ئێران به کام
ئاراسته‌دا ده‌ڕوا؟
سیستمی سیاسیی ئێران و په‌یکه‌ره کارگێڕییه‌که‌ی
له ڕیزی ئاڵۆزترین سیستمه‌کانی جیهان ده‌ژمێردرێت. له‌ودا ده‌سه‌ڵاته‌کانی
دادوه‌ری، قانووندانان و ڕاپه‌ڕاندن لێک جیا کراونه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده
ته‌واو سه‌ربه‌خۆیش نین. ئه‌م وڵاته خاوه‌نی چه‌ند ده‌زگا و ئۆرگانێکه
که به هه‌ڵبژاردن دێنه سه‌رکار و له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ند ئۆرگان و
ده‌سه‌ڵاتێکی تریشی تێدایه که خه‌ڵک له هێنانه سه‌رکاریان دا هیچ
ڕۆڵێکیان نییه؛ به‌ڵکوو له‌لایه‌ن ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی دیکه‌وه ده‌سنیشان
ده‌کرێن. له‌و وڵاته‌دا سه‌رکۆمار هه‌یه که خه‌ڵک ده‌نگی بۆ ده‌دات،
پارله‌مان هه‌یه که خه‌ڵک ده‌نگی بۆ ده‌دات. ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کان
هه‌یه که تا ئێستا جارێک هه‌ڵبژاردنی بۆ کراوه. ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی
ڕێبه‌ری هه‌یه که دوای له بێژنگدانیان به ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک
هه‌ڵده‌بژێردرێن. شوورای نیگابان یه‌کێکه له ئۆرگانه‌کانی چاوه‌دێریکردن
که جگه له ڕێبه‌ر و پارله‌مان هیچکه‌س بۆی نییه قامکیان بۆ ڕادێرێت.
ئۆرگانێکی دیکه‌ی چاودێری بریتییه له "مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی
نیزام". له سه‌رووی هه‌موو ئه‌و ئۆرگان و پۆستانه‌وه ڕێبه‌ر یا وه‌لی
فه‌قێ هه‌یه که له ده‌رکردنی بڕیار و فه‌رمانه‌کانیدا تا ڕادده‌یه‌کی
زۆر بێباکانه هه‌نگاوی ناوه هێز و ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی
له نێوان ئه‌و ئۆرگانانه‌دا دابه‌شکراوه.. لێ ئه‌وه‌ی له پشته‌وه‌ی
هه‌موو کاراکته‌ره‌کانه‌وه شه‌رعییه‌تی بنه‌ڕه‌تی به‌و داموده‌زگا
ئاڵۆزه به‌خشیوه، ئه‌وه‌ی که بزوێنه‌ر هه‌سته‌کان و ڕێکخه‌ری تاکه‌کانی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه ڕۆحانییه‌تی شیعه‌یه. هاتنه سه‌رکار و مانه‌وه‌ی
هه‌ر ڕێژیم و سیستمێک له ئێران‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕادده‌ی
هاوکاریکردنی ئه‌و له‌ته‌ک ڕۆحانییه‌ت دا. به ده‌ربڕینێکی تر، به له‌به‌رچاوگرتنی
ڕاستییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی و ڕووداوه‌کانی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی
ئه‌م وڵاته به‌ڵگه‌یه‌ک له ده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت که ده‌وڵه‌تێک
له ئێران‌دا به‌بێ ته‌ئیید و پشتگیریی ڕۆحانییه‌تی شیعه بێته دامه‌زراندن
و بتوانێت ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ببات.
ده‌رکه‌وتنی مووسه‌وی و که‌ڕووبی وه‌ک دوو
سیمای چاکسازیخواز و لایه‌نگری گۆڕان، یا وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن لایه‌نگری
ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جیکردنی قانوونی بنگه‌هیی ساڵی 1979، دیارده‌یه‌کی
ناوازه و تاسێنه‌ر بوو له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا؛ هه‌رچه‌نده
پێشتر له سه‌رده‌می سه‌رکۆماریی محه‌ممه‌دی خاته‌میدا زه‌مینه‌ی بۆ ڕه‌خسابوو.
که‌ڕووبی و دواتریش مووسه‌وی به هێنانه گۆڕی پرسی که‌مایه‌تییه‌کان
په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ناهه‌قی و نابه‌رابه‌رییانه هه‌ڵماڵی که سی
ساڵه له دژی که‌مایه‌تییه نه‌ژادی و ئایینییه‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێت
و چاوی قانوون و نیزام و ده‌سه‌ڵات له هه‌مبه‌ریاندا نابینایه. ئه‌وان
به ڕوون و ڕه‌وانی به دنیایان ڕاگه‌یاند که ئه‌و ئیسلامه نابه
موحه‌ممه‌دییه‌ی سی ساڵه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، زمان و دابونه‌ریت و
فه‌رهه‌نگ و ئایین و مه‌زه‌وی که‌مایه‌تییه نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی و
ئایینییه‌کانی له هه‌موو بارێکه‌وه نه‌ک هه‌ر پشتگوێ خستووه، به‌ڵکوو
زۆر بێبه‌زه‌ییانه خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و له زۆربه‌ی مافه‌کانیانی
بێبه‌ش کردوون. هه‌روه‌ها په‌رده هه‌ڵماڵین له سه‌ر ئه‌و دزی و گزی و
گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌م نیزامه‌دا په‌یڕه‌و کراوه، و به تایبه‌تیش له
چوار ساڵی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد دا به‌شێکی دیاری به‌رنامه
و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردووک کاندیدای چاکسایخواز بوو. ئه‌مه‌ش
به نۆره‌ی خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و نابه‌رابه‌ری و نا‌عه‌داڵه‌تییه‌یه
که له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هاتووه‌ته کایه‌وه؛
و ده‌ریخست که جیاوازیی نێوان چینی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند تا چ ڕادده‌یه‌ک
له هه‌ڵچووندایه؛ و کۆمه‌ڵگای ئێران دوچاری چ گێژاوێک بووه؟
له لایه‌کی تره‌وه ڕوانگه‌ی مووسه‌وی بۆ
ئاڵوگۆڕ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم دا، که نه‌رمییه‌کی به‌رچاوی
پێوه دیاره نیشانده‌ری هه‌ندێک ڕاستیی هه‌ستپێکراوه له‌لایه‌ن باڵی
چاکسایخوازه‌وه. ئه‌و نه‌رمییه ده‌یسه‌لمێنێت که به‌شێکی به‌رچاو له
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ستیان به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه کردووه که
هه‌ڕه‌شه له بوونی ئه‌م ڕێژیمه ده‌کات؛ و به‌رده‌وامبوون له سه‌ر
ئه‌و سیاسه‌ته توندڕه‌وانه‌یه له‌لایه‌ن باڵی خامه‌نه‌ییه‌وه به گه‌وره‌ترین
مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌زانن؛ و لایان وایه که ئه‌و
سیاسه‌ته نه‌ک ئێرانی له ئامانجه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌کانی
نزیک نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو بووه‌ته هۆی ته‌ریک که‌وتنه‌وه و
دابڕانی له کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی؛ و ڕۆژ به ڕۆژیش له‌گه‌ڵ گیر و
گرفتی زیاتر و ئاڵۆزتری هه‌مه‌لایه‌نه به‌ره‌وڕووی ده‌کات.
به ئاوڕ دانه‌وه له‌و ورده‌کارییانه ده‌کرێ
بڵێین دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌کی و دژبه‌ر له سیاسه‌تی ڕێبه‌رانی ڕێژیم
دا به‌دیده‌کرێت. یه‌که‌میان زه‌بروزه‌نگ و پۆپۆلیزمێکی داڕزیو له
ئاستی نێوخۆدا؛ و سیاسه‌تی ڕه‌ق و گوێ پێنه‌دان و گه‌ف و هه‌ڕه‌شه له
بیاڤی نێونه‌ته‌وه‌ییدا که خامه‌نه‌یی په‌سه‌ندی ده‌کات. دووه‌میان
گوێگرتن له ویسته زۆر گرنگ و هه‌نووکه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و نه‌رمی
نوواندن به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی که چاکسازیخوازه‌کان هه‌ر
کام به ڕێژه‌ی جیاواز باوه‌ڕیان پییه‌تی. ئاراسته‌ی یه‌که‌م بۆی هه‌یه
له ئه‌گه‌ری گرتنه ده‌ستی هیز و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها دا وڵات به
ئاراسته‌ی تۆتالیتاریزمێکی ڕه‌ها دا ببات و ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌ی ئازاد
نه‌هێڵیته‌وه. له ڕه‌وشێکدا که ئاراسته‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
بهێنێت چاوه‌ڕوانیی کرانه‌وه‌ی زیاتر له سیسته‌م دا ده‌کرێت. وه‌ها
کرانه‌وه‌یه‌کیش بێگومان به قازانجی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانه و
ده‌کرێ بۆ ڕێژیمیش ته‌نیا وه‌ک چاکسازی نا، به‌ڵکوو وه‌ک پاشه‌کشه‌یش
له به‌رامبه‌ر ویست و داخوازییه‌کانی گه‌ل دا حیساب بکرێت. دیاره سه‌رکه‌وتنی
هه‌ر کام له‌و ئاراستانیش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی
جیاواز به‌ره‌و ڕوو ده‌کاته‌وه و ناشێ ده‌ره‌نجامی چونیه‌کیان لێ بکه‌وێته‌وه. بۆ هه‌موو ئه‌و ئێرانییانه‌ی به ته‌نگ چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ن، بۆ هه‌موو کوردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و هه‌روه‌ها بۆ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به جۆرێک په‌یوه‌ندییان به کاروباری ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌رده‌وام پرسیارێکی زۆر گرنگ خۆی ده‌خزێنێته زه‌ینه‌وه که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسان نییه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که ئایا چاره‌نووسی ئێران به کوێ ده‌گات؟ دوای ئه‌و چه‌ند هه‌فته ڕاپه‌ڕین و به‌ره‌نگاری و خوێنرێژییه که سه‌رتاسه‌ری ئێرانی گرته‌وه کێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌نداری ئه‌م وڵاته؟ دیاره هه‌ر که‌س هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌م پرسه پێ بێت؛ به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه چه‌نده ورد و زانستییه و چه‌نده قه‌ناعه‌ت هێنه‌ره ئه‌وه خۆی له هه‌موو شت گرنگتره. وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵه‌ی ڕێژیم که خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ریی ده‌کات بتوانێت ڕه‌وشه‌که به ته‌واوی بخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه؛ و به ناوی میلله‌ته‌وه و بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێستی به‌شێکی گرنگ و به‌رچاوی ڕۆحانییه‌ت، ڕه‌سمییه‌ت و شه‌رعییه‌ت بدات به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌تمۆسفێری کرانه‌وه له ئێران‌دا به‌ره‌و داخران ده‌چێت. سه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز و پشتیوانه‌کانیان ده‌مکوت یا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و چالاکیی سیاسی‌یان لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت. به‌ره به‌ره مه‌یدان به چالاک و هه‌ڵسووڕه سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش به‌رته‌سکتر ده‌کرێته‌وه؛ گرتووخانه‌کان له ئازادیخوازان پتر ده‌ئاخنرێن؛ سێداره‌کان به‌رفراوانتر هه‌ڵده‌واسرێن؛ و به گشتی وڵات به‌ره‌و وێرانی و دواکه‌وتوویی زیاتر و ته‌نگژه‌ی قووڵتر ده‌چێت. له ڕه‌وشێکی ئه‌وتۆدا بۆی هه‌یه ته‌نانه‌ت سوود له بۆچوونه‌کانی باڵه هه‌ره توندڕه‌وه‌کانیش وه‌ربگیرێت بۆ گه‌یاندنی پله‌ی ڕێبه‌ر به پله‌ی خودایه‌تی و نه‌هێشتنی پرسیار له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانه‌کانی. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت ڕه‌وشه‌که له‌وه که هه‌یه پتر پۆلیسی بکرێت و ئۆپۆزسیۆن ده‌ره‌تانی هه‌بێت هه‌روا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی نیشان بدات و ددان به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینه‌ژاددا نه‌هێنێت، وێده‌چێت ده‌ره‌نجامی جیاوازتری لێ بکه‌وێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه به چه‌ند ئه‌گه‌رێک ده‌کرێت که دوور نییه داوێنگیری ئه‌م وڵاته بێت.
هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی له بیاڤی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌دا ناتوانێت شوێندانه‌ر نه‌بێت. ئۆپۆزسیۆنی قانوونی هه‌تا به‌هێزتر
و ڕێکخراوتر بێت، پتر سه‌رنجی وڵاتان بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت. به‌هێزبوونی
ئۆپۆزسیۆن ده‌بێته هۆکاری لاوازیی ده‌وڵه‌ت له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی دا؛ و شه‌رعییه‌تی کۆماری ئیسلامی له نێو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا
ده‌خاته ژێر پرسیاری جیددییه‌وه. درێژه کێشانی مه‌ودای وه‌ها ڕه‌وشێک
ڕه‌نگه ئێران به‌ره‌و ئه‌و مۆدێله چاره‌سه‌ره ئاراسته بکات که له
ئۆکرانیا ڕوویدا. واته بۆی هه‌یه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران سه‌ره‌نجام
به ئاکامێک له شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نارنجیی ئۆکرانیا بگات. دیاره
بۆچوونی وایش هه‌یه که ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی ئاڵۆزییه‌کانی
ئێران به‌و ڕێچکه‌یه‌دا بچێته پێش که زیمبابوێ دوچاری بوو.
وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ری کشانی سێبه‌ری دیکتاتۆری
و تۆتالیتاریزم به سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا له ئارادایه،
به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری هاتنه کایه‌ی که‌ش و هه‌وای کرانه‌وه و
چاکسازیش له‌به‌رده‌م دایه. ئه‌گه‌ر باڵی پاوانخوازی خه‌تی ئیمامی نه‌توانێت
بارودۆخه‌که بخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه، و چاکسازی‌خوازان ده‌ره‌تانی
ده‌ربڕینیان لێ زه‌وت نه‌کرێت، ده‌شێت سه‌رپێچی و نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی
ڕوو له په‌ره‌سه‌ندن بێت. ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌یش له چڵه‌پۆپه‌ی پێگه‌یشتنی
خۆیدا چاوه‌ڕوانیی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌کرێت. یا لانیکه‌م بۆی هه‌یه
ده‌سه‌ڵاتێکی هاوته‌ریبی باڵی پاوانخواز پێک بهێنێت، یان ببێته
ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز و ئاماده‌کاری بکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی باڵی
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دواتردا. دیاره هه‌بوونی
ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێزیش به‌و واتایه نییه که خونچه‌ی دێمۆکراسی
بپشکوێت و سه‌رینی دڵنیایی بنێینه ژێر سه‌رمانه‌وه؛ به‌ڵکوو
بارودۆخێکی ئه‌وتۆ پتر ڕه‌نگ و ڕووی بێسه‌روبه‌ری و به‌ره‌ڵایی به‌خۆیه‌وه
ده‌گرێت، چونکه له بنه‌ڕه‌تدا له بێده‌سه‌ڵاتیی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت نه‌ک له ویست و ئیراده‌یه‌وه بۆ گۆڕان به‌ره‌و دێمۆکراسی و
کرانه‌وه.
کۆبه‌ندی ئه‌م باسه به‌و ئاکامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت
که بێژین له ئێران‌دا گۆڕان له ڕێگادایه. دوور یا نزیک، شه‌پۆله‌کانی
گۆڕان ئه‌م دام‌و ده‌زگایه ده‌خه‌نه ژێر لرفه و لێشاوی خۆیانه‌وه.
مه‌ردمی ئێران ئاماده‌ی پێکهێنانی گۆڕانه و به به‌رفراوانییه‌کی که‌موێنه‌وه
هاتوونه‌ته مه‌یدان. ئێستا کاتی سازدان و ڕێکخستن و پته‌وکردنی ڕیزه‌کانی
گه‌له. کاتی گه‌ڵاڵه‌کردنی ویست و داخوازیی و ئاره‌زووه‌کانی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکه له‌لایه‌ن ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌وه که خۆیان به پێشه‌نگ و
ڕێنیشانده‌ری گه‌ل ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. سه‌رده‌می یه‌کگرتنی هه‌موو په‌نجه‌کانه
بۆ ناسین و هه‌ڵاواردنی توخمه‌کانی پارێزه‌ری ئه‌م نیزامه؛ و شکستدانی
نه‌یاران و دژبه‌رانی گۆڕان و کرانه‌وه. هه‌روه‌ک هه‌مووان ئاگادارن
جووڵانه‌وه‌یه‌کی مافخوازانه له ئێران دا سه‌ریهه‌ڵداوه، گرنگ نییه
کێ له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌که‌وه وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشییه
ئه‌وه‌یه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌سره‌وێت و نه‌چه‌قێت. زۆربه‌ی
نیشانه‌کانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه به‌دیناکرێت.
|