په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٥

حاجی داعش!

هیوا ناچار       

چوون بۆ حەج و عومرە، چوونە بۆ داعشپەرستیی و بوونە حاجی داعش!

لەکوردستان کەم نین ئەوانەی سەریان لێشواوە یان سەریان لێشێوێنراوە، بەهۆی پەیڕەوکردنی دیاردەیەکی زۆر کۆنی ئایینی- ئیسلامی عەرەبی(حەج وعومرە؛ یەکێکە لەپایەکانی بەئیسلامبوون)، سەرهەڵدەگرن ودەچن بۆ سەردانی شوێنێک یان خاکوخۆڵێکیاخود مەزارگەیەک(مەککەومەدینە)، کە دوورو نزیک هیچ پەیوەندیەکی نیە بە کەلتورو نەتەوەی کوردەوە. بەڵکو دابونەریتێکی سەقەت وپەتی عەرەبەکانەبۆ پیرۆزکردنی خۆیانونەتەوەکەیان بەناوی ئایینەوە دایانهێناوە، بۆئەوەی خەڵکی ملکەچ وکۆیلەبکەن و بازرگانیان پێوەبکەن.جا هەرزوو دوای گەمژاندنی کوردستان و بەئیسلامکردنی نەتەوەی کورد، هەرلەوکاتەوە دیاردەی حەج کردن، لای کوردەکان بووە ''شیرینی بەهەشتە ئەفسوناویەکە''وبوو بەنەریت و خوویەک بەملی کوردەوە بۆ ملکەچبوون و پیرۆزاندنی عەرەب وئیسلام و شێخ نشینەکانی سعودیە.


لەوساوە کورد بۆماوەی نزیکەی ١٤٠٠ساڵە، ساویلکانەو بێئاگایانە دوای ئەم نەریتەقۆڕو جادوگەرەی عەرەب و ئیسلام کەوتووەو، وەکو کەلتورێکی ئایینی بۆماوەیی/چاولێکەری پەیڕەوی لێدەکات.بۆئەم مەبەستەش ساڵانە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی داماوی کورد ڕاپێچی مەزارەکانیداعش وسعودیەدەبن،هەم بۆخۆفریودان وخۆ گێلکردن لەواقیعی پێش بەئیسلامبوونینەتەوەی کورد، هەمیش بۆ ملچەماندن وبەیعەتدان بەداعشچیەکان.


بەمجۆرە هەموو ساڵێکلەکاتی حەج وعومرە ژمارەیەکی بەرچاوی کورد لەژنو لەپیاو دەکەونە سەما وهەڵدەستن بەکۆکردنەوەی کۆڵێ پارە لەخاوخێزان و ماڵەکانیان بۆ مەبەستی حەجکردن(بۆپەرستنی عەرەب وخاکو خۆڵی داعشەکان)، بۆ سەردانی ئەوشوێنانەی کە بۆیەکمجار داعشی لێوە پەیدابووە، یان داعشیەتی لێ پەیڕەوکراوە.یاخود بۆسەردانی داروبەردەکانی ناوچەیەک کەوا پێش ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەرقۆناغێکی گەوجاندنی مرۆڤی لێوە دەست پێکردوە بەناوی ئیایینی ئیسلامەوە، ئیستاش هەرلەوناوچەیەوە بەشێکی زۆری داهاتی شێخ نشینەکانی سعودیە-عەرەب وخەرجی جیهادسۆزانی ئیسلام وداعشەکان دەستەبەردەکرێت، لەڕێگەی ''خەرجی'' سەردانکەرانی حەج و عومرەکەرانەوە!


باپرسین، ئایا بەڕاست ئەوکوردانەی دەچن بۆ سەردانی مەککەومەدینە، چ چاکەوبەهایەکی هەیە بۆ خۆیان وەکوتاک وبۆکورد وەکو نەتەوە؟ئایا جگە لە خۆگەوجاندن وملچەماندن بۆ پیرۆزکردنی عەرەب-ئیسلام و وپەرستنی شاخ وداخی عەرەبەکان وسەرفرکردنی سەفتەیە پارە لەسەرئەرکی خێزانەکەیو بۆ بەدەمداکردنی داعشەکانی سعودیەوئەوانی دی، هیچترهەیە؟ ئەمەچیە حەجی کردووەو دەفڕێ بۆئاسمان بەخەیاڵپڵاوی! بەڵامبێئاگا لەوەی چووە بۆ دووپات کردنەوەیسەرشۆڕی وملکەچی خۆی ونەتەوەکەی بۆ عەرەب وپەرستگاکانی داعشلەمەککەومەدینە!


ئایا ئەوکوردانەی دەچن بۆ ماچ کردنی خاک وخۆڵی عەرەبەکانی سعودیە، چ ڕەوایەتیەک بەخۆیان دەدەن کەوا بەناوی حەج وعومرەوە سەرگەردانی سعودیە دەبن ودەچن بۆحەج وفەریزەی ملکەچی(پارەبەهەدەردان) و فەریزەی پەرستنی عەرەب وداعش وسعودیەکان بەجێدەهینن؟!


ئایا تائێستا ئەوکوردانەی باوەڕیان بەئیسلامە، بیریان لەوەکردۆتەوە چوون بۆ حەج وعومرە تەنها ماڵوێرانکردن وبەهەدەردانی گوژمەیەکە لە پارەولەدەمی خۆی و ماڵ و منداڵەکانی کردۆتەوە، بۆبەدەمداکردن و پیرۆزکردنی عەرەبەکان-سعودیەکان(داعشەکان)وئەوانەی ئەمڕۆ داعشیان بەگژکوردەوەناوە!


ئایا دەزانن کورد هەموو ساڵێک ''چ!'' داهاتێک بۆ ملکەچکردن و ماچکردنی خاک وخۆڵی عەرەب وداعشچیەکان سەرف دەکا؟ ئەگەر هەرئاماری یان خەرجی ئەمساڵی حەجکەران وعومرەکەرانی باشوری کوردستان وەرگرین،کەلەهەواڵێکی سایتی ئاوێنەدا ڕۆژی٤/٤/٢٠١٥ بڵاوبۆتەوە؛ لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار عومرەکار(خاک وخۆڵ ماچکەری کورد-ملکەچکەری کورد، عەرەبپەرست، داعشپەرست!)، سەردانی سعودیەیان کردووەو تێچووی هەر عومرەکارێکیش لەنێوان ٩٢٥ تا٩٧٥ دۆلاربووە، کە سەرجەمی ئەو ئەوبڕە پارەی ئەو ١٦ هەزار ''ملکەچکەرو داعشپەرستە'' بەمەبستی عومرەکردن، بەتاڵانی خەرجی دەکەن(بەهەدەری دەدەن)، تائیشتا دەگاتە ١٥ ملیۆن دۆلار؟!ئەوپارەیەش یان ئەودەرماڵەی ئەوکوردانەی سەرفی دەکەن لە گەشتیحەج وعومرە،بەشێکی دەچێتە کۆی خەزێنەی وڵاتی سعودیەو بەشەکەی تریشی هەندێکی دەچێتە گیرفانی نوسینگەوکۆپانیای سەرمایەدارەکانی کوردستان و ئەوەی تریشیدەچێتە باخەڵی میرو شێخەکانی عەرەب و، ئەوانیش لەڕێگەی ماشێنی سەلەفیزم و وەهابیزمەوە خزمەتی جیهادیەکان و پاڵپشتی داعشەکانی سەرورگی کوردستانی پێدەکەن،خزمەتی ئەوداعشانەی ئەمڕۆ هاتوون بۆ سڕینەوەی کوردو ناسنامەکەی(ئێمەی کورد کەی تێدەگەین؟)؟!


سەیرەکە لەوەدایە کوردەکان (حەجکەران و عومرەکەران)، بێئاگایانە دەچنخزمەتی داعش (داعش ماچدەکەن وداعش دەپەرستن)دەکەن و دەبن ''بەحاجی داعش'' بێ ئەوەی هەستی پێبکەن! چونکە ئەومەزارگە(مەککەومەدینە)ی ئەوان ڕووی تێدەکەن بەناوی خواپەرستیەوە، هی عەرەب و داعشەکانی سەردەمی سەرەتای ئیسلامە! جائەمانە نەک هەرلەڕووی سەرشۆری و ملکەچی و ماددی و خەرجیەوە خۆیان زەرەرمەندەبن! بەڵکو دەچنە خانەی ناپاکی نەتەوەییشەوە!چونکە ملکەچی وزۆربەی خەرجیەکەشیان دەچێتە خزمەت و گیرفانی ئەمڕۆی داعشچیەکانەوە(عەرەب و سعودیەکانەوە)، ئەوداعشانەی کەوا ئێستا خوێنی کورد حەڵاڵ دەکەن و ملی کورد دەپەڕێنن{ئەی لەوەناپاکیترهەیە حەجکەران وعومرەکەرانی کورددەیکەن((بچن ملکەچی وخزمەتی کەسێک بکەن کەهەرئەوکەس وخزمەتکردنە، بێت جەنگت لەگەڵ بکا وسەری هاونیشتیمانیەکانت ببڕێت!))بەناویئایدیۆلۆژیایەکی سەقەتی ئایینیەوە/ئیسلامیەوە...!}.


بەڵامهەوادارانی کوردی تامەزرۆی (حەج و عومرە)، دەبێ ئەوڕاستیە باش بزانن، ئەوانەی دەچن بۆسەردانی سعودیە بەمەبەستی خوداپەرستی و حەج وعومرە، ئەوا ڕێک دەچن بۆ سەردانی خزمەتی داعش و پەرستنی خاک وخۆڵی داعشەکان(دەبن بەحاجی داعش!)؟! چونکە پێش ١٤٠٠ ساڵ سەرچاوەی داعشیەت لەو شارو خاک خۆڵە(مەککەومەدینە)وە سەرچاوەی گرتووە هەروەکو ئاماژەماندا لەسەرەوە،کەچی ئەمڕۆ عومرەکەران و حەجکەرانی کورددەچن پیرۆزی دەکەن وبەناوی ئایینی ئیسلامەوە دەیپەرستن؟!کەواتە بەکورتی وبەکرمانجیەکەی ئەوانەی دەچن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و پەیڕەوکردنی خوویەکی ئیسلام، یاخود چوون بۆ سعودیە بەمەبەستی حەج وعومرە، چوونە بۆ ملکەچی عەرەب و داعشپەرستی و بوونە بە(حاجی داعش!)، جاپێیان خۆشبێ یان ناخۆشبێ!

 


٧\٤\٢٠١٥

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک