په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئه‌ز به‌‌و هه‌ناسه‌يه ده‌ژيم .

 

هه موو شيعرێکى نوێم بۆ ئه و ژنه شۆخه ميهره بانه يه که له وه تى

به ئاشناى ده نگى بووم،باوه ڕم به ئايينده يه کى گه ش هێناوه....

 

بورهان هه‌ژار        

چيتر خۆم ناده مه ده ست قه ده ر

له هه ناويا بمخواته وه وه ک شۆڕه بى

ئه مشه و مه ستانه تێر ده گرييم،

به و شنه ى شه ماڵى ناوه خته ش

هه ڵنافروويێم ، به ژاکاويى

بمباته وه بۆ تاريکى له په نهانى..

نقوم ببم له ته متوومان

ره ژووى هه ور باڵام ته نێ و

ئه شکى حه سره ت راپێچمکا به ره و زريان..

لێ هه نووکه مه ستم به تۆ،

به کوانۆيى گه رمى هه ناسه ت

به تريفه و ترووسکايى نيگاى دڵت

به و ساتانه ى،

لێکئاڵان و ئاوێزانى يه کتر ده بين

له ته نييايى جوێده بمه وه..

به به ڵێن و په يمانێکى ئه ڤينه وه

خه مه کانى ئه م غوربه ته ت

ده که مه کۆڵ

له ئێستێوه ئه گه ر ته مه ن مه ودا بدا،

چاوه وه ڕێمکه

چه پکێ گوڵى وه نه وشه ييم بۆ به رۆکت

هه ڵگرتووه..

تا ئه و ده مه ى دێمه ديدارى ئاشنايى

بۆن و به رامه ى گيانى تۆ

له نێو دڵما په خشده بێت،

له ژێر ساباتى ئه ڤينتا بمفڕێنێ و

بمداته ده ست رێژنه باران،

بمشواته وه

له ته نيايى...

شه پۆلى ماچى گه رمى تۆ،

نه ک هه ر لێوى

گه رمى تاسه م ده خرۆشێنێ..

گه لۆ تک تک ده ڕژێته ناو قوڵاييت و

چرۆى ته مه ن ده کاته وه..

ئه ز به و هه ناسه يه ده ژييم،

له به ڵێنى رازه کانى تۆى ميهره باندا بێته دى..

ئاى که شه يدام به راموسان

له سه ر سينه و مه مکۆڵانت

به تێکڕايى له شولارى نه رمونيانت

تۆ نازانيت چه ند خه نيم پێت

هه موو شه وێ خه ونم ره نگی په مه ييه

به سۆزى ده نگه نه رمه که ت

وای که به جارێ ئاڵووده م

تا دووا پێکی لێوت نه مژم

دڵنيابه ئۆقره نه گرم،

ده ستم دامێنى ئه و  ئيشقه ت

ئه ى ژنى شۆخ

له م غوربه تى نه هامه تيه ده رمبێنه و

به يه کجارى بمژێنه وه

با هه ناسه م تێکه ڵت بێ و

بمسپێره به روناکى..

به ته ڕايى..

هه موو جه سته ت،

تێر تێر بۆنکه م به تاسه وه..

دڵنيابه له تۆ زياتر

که سێک ناکه م،

به هاوسه رو سه رم بنێمه

سه ر سينه ى...

 

به رلين

2007 ـ10ـ29