په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١\٢٠١٠

عه‌لی کیمیایی و ئاخ بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کیتری جه‌لال تاڵه‌بانی!

 

عه‌لی غه‌ریب


ئه‌گه‌رچی حوکمی دادگای کردنی تاوانباره کانی که یسی کیمیا باران کردنی هه ڵه بجه و شوێنه کانی تری کوردستان خۆشحاڵییه کی زۆری خسته دڵ و خه نده یه کی زۆریش که وتنه سه رلێوه کانی هه له بجه ییه کان و هه موو کوردێکی دڵسۆز، له کاردانه وه ی ده رچوونی حوکمی له سێداره دان و جێبه جێ کردنی بۆ عه لی کیمیایی و حوکمی چه ند ساڵ زیندانیش بۆ ئه وانی تر وه ک 15 ساڵ بۆ سوڵتان هاشم و 15 ساڵ بۆ سابیر دوری، هه روا فه رحان موتڵه گ 10 ساڵ. به ڵام ئه مه دوا حوکمی دادپه روه رانه نه بوو، وه لایه نی سیاسیش کاریگه ری له به جینۆساید نه ناساندنی که یسی کیمیاباران کردنه وه زۆر هه بوو. که به جینۆساید ناساندنی کیمیاباران کردنی هه ڵه بجه و شوێنه کانی تر، داوایه کی ڕه وایی یاسایی و مرۆڤایه تی میلله تی کورده و نابێ به هیچ جۆرێکیش ئه مه قبووڵ بکرێ.


بەلام بە داخەوە کە هەیبەتی کوردی چی لە به غدا و چی لە کوردستان هیچ بایەخێک بۆ مەسەلە گرنگ و چارەنوس سازە کان دانانێن و هەمیشە خە ریکی گیرفان پڕ کردن و جێ خۆش کردنن لە سەر کورسی دەسەڵات و بە فیرۆ چونی ئەو هەموو خوێنە و بێ ئەنجام کردنی ئەو هەموو هەوڵ و کۆششەی گەنجانمان دەیدەن بۆ بە کوردی بونی مەسەلای کورد یان بە رەسمی ناساندنی جینۆسایدی کەیسی کیمیای و ئه نفال، ئەم جه لادانه ی که جه لال بۆیان ده پاڕێته وه، لە زاری زۆربەی گەنجانمانەوە وەک فیرعەون و شمشێری خوێناوی و پۆستال ڕەشانی دووەم پێناسە دەکرێن هەربۆیە ڕێژە یەکی زۆری گەنجەکانمان و خەلکانی بەتوانامان ڕوویان لە رێگەی بێ ئەنجامی هەندەران و ژیان لە تاراوگە کردووە.


لە بیرمە کاتێک سەددام حوسێن لەدار درا من پیرۆزبایم لە گەنجێکی نوسەری برادەرم کرد بەلام لە وەلامدا وتی خنکێندرا، بەلام زۆر مەسئول لێرە سەددامێکەو خوێنی لاوان دەخۆن کەواتە من ئیمزا نەکردنی بریاری خنکاندنی عەلی کیمیای لەلایەن جەلالەوە بەدوبارە بونەوەو شەهیدبونەوەی هەلەبجەو گەرمیان و گۆپتەپەو چەمیرەزان و سەرگەڵ و بەرگەڵ و هتد.......دەزانم.


به ڵام نابێ ئه وه ش له بیر بکه ین که به هه ر حاڵ ئه و بڕیارانه ش ده ستکه وتێک و خۆشحاڵیه کی زۆره، به ڵام ئه گه ر ئه م جاره ش سه رۆک کۆماری عه ره بی عێراقی به ناو کورد جه لال تاڵه بانی، وه ک هه موو که یسه کانی تری پێشوو ی وه ک نزار خه زره جی و وفیق سامرائی و سوڵتان هاشم و زۆری تریش کلکی تێوه رنه دا و وا ئێستاش که یسی کۆنه به عسی تاوانبار ساڵه ح موتڵه گ که کلکی تێوه رده دا، و ڕایده گه یه نێ که جه لال تاڵه بانی به رگری له به عسیه نا سه ددامییه کان ده کا!؟ حه کیمی سه رۆک کۆماری عه ره بی به ناو کورد هه روا دێ و زۆرتر ده رده که وێ و، به لام هه موویان له دژی میلله تی چه وساوه ی کورد و به سوودی عه ره بی عیراق و ته نانه ت تا عه ره بی مۆڕیتانیاش ئه وه بۆ تۆرانی مۆرانی یه کانیش هه ر لێ گه ڕێ. ئه گه رنا ئه وه که ی حیکمه ته به ناوی ئه وه ی که به عسی سه ددامی و به عسی ناسه ددامی هه یه به رگری له به عسیه کان بکه ی؟


ئه وه ی که به داخه وه جێگای نیگه رانییه کی زۆره جه لال تاڵه بانی به ئاشکرا به رگری له تاوانبارانی به عس کردووه و وه ئێستاش به ناوی ئه وه ی که گوایه کاتێ بۆته پارێزه ر سوێندی یاسایی خواردووه که ئیمزای له سێداره دان ناکا!! جه لال تاڵه بانی نازانم بۆ ئه وه نده ده یه وێ به و پاساوه وه خۆی هه ڵبکێشێ و (له گه ڵ ڕێزی زۆرم بۆ هه موو پارێزه رێکی به ویژدان) پارێزه ربوونی خۆی ئه وه نده به گرنگ وه سف ده کا وه ک ئه وه ی که که س پارێزه ر نه بێ له دونیادا!


به هه ر حاڵ ئه وه با هه ر لێی گه ڕێین که جه لال شانازی به پارێزه ر بوونی و هه موو شتێک بوونیه وه ده کا، به کورد بوونیه وه نه بێ، به ڵام خوای ده کرد شانازی به فیل بوونی خۆشیه وه ده کرد، به ڵام ئه وه ی که بۆ ئێمه ی کورد بۆته به ڵا ئه وه یه که به داخه وه به هۆی که ئه وه ی له ڕیگای قوربانی دانی خوێنی شه هیدانی کوردستانه وه پۆستی سه رۆک کۆماری وه ده ست که وت، ئه م پۆسته بۆته هۆی ئه وه ی که ئیمزایه که ی ببێته هۆیه ک بۆ بڕیاری زۆر گرنگ و چاره نووس ساز له سه ر مه سه له ی مافه نه ته وه ییه کانمان.


کاتی خۆی که سه ددام حوکمی ئیعدامی بۆ ده رچوو هه ر خێرا له ترسی ئه وه ی که سوێندی عه ره ب بوون خواردنه که ی چیتر باوه ڕی پێ نه کرێ له لای عه ره به کان شه کری شکاند و ووتی که من ئیمزای له سێداره دانی سه ددام ناکه م، به ڵام خۆشبه ختانه دواتر شیعه کان و مالیکی حیسابی پووشکه به قوونه یه کی ئیمزای جه لالیان نه کرد و سه ددامیان له سێداره دا و گلۆری زبڵدانی مێژوویان کرده وه.


جه لال داوای له مالیکی ده کرد که ئیمزایی ئیعدام کردنی عه لی کیمیای ده ربکا. باشه جه لال گه ر ڕاست ده که ی بۆ خۆت ئیمزات نه کرد؟ بۆچی بۆ سه ددام ده بوایه تۆ ئیمزای بکه ی و نه تکرد به ڵام بۆ عه لی کیمیاییش ده بوایه تۆ کردبات که نه تکرد! ئه ی بۆ ده بێ نووری مالیکی ئیمزای ئیعدامی بکا؟ ئایا جه لال له وه تێناگا که نووری مالیکی حوکمی ئیعدامی سه ددامی بۆیه ئیمزا کرد، چونکه له سه ر که یسی دوجه یلی شیعه نشینه کان حوکم دراو، عه لی کیمیایش له سه ر که یسی هه ڵه بجه ئیعدام نه کراو له سه ر که یسی باشووری ئێراق ئیعدام کرا. به ڵام جه لال پێم خۆشه ئه وه بزانن، که خۆشبه ختانه سه ددام و عه لی کیمیای ئیعدام کران و به ئاوات و ئومێدی ئیعدام کردنی به عسیه جه لالیه کانی تریش. وه خۆشیه کی تر ئه وه که ئیتر پێویست ناکا چیتر فه خران به کوردی به دبه خت بفرۆشی چونکه مالیکی و شیعه و حیسابی ته رسه قووله یه کیشیان بۆ ئه و ئیمزایه ت نه کرد، که زۆری فشه پێوه ده که ی له ناو کوردی به سته زماندا.


ئه وه ی ماوه ته وه له کۆتاییدا ئه وه یه که له وه ڵامی کاک نه وشیروان سه رۆکی بزووتنه وه ی گۆڕان بۆ نووسین و قسه کانی تاڵه بانی له به ناو پڵینۆمه که یاندا نووسیویه تی، که جه لال تاڵه بانی کاتی خۆیی له کۆتایی هه شتاکاندا وتوویه تی هه ڵه بجه کوردی به دونیا ناساند و ئاخ بۆ چه ند هه ڵه بجه یه کی تر! جا جه لالێک وه فای بۆ هه ڵه بجه یه ک نه بێ، ئه ی چۆن وه فای بۆ چه ند هه ڵه بجه یه کی تر ده بوو؟؟؟