Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

ئەو ئەقڵەى هەمیشە مەحەک نییە!!



بەهزاد حەوێزی       


ئەو دەردەسەرییەى ئەقڵ بەسەر ئادەمیزادى داهێناوە چ چەمکێکی دیکە ئاوها ترسناکانەى دانەهێناوە، ئەقڵێک سەرچاوەى گشتە وخۆیشی (فۆبیا)یەکە بۆخۆى بەڵایەکە وهەر دەشبێت خۆتى لێبدەى، چ چارەیەکی دیکەت نییە، لەوەش کارەساتتر ئەوانەى خۆ بەئەهلی ئەقڵ لەقەڵەم دەدەن، ئەوانەن سەرتۆپی گەندەڵیی ئەقڵ .
مەرج نییە ئەقڵ هەمیشە ئەو تابۆوتخوبەسوورە وهەقیقەتە حاشاهەڵنەگرەبێت، چونکە خودی ئەقڵ بۆخۆى سەرکوتکەرێکە لەململانە درێژخایەنەکەی لەگەڵ رێژەگەراییان، بەو پاساوە (تاکهەقیقەتە) ى تارادەیەکی زۆر زاڵیی خۆى سەپاندووەوسەلماندووە، دەڵێ : هەموو شتێک لەمنەوەوبۆمنە، دەماغ، دڵ، رۆح، جەستە، ویژدان وبوون وهزروبیر،....تد .
ئەقڵ ( مەبەست ئەهلی ئەقڵ!! ) بەوتوانا دەگمەنەى خۆى ئەو هێزە سیحراوى وسەرسڕهێنەرەى خۆى پاراست، ، بوو بە هێزێکی جەبەرووتى بیرکردنەوەکان وباڵادەسترینیان هەم لەرووى فەلەسەفەوە هەمیش لەرووى ئابوورى وکۆمەڵگەوە، سەردەمانێک کاری ئەقڵیی خولقێنەرى رۆشنگەریی بوو، بەڵام دواى رزگارکردنى ئادەمیزاد ورەتدانى بەرەو فەلسەفەومەعریفەوە ئیدی خۆى بوو بە نێچیری دەست هێزەشاراوەکانى دیکە، ئەو هێزەچەپەڵانەى مرۆڤایەتیان بۆ سەدەکانى بەرایی مێژوو گەڕاندەوە، بوونیان سەرنگوون وتاکەکەسیەتیان وەلاناو ئادەمیزادیان بە پەراوێزکردەوە .
هەر ئەقڵ بوو جڵەوگری دنیایەک، سەردەمانێک ئەوپەری جەهالەت وخورافەکانى بەرهەم دێنا، جاڕی کوشتوبڕوبانگەشەى ئافاتى دەدا، فاشیزم ونازیزم، مێژوویەک لە وەحشیگەرێتی ولەناوبردنى (جنسی بەشەری) ئالێرەدایە ونبوونى ئەقڵ وبوونى بە ئامرازێکی کوشندەونەگریس، ئەمەش لەو روانگەى سوودگەرایی ئابوریەوە سەرچاوەى گرتبوو، ئەو فاکتەرانەى دەبنە هۆى سەرهەڵدانى کەسایەتى زاڵخوازوئیمانى کوێرانە وکەسانێکی خودان ئەقڵیەتێکى نەخۆش، ئەقڵیەتێک دوور یا لەدەرەوەى بازنەکانى ئازادى ورزگاربوون .
ئەقڵی گەندەڵ ئاوا رەفتاروهەڵسوکوت دەکات بەبێ رەچاوکردنى رەتنەدانى تخوبى ئەقڵ، ئەو ئەقڵەى سوپەرئەقڵە، ئەقڵى چەپەڵ لەو بەدبینیەوەیە کە دەوروخولی ئەوى داوە، ئەو ئەقڵەى ئەقڵى بە چارەنووسی رەگەزى مرۆیی ناشکێت و دوماهی خۆى تێکدەشکێت، چونکە لەو هزرەبێئاگایە کە ئاگایی دەداتە ئەو رەفتاروهەڵسوکەوت ومیتۆدەى رووەوێرانکاریی ملدەنێت، بێوەى هۆشیارانە فامبکات داندەنێت بەوەى گوایە هەمەجیەت ئەسڵى ئینسانە، پێی وایە هەر بۆئەویش دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەقڵ لەو سەرلێشێواویەى دا جاروباریش مستێک بەلاچاوى خۆشیا دەکێشێت، بەڵام هێندە رووقایمە(ئەهلى ئەقڵ!!)"شمشێری میسری نایبڕێت .
ئەقڵی ئەو رۆژگارەش لەو کاڵانە دەچێت برەوى نەمابێت، رەنگە ئیدی مایەى سەرئێشەبێت بۆیە وەک تۆپی یاریى لێهاتووە، لەو سەردەمەى ئەقڵ بەو بەهاومەعریفەوفەلسەفە رەسەنەى خۆى ئامادەیی نییە، ئەو کەرستە بەباقوبریقەیە لەرواڵەت وژەنگگرتووەیە لەناوەڕۆکدا، ئەقڵ لاى ئەهلەکەى!! لەوەباشتر نابێت وکاری ئەقڵ لەوە چاکتر رێناکات، بۆیە هەمیشە پرۆژەى مۆنۆپۆلکردنیان لەبەردەستە، دژ بە (بەئەقڵبوون)ن، کاروکۆششیان بۆ بەتاڵکردنى ئەقڵە لە شتەگەورەکان، بەهادارەکان ئەوانەى بەهۆیانەوە مرۆڤ ومرۆڤایەتى لەسەرپێی وەستاوە((وەک مۆراڵ)) نەک بەپێچەوانەوە وەک ئەمڕۆکە باوە لاى زڕەرۆشنبیرونابیرمەندە دەبەنگەکان، ئەمەش شتێکى ئایدیالی نییە یا ئەندێشە، ئەقڵ ئەمڕۆ لەوە لاى داوە لەنێو قوڕەخەستەکەى خورافەوئوستوورەداچەقیبێت، بەڵام بەخۆى نەزانیوە لە (هەق، خێر، جوانى) داشۆراوەتەوە، لەو کرۆکەى بابەت ومەبەستەکەیەتى هەیە ئەمڕۆ لاى لە نزمترین مەخلوق کردۆتەوە، لاى لەهەرەنزمترین ئەندامى لەشی، لەهەرەکوێرەوارترین میتۆد .
ئەو ئەقڵەى رۆشنبیر خۆى بەخاوەنى دەزانێت و بەجووتەش لەو زەلکاوە نقوم بووینە، ئیدی یەک راستەڕێ پێرۆدەکەن، دەستەمۆکردنى بیرکردنەوەکان، راى بەرامبەر، رای جیاواز، رەخنەگرتن، وەک دیکتاتۆرەکان بەهەموولایەکدا دەبزون لەڕێی ئەقڵەوە پەنابۆ ئەقڵ دەبەن، تا ئەقلانیانە رەفتار بکەن، ئەوانیدیکەش ئەقلانیانە گوێ لە گفتولفت ووەعزوئامۆژگاریەکانیان رابگرن تا ملکەچیان دەبن .
دەشێ ئەقڵ لەو رێگەیە وچان بدات وتاوێ لە ئەهڵی چانسیش رابمینێت، ساتێ گوێ هەڵخات بۆ نزاکەى دایک ((کوڕم ببی بە ئەهڵی چانس نەک ئەهلی ئەقڵ)) دیارە بەخت موجیزەیەکە، بەڵام ئەقَلیش ئاوها دەقی گرتووە ئەى کامیان کۆتاییەکەیەتى!.
ئەقڵ وەک هەرەمەکیانەیەوهەرگیز بەپێی پێویست بەرهەمهێن وئەکتیڤ نییە، هەروەک کەلچەرەکە سنعەتێکە ، بزۆزى وسۆفستاییەتی وزمانلووسیی وخەیاڵکردن بەبەزاندنى تخوبەکان ئەمڕۆ لاى ئەوانە لەهەرشتێک زیاتر لەهەڕمێنە .
ئەقڵ وێڕای تێکشکانى ئەهلەکە! رووەوهەڵوەشاندنەوە ملدەنێت، کاتێک خودی خۆی سەریلێشێواوبێت، لە حاڵەتى هۆشیاری، کاروکردەى ئەقڵی وەک : بیرکردنەوە، خەیاڵکاریی، عاتیفە، ئینجا بەگژ فەلسەفەکەدادێت، لەدوڕیانى وەهم وهەقیقەتدا دەچەقێت، دووریش نییە لەرووى ((مەحەک))پێوەر بەگژ ئەرستۆشدا بچێتەوە! .

 

b_hawezy@yahoo.com