په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٨

چیڕۆک بۆ منداڵان:

دوو چۆلەکە.

رەزا ساڵح        


لـە دێـیەکی قەشـەنگی کـوردسـتانـدا، لـە و٥رزی بەهـاردا، لـە نـزیک کـانی و چـەمێک، لەسەر لقێکی دارگـوێزێکی بـەرز، دوو چۆلەکەی جـوانی نێر و مێ یەکتریـان نـاسی.. بـوون بـە دوو هــاوڕێ و بـە دوو خـۆشـەویستی دڵسـۆز.. دوایـیش هــاوسەرگـیرییان کـرد.بە ئامـادەبـوونیهــاوڕێکانی هـەردووکـیان، زەمـاوەنـدێکی خـۆشی هـاوسەرگـیرییان گـێڕا.

دوو چۆلەکەکە، لەسەر لقێکی بەرزی هەمان دارگوێـزدا، کە بۆ یەکەمین جـار یەکتریان لەسەری ناسی، بە پووش و بە چیلکە و بە پەڕی نەرم، هێلانەیەکی جـوانیان دروستکرد. بە رۆژ پشوویـان تیادەدا، بەشەوانیش تێیدا دەنوستن.

چۆلەکە مێیەکە سێ هێلکەی کرد، لەسەر هێلکەکـانی هـەڵنیشت، دوای چەنـد رۆژێـک، هـێلکەکـانی هەڵهێـنان، سێ زەڕنەقـووتەی سوور و جـوان، هـاتنە دونیاوە. هەردوو چۆلەکەکە زۆر دڵخۆشبوون کە بوون بە دایک و بە باوک، بەخـاوەنی سێ بەچـکەی جـوان.

هەردوو چۆلەکەکە، کەوتنە بەخێوکردنی بەچکەکانیان، بە نۆرە خواردنیان بۆ دەهێـنان و چـاودێری و ئاگـادارییان دەکـردن.. بێچووەکـان رۆژ لە دوای رۆژگەورە دەبوون، پەڕ و باڵیان دەرکرد، راهێنانی فڕینیان دەکرد.. چەند جارێک دایک و باوکیان، لەگەڵ خۆیان بردیانیان و ترسیان دەرکردن، بە گەلێ شوێن و شت ئاشنایان کردن.. زانیاری و رێنمایی و ئەزموونی خۆیانیان پێبەخشین.

دایکە و باوکە چۆلەکە، دڵنیابوون کە بێچوەکانیان گەورەبوون و بوون بە لاو، دەتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و بڕوایان بە تواکانی خۆیان هەبێت و خۆیان بـژێنن.. بەیانییەکـیان روویـان لە بەچکەکـانیان کـرد و پێـیان وتـن:

بەچکە جوان و نازدارەکانمان، ئێوە بوون بە چۆلەکە و دەتوانن خۆتان بژێنن. ئـەم هـێلانەیش هـەر جێی ئێـمەی لێـدەبێتەوە.. لـە ئەمـڕۆوە ئـێوە ئـازادن کـە لەگەڵ کێدا هاوڕێتی بکەن. بەڵام پێویستە هـاوڕی و هاوسەری باش و دڵسۆز هەڵبژێرن.. پێشمان خۆشە کە لە نزیکی خۆماندا هێلانە دروستبکەن و بژین.

هەرسێ بەچکە چۆلەکەکە، زۆرسوپاسی دایک و باوکیان کردن و ماچیانیان کـردن و پێیان وتـن: دایـک و بـاوکی خۆشـەویست و دڵسـۆزمان، دڵنـیابن کە پەیـڕەویی رێنماییە جوانەکانتان دەکەین، هەرگیزیش چاکەتـان لەبـیر ناکـەین، زوو زووش سەردانیـتان دەکـەین، ئەم هـێلانەیەش بە هـێلانەبـاوانی خۆمانی دەزانـین.. ماڵـئاوا ئـەی دایـک و بـاوکی بەسـۆز و دڵسـۆز و میهرەبـانمان.


٢٠١٨ - سوێد
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک