌ستی
به‌تاڵ به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه، نه‌بوونی کار‌و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر
کاره‌کانیان، گرفتی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوون، تا هه‌ڵواسراویی
ونادیاری چاره‌نوسیان.. هەندێکێشیان ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌رونی و
تراژیدیای خۆکوژی بوونه‌ته‌وه و حکومەتی هەرێمیش تا ئیستا ئامادە نیە
ئاکامی زیانباری هاوکاری سیاسەتی دیپۆرت قبوڵ بکات".
هەروەها سەبارەت بە هەڵویستی حکومەتی هەریمی کوردستان ووتی"وەرگرتنەوەی
پەنابەران لە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر باشترین بەڵگەیە بۆ
هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سیاسەتی نا مرۆڤانەی حکومەتەکانی
ئەوروپا، پیویستە بە تەواوی تواناوە بەرامبەری ڕابوەستین".
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|