١٦\٩\٢٠١٣
حه‌فت و هه‌شت.*
ھەژێن
شوێن : سه‌رشه‌قامێک [جار جاره ده‌نگی ئۆتۆمۆبێل، هاواری
ئه‌ره‌بانه‌چی و مناڵانی شتفرۆش]. له‌لای ڕاسته‌وه مێزیک، کچێکی جوان،
پۆشاکی جۆری پوله‌که‌یی زه‌ردی کوردی پۆشیوه، جامه‌دانییه‌کی سوور له
پشتسه‌ری هه‌ڵاواسراوه و به زەرد له سه‌ری نووسراوه "ئۆتۆنۆمی
ڕاستەقینە ...". له‌لای چه‌په‌وه میزێک، کچێکی باریکئه‌ندام، پۆشاکی
له جۆری ڕیشی مامه‌ی پۆشیوه و پشتوێنێکی سه‌قزی له که‌مه‌ری
به‌ستووه، جامه‌دانییه‌کی سه‌وز له پشتسه‌ری هه‌ڵواسراوه و له
ناوه‌ڕاستیدا به سوور نوسراوه "مافی چاره‌ی خۆنووس...".
[پیاوێکی ته‌مه‌ن باڵا مامناوه‌ندی، سه‌ر و ڕیشی ماشوبرنجی، پۆشاکێکی
کۆنه و دڕاوی پۆشیوه، له کچه پۆشاک زه‌رده‌که نزیکده‌بێته‌وه و
به وردی سه‌رنجی کچه‌که ده‌دات و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌دوێت].
- ئای که پۆشاکه‌که‌ی چه‌نده جوانه، ئاخۆ گه‌ر مژده بیپۆشێت،
چه‌ندی لێبوه‌شێته‌وه و چه‌ند خانومانبێت؟ ئه‌ویش وه‌ک هاوه‌ڵه‌کانی
له ئاهه‌نگه‌کانی فێرگه‌دا خۆی بڕازێنێت، ئای له‌م ڕۆژگاره لۆ
هه‌مووان ناتوانن پۆشاکی جوانیان هه‌بێت؟
[ له پڕ ده‌نگێکی ناسک دایده‌چڵه‌کێنێت].
کچه‌که پۆشاکزه‌رده‌که: مامۆستا، یاخوا به‌خێربێیت، هاتووی ده‌نگ به
لیستی خۆت بده‌ی، لیستی زه‌رد؛ لیستی برسییان، ده‌نگ به ئاشتی بده!
ڕێبواره‌که : [وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوێی له قسه‌کانی کچه‌که نه‌بووبێت،
له‌به‌رخۆیه‌وه] ئای له‌م داستانه چه‌نده کۆنه، ئاوا ده‌زانێت، کە
نه‌مبیستووه ! [ڕوو له کچه‌که ده‌پرسێت] بابت کاری چییه؟
کچه‌که : به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله!
ڕێبواره‌که : [به‌توانجه‌وه] ئا .. ده‌یناسم، چاکی ده‌ناسم چ
قاره‌مانێکه. کاتی خۆی پاش حه‌فتاکان لای من پیشمه‌رگه بوو، کاڵا
شایسته‌ی باڵا، ئمم ... ئمم ...
کچه‌که : ده‌ی که‌واته هاتووی ده‌نگ به پارتی خۆت بده‌ی؟
ڕێبواره‌که : نا کچی خۆم، به هه‌ڵه‌داچوویت، من کۆنه مسته‌شار نیم،
خوا بازارتانبدات.
[ پاش که‌مێک ئه‌وجار به‌ره‌و کچه به‌رگ سه‌وزه‌که ده‌ڕوات و
پۆشاکەکەی ئەویش زۆر سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت، له‌به‌رخۆیه‌وه]
- نا ئه‌مه‌یان جوانتره، ئه‌و پشتوێنه کاتێک که خاتوون ده‌زگیرانم
بوو، داوایلێکردم گوتی "توخوا جه‌مال بۆم بکڕه". منیش وتم: کچێ ئاخر
به‌چی؟ نیمه، مه‌گه‌ر خۆم بفرۆشم. ئای خاتوونه‌که‌م زۆر ده‌ترسم ئه‌و
ئاواته به‌ریته ژێرگڵ، به‌ڵام نا، بڕواناکه‌م تاسه‌ر دونیا هه‌ر
ئاوابێت. ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌ی برسییه‌کان، هه‌ر ده‌بێت کۆتاییه‌کی
هه‌بێت. دڵنیام له‌ته‌ک گزنگی ئه‌و به‌یانه، ئه‌م چارشێوه ڕه‌شه‌ی
سه‌روه‌ران له‌سه‌ر بیر و هۆشی مرۆڤایه‌تی لاده‌درێت. خاتوونه‌که‌م
ئه‌گه‌ر من و تۆش نه‌یبینین، ئه‌وا دڵنیام که نه‌وه‌کانمان ده‌یبینین.
کچه پۆشاک سه‌وزه‌که : به‌خێربێیت خاره گیان. دیاره، خه‌رکی
زه‌حمه‌تکێش، خاوه‌نی خۆی ده‌ناسیتن. [به په‌نجه‌کێشان بۆ کچه پۆشاک
زه‌رده‌که] کۆنه‌په‌رست و به‌کرێگیراون. ئاخا و ئاخاوات له‌خۆده‌گرن.
ناوی به‌ڕێزتان چی‌بوو؟ به‌دڵنیاییه‌وه پاش ئه‌مه یارمه‌تیتان ده‌درێت
و سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌دڵی ئه‌نگۆ ده‌بیتن !
ڕێبواره‌که : به‌ته‌مان چی لۆ ئێمه بکه‌ن؟
کچه‌که : کوردستان ڕزگارده‌که‌ین، کارگەکان ده‌خه‌ینه‌وه‌گه‌ڕ،
گونده‌کان ئاوه‌دانده‌که‌ینه‌وه، بارزگانی له‌ته‌ک ده‌رودراوسێیان و
موچه دواکه‌وتووه‌کانیش ده‌درێنه‌وه ...
ڕێبواره‌که : کەواته بۆ من هیچ!
کچه‌که : کو هیچ، لۆ ئه‌وانه هیچن؟
ڕێبواره‌که : ئه‌وانی تۆ گوتتن، هیچیان لۆ ئێمه نین، تەنیا لۆ
بازرگان و خاوه‌نکار و خاوه‌نزه‌وییه‌کانن. کاتی خۆشی که به‌عس
فه‌رمانڕه‌وابوو، بارزگانی هه‌بوو، کارگه‌کان له‌گه‌ڕدابوون، وڵات
ئاوه‌دانبوو، موچه هه‌بوو، به‌ڵام مناڵه‌کانی ئێمه هه‌ر له ژیان
بێبه‌شبوون!
کچه‌که : خاره وه‌ره تاقیبکه‌ره‌وه، بزانه هه‌ر ئاوایه، کو له
خۆته‌وه ئه‌و بڕیارە بۆ سبه‌ینێ ده‌ده‌یت؟
ڕێبواره‌که : نا کچی خاره‌ی، له سه‌رده‌می باپیرانمانه‌وه تاکو
ئێستا هه‌ر تاقیده‌که‌ینه‌وه، یه‌ک له یه‌ک خراپتر، هه‌مووان
زالوئاسا له گه‌رووی مار و مندارماندا ئاوسان. به‌ڵام ئێمه ڕه‌نگ
زه‌ردتر و برسیتربووین. کچم ئه‌و قسانه لۆ کەسانی گێل و نه‌فام
به‌چێژن، خوا ڕزقتانبدات.
[ له‌م کاته‌دا ئه‌ره‌بانه‌چییه‌ک به‌ده‌م ڕاکێشانی
ئه‌ره‌بانه‌که‌یه‌وه تێده‌په‌ڕێت و ھاواردەکات ...].
ئه‌ره‌بانه‌چی : وه‌ره خاره گیان، وه‌ره لۆ سرقی جوان، سرقی قودسی
کوردستان، لۆ نیوه‌ڕۆی ئه‌م به‌هاره، له‌گه‌ر پیازه‌ته‌ڕه‌ی، خواردنی
خه‌رکی هه‌ژاره. ئای که چه‌ند خۆشه .....
[ له‌م کاته‌دا کچه سه‌وزپۆشه‌که چه‌پڵه‌یه‌کی بۆ لێده‌دات و
قسه‌که‌ی پێده‌برێت ...].
ڕێبواره‌که : کوڕم، مه‌لا .... فتوای داوه، سرقی قودس حه‌رامه،
چونکه جوله‌که تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره !
ئه‌ره‌بانه‌چی: خاره، جوله‌که‌ی چی، که‌رکووکی قودسی کوردستان.
ڕێبواره‌که : ببووره کوڕم، نەمزانی سرقی کەرکووک ده‌رێیت، بروابکه
برنج و ڕۆنمان نییه، تا بیکه‌ینه دۆرمه، خۆزگه به‌وه‌ی که
ده‌یخواتن.
ئه‌ره‌بانه‌چی : وامزانی هه‌ر ئێمه بێبرنج و ڕۆنین، هه‌ی ! [
ئه‌ره‌بانه‌چییه‌که به وردی سه‌رنجێکی کچه‌که ده‌دات و ئاهێک
هه‌ڵده‌کێشێت، له پر ده‌نگی ئه‌ره‌بانه‌چییه‌کی دی ڕایده‌چڵه‌کێنێت]
ئه‌ره‌بانه‌چی دووه‌م: گندۆره، گندۆره‌ی ئێرانێ، زەردە، شیرینه وه‌کی
شه‌کری. وه‌ره خاره بیرتنه‌چێ، لۆ منداره‌کانت ئه‌و شه‌مامه جوانه‌ی
[به لاچاوێک سه‌ریری کچه زه‌ردپۆشه‌که ده‌کات] هه‌ر ده‌رێی
گێمه‌ڕه، ئای چه‌نده نه‌رم و خۆشه. [ ڕوو له ئه‌ره‌بانه‌چی
یه‌که‌م] خۆت لاده حه‌لۆ، با ده‌رکه‌وێت مانگی چارده !
ئه‌ره‌بانه‌چی یه‌که‌م : باشه هه‌تیم خۆ نه‌تکڕییه ! [دە تێده‌په‌ڕێ].
ئه‌ره‌بانه‌چی دووه‌م : ده‌ی خاره لێمبکڕه، گوندۆره‌ی ئیرانێ،
خۆزگه‌م به‌وه‌ی ده‌یخواتن.
ڕێبواره‌که : خاره گیان، منداره‌کانم له به‌دخۆراکیدا تووشی سکچوون
بوون، گوندۆره خراپه لۆیان.
ئه‌ره‌بانه‌چی : ئاخر خاره، هی ئێرانه، بۆ سکچوون باشترین ده‌رمانه.
گوێم له ته‌له‌فزیۆنی [گوران] بوو، گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی که له
نه‌خۆشخانه‌کاندا داووده‌رمان نییه، بۆ سکچوون گوندۆره بخۆن، باشترین
ده‌رمانه”، به‌تامه، نه‌رمه، شیرینه، شیریین !
ڕێبواره‌که : ها.. ها..ها [به‌ده‌نگێکی به‌رز] کوڕی خۆم، خه‌تای تۆ
نییه، دونیاکه پێچه‌وانه‌یه، بۆیه ژه‌هری ماریش ده‌بێته هه‌توان.
ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ڵ پۆشته و ئێمه‌ش برسی و بێسه‌رپه‌نا.
[ڕێبواره‌که ملیڕێ ده‌گرێ و ئه‌ره‌بانه‌چییه‌که بە لاچاوێک تەماشای
کچەکان دەکات و هاوار ده‌کات]..
- وه‌رن لۆ گندۆره‌ی، زەردە، خڕه، نه‌رمه، شیرینه، خۆ حه‌رام
نه‌کرایه، ئای که خۆشه، لۆی بمرم!
_________________________________________
*
پێشتر له ژماره (٢)ی دێسه‌مبه‌ری ١٩٩٧ی گۆڤاری (ژیله‌مۆ)دا به‌ناوی
(دوو تاکی یه‌ک جووت پیڵاو) بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێڵاو
لای خه‌ڵکی کورد واتای نیگه‌تیڤی هه‌یه و بۆ ئەوەی لای خوێنه‌ر
ناڕۆشنی دروستنه‌کات، له‌م بڵاوکردنه‌وه‌یه‌دا گۆڕیم به (حه‌وت و
هه‌شت) که وه‌ک (6 ،
9)ی ئینگلیزی وان و هه‌مان مه‌به‌ستی پێشوو ده‌گه‌یێنێت و
له هیچ بارێکیاندا ئامانجم گه‌یاندنی تێڕوانینی خێڵه‌کیی و
ده‌ره‌به‌گیی نییه بۆ پێڵاو.
نۆڤه‌مبه‌ری
١٩٩٧
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|