ئێستاى کچانى کوردستان و لەشفرۆشیی.
شاناز بەرزنجى
خوێندنەوە و پێداچوونەوەى مێژووى کورد ئەو راستیەمان لا زەق دهکاتەوە کە کورد جیاواز لەمیللهتەکانیتر و تەنانەت پێش ئیسلامیش دیاردەى لهشفرۆشیی ژنانى تێدا نەبووە و هەروەک چۆن دوور بووە لەوەى ئافرەتانى لە بازاڕەکانى نەخاسەدا بفرۆشرێن، کەواتە نەیهێشتووە چەتەکانى فڕاندنى کچان و ژنان زەفەر بەژنانى ببهن و تەنانەت لەشەڕ و شۆڕەکانیشدا رێگر بووە لەبەردەم هەر هەوڵێکى دوژمنانى بۆ دیلکردنى کچان و ژنانى، بونیادى خێلەکیی و دهرهبهگیی یارمەتیەدەرى ئەو جۆرە پاراستنە بووە.
بۆیە ئەم راستیەشمان لەسەرەتاوە خستەڕوو بۆ ئەوەى بزانین کە کورد هەر لە سەرەتاوە نە پیاوانى وەک پیاوانى عەرەب و تورک و نەتەوە رۆژهەڵاتییهکانى تر بازاڕێکیان هەبووە بۆ کڕین و فرۆشتنی ژنان و نە رێگهشیانداوه ژنانیان بفڕێندرێن و لە هەمووشى گرنگتر سەردەمانى پێش ئیسلام و بەڕێژەیەکى کەمتریش پاش سەپاندنى ئیسلام بەسەر زۆرینەى کوردا و تا ئێستاش دیاردەى هەڵبژاردنى ئارەزوومەندانەى نێر و مێ لەنێو کوردا هەبووە و هەیە و بە ئاساییش سەیر کراوە، ئێزیدییهکان ئەو جۆرە هەڵبژاردنە لەنێوان کچان و کوڕانیانا هەیە، ئەو دووانەى یەکتر هەڵدهبژێرن پێشتر لەگەڵ یەکتر دهڕۆن و پاش ئەنجامدانى کارى سێکسى ئینجا خێزانى کوڕە دهچن بۆ داواى کچە و ئەم چەشنە هەڵبژاردن و کولتوورە مرۆڤدۆستە لە زۆر شوێنى ترى کوردستانیش هەبووەو هەیە، کەواتە ئەو تێڕوانینە بۆگەنە نێرسالارییهى پیاوانى کورد زادەى تێڕوانینی مێژووى کۆنى کورد نییه ئەوەندەى زادەى تێڕوانینى بۆگەنى ئاینى ئیسلامە، هیچ شتێک هێندەى ئیسلام کاریگەرى بەسەر کوردەوە نەبووە، لەڕێى ئەو ئاینەوە ههرچی کلتوور و فەرهەنگى ناشیرین و خراپى عەرەب هەیە گوێزرایەوە بۆ کورد و سیماى کۆمەڵى کوردى بە نێگهتیف گۆڕى.
مەلا و پیاوە ئاینییهکانى کوردیش رۆڵیان لەم گۆڕانکاریە نێگەتیفەدا بینى و سەدان هەنگاو ژیانى ئاسایى کوردیان شێواند و ئەو کەشە جوانەى هەڵبژاردنى نێر و مێ بۆ یەکتریان بە بەدڕەوشتى دایە قەڵەم و لەجێیدا کولتوورى ناشیرینى فرهژنیی و کڕین و فرۆشتنى ئافرەتان بەناوى مارەیى و ئەو چەشنە نهریت و شتە بێواتایانهیان هێنایە ناوەوە، ئیتر شێخ و مەلا و پیاوانى ئاینى ئیسلامى کورد ئەو ئاینەى ئیسلامیان بەکارهێنا بۆ بەجێهێنانی مەرامەکانیان جوانترین کچ هەر لە مەلا و شێخ و پیاوە ئاینیی و سەرۆک خێل و ئاغا و دارودەستەکانیان مارە دهکران و بەم چەشنە و لەو رۆژەوە ئیسلام پێى نایە کوردستان هەر بەشى ژنانى کورد بەشمەینەتیی و کوێرەوەرییە، قورئان ئەو کتێبەیە کەپڕە لە بەدڕەوشتیی بەرامبەر ئافرەتان و پیاوان هاندهدا بۆ فرهژنیی و لێدانی ژنان و پێشێلکردنى مافەکانیان و به رهوازانیی کوشتنیان و بەردەبارانکردن و هەموو ناشیرینیەکانىتر، پاش ئەم هەموو ساڵە لەکوێرەوەریی و نەگبەتیی ئافرەتان پاش هاتنەپێشى تەوژمى دروستبوونى حیزبە ئیسلامییهکان کوردیش چەندان حیزب و دەستەو تاقمى ئیسلامیی بۆ دروست بوون هەر لەبزووتنەوە و یەکگرتوى ئیسلامییهوە تا ئەوانى تر کە چەند پڕوپاگهندهی شتى باش بکەن بەلام هیچ جیاوازییهک لەنێوان ئەوان و(قاعیدە)و گروپە تیرۆریستیەکانىتردا نییه و هەر ئیسلام لە بنەڕەتەوە بیرۆکە و تێزێکى تیرۆریست و مرۆڤکوژه کە ئەمڕۆ بەپشتگیریی هەردوو حیزبە گەندهڵەکەى کوردستان تا دێت بەرەوپێش دهچن، لەجێى دروستکردنى شوێنە گشتییهکان و خزمەتکردنى خەڵک و جوانکردنى شارەکان و به شارستانییکردنی کوردستان، تا دێت هەردوو حزبەکە زیاتر هاریکاریی مەلا و پیاوە ئاینییە بێکارە گەندهڵەکان دهکەن و لە کوێ بیانەوێ مزگەوتیان بۆ دروست دهکەن و تاد.
ئێستاى لهشفرۆشیی ژنانیش زادەى ئەو واقیعەى کوردە، کە نەک هەردوو حیزبەکە بەڵکو بنەماى ئاینى و سەلەفییانە و زیادبوونى مزگەوت و فرهژنیی و ژنکوشتن و هەموو پێشێلکارییهکانىترى مافى ژنان تێدا بەشدارن، پێش هەبوونى ئەو هەموو حیزبە ئیسلامییه کوردیانە کەى لهشفرۆشیی بەم چەشنەى ئێستا هەبوو؟ هەموو ئەو چەپاندنەى کە کۆمەڵگا دروستیدهکا لەگەڵ زیادبوونى توندوتیژیی دژ بە ژنان و تێرۆکردنیان و خراپیی بارى ئابووریی و رۆڵى رێخراوەکانى ژنان و ئافرەتانى حیزبەکان لە دروستکردنى باندەکانى لهشفرۆشیی تا دێت رێژەى لهشفرۆشیی بەرەو زیادبوون دهڕوا، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەى خۆشەویستیی و ئارەزووى یەکترهەڵبژاردن و سێکسى ئازادنەى نێوان ئەو نێر و مێیانەى یەکتریان خۆشدهوێ بەرەو کەمى دهڕوا، واتە لە ئێستادا و بەشێوەیەکى بەرچاو سێکس وەک کردەیەکى تایبەتى نێوان دوو کەس گۆڕاوە بۆ سێکسکردن لەگەڵ هەر کەسێک کە پارەى رابواردنەکە بدا، تازەترین باندى لهشفرۆشیی لە کوردستاندا بە سهرپهرشتیی سەرانى هەردوو حیزبەکە بەکارهێنانى ژنانى مێردارە کە پێیان ئاسانترە لەوەى کچ بۆ ئەم باندانە کۆبکەنەوە، کوژرانى سۆران مامە حەمەش پەیوەندى بەو راستییانەوە هەبوو کە لەبارەى ئەو باندانەوە ئاشکرایکردن.
کەواتە دوو حیزبە ناسیۆنالیستەکەى کورد پاش شکستیان و نەبوونى هیچ پرۆژەیەکیان بۆ خەڵکى کوردستان و گیرفان پڕکردنى خۆیان و دروستکردنى هەزران کۆمپانیا و ئۆتێل و تاد، لەجاران زیاتر پێویستیان بە کۆکردنەوەى زۆرترین ژمارەیە لە لەشفرۆشانى ئافرەتانى کورد ههیه.. وەک خۆیان دانى پێدا دهنێن بەرپرسى کۆمپانیا و شوینە فهرمییهکانی دەزگا و شتى لەو بابەتەى ووڵاتان داواى کچى کوردیان لێ دهکەن و ئەوانیش کە گەوادییان بەخۆیان رەوا بینیووە و تەنیا ئەوەشیان بۆ ماوەتەوە ناچارن بە هەموو هێز و توانایەک کار بکەن، ئیتر پەیوەندیی بەرپرسى حیزب و ئەوانەى خوار خۆى ئەوە نییه کێ زیاتر خەباتى هەیە یان زیاتر چالاکترە بەڵکو پێودانگەکە ئەوەیە کامیان زۆرترین ئافرەتى لهشفرۆشیی بۆ کۆدهکاتەوە، دیارە ئەو ئاوەى کە (موستهشار)ەکانى پێشوو رشتیان کە بۆ داواکاریەک لە حیزبى بەعس یان بۆ بردنە پێشەوەى خۆیان ئافرەتى لەشفرۆشیان بۆ بەرپرسەکانى بەعس دهبرد تەنانەت هەبوون کەسیان دەستنەکەوتایە ژنى خۆیان بۆ دهبردن، ئیتر پاش ئەم بێدەنگییهى کە هەیە دەبێ چاوەڕێى دروستبوونى هەرێمێکى پڕ لە ئافرەتى لەشفرۆشبین و ئەو دوو حیزبەى پاش راپەڕین بە ئاودیوکردنى شۆڤڵ و فرۆشتنى کارگەکانى کوردستان و ئیشى قاچاخ و دەیان کارى خراپ داهاتى خۆیان دابین دهکرد لە ئێستادا سەربارى ئەو هەموو پارەیەى لەچوار لاوە بەسەریاندا دادهڕژێ پارەى گەوادییهکەشى هاتۆتەسەر، ئیتر ئەگەر لە نەوتى کەرکوکیش بێبەش بن کێشهیهک نییه خۆ تازە بۆ هەزار پشتیان ئەوەندهیان پێکەوە ناوە کە هیچ سهردهمانێک ئەو سەرمایەیەى ئەوان لەبن نابات.
|