٢٠\١\٢٠١١
عه‌ره‌به
شۆڤێنییه‌کانی که‌رکوک هه‌ڕشه له کورد ده‌که‌ن.
ره‌زا شوان
نه‌رویج ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له
که‌رکوک، که له به‌عسییه‌کان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کانی پارێزگای که‌رکوک
و موسڵ و تکریت و دیاله پێکهاتووه، به فیتی به‌ره‌ی تورکمانی و
پاڵپشتیی چه‌ند لایه‌نێکی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی ناسراو،که تا سه‌ر ئێسک
دوژمنایه‌تی گه‌لی کورمان ده‌که‌ن، به
تایبه‌تێشی له شاری که‌رکوکی کوردستانی دا.
هه‌رکاتێ که باسی جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی « ١٤٠» بکرێت، ئه‌وان گڕ ده‌گرن.
ئه‌وه‌بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو « جۆن بایدن» جێگری سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له
سه‌ردانه‌که‌ی دا، بۆ عێراق و بۆ کوردستان، ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه،
که به جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی سه‌د و چل کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوه‌کانی ترمان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له که‌رکوک، یه‌کسه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌ک
دا،که له ماڵپه‌ڕی « افکار حڕه»دا که سه‌ر به به‌ره‌ی تورکمانی یه
ـ ناسراوه به دژایه‌تی کردنی کورد ـ بڵاویان کردۆته‌وه، هه‌ڕه‌شه
له کورد ده‌که‌ن و، وه‌کو جارانی پێشووتریشیان کۆمه‌ڵێک بوختان و درۆ
و ده‌له‌سه‌ی بێبنه‌مایان بۆ کورد له که‌رکوک دا هه‌ڵبه‌ستووه..ئه‌گه‌ر
ئه‌و به‌یاننامه‌یه بخوێننه‌وه،ده‌زانن که ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی به
زه‌قی و ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له کورد ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت ناکۆکی و
دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه بخه‌نه نێوان پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک و مه‌رامی
قیزه‌وه‌ن و چه‌په‌ڵیان ئاشکراشه، که ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ له نێوان کورد
و عه‌ره‌ب هه‌ڵبگیرسێنن، که ده‌مێکه هه‌وڵی هێنانه‌دیی ئه‌م مه‌رام
و نیازه گڵاوه‌یان ده‌ده‌ن.
هێزی پۆلیس و ئاساییشی که‌رکوک له لایه‌ک و، هێزی پێشمه‌رگه ـ که له
ناو شاری که‌رکوک دا بوونیان نییه ـ له لایه‌کی تره‌وه،تاوانبار ده‌که‌ن،
که گوایه به ده‌یان عه‌ره‌بیان له پارێزگای که‌رکوک دا گرتووه و
هه‌ندێکیان بێ سه‌ر و شوێنن. ئه‌م بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه تازه‌نین،
به ده‌یان جاری تریش ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌یان بڵاوکردۆته‌وه.
هێزی پۆلیس له که‌رکوک دا نزیکه‌ی له سه‌دا چلی کوردن ئه‌ودوای عه‌ره‌ب
و تورکمان، هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌پێی ڕێکه‌وتن له نێوان سۆپای عێراق و
سوپای ئه‌مریکادا، به هاوبه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی شاری که‌رکوک دان ـ
ڕێژه‌شیان زۆر که‌مه و تاکو ئێستا به تاک ڕه‌وی هیچ ئه‌رکێکی سه‌ربه‌خـۆیان
ئه‌نجام نه‌داوه.. تیپی دوانزه‌ی سوپای عیراقیش، که له که‌رکوک دایه،
ڕێژه‌ی سه‌ربازی کورد له‌و تیپه‌دا له سه‌دا بیست و پێنج که‌متره، سه‌رکرده‌ی
تیپه‌که‌ش تورکمانه نه‌ک کورد.
تا ئه‌مڕۆش نه پۆلیسێکی کورد نه پێشمه‌رگه و نه ئاساییشکی کورد، به‌رانبه‌ر
به هیچ لایه‌نێکی غه‌یره کورد له که‌رکوک دا، هیچ هه‌ڵه و تاوان و
ناهه‌قییه‌کیان نه‌کردووه..
ئه‌گه‌ر به دڵسۆزی و گیانبازی و شه‌ونخونی پۆلیسی که‌رکوک و پێشمه‌رگ
و ئاساییش نه‌بوایه، که‌رکوک له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌بوو به
گۆمێکی خوێن و کاول ده‌کرا، ئه‌و ئاسایش و هێمنییه‌ی که له کرکوک دا،
له سایه‌ی وریایی و ماندووبوونی ئه‌و هێزانه‌دا به‌رقه‌رار بووه..ئێمه
له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له که‌رکوک ده‌پرسین: ئه‌و
تیرۆریستانه‌ی که له که‌رکوک دا خۆیان یا ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراویان له
گه‌ڕه‌که کوردییه‌کانی ناو شاری که‌رکوک دا ته‌قانده‌وه و به ده‌یان
کوردی بێ تاوانیان شه‌هید و که‌م ئه‌ندام کرد، کورد بوون یا عه‌ره‌ب؟ئه‌ی
کێ یارمه‌تیده‌ر و جاوساغی بۆ کردوون ؟
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له که‌رکوک له به‌یاننامه‌که‌یان دا،هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه له کورد ده‌که‌ن، که ئه‌گه‌ر پۆلیسی کورد و ئاسییش و پێشمه‌رگه
که‌رکوک به جێ نه‌هێڵن ، ئه‌وان تونس ئاسایی لێیان ڕاده‌په‌ڕن و ده‌ریان
ده‌که‌ن.. له‌ڕاستی دا مه‌به‌ستیان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌و هێزانه
نییه. به‌ڵکو مه‌به‌ستیان دووباره ده‌رکردن و ئاواره کردنی کوردی که‌رکوکه.
با ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی و، هاوگڵاونیازه‌کانیان که هه‌تیو و
پاشماوه‌ی به‌عسییه ڕه‌گه‌په‌رست و خوێنڕێژه‌کانن..ئه‌وه بزانن که
دیکتاتۆری به‌زیوی تونس «زین العابدین» ناگاته شاگردی" قائیدی ئه‌وحه‌دی"
نیو کونه‌مشکتان «سه‌دام»ی گۆڕبه گۆڕ.. ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون له
ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی ١٩٩١دا و له ڕۆژی که‌وتنی پتی عێراق دا، له ٢٠٠٣دا،
کونه مشکتان لێ ببوو به قه‌یسه‌ری ؟!
پیویسته ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له که‌رکوک دا، به خویان دا
بچنه‌وه و، وانه له ڕابردوویان وه‌ربگرن.. چونکه نانه‌وه‌ی دووبه‌رکی
و ئاژاوه و دوژمنایه‌تی، لێدوان و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردن..هێنده‌ی
تر کێشه و خاڵه‌کانی به یه‌ک نه‌گه‌یشتن و ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان
ئاڵۆزتر ده‌کات.. تا ئه‌مڕۆش کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی کورد له که‌رکوک
دا، به هێمنی و عاقڵانه و بێ هه‌ڵه و هه‌ڵچوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو
لایه‌نه‌کان دا ده‌که‌ن و، هه‌رده‌م ئاماده‌ی پێکه‌وه دانیشتن و
گفتوگۆ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانن.
ئێمه له ئه‌نچوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی ده‌پرسین، ئایا شه‌ڕ و توند و
تیژی چ کێشه‌یه‌کی چاره‌سه‌ر کردووه؟ باشترنییه، له‌سه‌ر مێزی گڤتوگۆ
له‌گه‌ڵ کورددا دابنیشن به گفتوگۆ و لێک گه‌یشتن کێشه و ناکۆکییه‌کان
چارسه‌ر بکرێن ؟ یان که‌ڵه‌گایی و خۆ به‌زل زانین و زمانی هه‌ڕه‌شه
بۆته به‌شێک له کولتووریان و، به سته‌می ده‌زانن که دان به هه‌ق و
ڕه‌وا و ڕاستی دا بنێن ؟؟تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕخوازی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له
کولتووری کوردی دا جێی نه‌بۆته‌وه ، ئه‌مه‌ش له بێ هێزیمانه‌وه نه‌هاتووه.
به‌ڵکو له بڕوای ڕاستیمان به ئاشتی و یه‌کتر قبووڵ کردن و پێکه‌وه
ژیانه‌وه هاتووه.. با له شوێن ڕق و کینه و دژایه‌تی و ناکۆکی،
گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و بچێنین.. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی به
ئاگر یاری بکات، ئاگره‌که به خۆشی دا ده‌چزێت.
١٧\١\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|