په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

دوو روونکردنه‌وه‌ :

 

یه‌که‌م: '' سکرتاریەتى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق  ''

سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرکردنی هاوڕێ '' موسا حوسێن ''.

دووه‌م: '' سکرتاریەتى ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق ''

سەبارەت بە هەواڵێکى هەڵبەستراوى ''ڕۆژنامەى هەواڵ''.

 

 

_____________________________________________________________________________

 

 

 

(١)                              ڕونکردنەوەیەک لە سکرتاریەتى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراقەوە .


سەبارەت بە تیرۆرکردنى ''هاورى موسا حوسێن'' .


لە ڕۆژى 16/1/2008دا بەیانى ژمارە 2 لەلایەن حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى چەپى عێراقەوە بلاوبۆتەوە لە پەیوەند بە تیرۆکردنى هاورى "موسا حوسین"ەوە، هەروەها نامەیەکى دیکە بە ئیمزاى هاوڕێ عیسام شوکرى "لە لایەن مەکتەبى سیاسى"حزبیانەوە هاتوە بۆ "ئەندامانى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق" لە رۆژى 18/1/2008دا. بەیانى ژمارەى 2 وە نامەکەى هاورى عیسام شوکری هەمان ناوەرۆکیان هەیە. کە باس لە شوێنى تیرۆرکردنى هاورى موسا حوسین دەکات وهەروەها پێداگرى زۆر لەسەر ئەوەى کە ئێمە ئەو بێدەنگیەى خۆمان بشکێنین چونکە دەچێتە گیرفانى تیرۆریستان و کۆنەپەرستانەوە، هەروەها بەخش کردنەوەى هەندێک زانیارى هەڵەو نا دروست .. بۆیە بە پێویستمان زانى ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین:

لەیەکەمین رۆژى تیرۆرکردنى هاورێى خۆشەویستمان موسا حوسینەوە ئیمە وەک حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق و هاورییانى کۆمیتەى کەرکوکى حزب، بەجیا لەهەر زانیارییەک لەسەر چۆنیەتى تیرۆرکردنى ئیمە هەڵوێستى ئینسانى و سیاسى خۆمان بووە سەبارەت بەم تاوانە تیرۆریستى‌یە، پەیوەندى تەلەفۆنى‌و نزیک بووە لە نیوان بەرپرسى حزب لەکەرکوک و هاوڕى "ریبین فاروق" بەرپرسى حزبى چەپ لە سلیمانى، لە پەیوەند بەم مەسەلەیەوە، ئەم پەیوەندییە بەردەوامە. بۆیە ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە نەک بیدەنگ نەبووین بەڵکو وەک لایەنێک گەڕاوین بە دواى ئاشکراکردنى ڕاستیەکاندا وتا ئێستا ڕاستیەکان رۆشن نین و بەتەواوى یەکلانەبونەتەوە. ووتنى ئەوەى کە هاورى موسى براوەتە "مقەرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق" هیچ راستیەک نەک لە تیرۆرکردنى ئەم هاوڕییەى ئیمە ئاشکرا ناکات بەڵکو هەلومەرجى لیکۆلینەوەو گەران بەدوایى حەقیقەتى ئەم تاوانەدا دژوارتر دەکات و سەرنجى پۆلیس و دەسەلاتدارێتى شارى کەرکوک کە بەرپرسن لە هەر تاوان و تیرۆریک کە لەم شارەدا ڕودەدات لا دەبات لەسەر بەرپرسانى ئەێلى تیرۆر و ڕەوتە تیرۆریستەکان. لەلایەکى دیکەشەوە هەم لەبەیانى ژمارە 2دا وە هەم لە نامەکەدا هەندى مەسائیل وروژێنراوە کە دورن لە راستەییەوە لە چەشنى ئەوەى کە دەرگاى مقەرى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى عێراق " مۆرى سورى لێدراوە داخراوە" لەلایەن پۆلیسەوە، ئەمە لە راسیتەوە دوورە نەک مقەرى ئیمە بەڵکو مقەرى خۆشیان دانەخراوە و مۆى سوریشى لێنەدراوە، زۆر بەداخەوە "تا ئێستا خوێن بە دەرگاى مقەرەکە ئەوانەوە ماوەو هیچ کەس نەچووە بە لایدا" تا کاتى نوسینى ئەم ڕونکردنەوەیە. هەروەها نوسیویانە کە بەرپرسى مقەرى حزبیان ڕایکردوە، ئەو هاورَییە یەکەم "حمایە"یەو بەرپرس نییە، دووەمیش پۆلیس ناگەرێت بەدواید و ئەوەش لە راسیتەوە دورەو کۆمیتەى کەرکوکى ئێمە لاى پۆلیس دیار نەمانى ئەو هاوڕییەى تۆمار کردوە. بۆیە پێویست بوو لەسەر حزبى چەپ لەجیاتى وروژاندنى ئەم ناراستیانە و پەخشکردنەوەى لە سایتەکاندا جیگاى خۆى بوو کە بواریان بدایە بە لە لێکۆلینەوەیەکى وردتر وچڕتر چ لە لایەن ئیمەوە یان خۆیان وە هەروەها لەمبارەوە پۆلیسیش ئێستا تەرەفێکە، یان تەنانەت پیش ئەوە پرسیارێکیان بکردایە لە ئێمە کە قەزیەکە بەکوێ گەیشتوە یان راستیەکان چۆنن، نەک گۆڕینى راستیەکان و بلاوکردنەوەى زانیارى هەڵەو دور لە راستى و پێچانەوەى لەمەسائیلى سیاسى کە هەلومەرجى لێکۆلینەوە و گەران بەدوایى راستیەکاندا دەشاریتەوە، یان لایەنى کەم دوریدەخاتەوە لە حەقیقەتى ڕودانى تاوانەکە.
ئیمە لەمەودا بەشێوەى پێویست هەر زانیارییەک لە خزمەت بە دوادا چوون و لیکۆلینەوە بێت لەپەیوەند بە تیرۆرکردنى هاوڕى موسا وە بلاویدەکەینەوە.



سکرتاریەتى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق

20/1/2008

 

____________________________________________________________________________

 

 

 

(٢)                          ڕونکردنەوەى سکرتاریەتى ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق:


سەبارەت بە هەواڵێکى هەڵبەستراوى ڕۆژنامەى هەواڵ


لە ژمارە 263ى "ڕۆژنامەى هەوالڕ"ى ڕۆژى 19-1-2008، بەمانشێتێکى گەورە نوسیویەتى کە" ئەندامێکى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى، لەکاتى مناقەشەیەکى فکریداو بەسەرخۆشى هاوڕێیەکى خۆى کوشت". ئەم هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوە لەوە زیاتر لە "هەواڵ" ى دەزگاى زانیارى چاوەڕوان ناکرێت.
بەڵام ئەمە یەکەمین کردەوەى هەواڵبەستنى "ڕۆژنامەى هەوالڕ" نیەو دواین درۆ هەڵبەستنیشى نابێت. ئەگەر لەم ناوچەیەدا دەسەلاتێکى مەدەنى تێدابوایە ئەوە "هەواڵ" لە ڕیگاى داداگاوە دەمێک بوو پێچابویانەوە لەبەر تۆمەت لێدان و درۆسازى. بەلام بە جیا لە دادگا ئەم هەفتەنامەى "هەواڵ هەلبەستنە" یان لە ڕیگاى دەزگاى جاسوسیەوە زانیارییەکى پێدەبڕیت، یان ئەوەتا ناچارە بۆ ئەوەى هەواڵ چنینەکەى بلاو بکاتەوە پێویستى بەوەیە کە تۆمەت لێبدات و تەشهیرو درۆهەڵبەستن بکاتە سیماى خۆى، ئەمجارەیان پێدەچێت کە کەمیان هەواڵ پێگەیشتبێت لە دەزگاکەیانەوە بۆیە ناچار بوون کە بە تۆمەت لێدان ئەو بۆشایە پڕ بکەنەوە لەلایەن کەسێکەوە کە "نەیویستوە ناوى خۆى ئاشکرا بکات"؟! ئەمەیان سەیرە وەک ئەوەى سەرنوسەرى "هەواڵ" هەموو شتێک لاى ئاشکرا بێت یان تەنانەت خۆى ئاگادارى "هەفتەنامە"کەى بێت. لەم هەفتەنامەیەدا سەرنوسەر تەنها پولى مانگانە وەردەگریت و بۆى نیە پرسیار بکات لەوەى نوسەرى ئەێلى ئەو وتارانەى بلاویان دەکاتەوە کێن و لە کوێوە هاتوە؟! جا بۆیە ئەگەر بۆ عورفى رۆژنامەوانى بگونجێت کە دەگونجێت ناوى سەرچاوەى خۆى ئاشکرا نەکات ئەوا بۆ "هەواڵ" مەسەلەیەکى تر لە گۆڕێیە ئەویش ئەوەیە ئەم رۆژنامەیە بە پیچەوانەى هەمو رژنامەکانى دنیاوە زۆربەى زۆرى نوسین و هەوال و وتارەکانى سەرنوسەر ئاگایى لێنیە و ئەمرى پێدەکریت و تەنانەت بۆى نیە بیگێریتەوە بۆ چێککردنیش.
ئێمە وێراى ئەوەى کە دڵنیاین جەماوەرى کوردستان ناوەرۆکى ئەم هەفتەنامەیە دەناسن و بە درۆى ئەم "هەواڵ"ە تێناکەون، لە هەمانکاتدا بۆ ڕاى گشتى ڕوندەکەینەوە تائێستاش نەئێمەو نە پۆلیس و نە کەس وکارو هاوڕێیاکانى هاوڕآ (موسا حسێن) بەڵگەى تەواوى ئەم مەسەلەیەیان لانیەو ڕاستى و چۆنێتى ڕووداوەکە نەسەلمێنراوە. لەئەگەرى دەستکەوتنى هەر زانیاریەکى نو و ئاشکرابونى ڕاستیەکان، بە راى گشتى کوردستان و هەمولایەنێکى ڕادەگەیەنین.

 

 

سکرتاریەتى ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق
20-1-2008