په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١١\٢٠١٢

    دوو پارچە هۆنراوە.

سمکۆ ئەحمەد

(..........)

من کۆترێکی ئاسمانیم
تۆش ماسیەکی دڵتەڕ
چ عەشقێکی کویرانەیە
نە ئاسمان و نە دەریا لێی تێ دەگا
نە من سینەی دەریا دەمگرێتە خۆی
نە تۆش ئاسمان داڵدەت دەدا
دەریاکەی تۆو ئاسمانی من هەردوو شینن
نە من لەو شینەی تۆ
نە تۆ لەو شینەی من تێ دەگا
دە پێـم بڵێ
ماسی دڵتەر
ئەم خۆشەویستیەی
تۆ و من بە کوێ دەگا؟

دڵداریی.

دوو داری دڵدار لەژێر
زەوی یەوە دەستیان تێکەڵ کرد
پێغەمبەرێک توڕە بوو
دەستی بۆ شمشێری موقەدەس برد
هەموو دارە دڵدارەکان هاتنە قاچ
بەرژینیان گرت
بوونە شوراو
شمشێرەکەیان بۆ ئەبەد
وورد و خاش کرد.


٢٠١٢

ماڵپه‌ڕی سمکۆ ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک