٢٧\٥\٢٠١١
گفتوگۆی ده‌سه‌ڵات
و ئۆپۆزسیۆن.
ره‌نگه تا
راده‌یه‌ک پارتی و یه‌کێتی پشکێک له ده‌سه‌ڵاتی
مادیی و مه‌عنه‌ویی بده‌نه گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر
ئه‌وان رازی بن. به‌ڵام ئه‌وه
به‌و مانایه نییه که ئیدی هه‌موو خه‌ڵک سوودمه‌نده‌بن، یان داخوازی
هاوڵاتیان هاتووه‌ته‌دی.
شوان سدیق
پێش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و حیزبی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بن، هێزێکی
زۆر له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، که له نێویاندا چینه‌جیاجیاکان
له رۆشنبیران و ئازادیخوازان و چه‌په‌کانی تێدا بوو، ئه‌وان به‌رانبه‌ر
به ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌داله‌ت و گه‌نده‌ڵی حیزبه ناسیۆنالیست و
ئیسلامییه‌کان، ده‌وری ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگه‌ریان ده‌بینی و په‌نجه‌یان
ده‌خسته سه‌ر که‌موکوڕی و بوونی ئه‌و ئاریشانه‌ی که ئه‌و حیزبانه به‌سه‌ر
خه‌ڵکی کوردستانیان هێناوه.
گومانی تێدا نییه ئه‌وکاته‌ی که خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕووی پرسه چاره‌نووسسازه‌کانی
ژیانی خه‌ڵکو له به‌رانبه‌ر پێداویستییه‌کانی داهاتوویان ده‌نگیان به‌رز
ده‌کرده‌وه، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و گۆڕانیش له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، وه‌لێ
ئه‌مڕۆ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وی ئه‌م هێزانه به‌هۆی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
خۆیان و به‌شدارینه‌کردنیان له کابینه‌ی شه‌ش، بیانوویان ئه‌وه‌یه که
ئه‌وان وه‌ک هێزێکی مۆڵه‌ت پێدراوی ئۆپۆزسیۆن حۆیان ده‌ناسێنن.
به‌ڵام هه‌ر یه‌که له‌م حیزبه ئۆپۆزسیۆنانه ئه‌وانیش وه‌ک هه‌ریه‌کێک
له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، دوورنییه به‌هۆی بوونی لایه‌نگره‌کانیان
و ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی که هه‌یانه پشت له خه‌ڵکی تر بکه‌ن، چونکه
دواجار هه‌ر یه‌که له گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خاوه‌ن پرۆژه‌و
بیروباوه‌ڕی خۆیانن و به‌رنامه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ی پێداویستییه‌کانی
خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
ده‌یان ساڵه به‌رده‌وام جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌چینه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی حیزبی وه‌ستاونه‌وه
و داوای ئازادی و یه‌کسانی ژیانی ئینسانه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام له دوای
رووداوه‌کانی (17)ی شوبات، له به‌رانبه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵک، حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازاد و ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی
که خه‌ڵک ساڵانێکه دژی سیسته‌می حیزبی و بنه‌ماڵه‌ی و تاکه‌که‌سی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌و حیزبانه به‌بێ گوێگرتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ داخوازییه‌کانی خه‌ڵک،
ئه‌وان چه‌ک و هێزی سه‌ربازی و قامچی و شه‌ق و بۆکسیان کرده تاکه وه‌سیله‌ک
له به‌رانبه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵک که به‌داخه‌وه ده‌یان که‌س
بریندار و کوژران.
له ئێستا به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆ و راگه‌یاندنانه‌ی که باس ده‌کرێت،
گفتوگۆی ژێر به‌ژێری و ئاشکرا له نێوان حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و هه‌ر
سێ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌که هه‌یه و بڕیاریش وایه گفتوگۆی ئاشکرا بکرێت،
به‌وته‌ی خۆیان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ئه‌و
بارگرژیانه‌ی که له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گۆڕان و یه‌کگرتوو
و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی گفتوگۆ بکه‌ن و ئاشتببنه‌وه
و بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش، پێمانوایه ئیدی کۆتایی به‌و بارگرژییه‌ی
نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک هاتووه؟ واته ئایا ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه
کۆتایی به داخوازییه‌کانی خه‌ڵک دێنێت، له‌به‌رانبه‌ر حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار
و بنه‌ماڵه؟ به‌شێوه‌یه‌کی تر ئایا هه‌ر لێک تێگه‌یشتنێک له نێوان سێ
حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌که و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێ، مانای ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی
کوردستان ئیدی خۆشگوزه‌ران ده‌بن؟ ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره به‌لای خه‌ڵکه‌وه.
چونکه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی ئینسانی کورد له‌و وڵاته
ئه‌ویش بوونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یه ره‌نگه تاڕاده‌یه‌ک
پارتی و یه‌کێتی پشکێک له ده‌سه‌ڵاتی مادیی و مه‌عنه‌ویی بده‌نه
گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازی بن. به‌ڵام ئه‌وه به‌و
مانایه نییه که ئیدی هه‌موو خه‌ڵک سوودمه‌نده‌بن، یان داخوازی
هاوڵاتیان هاتووه‌ته دی.
چونکه داخوازی خه‌ڵک بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی، بێلایه‌نی، یه‌کسانی
خوازییه، هه‌روه‌ها خه‌ڵک داوا ده‌کات، به‌ده‌ر له ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه
و ئینتیمای حیزبایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دینی سه‌یری مافی هاوڵاتیبوون
بکرێت، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا که هه‌یمه‌نه‌ی حیزب ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و هه‌مووکایه
جیاجیاکانی به‌ڕێوه‌بردندا زاڵه.
بۆیه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌گه‌ر
سه‌ریش بگرێت، ئه‌و مانا‌و گوزارشته نادات به‌ده‌سته‌وه، که ده‌سه‌ڵات
و خه‌ڵک بگه‌یه‌نێته خاڵی هاوبه‌ش، چونکه هه‌ر یه‌که له‌پارتی و یه‌کێتی
که حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن، ساڵانێکه په‌یامی خۆیان به خه‌ڵکی گه‌یاندووه
که ئه‌وان ناتوانن، وه‌ڵام به‌داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بده‌نه‌وه، خه‌ڵکی
کوردستانیش ده‌مێکه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که چیتر پێویستیان
به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری حیزبی ئێستا نه‌ماوه، چونکه توانای
جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی ئه‌وانیان نییه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|