٣٠\٧\٢٠١١
فه‌رهه‌نگی هه‌ر
دینه‌ک له هه‌ر (شوێنکات)ه‌ک هه‌ر دڕندانه‌یه.
دارا ئه‌حمه‌د
ده‌کرێ له رامانه‌کی فره ساده و ساکار بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که
دین وه‌ک په‌یدۆزکه‌ری راستییه به‌رجه‌سته‌کان و رزگارکه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر
بنچینه‌کی پووچگه‌رایی سته‌مکارانه ئافه‌ریده بووه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا
یه‌ک قیچ پشت به لۆژیک ببه‌ستین ناکرێ و به هیچ جۆر و شێوه‌کیش رێی
تێناچی که ئێمه له پێناو خۆدۆزینه‌وه و گه‌یشتن به راستیی و
ئاسووده‌یی مرۆڤه‌کان خوادیه‌ک و دینه‌ک دروست ده‌که‌ین هاوکات هه‌ر هه‌مان
مرۆڤگه‌ل به هه‌زاران خودا و دینی دیکه دروست بکه‌ن.. هه‌ر هه‌مووشیان
خۆیان به راست بزانن و هه‌ر یه‌که‌شیان ئه‌ویدیکه ره‌ت بکه‌نه‌وه و
هه‌ر ئه‌و دین و خودایانه‌ش بکه‌ونه شه‌ڕی مان و نه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کدی
و به هه‌زاران کاره‌ساتی تراژیدیی به سه‌ر خودی مرۆڤ بهینن و جیهان
له خین هه‌ڵبکێشن...
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له کاته‌کدا که مرۆڤ به راده‌کی که‌م ده‌ستی
ده‌گاته زانست ئیدی ده‌رفه‌تی دروستبوونی دینی تازه کۆتایی پێ دێ و
هه‌ر مرۆڤه‌ک له هه‌ر کات و جێه‌ک که دینه‌ک و خودایه‌کی تێدا باڵاده‌سته
یان باوه.. ئه‌وه ئه‌و مرۆڤه به ناچاریی و خۆبه‌خۆ هه‌مان دین و هه‌مان
خودا ده‌یچه‌رخێنی واته به
به دابونه‌ریتبوونی دین و خوداکه هۆشمه‌ندییه‌کی
ته‌سک و تایبه‌ت له مێشکیدا جێگیر ده‌بی و ئیدی کارڕایی هه‌ڵبژاردن
یان دروستبوونی دین نه‌وه له‌دوو نه‌وه به‌و شێوه و جۆره رێچکه‌ی
خۆی ده‌به‌ستی که له ده‌رێی سوود وه‌رگرتن له زانستی هه‌رده‌م له‌گه‌شه‌نه‌وه‌ستا
و له ده‌رێی مێشکه تازه‌کان خۆی ده‌سه‌پێنی مه‌گه‌ر
به که‌سانه‌ک
نه‌وه‌ستی که خۆ
ناده‌نه‌ده‌ست و ده‌خوازن مرۆڤی سه‌رده‌می خۆیان بن.. ئه‌وانیش سه‌ره‌نجام به لای لۆژیک و زانست داده‌شکێن و
ده‌چنه رێزی ئه‌و ملیۆنان مرۆڤه‌ی که
ئێستا نه هیچ دینه‌کیان هه‌یه نه هیچ
خوایه‌ک و به‌رده‌وامیش روو له پتربوونن.
ئه‌گه‌ر هێنده‌ک به هووردیی بیر بکه‌ینه‌وه و بتوانین چه‌ند ده‌مه‌کی
فره کورت سۆز و نازکردنی خۆمان له‌به‌ر ئه‌و مێژووه بکه‌ینه‌وه که
هه‌ر یه‌که‌مان به خۆمان لۆ خۆمان
چێکردییه ئه‌وه زۆر به ئاسانیی ده‌گه‌ینه
ئه‌و راستییه‌ی که دین و خودا به‌رهه‌می هزری خۆسه‌پێنه‌رانه و شه‌ڕانگێزیی
که‌سانه‌ک بووه که له نێو سیسته‌می کۆمه‌ڵ
کۆمه‌ڵی په‌رشوبڵاوی تاسه‌ر ئێسقان چه‌وسێنه‌ری سه‌رده‌مه‌کان پێگه‌کی
مادیی و کۆمه‌ڵایه‌تییان چیکردییه که ئه‌وه‌ش ئه‌و پێگه هۆشمه‌ندییه‌ی
له‌دوو دێ که خودا و دینه‌کانی له‌سه‌ر دامه‌زرایه، هیچ سه‌یر و نابه‌جێ
نییه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که دینه‌کانی تێدا دروست بووه هیچ ژنه‌ک نه‌یتوانییه
خۆی بکاته پێغه‌مبه‌ر چونکه له‌وان سه‌رده‌مان ژن نه‌ک هه‌ر تا ئه‌وپه‌ڕی
چه‌وساوه بووه به‌ڵکه به مرۆڤیشیان دانه‌نایه.. یان هیچ سه‌یر و
سه‌مه‌ره نییه له‌وان سه‌رده‌مان منداڵه‌ک نه‌یتوانییه خۆی بکاته
پێغه‌مبه‌ر چونکه ئه‌وه درۆیه‌کی شاخداره که پێغه‌مبه‌رایه‌تی هێزی
پێویست نییه و توانسته‌کی خوداییه و به هێنده‌ک مرۆڤی ده‌به‌خشی ئه‌گه‌ر
نا خۆ منداڵیش هه‌ر مرۆڤه و خاوێنتریشه له گه‌وره‌کان و که
توانستیش له خوداوه‌یه ده‌بووایه جاره‌ک له جاران ئه‌و‌یش ببیته
پێغه‌مبه‌ر!
خۆ ئه‌گه‌ر به راستگۆییش مێژووی دینه‌کان به تایبه‌تییش ئه‌و چه‌ند
دینه‌ی که ئێستا له جیهان باڵاده‌ستن بخه‌ینه به‌رچاوان و به بێ
لایه‌نگیریی راڤه‌یان بکه‌ین ئه‌وه وه‌ک
رۆژی رۆناک دیاره که هه‌موو دینه‌کان به تۆبزیی جێی خۆیان کردیته‌وه
و ته‌شه‌نه‌یان کردییه - تۆبزییکردن هه‌موو جۆره ترسه‌کی زیان لێکه‌وتنی
مادیی و ده‌روونیی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و کوشتن و بڕین کاولکاریی
ده‌گریته‌وه -، هه‌رده‌میش تێکڕایان به سه‌رکوتکردنی زانست و هزری
رۆشنگه‌ر و هه‌ر ویست و ئاره‌زووه‌کی مرۆڤدۆستانه پارێزگاری‌یان لێ
کرایه و درێژه‌یان پێ درایه.. ئێستاش که تا راده‌یه‌ک ملکه‌چ بوونه
له بێ هێزییان و باڵاده‌ستبوونی پتری زانسته‌وه‌یه و تا دێ بێ هێزتر
و بێ ده‌سه‌ڵاتریش ده‌بن.. هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردییه که هێنده‌ک کات
له پێناو درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆیان وه‌ک کاردانه‌وه‌کی نه‌رێنیی
په‌نا ببه‌نه به‌ر ته‌قینه‌وه و کوشتنی به کۆمه‌ڵ و داگیرکاریی وه‌ک
ئه‌و نموونانه‌ی داگیرکاریی و ره‌گه‌زپه‌رستیی جووه‌کان و کوشتن و ته‌قینه‌وه
و خۆته‌قاندنه‌وه‌کانی ئیسلامییه‌کان و مه‌سیحییه
توندڕه‌وه‌کان که دواترینیان ئه‌و کاره‌ساته دژه‌مرۆیی و بێزوه‌ره‌ی
نه‌رویج بوو.
هه‌رچه‌نده ئێستا سه‌رده‌می گه‌شه‌کردنی خێرای زانست و هزری
مرۆڤدۆستانه‌یه لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا کۆی ئه‌و زانسته به شێوه‌کی
گشتیی له ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سه‌رمایه‌دارییه
که‌ڵه‌گایه‌ی ئێستای جیهان دایه که
یه‌که‌ک له پایه سه‌ره‌کییه‌کانی دین و هۆشمه‌ندیی دینییه.. ئه‌و
دینانه هێنده به ئاسانیی پووچ ناکرێنه‌وه چونکه درێژکردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی دینه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی خودی سیسته‌مه‌که
دایه، ئه‌گینا جیهان بای ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی کردییه که مرۆڤه‌کان
بتوانن توندوتیژیی و دڕنده‌یی دینه‌کان له
بنوبۆتکه‌وه هه‌ڵته‌کێنن.. له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا که‌م و زۆریی
دڕنده‌یی هه‌ر دینه‌ک له هه‌ر جێیه‌ک که هه‌یه هێشتا هه‌ر په‌یوه‌سته
به ئاستی دڕنده‌یی سیسته‌می ئێستای جیهان، ئه‌وه‌ش به شێوه‌کی کاتیی
تێکۆشان و خه‌باتی مرۆڤه‌کانی قورس‌تر و سه‌ختتر کردییه.. لێ له
کۆتاییدا دیواری سته‌م چ ئی دینیی یان ئی هه‌ر شته‌کی دیکه که له‌سه‌ر
ئه‌فسانه و ئه‌ندێشه‌ی نابه‌جێ هه‌ڵچندرایه هه‌ر داده‌ڕووخێ.
٢٩\٧\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|