په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٤

    ئەو.


بەنگین پیرۆت نورى

دڵم لاى "ئەوە"
ئەبێ "ئەو" دڵى لاى کێ بێ
شیوەنم لە بێ وەفایى "ئەوە"
ئەبێ گریانى درۆى "ئەو" بۆ دووریی کێ بێ
ژیانم ئێستا بە دەست "ئەوە"
ئەبێ ژیانى"ئەو" بە دەست کێ بێ
خەو و خۆراکم هەر یادى "ئەوە"
ئەبێ خۆراکى ڕۆحى "ئەو" کێ بێ
رووگەى من هەر "ئەوە" و بۆ "ئەوە"
ئەبێ "ئەو" رووى بۆ کێ و لە کوێ بێ
مردنیشم بە دەست "ئەوە"
ئەبێ "ئەو" مردووى عەشقى کێ بێ
گریانیشم بۆ باوەشى "ئەوە"
ئەبێ ئێستا باوەشى "ئەو" لە باوەشى کێ بێ
خوایە گیان خۆ شێت بووم
بە دوورم بگرە لە یادى "ئەو"
با یادى من لە دووریی یادى "ئەو" بێ
"ئەو" بێ وەفا بوو
بۆ عەشق و سوتانى من
"ئەو" بێ دڵە، بووکە شووشەیە
با باوەشى، لە باوەشى "ئەم" و "ئەو" بێ.

 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک