٣\١٢\٢٠١٣
دز .
وشەجاڕ
به‌چکه مانگێکی
هه‌ڵاتو
«یه‌ک‌شه‌وه»که‌ی لێوی ره‌ش، ره‌ش
«چوارده»ی چاو و په‌ڵه‌هه‌وری برۆکانی ره‌نگی قوڕ و
«قڕ»ی سینگ و ده‌روونیشی دامردووه
بۆ قومێ «ئاوی ته‌نگانه»!
«سه‌نه‌م»*
کاتێ خۆی ره‌نگ ئه‌کا
دڵی نایێ چنگ و په‌لی بشواته‌وە و...
پوکاڵاوێ،... «مانگی چوارده‌ی» پێ ئه‌نێت و...
پوکاڵاوێ،... قولله‌ی سینگی و...
پوکاڵاوێ، «کونه ئاو»ی؟ پوکاڵاوێ ئه‌وخه‌نجه‌رەی هه‌موو لایێ هه‌ڵی ئه‌گرین
بۆ ته‌نگانه.
«سه‌نه‌م» ئه‌ڵێ: «ئه‌مه جنێوی سروشته»
«سه‌نه‌م» ئه‌ڵێ: «ئه‌مه تفی خوا؟ی گه‌وره؟!یه بۆ نێو چاوی سه‌رگه‌ردانان».
«سه‌نه‌م»، لێم ئه‌بێته «به‌چکه‌خوا»ی شه‌ڕ
«سه‌نه‌م»؟! دەسته‌ویه‌خه‌م ئه‌بێ.
به‌چکه خوایەکی میھر؟!ەبان
به خه‌نجه‌رێ چاوێکم لێ دائه‌گرێت و
ئه‌رۆم به ته‌نگانه‌یه‌وە
رێم پێ ئه‌گرێ به‌و خه‌نجه‌رەی هه‌ڵی گرتبوو بۆ گیانم؟! و...
هه‌ڵی ئه‌گرم بۆ گیان «سه‌نه‌م»!
«سه‌نه‌م» سواری قاسپه ئه‌بێ و ئه‌قریوێنێ!
له‌ئامێزی دوو «شاخ»ﻪوه دوو چاوانه‌ی وه‌کوو «قرژاڵ»
ھۆرە ئه‌چڕن بۆ یه‌کتری و...
«سه‌نه‌م» سواری قاسپه‌م ئه‌بێ و... جه‌رگم ئه‌بڕێ و... ئه‌قریوێنێ!
کونه‌یه‌کی ئاوی گه‌رم، چارەکه‌یێ نان وسۆز و باوه‌شێ ناز ... توێشووی
رێگه‌ی
«سه‌نه، کوڕەی سه‌ییاد» خۆی ئه‌کات به به‌نه‌ن جه‌رگما و ئه‌یبڕێت
و...
رێم پێ ئه‌گرێ به‌و خه‌نجه‌ره‌ی هه‌ڵی‌گرتبوو بۆ گیانم!
ھاماڵ، ھاماڵ... خۆی ئه‌کا به «سه‌رتاپا»مدا
خه‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌بێته «رووگه» و... به«کابه»ی
یه‌که، یه‌که‌ی دەمارەکان... دڵۆپ، دڵۆپ خوێنی رەشم
... زه‌ڕڕه، زه‌ڕ‌ڕه‌ی وجود؟م و
ھاماڵ ھاماڵ... خۆی ئه‌کا به «سه‌رتاپا»ما
هه‌نگاو هه‌نگاو «ده‌مار»م دا ئه‌گرێ، «ده‌مار»م دەردێنێ «سه‌نه‌م»
«سه‌نه‌م» قورتوومی خه‌نجه‌رم ئه‌گرێ ئه‌یخنکێنێ وەک مۆم له ناو ئه‌شکی
بوونی خۆ‌یا
خه‌نجه‌ر ئه‌چێ به خه‌نجه‌ردا و...، ئه‌ی دۆڕێنم.
«سه‌نه‌م» «سه‌نه‌م»... «چه‌ک»ی کردم
«سه‌نه‌م» «دز» بوو به «ئای» و «ئۆی»، «چه‌ک»ی کردم
«سه‌نه‌م» رووتی کردمه‌وە
«سه‌نه‌م» چۆکی بۆ دا دام و...
من دۆڕانم!
«سه‌نه‌م» شتێکی تێدا بوو سه‌راپا چۆکی پێ دادام
«سه‌نه‌م» «دز» بوو به «ئای» و «ئۆی» «چه‌ک»ی کردم.
ئای. دز بیگرن «سه‌نه‌م»؟ دارەکه‌می بڕی و... [وەمزانی زۆری پێویسته]
سه‌نه‌م؟ باخه‌که‌می بڕی و...
بیگرن بیگرن ئای. دز بیگرن. نهﺀ... مه‌یگرن ـمن گرتوومه‌ـ
ئێوە خۆتانی لێ لادەن
ئێوە؟ خۆتانی؟ خۆتانم لێ لادەن من گرتوومه و... به‌رم نادا !
ھاماڵ ھاماڵ... خۆی ئه‌کا به «سه‌رتاپا»مدا
خه‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌بێته «رووگه» و... به«کابه»ی
یه‌که یه‌که‌ی دەمارەکان،... دڵۆپ دڵۆپ خوێنی رەشم!
... زه‌ڕه زه‌ڕه‌ی وجود؟م و. من گرتوومه و... به‌رم نادا!
ھاماڵ ھاماڵ... خۆی ئه‌کا به «سه‌رتاپا»ما و
هه‌نگاو هه‌نگاو «ده‌مار»م دائه‌گرێ «ده‌مار»م دەردێنێ «سه‌نه‌م»
«سه‌نه‌م» قورتوومی خه‌نجه‌رم ئه‌گرێ ئه‌یخنکێنێ وەک مۆم له ناو ئه‌شکی
بوونی خۆ‌یا
.Vi Iی.
کچ په‌رە ئه‌ستێنێ و
هه‌نگاو، هه‌نگاو «ده‌مار»م دا ئه‌گرێ «ده‌مار»م دەردێنێ «سه‌نه‌م»
!
Ay Dz
بیگرن نه‌ء، من
کردم و ئێوە مه‌یکه‌ن
نه‌ء مه‌یگرن، من گرتم ئێوە مه‌یگرن
ئه‌و دزە به‌ڵام مه‌یگرن. وریا به ھۆی، ئه‌و؟! له خوا؟ خراپتر ئه‌تگرێ.
UIDS?
بڤه‌یه مه‌یگرن.
__________________________
*
سه‌نه‌م ناوی کچه قارەمان؟ی ئه‌و شیعرەیه.
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|