په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠١٣

هەژاریی، سێکس‌ و مادە هۆشبەرەکان.

ئارێز محەمەدی    


هەژاریی، سێکس‌ و مادە هۆشبەرەکان، سێ دیاردەی زۆر گرنگن کە ئەمڕۆکە هەموو جیهان بەتایبەتی وڵاتی ئێرانی گرتۆتەوە قسەکردن لەسەر هەرکام لەم دیاردانە بەدڵنیاییەوە کاتی زۆری پێویستەو هەوڵ دەدەم بەکورتی لەسەر هەرکامیان بدوێم و هەرکامەشمان بەجۆرێک ئەم دیاردانە باڵی کێشاوە بەسەر ژیانمانەوە.

هەژاریی، هێڵی سووری هەژاریی واتا ئێستای کۆمەڵگای ئێران کەتوانای دابین کردنی سادەترین بژێوی ژیانیشیان نیە، ڕیکۆردی هەڵەواردن لەم چەندان ساڵەی دوایدا لە ئێران گەیشتە ئەوپەڕی خۆی‌و لەبواری ئابووریشدا شکستی بەم کۆمەڵگایە هێنا،

شاهید بوون لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لاو و تازەلاو لەسەر کۆڵان و ناو بازار و بێکاربونیان و درێژە نەدان بەخوێندن نیشانەی ژیانێکە لەژێر هێڵی سوری هەژاریی، لە وڵاتێکدا کە سەرکردە سەرمایەدارەکانی لەژێر سێبەری ئیسلامدا باس لەمافی مرۆڤ دەکەن هەژاریی و بێکاریی بێداد دەکات کەئەمەش هیچ جێگەی سەرسورمان نیە چونکە ئیسلامی سیاسی و دەسەڵاتداریەتی ئیسلامی خۆی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە ، لێرەدا ژنان زیاتر لەهەر تاکێک توشی خەسارەتی جەستەیی و دەروونی دەبن ، لەئێرانێکی ئیسلامیدا و لەئاستێکدا کەباری ئابوری ئەو وڵاتە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەخراپ بوون دەکات ژنان لە دوو حاڵەتدا خۆیان دەبیننەوە:

یەکەم: یان ڕوو لە بازارەکانی لەشفرۆشی دەکەن، دووەم : یان ئەوەی کەناچار دەبن پاڵ بدەنە ئەو ڕژێمەو لەژێر سێبەری ئەودا لەدام و دەزگاکاندا دابمەزرێن کەدەسەڵاتدارێتی ئیسلامی ئەمە ناودەنێت مافی مرۆڤ! بەگشتی هێڵی سووری هەژاریی لەئێراندا کۆڵی بەژیانی زۆربەی شارومەندا هێناوەو دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە بۆیان دژوار بووەتەوە

سێکس: سێکس یەکێک لەدیارده زەقەکانیی کۆمەڵگای ئێرانه کەئێستاکه دەتوانم بڵیم بووەته کارەساتێک هەروەک لەسەرەوه باسم کرد کاتێک زوربەی خەڵکی ئێران لەژێر هێلی هەژارییدان و توانای دابینکردنی زورشتیان نامێنێت، ئاساییه کە چاوەروانی ئەوەبین مەسەلەی سێکس زەقتربێتەوە کاتێک ژنێک بۆ تێرکردنی سکی منداڵەکەی بەتایبەتی ئەو ژنانەی سەرپەرشتی بنەماڵەن، هیچ شوێنێک بۆکارکردن شک نابات! ناچاره روو بکاته لەشفرۆشی و تێکەڵ بەو باندانه بێت کە بازرگانی بە ژنانەوه دەکەن ئەمە تەنیا ژنان ناگرێتەوه بگره پیاوانیش بەتایبەتی لاوان زیاتر تووشی ئەم دیاردەیه بوون.

چونکه ریژەی هاوسەرگیریش هەر بە بۆنەی بێکاریی ‌و دەغدەی ژیان، کەمی کردووه ئەمەش ریگەره خوشکەره بو ئەنجامدانی سێکس له دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەمەش بەدڵنیایەوه خەساری دەروونی و جەستەیی خۆی دەبێت!. لەکۆمەڵگەیەکی ئیسلامی و ئاخوندیدا راستیەک که حاشای لێناکرێت و ناشاردرێتەوە بوونی ڕێژیەکی زۆری تەڵاقە ئامار تەڵاق لە ئێران ڕۆژ بەروژ له زیادبووندایه کە ناتوانرێت ئامارێکی راست و دورست لەم بارەوە بخرێتە بەردەست بەبوونی مەسەلەی تەڵاقیش لە هەمانکاتدا ئاماری لەشفرۆشیش دەچێتە سەرەوە ئەمە تەنها ژنان ناگرێتەوە، بگرە زۆر پیاویش هەیە لە خانەکانی فەساندا چالاکی ناسالمیان هەیە، نابێت ئینکاری لەوە بکرێت کە خەڵک تینوی ئازادین! دەبینین ڕۆژانە لەشەقام و کوچەو کۆڵانەکاندا بەهۆی نە پاراستنی حیجابەوە چەندین کچ و کوڕ دەستەسەر دەکرێن یان شاهیدی دیاردەی جیاکردنەوەی کچان و کوڕانین لە ناوەندەکانی خوێندندا کە ئەمەش نەک ئەوەی کە ڕێگرنابێت لەبەردەم حەزو ئارەزوی لاوێتیدا بەڵکوو کارەساتباریش دەبێت و زیاتر لەهەر کاتێک مەسەلەی سێکسی زەقترو زەقتر بکاتەوە.

مادە هۆشبەرەکان یەکێکی تر لەدیاردە گرنگەکانی ئێستای جیهان بەتایبەتی ئێران، مادە هۆشبەرەکانە کە زۆرینەی لاو و تازە لاو بە کوڕو کچەوە ئاڵودەی خۆی کردووە، لەکۆمەڵگای ٧٠ ملیۆنی ئێراندا بەدڵنیاییەوە ڕێژەیەکی زۆری مادە هۆشبەرەکانە لەکاردێنن، لەهەر کۆمەڵگایەکدا چینی لاو بەسەر مایەی ئەو کۆمەڵگایە دادەندرێت دەتوانیت بۆچارەنوسی داهاتووی پشتی پێ ببەستیت، بەڵام بەداخەوە لەحوکمەتی ئیسلامیدا بەپێچەوانەوە کەمترین بایەخ بەلاوان دراوە، پرسیار ئەوەیە کەبۆچی لاوان لەئێراندا ڕوو لەمادە هۆشبەرەکان دەکەن؟ چینی لاو و تازە پێگەیشتوو لەسەردەمی ئێستاو بەبیرکردنەوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە خواست و داواو هیوای زۆرە!

کە کۆمەڵگایەکی ئیسلامی وەک ئێران ناتوانێت وڵامدەرەوەی ویست‌و داواکانیان بێت‌و هەربۆیەش کێشەو گیرو گرفتی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ باری ئابووری، دێتە بەردەم لاوان و ئەوانیش بەناچار بۆ دەربازبوون لەم نەهامەتیە ڕوو لە مادە هۆشبەرەکان دەکەن ئەمەش نەک تەنها لەباری جسمی بەڵکوو خەساریش دەگەێنێتە دەرون و توانای بیرکردنەوەی ڕاست و دروست چارەنووس سازیان نامێنێت و لەباری دەرونیەوە بەکەسێکی سالم و تەندروست لەقەڵەم نادرێن ئیستاکه خەڵکی ئێران بەسەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمساڵ هیوایەکی زۆریان هەیەو پێیانوایه کێشەکان روو لەکۆتاییە بێ ئاگا لەوەی کەله چوارچیوەی سیستمێکی دەسەڵاتدارێتی ئیسلامیدا هیچ یەک لەم کێشەو دیاردانه چارەسەر بوونی نیەو ئەمەش تەنها شانویەک بوو بۆ سەرگەرم کردنی خەڵکی ئێران.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک