|
ئۆڕووپا و کێشه‌ی
زمانی کوردی له تورکیا .
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه:
مه‌ولوود خانچه‌زه‌رد
***
پێشه‌کی وه‌رگێڕ : به پێی ئاڵ و گۆڕێکی
که له ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا له جیهانی ئێستا دا
هاتۆته پێشێ و مه‌سه‌له‌ی "به جیهانی بوون" له ئارا دایه، بارودۆخی
ووڵاتان و نه‌ته‌وه‌کانی خستۆته گوشار و مه‌ترسییه‌وه، به جۆرێک که
ئاستی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌کان وای کردووه که نه‌ته‌وه‌کانی
جیهانی زۆر لێک نزێک خستۆته‌وه و نه‌ته‌وه‌کانی هان داوه که له‌و
پێوه‌ندییانه دا بۆ پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان تێ بکۆشن و لێهاتوویی
خۆیان له کێ به‌ر کێی جیهانی دا نیشان بده‌ن. هه‌ر چی بێت مه‌سه‌له‌ی
به جیهانی بوون ئه‌و حوسنه‌ی هه‌یه که نه‌ته‌وه‌کان هان ده‌دات که
زیاتر له فیکری پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگه‌که‌یان دابن و زیاتر
گه‌شه‌ی پێ بده‌ن به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک که ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌ی به
جیهانی بوون ده‌بێته له ناو چوونی زۆربه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگه‌کان.
لێره‌دا "زمانDie Sprache - " ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ڕۆڵی خۆی بنوێنێت؛
به‌ڵام کاتێک که ئه‌و زمانه پوویا بێت و که‌ره‌سه و ئیمکاناتی بۆ
دابمه‌زرێت و له فێرگه و زانستگاکان بخوێندرێت و وه‌رگێڕانی کتێب و
ووتاری زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی و حقووقی و پزیشکی و... پێ ئه‌نجام بدرێت. چونکه تا زمانێک
به ئاستی نوسین نه‌گات و مه‌کتووب نه‌بێت ئه‌و زمانه له‌وانه‌یه
بمرێت. وتارێکی که هه‌ر ئێستا له به‌ر ده‌ستانه وه‌رگێڕانی وتارێکی
پێوه‌ندیداره به گرینگی زمان، که له زمانی ئاڵمانییه‌وه که له
لایه‌ن نووسه‌رێکی عه‌له‌وی کورد به ناوی حه‌یده‌ر ئیشیک) Hydar Isik
( که‌له 1 ی سێپتامبری 1937 له ناوچه‌ی " دێرسیم" ی باکووری کوردستان
له دایک بووه و له ساڵی 1984 ه‌وه بۆته ته‌به‌عه و په‌نابه‌ری ئاڵمان
و له‌وێ ده‌ژی که تا ئێستا چه‌ندین وتار و بابه‌تی به زمانی ئاڵمانی
نووسیوه و بڵاوی کردۆته‌وه. له ده‌قی وه‌رگێڕدراوی ئه‌و بابه‌ته دا
ده‌بینین که بارودۆخی ناله‌باری و که‌ند و کۆسپی زمانی نه‌ته‌وه‌ی
کوردی له باکووری کوردستان ( تورکیا ) خستۆته ڕوو، به جۆرێک که ئه‌گه‌رکوو
بارودۆخی زمانی کوردی به‌و شێوه‌یه که ده‌وڵه‌تی تورکیا هێناوێته
پێشێ بچێته پێش له داهاتوو دا زۆر جێی مه‌ترسی ده‌بێت، بۆیه داوا
له ئۆڕووپا و وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌کات که پێش به‌و جه‌نایاته دژی
ئینسانییانه‌ی تورکیا بگرن و لانی که‌م زمانی کوردی له فێرگه و زانستگاکان
بخوێندرێت تا وه‌کوو میراتێکی ئێنسانی مافی ڕاهێنان و خوێندن و نووسینی
وه‌کوو ته‌واوی زمانه‌کانی تری جیهان هه‌بێت بۆ وه‌ی گه‌شه بکات و بپارێزرێ:
****
به گوێره‌ی وته‌ی « هیومبووڵدت - Humboldt » زانا و پسپۆڕی ئاڵمانی "
زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئێحساس و ڕووح و گیانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که
و هه‌ست و ئێحساس و ڕووحیشیان ( Ihre Seele ) زمانه‌که‌یانه ". ئێمه‌ی
کوردیش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێ بڵێین که زمانه‌که‌مان هه‌ویه
و پێناسه‌مانه و هه‌ویه و پێناسه‌شمان ( unsere Identität) هه‌بوونی
زمانه‌که‌مانه که هه‌ست به هه‌بوونی خۆمان ده‌که‌ین. هه‌ست و ڕووحی
کوردان، زمانه‌که‌یانه که‌تا ئێستا هه‌موو کات له تورکیا دا یاساغ
بووه و به‌رگری لێ کراوه. له مادده‌ی 42 ی یاسای تورکیا دا هاتووه
که " بنکه و ئه‌نستیتۆ فێرکاری و ڕاهێنان و که‌لتوورییه‌کان ئیزن به
هاووڵاتییانی تورکیا ناده‌ن که زمانێک جگه له‌زمانی تورکی وه‌کوو
زمانی زگماکی der Muttersprache ) ) بۆ فێر کردن و بارهێنان به کار
ببردرێت " . له مادده‌ی 3 ی هه‌مان یاسا دا هاتووه به‌و مانایه که
" تورکیا وڵاتێکی تاکه‌نه‌ته‌وه‌یه و زمانه‌که‌شی ته‌نیا و ته‌نیا
زمانی تورکییه و به‌س ".
له مادده‌ی چواریش دا له‌هه‌مان یاسا دا هاتووه که " زمانی تورکی
زمانێکی سه‌ره‌کییه و ناگۆڕدرێ و هه‌ر جۆره داخوازییه‌کیش سه‌باره‌ت
به به‌کارهێنانی زمانێکی تر له‌پاڵ زمانی تورکی نایاسایی و قه‌ده‌غه‌یه
". له یاسای پارته سیاسییه‌کان دا یاساغ بوون و قه‌ده‌غه‌بوونی زمانی
و فه‌رهه‌نگی له مادده‌ی 81 ی b دا به ڕوونی و ڕاسته‌وخۆ هاتووه که
" پارته سیاسییه‌کان ئیزن ناده‌ن جگه له زمان و فه‌رهه‌نگی تورکی پشتیوانی
له زمان و فه‌رهه‌نگێکی تر بکرێت و به کار بهێندرێت، ئه‌وان ڕازی نین
که به دانی مافی که‌مینه‌کان له تورکیا، سه‌ده‌مه‌یه‌ک بگات به یه‌کگرتوویی
خاک و نه‌ته‌وه‌ی تورکان ".
له مادده‌ی 81 ی c ش دا هاتووه که " پارته سیاسییه‌کان له ئه‌ساسنامه
و پڕۆگرام و بڵاڤۆک و ئه‌نجومه‌ن و پڕۆپاگه‌نده و دانووستان و نووسینه‌کانیان
له ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه دا ئیزن به به‌کارهێنانی هیچ زمانێک جگه
زمانی تورکی ناده‌ن، تا ئه‌و جێیه که له ئه‌ساسنامه و پڕۆگرامه‌کانیان
دا به پێی یاسا و قانوونێک که خۆیان دایانناوه، زمانی تورکی له
بنکه و ناوه‌نده فه‌رمییه ڕاهێنه‌ر و فێرکارییه‌کان دا به ڕه‌وا
ناسراوه و به‌رگری لێ ناکرێت "؛ یانی به پێی ئه‌و حوکمه که‌سێک مافی
ئه‌وه‌ی نییه که به زمانی کوردی die kurdische Sprache ) ) که
نایاسایی و قه‌ده‌غه کراوه له گه‌ڵ خه‌ڵک بدوێت و به تایبه‌ت له
ناوه‌نده فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، به‌و زمانه مامه‌ڵه و هه‌ڵس و
که‌وت بکات. له و ڕووه‌وه تورکیا به هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌ک هه‌وڵی
داوه که کوردان له هه‌ست و ڕووحیان ( که زمانه‌که‌یانه ) بێ به‌ش
بکات؛ به واتای تر 20 ملیۆن کوردی تورکیا له ژێر گوشار و پاکتاو
کردنی زمانی و که‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی دان، تاکوو به‌و شێوه‌یه له
ناو فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وه‌ی تورک دا بیان توێننه‌وه.
ته‌واوی شوێن و ناوچه جوغرافییه‌کانی کوردان ناوی تورکیان بۆ دانراوه
و بۆ دایک و باوکی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد که ناوی کوردی له
مناڵه‌کانی بنێت به تووندترین شێوه سزای بۆ بڕاوه‌ته‌وه. چونکه ده‌وڵه‌تی
تورکیا له دابه‌ش بوون و جیا بوونه‌وه ی خاکی تورکیا زۆر ده‌ترسێت؛
بۆیه کوردان تاوانبار ده‌کات به جودایی خوازی ( Separatismus ) و
ویست و داخوازه‌کانیان له به‌ر چاو ناگرێت و به چاوی سووک و چنۆک ده‌ڕوانێته
داواکارییه‌کانیان. تورکیا له بنه‌ڕه‌ت دا هه‌وڵی داوه که بناغه‌ی
هه‌ست و ئیحساس و عاتیفه‌ی ئێمه‌ی کورد وه‌ک زمان و فه‌رهه‌نگ و مێژوو
( Geschichte ) و ئه‌خلاق و داب و نه‌رێت و چۆنییه‌تی و که‌سایه‌تی
کوردی بۆ هه‌میشه له ناو به‌رێت.
مناڵانی کورد مه‌جبوور کراون که زمانێک بخوێنن که زۆر ئه‌وان ئازار
ده‌دات و له گه‌ڵ زوڵم و سه‌رکوت و گیران و به‌ندکردن دایه؛ بۆیه
ڕاپه‌ڕینی ڕزگاری خوازی کوردان دژ به تورکان هێشتاش له ئارا دایه و
درێژه‌ی هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی خوێندنی مناڵانی کورد تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه
که مناڵانی کورد له فێرگه و قوتابخانه‌کان که زۆر ته‌وهین ده‌کرێت
به زمان و فه‌رهه‌نگی کوردان و به چاوی سووک و تورکانی کێوی سه‌یر ده‌کرێن،
هه‌ست به گوناه و خۆ به‌که‌م زانین و بێ هۆوییه‌تی ده‌که‌ن که
ته‌گه‌ره‌یه‌که بۆ گه‌شه و ته‌کامولی ڕه‌وانی و ده‌روونی ئه‌و
مناڵانه که بۆ ئه‌وان زۆر زیانباره.
له فێرگه‌و قوتابخانه‌کان ئه‌گه‌ر قوتابییه‌کی کورد به ناوی کورد ناو
ببردرێت یان بناسرێت، یان خۆی به کورد بناسێنێت، له گه‌ڵ جنێو و
قسه‌ی سووک و بێ حورمه‌تی به‌ره‌وڕوو ده‌بێت و دارکاری ده‌کرێت. من
چه‌ندین که‌ڕه‌ت بیستوومه که ده‌ڵێن " ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک دان به
کورد بوونی خۆی بێنێت، بڵێ من کوردم، ئه‌وه ئه‌وان ( قوتابییه
تورکه‌کان ) ماف و ئیزنی ئه‌وه‌یان هه‌یه که تف بکه‌نه نێو چاوانی و
گاڵته‌ی پێ بکه‌ن و له زه‌وقی بده‌ن "، کوتنی ئه‌و جۆره وته ته‌وهینانه
له لایه‌ن جه‌ماڵ گورسێل؛ ژێنێڕاڵی پێک هێنه‌ری کۆده‌تا که بووه
سه‌رۆک کۆماریش، په‌سند کراو و هاتنه ئاراوه.
من به‌وه زۆر قه‌ڵس و تووڕه‌م ئه‌گه‌رکوو بزانم ڕژێمی که‌مالیستی له
تورکیا به زۆری له وڵات و نیشتمان و زمانی زگماکی خۆم بێ به‌ریم ده‌کات
و ناهێڵێت که خاوه‌نی نیشتمان و زمانی خۆم بم. من مه‌جبوورم له گۆڕپانی
هه‌ندێک ئه‌لفاز و وشه‌ی عه‌جیب و غه‌ریب که بۆ من نه‌ناسیاو و
بێگانه‌یه گه‌شه بکه‌م و په‌روه‌رده بم. ئێمڕۆش نه‌وه‌کانم به زۆر
مه‌جبوور ده‌کرێن که شتایه‌ک فێر بن که له گه‌ڵ زمان و خاک و
نیشتمان و فه‌رهه‌نگیان یه‌ک ناگرێته‌وه. مناڵێکی کورد که زمانی
تورکی نازانێت مه‌جبووره که له سه‌ره‌تای ده‌س پێکردنی خوێندن له
فێرگه و قوتابخانه‌کان به زمانی تورکی فێر بێت و بخوێنێت و به‌و
زمانه‌ش بیر بکاته‌وه و قسه بکات، لێره‌دایه که ئه‌و مناڵه کوردانه
به هۆی ئه‌وه که به باشی له تورکی تێ ناگه‌ن و له سه‌ره‌تا له
خوێندن دا گرفتیان ده‌بێت، ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی گه‌پ و گاڵته و
ته‌وهین و سووکایه‌تییه‌وه، هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌و
مناڵانه هه‌ست به شانازییه‌ک له زمانی تورکی بکه‌ن و له به‌رامبه‌ر
زمانی کوردی خۆیان دا هه‌ست به بێ بایخی و خۆ به‌که‌م زانین و بێ ئه‌رزشی
بکه‌ن.
تورکیا زمانه‌که‌ی ئێمه‌ی خراپ و ناکامڵ و بێ بایه‌خ ده‌زانێت و له
سه‌ر ئه‌م ڕایه‌یه که ئه‌و زمانه شیاوی قسه پێ کردن و نوسین و خوێندن
له قوتابخانه‌کان نییه، بۆیه حوکمی قه‌ده‌غه کردنی له سه‌ر داوه.
له‌و کاته‌وه تاکوو ئێمڕۆ به‌کارهێنانی زمانی کوردی‌یان به ته‌وهین و
بێ حورمه‌تی به زمانی تورکی ( که به ڕای ئه‌وان ) دایکی ته‌واوی
زمانه‌کانه له قه‌ڵه‌م داوه. دوای ئه‌وه‌ی که زمانی کوردی له
تورکیا به پێی حوکمی قه‌ده‌غه‌کردنێک له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه تووشی
شکست هات، چاوه‌ڕوانی له ئۆڕووپا ده‌کرا که له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
به تووندی هه‌ڵوێست بگرێت. هه‌رچی بێت زمانی کوردی؛ زمانی 20 ملیۆن
که‌سه له تورکیا که ده‌بێت وه‌کوو میراتێکی ئینسانی( Erbe der
Menschheit) چاوی لێ بکرێت.
زانا و پسپۆڕی کۆمه‌ڵناس و ڕه‌گه‌ز ناس؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر (von Eickstedt
Egon Pro. Dr. ) که بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له کوردستان له کاری
لێکۆڵینه‌وه دا بووه ده‌نووسێت که " زمانی کوردی کۆنترین زمانی
دنیایه که هه‌زاران ساڵه هه‌ر له قه‌فقازه‌وه تاکوو کێوه‌کانی
توورووس مرۆڤی کورد قسه‌ی پێ ده‌کات. ده‌بێ ئه‌و زمانه وه‌کوو
گه‌نجینه‌یه‌کی مێژوویی سه‌یر بکرێت، زمانێکی که هه‌زاران ساڵه قسه‌ی
پێ ده‌کرێ و خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و
زۆربه‌ی شاعیران به‌رهه‌مه‌کانیان پێ نووسیوه؛ بۆیه پێویسته که له
لایه‌ن ئۆڕووپاوه یارمه‌تی بدرێت و پشتیوانی لێ بکرێت ".
من ئۆڕووپا وه‌کوو بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئینسانی و پێشکه‌وتوو ده‌زانم. به
پێی هه‌بوونی زمان و فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆره‌کانی ئۆڕووپا ده‌بینین ئه‌وا
بڕیاری ئیزن دانی ئۆڕووپا له سه‌ر چاره‌سه‌ری زمانی کوردی له تورکیا
ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی خراپی نابێت و نابێته مه‌ترسییه‌ک بۆ تورکیا، شتێکی
که تورکیا ئێستا لێی نیگه‌رانه. ڕۆژێک له ده‌فته‌ری کاره‌که‌م له "
موونیخ ") ( München؛ ته‌له‌فوونی له گه‌ڵ به‌ڕێز وێرهێیوگێن (
Verheugen )؛ که نوێنه‌ری گه‌شه‌ی ئۆڕووپا بوو پرسیم که مناڵانی کورد
به پێی یاسا و حوکمێکی که ئۆڕووپا هه‌یه‌تی ده‌توانن زمانی زگماکی خۆیان
بخوێنن؟ وڵامی دامه‌وه که " هه‌روه‌کوو ژاپۆنییه‌ک که له "موونیخ"
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به زمانی ژاپۆنی ده‌رس به منداڵێک
بڵێته‌وه، هه‌ر ئه‌و مافه‌ش بۆ کوردان هه‌یه که له "دیاربه‌کر" به
زمانی کوردی ده‌رس به مناڵی کوردان بکوترێته‌وه ". کورده‌کانیش بۆ خۆیان
نه‌ته‌وه‌یه‌کن که زمان و که‌لتووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه؛ به
واتای تر نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌کوو کورد یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه که خوازیاری دابین بوونی مافه‌کانی زمانی و فه‌رهه‌نگی
خۆیان بن. چۆن ده‌کرێ ئۆڕووپا ئه‌و شته به ده‌ستی که‌م بگرێت و زۆر
به‌رپرسیار نه‌بێت له کاتێک دا بۆ خۆی بڕوای پێیه‌تی وبڕیاری له سه‌ر
داوه؟
له مادده‌ی 6 ی بڕیارنامه‌ی ئۆڕووپادا ( EU-Vertrags ) ، ئه‌سڵی
ئازادی( der Freiheit ) و دێمۆکراسی و ڕێزلێنان له مافی مرۆڤ ( der
Achtung der Menschenrechte ) و تابه‌عییه‌ت و په‌نابه‌ری وه‌کوو ئه‌سڵێکی
بنه‌ڕه‌تی هاوبه‌ش له ئۆڕووپا له به‌ر چاو ده‌گیرێت، له پێشه‌کی بڕیار
و مه‌نشووری مافی بنه‌ڕه‌تی ئۆڕووپا دا به ڕاشکاوی هاتووه و باسی لێ
کراوه (§22)؛ به واتای تر " فێربوون و ڕاهێنان ( Die Unterrichtung )
به زمانی که‌مینه‌ییه‌کان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وره‌ی خۆسووسی
Privatkursen ) ) ئیزن دراوه". کورده‌کان بۆ ڕاهێنانی زمانی کوردی له
هه‌وڵی دانانی هێندێک ده‌وره‌ی خۆسووسی دان له "وان" و "باتمان"، به‌ڵام
ئه‌و داواکارییه له لایه‌ن به‌رپرسانی حکومه‌ته‌وه ّبه‌رگری لێ کراوه.
ئێمڕۆش هیچ ده‌وره‌یه‌کی ڕاهێنانی زمانی کوردیمان به‌و شێوه‌یه نییه.
به هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م دانی پێکهاتنی ئه‌و ده‌وره‌یانه بۆ ڕاهێنانی
زمانی کوردی له تورکیا زۆر شتێکی سه‌یر نییه؛ چونکه هێشتا به‌کارهێنانی
ته‌نانه‌ت پیتی ئه‌لف و بێی کوردی قه‌ده‌غه‌یه؛ بۆ وێنه به‌کارهێنانی
پیتی ( x ) و ( w ) و ( q ) که له‌کوردی دا هه‌ن و له زمانی تورکی دا
نین قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وره خۆسووسییانه‌ش بۆ ڕاهێنانی زمانی کوردی دوای ئه‌و
هه‌مووه به‌رگرییه له تورکیا دابندرێت؛ ( به ڕای تورکیا ) ته‌نیا
ئه‌و قوتابیانه‌ی که ده‌وره‌ی سه‌ره‌تاییان ته‌واو کردووه قه‌بووڵ ده‌کرێن،
به جورێک که ئه‌و قوتابیانه که له کلاسی 6 و7 و8 دان ده‌توانن له
ئاخری هه‌ر حه‌وتوویه‌ک یان له کاتی پشوودانی هاوین دا له‌و ده‌وره‌یانه
به‌شداری بکه‌ن. هێنانه ئارای پڕۆگرامی ئه‌و ده‌وره‌یانه ته‌نیا له
بواری ڕاهێنانی زمانه‌وه ده‌بێت؛ به واتای تر بابه‌ته‌کانی ڕاهێنان
ناتوانن سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی و جوغڕافیایی
بن. ئه‌وان ده‌بێ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و بارهێنان )
Erziehungsministerium ( ئیزن وه‌رگرن. ئیزن نادرێ ئه‌و شته‌ی که دژایه‌تی
له گه‌ڵ ڕای گشتی خه‌ڵکی تورک یان ڕژێم ده‌کات و ده‌بێته مه‌ترسییه‌ک
بۆ یه‌کده‌ست بوون و یه‌کگرتوویی و سه‌روه‌ری خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی
تورک و تورکیا، له‌و کلاسانه باس بکرێ.
کوردان مه‌جبوور کراون که یان حاشا له زمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن
یان به دزی و نایاسایی زمانی زگماکی خۆیان فێر بن. فێربوون و ڕاهێنانی
زمانه‌که‌یان به شێوه‌ی خۆسووسی خه‌رج هه‌ڵگره، که من ئه‌و شته بۆ
گه‌لی سیابه‌خت و چاره‌ڕه‌شی کورد دوور له ئینساف و ویژدانی ئینسانی
ده‌زانم. ڕووله زیادبوونی ئه‌و نایه‌کبوونی و نابه‌رابه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه
له سیسته‌می ڕاهێنان و فه‌رهه‌نگی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت دا به‌رچاوه.
هێز و توانایی و پتانسیێلی زمانی زگماکی ( وه‌کوو کوردی ) له ئاستێکی
زۆر به‌رز دایه؛ تا ئه‌و جێیه که ئه‌رکی زمانی زگماکی زۆر گرینگه،
بۆیه ده‌بێ به ده‌ستی که‌م نه‌گیرێت و لانی که‌م ڕاهێنانی وه‌ک زمانی
دووهه‌م ی( Zweitsprache ) وڵات له سه‌ره‌تای ده‌س پێکردنی فێرگه و
قوتابخانه‌کان له کلاسی یه‌که‌م له په‌روه‌رده‌و بارهێنان وه‌ک ڕشته‌یه‌کی
ئه‌سڵی دابندرێت و عه‌مه‌لی کرێت، چونکه ئه‌وه، مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمانه
که ده‌بێ به‌ڕێوه بچێت.
لێره‌دا گرینگه ئاماژه به‌وه بکه‌م که زمانی کوردی یه‌کێک له لقی
زمانه‌کانی هێند و ئۆڕووپاییه که جیاوازی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ زمانی
تورکی، چونکه زمانی تورکی لقێک له زمانه‌کانی ئاڵتی – مه‌غوولییه
که هیچ خزمایه‌تێکی ده‌گه‌ڵ زمانی کوردی نییه.
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بێته گۆڕٌێ که ئۆڕووپا له گۆڕان پێداهاتنی
تورکیا ڕازی و خۆشحاڵ بێت، به‌ڵام ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕوون و ئاشکرا
نییه، تورکیا ده‌بێ بۆ چوونه ناو ڕیزی یه‌کێتی ئۆڕووپاوه له بواری
فه‌رهه‌نگی و زمانی و سیسته‌می ڕاهێنان له په‌روه‌رده و بارهێنان دا
گۆڕانکاری له خۆی دا پێک بێنێت و له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌که‌ی دا
به فه‌رمی بیناسێت. به گوێره‌ی وته‌ی "ماکس وان - Max van der Stoel"
نوێنه‌ری ) ( OSZE" سه‌باره‌ت به بارودۆخی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
""مافی که‌مینه‌کان) die Minderheitenrechte ( به‌شێکی جیانه‌که‌ره‌وه
له مافی مرۆڤه ) ( der Menschenrechte، ئه‌و مافه‌ش ده‌بێ له بواری
هه‌ویه و پێناسه‌یانه‌وه به‌رابه‌ر و یه‌کسان بێت له گه‌ڵ مافی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژین. که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
وه‌کوو کوردیش ده‌بێ مافه‌کانی له ته‌واوی بواره‌کانی زمانی و که‌لتوورییه‌وه
له په‌روه‌رده‌و بارهێنانی تورکیا دا به فه‌رمی بناسرێت.
چوارچێوه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و سازش له پاراستنی مافی که‌مینه‌کان دایه
که له مادده‌ی 12و 13 دا هاتووه که " که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێ
به شێوه‌ی یه‌کسان و به‌رابه‌ر شانسی وه‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی پله‌کانی
ڕاهێنانیان هه‌بێت، بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌بێ له په‌روه‌رده‌و ڕاهێنان چاره‌سه‌رێک
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بدۆزرێته‌وه؛ تا ئه‌و جێیه که وه‌ده‌ست هێنانی
شانسی ڕاهێنانی زمانی کوردی له تورکیا به شێوه‌ی ڕایه‌گان و خۆڕایی
بێت و بۆ بنه‌ماڵه‌کانی کورد خه‌رجی تێ نه‌چێت، ئه‌گینا نابه‌رابه‌ری و
بێ عه‌داڵه‌تی دێته پێشێ. دوای ئه‌وه‌ش ڕاهێنان به زمانی زگماکی ده‌بێ
له کاروباری فێرگه‌کانی ده‌وڵه‌تیش دا پێشنیار بکرێت. له مادده‌ی 14
دا هاتووه که به‌و مانایه‌یه که هه‌ر که‌سێک که پێوه‌ندی به یه‌کێک
له که‌مینه‌کانی میللیه‌وه هه‌بێت، ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت که هه‌لی بۆ
بڕه‌خسێت بۆ ڕاهێنانی زمانه‌که‌یان.
هه‌ر چه‌ند تا ئێستا ئه‌و شتانه له مه‌نشووری ئۆڕووپا دا به ڕوونی و
ئاشکرا خراونه‌ته ڕوو، به‌ڵام کورده‌کان له‌و مافانه بێ به‌رین و
دوور خراونه‌ته‌وه. تورکیا تا ئێستا هێندێکی له‌و بڕیارنامانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
مۆر نه‌کردووه. له ئه‌ساسنامه و مه‌نشووری ئۆڕووپا دا پشتیوانی له
زمانی که‌مینه‌کانی هه‌ر وڵاتێک کراوه.
ئۆڕووپا بۆ هه‌ر کاندیدایه‌ک که بیهه‌وێ بچێته گه‌ڵ ئۆڕووپا به
ڕوونی هه‌ندێک پێوانه‌ی فۆرمووله‌کراوی هه‌یه که ده‌بێ له به‌ر چاو
بگیرێت، له تورکیا ده‌بینین که ئه‌و وڵاته بۆ گۆڕینی ئه‌و بنه‌ما و
ئه‌ساسنامه نامرۆڤه‌ی که هه‌یه‌تی تا به‌و پێوانه‌یه بگات که ئۆڕووپا
دیاری کردووه بۆ چوونه ناو ڕیزی یه‌کێتی ئۆڕووپاوه تا ئێستا هیچ
ته‌رح و نه‌خشه‌یه‌کی سه‌ره‌تای بۆ پێشنیار نه‌کراوه. له ئۆڕووپا ئه‌و
گۆڕانکارییه‌ی که به جوانی و ڕێک وپێک به شێوه‌ی پێشکه‌وتوو له به‌ر
چاو ده‌گرێت تا ئێستا بۆ کوردان نه‌ڕه‌خساوه و نه‌هاتۆته ئاراوه.
قوتابیانی کورد هێشتا له سه‌ره‌تای ڕاهێنان له فێرگه‌کان ده‌بێ سوێند
بخۆن و متمانه حاسڵ که‌ن که تورکن.
من هیوام به‌و پڕۆژه ئینسانییه و پێشکه‌وته‌یه که له ئۆڕووپا هه‌یه
بۆ مافی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئه‌و مانا ڕاگه‌یاندنه‌ی گشتی
مافی مرۆڤی ڕێخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی
که بڕیاری نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆڕووپای له سه‌ره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کوردان و خستنه گوشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و مافه
ئینسانییانه‌ی که پێشێلی کردووه و ده‌یکات.
کاتێک که خوێندکاران و قوتابیانی کورد له تورکیا له زانستگاکان و
فێرگه‌کانیان خوازیاری پێکهاتنی ڕاهێنانی زمانی زگماکی خۆیان بوون وه‌کوو
ڕشته‌یه‌کی ئه‌سڵی له‌و شوێنانه‌دا و هه‌روه‌ها دایک و باوکه‌کانیش له
داواکاری خوێندکاران و قوتابییه‌کان پشتیوانیان کرد، وه‌زیری تورکیا ئه‌و
کاره‌ی به ناڕه‌وا زانی و به جودایی خوازی تاوانبار کرد و هه‌ڵوێستی
تووند و تیژی گرت له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، لێره‌دا بوو که
ئه‌و داواکارییه ئارام و مه‌ده‌نییه بۆ وه‌دیهاتنی سه‌ره‌تایی ترین
مافیان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تورکه‌وه به کرده‌وه‌یه‌کی خراپ و
دژی حکومه‌ت و ڕژێم له قه‌ڵه‌م درا و خوێندکاره‌کان و دایک و باوکه‌کان
تووشی گیر و گرفت بوون و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه کران. به داخه‌وه ئۆڕووپا
دوای ئه‌وه هیچ جم و جۆڵ و هه‌ڵوێستی ئه‌وتۆی له خۆی نیشان نه‌دا له
هه‌مبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
ده‌وڵه‌تێکی وه‌کوو تورکیا که شارۆمه‌نده کورده‌کانی له مه‌ڕ داواکارییه
سه‌ره‌تاییه‌کانیان به سزا و تاوان مه‌حکووم ده‌کات، ده‌بێ ئۆڕووپا
له مان و مه‌وجوودییه‌تی 20 ملیۆن کوردی تورکیا وڵامده‌ر بێت و پشتیوانیان
لێ بکات. جانیس ساکێللاریۆ ( Jannis Sakellariou ) ؛ نوێنه‌ری پێشووی
ئۆڕووپا له ڕێکه‌وتی 16/4/85 .. دا له په‌رله‌مانی ئۆڕووپا ڕای گه‌یاند
که " ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ری و یه‌کسانین له بواری مافی ڕاهێنان و
فێرکاری به زمانی زگماکی له پاڵ زمانی فه‌رمی و سه‌ره‌کی هه‌ر وڵاتێک؛
بۆ وێنه له به‌رابه‌ر فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکانێک وه‌کوو کورد، که سه‌دان
هه‌زار که‌س له بازاڕی هاوبه‌ش و موشته‌ڕه‌کی ئۆڕووپا دا ژیان ده‌به‌نه
سه‌ر و له شانسی ژیانێکی باش به‌هره‌مه‌ندن، که له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا
وه‌کوو شارۆمه‌ندێکی ئازاد به زمان و فه‌رهه‌نگیان بایه‌خ ده‌درێت و
هه‌لی ڕاهێنان به زمانی زگماکی خۆیان بۆ ڕه‌خساوه، به‌ڵام له کاتێک
دا له تورکیا ئه‌و کاره به جورم و تاوان و خه‌یانه‌ت به وڵات و نه‌ته‌وه‌ی
تورک ناساندووه، هه‌ر بۆیه دادگاکانی تورکیا قسه کردن به زمانی
زگماکی و پاراستنی فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی کوردان به
تاوانێکی گه‌وره ده‌زانن و زیاتر له یه‌ک ساڵ زیندانی بۆ ده‌بڕنه‌وه.
که‌م کاری ئۆڕووپا له پێناو کێشه‌ی کورد دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که
نه‌توانێت به باشی بارودۆإخی کوردان هه‌ڵسه‌نگێنێت و ده‌رکیان بکات.
ئێستا زیاتر له یه‌ک ملیۆن کورد له ئۆڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ببینن که ئۆڕووپا هیچ نیاز و پێویستییه‌ک نابینێت سه‌باره‌ت به
له گوشار خستنی تورکیا، ئه‌وه ئه‌وان خۆیان مه‌جبوور ده‌بن له ئۆڕووپا
و تورکیا هاواری مافی عه‌داڵه‌ت خوازی و مه‌ده‌نی و دێمۆکراتیکیان(
ihre gerechten Rechte zivil und demokratisch) به‌رز که‌نه‌وه و
دیسانیش تورکیا مه‌جبوور ببێت سوبات و ئه‌منییه‌تی خۆی بپارێزێ.
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به گرفتێک بکه‌م که زۆر گرینگه، ئه‌گه‌ر ئۆڕووپا
به شێوه‌ی عادڵانه به ده‌نگ و ویستی خه‌ڵکی کورده‌وه نه‌چێت و
خوازیاری ڕاهێنان به زمانی زگماکیان له فێرگه و قوتابخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی
وه‌کوو ڕشته‌یه‌کی ئه‌سڵی بۆ مناڵانی کورد نه‌بێت مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه
که کوردان که تا ئێستا که بۆ ئۆڕووپا و جیهان و ڕۆژئاوا ناسراون
له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌دا تووشی سه‌رلێشێواوی و ناهومێدی زیاتر ببن
تا ڕاده‌یه‌ک که خۆیان ته‌ریک که‌نه‌وه و متمانه‌یان به ئۆڕووپا نه‌مێنێت
و خۆیانی لێ دوور خه‌نه‌وه.
من لێره‌دا ئه‌و پرسیاره له ئۆڕووپاییه‌کان ده‌که‌م که " ده‌بینین
که ئۆڕووپا بایه‌خێکی یه‌کسان و به‌رابه‌ریان هه‌یه بۆ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کانی
خۆیان؛ تا ئه‌و جێیه که مافی مه‌ده‌نی و شارستانییه‌تی و دێمۆکراتیکیان
بێ جیاوازی بۆ ته‌واو چین و توێژی کۆمه‌ڵگاکانیان دیاری کردووه، ئه‌دی
له به‌رامبه‌ر ئێش و ئازاره‌کانی کورده‌کان چی‌یان دیاری کردووه؟
بڵێین که وایه، ئه‌دی تا ئێستا بۆ له به‌رامبه‌ر ماڵ وێران بوون و
خاپور بوونی هه‌زاران گوندی کوردستان به ده‌ستی ئه‌ڕته‌شی تورکیا که
به‌ڕێوه‌چووه و ده‌چێت چ هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌یه‌کیان بووه؟ ئه‌وانه
به جێی خۆی، ئه‌دی بۆ چی ڕاهێنان به زمانی زگماکی خۆمان هێشتا ئازاد
نییه؟
له بارودۆخی ناله‌بار و دڵته‌زێنی ئێستای کورده‌کان ده‌بێ بڵێین که
وڵاتانی ئۆڕووپاییش تاوانبارن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا؛ بۆ وێنه له " ئاڵمان"؛
نه‌زم و نیزامی ئه‌ڕته‌شی و هه‌ستی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و نه‌ته‌وایه‌تی
ئاڵمانییه‌کان بۆته به‌ڵگه‌یه‌ک که تورکه‌کان خۆیان له کرده‌وه
پێشێلکاری مافه ئینسانییه‌کانی که‌مینه‌کان خۆیان بپه‌ڕێننه‌وه و
جار‌و باریش له باری که‌ل و په‌لی نیزامیشه‌وه له لایه‌ن ئاڵمانه‌وه
یارمه‌تی دراون، "ئینگلستان" و "فه‌ره‌نسه" ش بێ ئه‌وه‌ی له ڕای گشتی
خه‌ڵکی کورد بپرسن، خاک و نیشتمانی کوردستانیان به شێوه‌ی نادێمۆکراتیک
له به‌ینی ده‌وڵه‌تانی وه‌کوو تورکیا و سوریا و عێڕاق دابه‌ش کرد؛
له‌و ڕێیه‌وه ئۆڕووپاش له پێناو به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شی کوردان
تاوانباره.
تورکه‌کان مه‌سه‌لێکیان هه‌یه که ده‌ڵێن " هه‌رکه‌سێک زمانێک بزانێت
ئه‌وا به یه‌ک نه‌فه‌ر دێته ئه‌ژمار به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک دوو زمان
بزانێت به دوو نه‌فه‌ر دێته ئه‌ژمار " که‌وایه ده‌بوایه بۆ زمانی
کوردی بایه‌خیان دانابا و بیانهێشتبایه وه‌ک زمانی دووهه‌می وڵات بخوێندرێت
و ئه‌وانیش فێری بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زمانی کوردی‌یان پێ زمان نییه
تا لێی حاڵی بن و بیانهه‌وێ.
زمان و فه‌رهه‌نگمان به‌زۆری له ناو زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان ده‌توێننه‌وه،
له ئاکامی ئه‌و سیاُسه‌ته‌دا زۆربه‌ی کورده‌کان مه‌جبوور ده‌بن که هه‌ڵێن
بۆ هه‌نده‌ران. ئه‌و کوردانه‌ی که هه‌ڵوه‌دای ئۆڕووپا بوون به تایبه‌تی
له گیروگرفتێکی بنه‌ڕه‌تی دان، چوونکه ئه‌وان به هۆی حه‌زف و
سڕینه‌وه‌ی زمانی زگماکیان له تورکیا، ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌تی ژیانیان له
ده‌ست داوه.
ئه‌گه‌ر زمانی کوردی به گشتی ئازاد بکرێت و له پاڵ زمانی تورکی بخوێندرێت
و به فه‌رمی بناسرێت و له یاسای بنه‌ڕه‌تی حکومه‌ت دا بگونجێت، ئه‌و
کاته ده‌توانین بڵێین له تورکیا دا دوو نه‌ته‌وه‌ی تورک و کورد هه‌ن
که به ئازادی گه‌ڵ یه‌ک ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و له ته‌با و ڕه‌بایی
دان و یه‌کگرتوون. بۆیه ئۆڕووپاش ده‌بێت ئه‌وه به ئیمتیازێکی
سه‌ره‌کی دابنێت ( به تایبه‌ت ئاڵمان که جه‌خت و گوشاری زیاتری
کورده په‌نابه‌ره‌کانی تورکیای له سه‌ره ) و به فه‌رمی خوازیاری ڕاهێنان
به زمانی زگماکی له فێرگه و قوتابخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ
کوردان ببن.
جیهان له لای ئێمه‌ی کورد ڕه‌ش و تاریک و ناله‌باره؛ چوونکه بارودۆخه‌کان
زۆر ڕوون و ئاشکرا نین و داهاتوویه‌کی نادیارمان هه‌یه؛ هێشتا نه‌مانتوانیوه
به مافی ڕاهێنانی زمانی خۆمان له فێرگه‌و زانستگاکان بگه‌ین، ڕه‌نگه
ئه‌م جیهانه بۆ هێندێک نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگا زۆر جوان و له‌بار بێت به‌ڵام
بۆ ئێمه وا نییه.
شاعیری به‌ناوبانگی کورد ( جگه‌ر خوێن Cigerxwin - ) ده‌ڵێت که " کاتێک
به‌هار دێت به هه‌موو خۆشی و جوانییه‌وه، ئێمه‌ی کورد ده‌مانهه‌وێ هه‌ست
به ڕۆژی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین و به ئازادی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی
بگرین؛ بۆیه جارێکی تر داوامان له ئۆڕووپا هه‌یه که پشتیوانی له
مافی ڕاهێنان و بارهێنان به زمانی کوردی خۆمان بکات تا له تورکیا ژیانێکی
باشمان هه‌بێت به ئه‌ندازه‌ی ژیانی تورکه‌کان نه زیاتر- نه که‌متر،
ئه‌وه ویست و داخوازی و ئامانج ئێمه‌یه... .
بۆکان
سه‌رچاوه : Deutsch / http://www.efrin.net
له گۆڤاری « مه‌هاباد »یش دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
|