په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٢\٢٠١٣

فیلمی ''وەرزی کەرگەدەن''ی بەھمەن قوبادی

لە فیستیڤاڵەکانی رۆتێردام و گۆتێنبێرگ نمایشکرا.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردامی ھۆڵەندی و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گۆتێنبێرگی سویدی نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" Rhino Season دوایین بەرھەمی سینەماکاری کورد بەھمەن قوبادی، دوای بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگ لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی جیھان، لە نوێترین بەشداری خۆیدا لە چوار سانسی جیاوازدا لە بەشی "سینەمای نوێی ئێران" لە میانەی ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردام لە وڵاتی ھۆڵەندا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازی لێکرا.


"وەرزی کەرکەدەن"ی بەھمەن قوبادی لە کاتێکدا لەم فیستیڤاڵە چووە سەر پەردەی سینەماکان کە تەواوی بلیتەکانی چوار سانسی نمایشی ئەم فیلمە فرۆشرابوو و تەواوی کورسییەکانی ھۆڵی نمایش پڕبوو لە بینەر.


فیستیڤاڵی فیلمی رۆتێردام یەکێکە لە دەگمەن فیستیڤاڵەکانی گەورەی ئەورووپا و جیھان کە لە تەنیشت نمایشی فیلمەکانی بەشی ھەڵبژاردە و ھەروەھا بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە پرۆژە سینەماییە سەربەخۆکانیش لە سەرتاسەری دنیا پشتیوانی ئابووری دەکات.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردام کە یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای سەربەخۆی جیھان، لە رۆژانی ٢٣ی کانوونی یەکەم / دیسەمبەر تا ٣ی فێبرییەی ٢٠١٣ لە شاری بەندەری رۆتێردام لە وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەچوو.


ھاوکات لەگەڵ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردام، فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە بەشی "سینەمای سەرکەوتوو" لە میانەی ٣٦مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گۆتێنبێرگی سوید نمایشکرا.


ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێکە لە گەورەترین و گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمایی لە وڵاتانی ئیسکەندیناڤیا لە رۆژانی ٢٥ی کانوونی یەکەم / یانایەری ٢٠١٣ تا ٤ی شوبات / فەبرایەر لە شاری گۆتێنبرێگ دووەمین شاری گەورەی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی بۆستۆن لە شارەکانی بۆستۆن، ھیۆستۆن و واشنگتۆن دی سی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


کۆمپانیای "وایلد بانچ" کە مافی بڵاوکردنەوەی جیھانی فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن"ی لە ئەستۆدایە، لە داھاتوویەکی نزیکدا بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەم فیلمە لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا نمایش دەکات.

بۆ زانیاریی پتر:
http://www.filmfestivalrotterdam.com/en/films/rhino-season 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک