٢٠\٥\٢٠١١
ئه‌ی باخه‌وانی
باخی ناخی یاخی!!
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
ئه‌و، له هه‌موو شته‌کان ده‌پرسێته‌وه!!
له هه‌موو شتێک راده‌مێنێت، و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێک بزانێت، ئه‌و
وایه.....
له ناسینی منه‌وه حه‌زه‌ر ده‌کات، تا ئێره..
که قسه ده‌که‌م، نه‌ک گوێی ده‌نگم تۆمار ده‌کات
وا هه‌ست ده‌که‌م، هه‌رچی ئه‌ندام له جه‌سته‌یدایه بووه به گوێ!!
نه‌فام بووم، خۆم دایه ده‌ست قه‌ده‌ری رۆژگارێکی کوێر
به عه‌شقی باخی ناخی یاخیدا، ده‌ستم کرده‌وه به سه‌فه‌ر
خۆم دایه ده‌ست ئاوابوونێکی وێڵ، وێڵ تا کۆتایی..
هیچ شتێک نامگه‌یه‌نێت به تۆ
گریان و زه‌ده‌خه‌نه‌و هاوارێکی پڕ له نزاش
نایگریه‌نێت، هاواری دڵی سزادراوی تۆ
که‌سێک که گوێ له گۆرانی گوناه بگرێت،
چۆن ده‌توانێت مۆمی ته‌مه‌ن بسوتێنێ؟!
به دیار سوتانی چاوه‌ڕوانی چاوی که‌سێکی غه‌ریبه‌وه
سه‌فه‌ر بکات و ماڵی بێده‌نگی خۆی له خامۆشیدا بڕازێنێته‌وه!..
بمکێشه‌ره‌وه به دوێنێی ناپاکیمدا
ئه‌ی ئه‌و باخه‌وانه‌ی شه‌تڵی غه‌درت گه‌وره کرد له روحما
موتوربه‌ی خیانه‌تت چه‌قانده دڵمه‌وه
تیشکی زه‌رده‌په‌ڕی لێوی رۆژمێری(31-8)ت قرتاند به دیار چاوی کز و
کوێرمه‌وه
بیرچوونه‌وه‌ی هه‌موو به‌یته کفر ئامێزه‌کانت خزانده‌وه ناو شعورم و
جه‌هه‌نده‌مێکی هه‌رزانت خزانده ناو ئایینده‌مه‌وه
که به گران ده‌مسوتێنێت و ده‌مکاته‌وه به خۆڵه‌مێشی
به‌رده‌م تۆز و بایه‌کی دیکه‌ی جادووباز، ئه‌ی باخه‌وانی فێڵاویی!..
له‌م رۆژی تووڕه‌ییدا ونم بکه، ون له خۆت
به ده‌م شه‌وێکی ره‌شه‌وه، ده‌گه‌مه سپێده‌یه‌کی نادیار
ئه‌ی سپی‌تر له نابینای، به‌رامبه‌ر به عیشقی تاریکی
خاوه‌ن دڵێکی داخراو و ده‌رگایه‌کی ژه‌نگاویت
کاره‌سات بوو ناسینی تۆ.. کاره‌سات ...
ئه‌ی باخه‌وانی باخی ناخی یاخی!!...
به ئامانه‌ته‌وه مه‌غریبم دایه‌وه ده‌ست شه‌و
نزاکانی نه‌وڕه‌سێک، ئه‌ستێره‌کانی وردوخاش کرد
تیشکێکی تیژ، قڵیشی کرده ناو جه‌سته‌مه‌وه
یه‌ک ملیۆن گه‌رای ئومێدی پێکا..
نا ئومێدم له بینینه‌وه جارێکی تری ره‌نگه‌کان
پیر بووم به دیار دانیشتنێکی ناپێویسته‌وه، له‌م باخه وێرانه‌یه‌دا
ده‌رکه‌وتنی سێبه‌ره‌که‌ی خۆم له به‌رده‌م جه‌سته‌ی تۆدا
بوو به‌خه‌یاڵێکی ئه‌به‌دی، تا ئه‌به‌د !.
ئه‌ی باخه‌وانی جه‌لادی ره‌گه‌کانی روح
ماڵێک له دڵمدا خۆی چێکردوه
له کۆچه‌ری غه‌ریبتر ده‌ڕوانێته رێگا دوور و درێژه‌کان
په‌یکه‌رێک هه‌یه له‌و سه‌ری دونیاوه،
دڵی له‌گه‌ڵ لێدانی دڵی ماسیه بچووکاکاندا لێده‌دات
دارێک هه‌یه له به‌رده‌م شه‌قامی سه‌گه تووکنه‌که،
بۆنی ده‌گاته به‌رده‌م قیامه‌ت، ئه‌و داره‌ی ده‌ستی هه‌ردووکمانی گوشی!
هه‌ر کاتێک په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک له هه‌ر کوێیه‌کی دونیاوه بفڕێت
ئه‌م ده‌له‌رزێت، شنه ده‌یهه‌ژێنێت، ئا، ئه‌گه‌ر زستانیش بێت!
دڵی من له‌م شاره‌دا چه‌نێک نامۆیه، ئه‌ی باخه‌وانی مه‌غریب؟
بڵێیت له‌و مه‌مله‌که‌ته‌دا کاتژمێره‌کان چ کاره بن، ئه‌ی باخه‌وانی
غه‌ریب؟
وا لێره‌وه زه‌مه‌ن هێنده پشوو درێژه
له ته‌ک نه‌گه‌یشتن به هیچ کوێیه‌کی به‌خته‌وه‌ریی....
ره‌شه‌بایه‌کی نه‌شئه ده‌مبات له گه‌ڵ خۆیدا تا ئه‌وێ؟!!
که خۆم ئه‌دۆزمه‌وه به خوماری، ته‌ریق ده‌بمه‌وه، وه‌ک شۆڕه بی!
گزینگێک له پێش به‌یانیه‌وه گه‌یشته ناو منه‌وه
ویستم ئه‌مڕۆ یه‌که‌م که‌س بم که وسڵ له ناپاکی ده‌ربکه‌م
گزنگێکی سۆزانی ده‌ستنوێژی تۆبه‌ی پێشکاندم
شنه‌بایه‌کی عه‌یار هه‌موو گه‌ردیله‌کانی گه‌یانده لێوی په‌پووله
ژیان لێره‌وه چۆن گوزه‌ر ده‌کات، ئه‌ی شۆفێری شعورم؟!..
که گه‌یشتینه نێو قاوه‌خانه چۆڵه‌که، گۆرانی بۆ کورسیه شکاوه‌کان
بڵێ
دڵی ئه‌و ژنه پیره ده‌ده‌ینه‌وه که به خه‌نده‌وه قاوه‌مان پێده‌فرۆشێت
و
دێته ته‌نیشتمانه‌وه و بۆنمان پێوه ده‌کات!!
یه‌کڕاست نیگه‌رانی خۆیمان پێده‌ڵێت و
ناونیشانی فڕۆکه‌خانه ده‌خاته ناو گیرفانی کراسه‌که‌مه‌وه و
به تۆش ده‌ڵێت بڕۆره‌وه بۆ نیشتمانی خۆت و
رێگای ئه‌م غه‌ریبه له ناو باخی ناخی یاخی تۆدا هیچ ناگرێت بۆ
ئاسووده‌ییت
دار گێلاسه‌که ناو بنێ هه‌ردان و
دار هه‌ناره‌که‌ش ناو بنێ نادناخ و
ره‌زه‌که‌ش ناوبنێ، شه‌رابی زم زم و
چناره‌کانیش بکه به گه‌ڕه‌کی (فه‌یس بووک) و
شه‌تڵه شاتوه‌کانیش ناو بنێ میوانخانه‌ی (ڕادیسه‌ن بلو)
بۆ خاڵخاڵۆکه‌کانی ڤالانتاین!!
ئه‌ی باخه‌وانی باخی ناخی یاخی....
چی شتێک وات لێده‌کات له شته‌کان بکۆڵیته‌وه؟
که هێشتا من له شته‌کان حاڵی نه‌بووم، له چی نیگه‌رانیت؟
له خودا بترسه، له وێرانکردنی ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی به ناوی گوڵه‌وه
کردت!
له‌و هه‌موو گوناحا‌نه‌ی به ده‌م سوبحه‌وه کردمان بۆ گه‌یشتنه‌وه به
دیدار
له مه‌غریب رامێنه، بزانه چه‌ند به شکۆیه له ته‌ک هه‌نگاوه بزره‌کانماندا
چ، کابووسییه‌ک ئه‌م شاره راده‌ژه‌نێت؟
چ ژیانێک له‌م شاره‌دا خۆشنودی ته‌را ده‌کات!
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له هه‌مو شته‌کان ده‌پرسیته‌وه؛ کاتژمێر چه‌نده؟
بۆ وه‌قتی کات نازانیت؟ شێوازه‌کانی سه‌فه‌ر
جۆره‌کانی مرد، ئه‌و هه‌مو تۆنه نه‌بیستراوانه
بۆ، له ڕه‌نگی گوڵه‌کانه‌وه نازانیت، قیامه‌ت چه‌نێک نزیک بۆته‌وه؟
تۆ هه‌ر له شته‌کان ده‌پرسیته‌وه، ئه‌و شتانه‌ی که بۆ خۆیان هیچن،
هیچ...
ئه‌مه‌وێت به ده‌م خه‌یاڵێکی چڵکنه‌وه سه‌فه‌ر بکه‌م
نامه‌وێت له‌م شاره‌دا بمرم!!..
له دڵه‌وه ئه‌مه‌وێت سه‌فه‌ر بکه‌م، سه‌فه‌رێکی دورو درێژ
له‌م شاره‌دا هه‌مو شته‌کان وێک ده‌چن
دره‌خته‌کان، داری به‌رق و شۆسته و ته‌یره‌کانیش
مرۆڤه‌کان له یه‌ک ده‌چن، هه‌مو هه‌نگاوه‌کان یه‌ک نه‌شید ده‌ژه‌نن
بێفه‌ڕ له ئاوه‌دانی ئه‌م شاره،
نه‌فره‌ت له ویستگه‌ی نیشتنه‌وه‌م له‌م خاکه‌دا
نه‌فره‌ت له‌و هه‌مو زه‌مه‌نه‌ی به دیار پرسینه‌وه به‌ڕێم کرد
له سۆراخی باخه بێ ناخه یاخیه‌کانی تۆدا
نه‌فره‌ت له خۆشیه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته،
هیچ شتێکی تێدا نه‌بوو بۆ رامان لێێ
من، وه‌ک موسافیرێکی هه‌میشه کۆچه‌ری و
تۆش وه‌ک باخه‌وانی باخی ناخه یاخیه‌کانی
تۆ له ته‌یره‌کان و په‌پووله‌کانه‌وه ئاره‌زو ده‌که‌یت
ببیته کۆچه‌ریه‌کی هه‌میشه گه‌ڕۆک..
ده‌نا سه‌فه‌ر له روحی تۆدا شتێک نییه بۆ چێژی به یه‌کگه‌یشتن
ئێره ئه‌و کووچه‌یه بوو؛ که ده‌بوو من و تۆی تێده به یه‌کبگه‌ین
یان هه‌ڵه‌ی خۆمان بوو، له دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا
بۆ قۆستنه‌وه‌ی یه‌کتری سه‌فه‌رمان نه‌کرد ؟..
باخی ناخی یاخی... خه‌نده‌ی بێ ده‌نگ و چرپه
شۆره‌تی تۆ له مزره سێ‌و به‌له‌زه‌ت تره
ئه‌ی خاوه‌ن داستانی (تـــــــــــــــاوانی نامۆ)
ئه‌ی موعجیزه‌ی ناوه خوازراوه‌کان
ئه‌ی هاواری دڵ
ئه‌ی ئه‌و باخه‌وانه‌ی له به‌رده‌م سوتانی مۆمی ته‌مه‌ندا
به دیار پشکوتنی ئازاردانی به چرۆ کردنی هه‌ردانێکه‌وه
(ناخ)ێک له (ناد) ئه‌که‌یت !...
له‌م شاره‌دا بۆنی مردن به یه‌خه‌ی دڵمه‌وه نیشتوه
بیره‌وه‌رتته‌کانم له ته‌ک تۆدا، پیریان کردم، پیر
له چی راده‌مێنیت ئه‌ی کاڵفامزاده‌ترین بوونه‌وه‌ر
مردن چاره‌گێکیش لایداوه به سه‌ر هاتنیدا
تۆ سه‌رقاڵی چیت؟ له چی ده‌پرسیت، ئه‌ی به‌تاڵترین جه‌سته له خه‌یاڵ
من واس واسم له دۆزینه‌وه خۆم، پێویست ده‌کات له شته‌کان رامێنم
ده‌مه‌وێت که مردنم له سه‌فه‌ردا بم، نه‌شئه بم وه‌ک دارمێو
ئاخر تۆ له چی ده‌پرسیت؟
ئه‌وه به‌ده‌ن و جه‌سته بۆگه‌نه‌که‌ی منه،
که خۆشم ڕاده‌مێنم؛ تێناگه‌م بۆ به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره په‌لکێشم ده‌که‌ن
و
داگیرم ده‌که‌ن!!
تۆ چڵێسانه هه‌نگاوی باریک و درێژ ده‌نێیت،
تا به تاریکترین رێگادا بگه‌یته ئه‌و دیوی سنووره‌کانی تری ژیانه‌وه
سه‌رسامم که ماندوو نابیت، له قسه‌ی بێ تام، له سه‌فه‌ری بێ چاره‌نووس
بێزارم له‌م هه‌مو قسه کردنه‌ت، له‌م هه‌مو ره‌فتاره کرچ و کاڵانه‌ت
کیشه‌ی من ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ خه‌یاڵه‌کانی خۆما فێڵ ئه‌که‌م
نه‌ک له ناسینی تۆدا، شتێکم هه‌بێت بۆ شاردنه‌وه
ناسینی تۆ و کێشانی سیگارێک و گوێگرتن له گۆرانییه‌ک،
به‌سه بۆ تێپه‌ڕاندنی خوله‌کێک !!...
ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز به‌س نییه تا مردن، دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی خۆمه،
وه‌ک خۆم!!..
ده‌بێت که‌ی ژیان له دودڵی خۆیدا یه‌کلای بێته‌وه؟
تۆ که‌ی واز له خۆشاردنه‌وه‌ی بێزه‌وق ده‌هێنیت؟
له ناو باخی ناخی یاخی دار قۆخه‌کاندا
مردن له کوێدا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌ی باخه‌وانی خاوه‌ن مژده‌ی مه‌رگ
ئه‌و ژیانه‌ی که هه‌موومان جه‌نگی گه‌یشتنی بۆ ده‌که‌ین له چ کیشوه‌رێکدایه؟
ده‌بێت، که‌ی ژیان بوه‌ستێت؟،
کاتژمێره‌کان له چ ویستگه‌یه‌کدا ماندوو ده‌بن؟
رۆژ و ساڵ و سپێده و عه‌سر و شه‌و که‌ی یه‌کسان ده‌بن، به بێ دابه‌شبوون؟
تۆ که‌ی بێده‌نگ ده‌بێت له قسه‌ی هیچ!
له ورته ورتی بێ که‌ڵک و له بیرکردنه‌وه‌ی زانینی هه‌موو شتێکی پووچ
هه‌ست ده‌که‌م مردن که‌ڵکه‌ڵه‌ی دانانی گه‌رای خۆیه‌تی له ناو
بیرکردنه‌وه‌کانمدا
گه‌رای خۆکوشت له ناو مێشکمدا رۆژ به رۆژ زاوزێ ده‌کات!!..
ئه‌ی باخه‌وانی باخی ناخی یاخی!!...
سێیه‌م هه‌فته‌ی
ئادار تا یه‌که‌م هه‌فته‌ی
ئایاری
٢٠١١
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|