هه‌ڵبژاردنی
2009ی کوردستان.
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی)دا.
ئاماده‌کردنی: محمه‌د به‌رزنجی
- ئایه پارته‌کانی سوێد به
چ شێوازێک بانگه‌شه و پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو؟
شاکه‌لی:
حیزبه‌کانی سوێد، له کاتی هه‌ڵبژاردندا، له هه‌ر شارداری یا
گه‌ڕه‌کێکدا، که بڕێک گه‌وره بێت، بنکه‌یه‌کی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و
یه‌ک دوو که‌سی خۆیان له‌و بنکه‌یه‌دا داده‌نێن و له‌وێ هه‌موو جۆره
زانیارییه‌کی چاپکراو له شێوه‌ی سیپاره و کاغه‌ز داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌توانێت
وه‌ریانگرێت و بیانخوێنێته‌وه و پرسیاریش له‌و خه‌ڵکانه‌ی نێو ئه‌و
بنکانه بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن. بێجگه
له‌وانه‌ش له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه له ئینته‌رنێتدا
و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی نوێنه‌ر و ناودێرکراوه‌کانیانه‌وه له‌ملا و له‌ولا
پرۆپاگه‌نده بۆ خۆیان ده‌که‌ن. حیزبه‌کانی سوێد، وه‌ک حیزبه
خواپێداوه‌کانی کوردستان، خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆیان نین و که‌ناڵه
ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی دیکه‌ش که هه‌ن هیچ جۆره بانگاشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و
حیزبانه ناکه‌ن. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، کرده‌ی بانگاشه و هه‌ڵبژاردن بۆ
خۆیشی هێنده ئارام و له‌سه‌رخۆ و ورد و بێده‌نگ به‌ڕێوه ده‌چێ، که
زۆرجاران هه‌ر هه‌ستی پێ ناکرێت و که‌سیشی پێ جاڕس و بێزار ناکرێت.
- ئایه ڕای به‌ڕێزتان چیه له مه‌ڕ دڕاندنی
پۆسته‌ره‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆڕان له
کوردستان له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه
؟
شاکه‌لی: به ڕای من، لیستی چاکسازی و
خزمه‌تگوزاری و ته‌نانه‌ت لیستی گۆڕانیش، له ده‌سه‌ڵاته‌وه دوور نین.
ئه‌وانیش به تایبه‌ت لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری، لنگێکیان له‌نێو
ده‌سه‌ڵاته و لنگێکیان له ده‌رێی ده‌سه‌ڵاته. لیستی گۆڕانیش هه‌زاران
خه‌ڵکیان له نێو یه‌کێک له زلحیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته و هێشتا خۆیان
له‌و حیزبه دانه‌بڕیوه. هه‌ردوو ئه‌و لیسته هه‌ر ئێستا خه‌ڵکیان هه‌ن
وه‌زیرن و گزیرن له حوکوومه‌تدا و خه‌ڵکیان هه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانن.
هه‌موو لیسته‌کان، به‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه باس له دڕاندن و
پیسکردنی پۆسته‌ری خۆیان ده‌که‌ن و وێنه‌ی پۆسته‌ری دڕا‌و و دزیوکراوی
خۆیان و ئاڵای سووتاوی کوردستان، پێشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه،
من له که‌ناڵیکی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، لاوێکم بینی، که ده‌یگوت خه‌ڵکانی
سه‌ر به لیستی گۆڕان هاتوونه‌ته سه‌ری و برینداریان کردووه. دڕاندنی
پۆسته‌ر و په‌لاماردانی یه‌کدی و قسه‌ی ناشیرین و جنێودان به یه‌کدی،
دیارده‌یه‌کی تا بڵێی خراپه و نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و ناشارستانیه‌تی
و بێفه‌رهه‌نگییه، ئیدی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت. خه‌ڵکێک نه‌توانن
له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا گوتوبێژ بکه‌ن و به دڕاندنی دروشم و پۆسته‌ری یه‌کدی
و جنێو و قسه‌ی نابه‌جێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه
نین، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بکه‌ن. پێموانییه خه‌ڵکی هۆشیار
و دنیادیده و گه‌وره‌ساڵ و خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن ئاوه‌ز، وه‌ها
کارێک بکه‌ن، ئه‌وه پتر کاری خه‌ڵکی نه‌فام و منداڵه‌وردکه‌یه.
- زۆرێک له خه‌ڵکی گله‌یی و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه
له چه‌ند لیستێک که تا دره‌نگانێکی شه‌و به هۆی به کارهێنانی
بڵندگۆ و هۆڕنلێدان و ده‌نگی به‌رزی ته‌سجییله‌وه که بوه‌ته هۆی
تێکچوونی پشووی هاووڵاتیان، ئایه ڕای به‌ڕێزت چیه ؟
شاکه‌لی: له وڵاتی خۆمان و له‌و ژینگه
و په‌روه‌رده و دیده‌ی که هه‌مانه، فه‌رهه‌نگی گوێ له یه‌کدی
گرتنمان نییه. خه‌ڵک وا ڕاهاتووه ته‌نیا گوێ له تێڵابه‌ده‌ست و ئاغا
و مه‌لا و شێخ و مامۆستا و کارمه‌ند و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و پۆلیس بگرێ
و ئه‌ویش هه‌موو قسه‌کانی خۆی بکات و ڕێگه به به‌رانبه‌ره‌که‌ی نه‌دا،
که نووزه‌یشی لێوه بێت. فیقه‌فیق و بڵندگۆ و هاتوهاوار، کارێکی
شارستانی نییه و هه‌ر زۆر دزیویشه و نائارامی ده‌ئافرێنێ. خه‌ڵک ده‌بێ
به‌رنامه و دید و پرۆژه‌ی لیسته‌کان بزانێت و ده‌نگ بۆ کرده و په‌یامه‌کانیان
بدات. فیقه‌فیق، هه‌وادار بۆ لیست زیاد ناکات، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی
خه‌ڵک و وه‌ڕزییان.
- چه‌نده حکومه‌ت بێلایه‌نه به‌رامبه‌ر به هه‌موو
پارته‌کان؟
شاکه‌لی: وه‌ک پرنسیپ گه‌ره‌که حوکوومه‌ت
بێلایه‌ن بێت، لێ به‌ڕاستی من نازانم چه‌نده بێلایه‌نه.
- ئایه ڕای به‌ڕێزتان چیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که
ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له کاتی هه‌ڵبژاردن په‌نا بۆ تۆمه‌ت و ناوزڕاندن و
سووکایه‌تی ده‌بات به‌رامبه‌ر لایه‌ن و لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات؟
شاکه‌لی: من هه‌رگیز داکۆکی له ده‌سه‌ڵات
ناکه‌م، به‌ڵام تۆ بنۆڕه لیسته‌کانی دیکه‌ش، ئه‌وانیش په‌نا بۆ
ناوزڕاندن و سووکایه‌تی ده‌به‌ن. جیاوازییه‌کی مه‌زن له نێوان هه‌ڵسوکه‌وت
و ڕه‌وتاری خه‌ڵکانی سه‌ر به لیسته‌کاندا نییه، چونکه هه‌موو زاده‌ی
یه‌ک فه‌رهه‌نگی به‌جێماون، که جوانیی خۆیان له دزێواندنی خه‌ڵکی
دیکه‌دا ده‌بینن و باشیی خۆیان له خراپکردنی ئه‌وی دیکه‌دا ده‌بینن.
- په‌یامی
به‌ڕێزتان چیه بۆ هه‌موو ئه‌و پارت و لیستانه‌ی نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
شاکه‌لی: ڕاستت ده‌وێ، من بۆ خۆم وا سی
ساڵه له سوێدم، که یه‌کێکه له وڵاته هه‌ره‌دیموکراتییه‌کانی
جیهان، ئه‌گه‌ر دیموکراتی بۆ خۆی له بنه‌مادا هه‌بێت و ڕاست بێت، به‌ڵام
هه‌رگیز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنم نه‌کردووه و ده‌نگم نه‌داوه. من بڕوام
به هه‌ڵبژاردن و حیزب و لیستبازی نییه و پێموانییه هه‌ڵبژاردن شتێک
له بار و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی هه‌ژار و سته‌مدیده و ماندوو
و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، که بۆ من ئه‌وان گرنگن. هه‌ڵبژاردن،
یارییه‌کی بۆرژوازییانه‌یه و ته‌نێ ده‌موچاو و سه‌روسه‌کوته‌کان ده‌گۆڕێت.
گۆڕانی جڤاک، له خوارێ‌ڕا ده‌ستپێده‌کات، له کارگه، کێڵگه، کۆڵان،
گه‌ڕه‌ک، خوێندنگه، خێزان، گوند و...هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکانێک له کورسی
دێنێته خوارێ و خه‌ڵکانێکی دیکه ده‌خاته سه‌ر ته‌خت و تێڵایان ده‌داته
ده‌ست. په‌رله‌مان، هیچ په‌رله‌مانێکی ئه‌م جیهانه، نوێنه‌ری خه‌ڵک
نییه. من ئه‌گه‌ر په‌یامێکم بۆ ئه‌و حیزب و لیستانه‌ی نێو پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن
هه‌بێت ده‌ڵێم، له گوتار و ڕه‌وتار و کردارتاندا، تا ده‌توانن ئارام
بن و وڵات مه‌شڵه‌ژێنن و هه‌را و ئاژا‌وه مه‌سازێنن. به خه‌ڵکیش ده‌ڵێم،
هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ده‌رده‌کانی ئێوه تیمار ناکات، ئێوه مه‌بنه
په‌ێژه بۆ سه‌رخستنی چه‌ند که‌سێک بۆ سه‌ر ته‌خت و له دواییشدا
کردنیان به که‌ڵه‌گا به سه‌ر خۆتانه‌وه، ئێوه ده‌بێ خۆتان خاوه‌نی
خۆتان بن و خۆتان خۆتان ببه‌ن به‌ڕێوه.
|