سا: ئاسۆ عوسمان
ئاسۆ عوسمان: ڕێژه‌ی زۆری به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 /7 ئه‌وه‌ی پێشانداین كه‌خه‌ڵكی ئومیدی به په‌ڕله‌مانی داهاتوو زۆره ئێوه‌له‌وبڕوایه‌دان په‌ڕله‌مانی ئێستای كوردستان كه‌نزیكه‌ی 40كورسی به‌ده‌ست ئۆپۆزسێۆنه‌وه‌یه بتوانێت نمونه‌ی په‌ڕله‌مانێكی سه‌ركه‌وت وپێشكه‌ش بكات. حه‌مید عه‌زیز: زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌ر نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی ده‌سه‌ڵات و جیاوازی چینایه‌تی بوو که‌بۆ ده‌روازه‌یه‌ک و هه‌ناسه‌یه‌کی نوێ ده‌گه‌ڕان و چاوه‌ڕێی مرۆڤێکی دڵسۆز‌و کارامه بوون بۆ گۆڕینی باری ناهه‌موواری کوردستان له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه . له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکیی ده‌مێکه تینوی ئازادی و نان بوون بۆیه به‌و گه‌رمایه ڕژانه شوێنه‌کانی ده‌نگدان بێ گوێدانه نه‌خۆشی و هیلاکبوون و ته‌مه‌ن و .. هتد . بێجگه له‌مانه کوردی باشوور له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا له‌باتی زانست و ژیانی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌ی نوێ فێربن به‌داخه‌وه فێری ڕه‌فتارگه‌لێکی خێڵه‌کیانه‌و خزم خزمێنه‌و به‌رتیل و ته‌زکیه‌و شتی خراپتر بوون بۆیه به‌پله‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵات و به‌پله‌ی دووه‌م باری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکیی کاری کردۆته سه‌ر ئاستی خراپی ژیانی خه‌ڵک و به‌ره‌و دواوه‌ی بردووه . (( مه‌به‌ست له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی کورده که‌زۆر خراپ و په‌رێشانه چونکه ناواخنی ژیانی کورده‌واری پڕه له‌کلتوری کۆن و پێچه‌وانه‌ی کاری عه‌قڵانی و زانستی یه ته‌نانه‌ت خه‌وو خۆراک و ڕۆیشتن و به‌گشتی ژیانی کورده‌واری زۆر سه‌قه‌ت و چه‌وته پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی پێشکه‌وتووی جیهانه )) بۆیه پێویستی به‌ڕه‌وتێک و ده‌سه‌ڵاتێکی کارامه‌ی ئه‌کادیمی و دڵسۆز هه‌بوو بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه هه‌مان کار‌و ڕه‌فتارو چاولێکه‌ری و سیستمی سێبه‌ری به‌عس بووه . له‌ڕاستیدا مرۆڤی کورد ژیان و بوونی سه‌قه‌ت کراوه له‌جیاتی ژیانی نوێی شارستانیانه‌و زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه به‌داخه‌وه تازه به‌تازه به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه فێری هه‌ڵسان و دانیشتن و چه‌پڵه‌ڕێزانێتی له‌ناو پیرۆزترین و شارستانیترین شوێنی ده‌نگی خه‌ڵک که‌هۆڵی پارله‌مانه . پرسیارێکی‌تر دێته ناو بابه‌ته‌که‌وه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حاڵی ناو هۆڵی پارله‌مان ئاوا بێت ده‌بێت له‌به‌ر به‌له‌دیه‌که‌و شێخه‌ڵڵاو سه‌رجاده چی فێربین و چی بکه‌ین .؟. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مڕۆ هه‌ر حوکمه‌ت و ده‌ه‌سڵاتێک له‌هۆڵێکدا کۆبونه‌وه‌و گفتووگۆ بکات ته‌نها یه‌ک کامێرای به‌سه که‌سبه‌ینێ هه‌موو جیهان ده‌یبینێت خۆتان به‌چاوی خۆتان نه‌تانبینی .؟. ئه‌و هه‌موو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو چه‌پڵه‌ڕێزانه‌ی هۆڵی (( سه‌عد عه‌بدوڵا )) ی هه‌ولێر که‌له‌به‌رواری 20/8/2009 دا که‌دانیشتنی یه‌که‌می خولی سێهه‌می پارله‌مانی کوردستانی نوێی تێدا سازکرا چ توێکڵێکی گه‌وره‌ی دیموکراسیمان بینی من به‌ش به‌حاڵی خۆم شه‌رمم ده‌کرد له‌و هه‌موو هه‌ڵسان و دانیشتن و چه‌پڵه کووتانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ کاری پارله‌مانیدا زۆر دوره‌و ناگونجێت و ڕه‌فتارێکی ناشارستانی بوو . بێجگه له‌وه‌ی کارێکی نایاسایی نوێ ڕوویدا که‌له پارله‌مانی ساڵی 2005 دا ڕوینه‌دا چونکه ئه‌وکات باشتربووین سه‌رۆک و جێگر‌و سکرتێری پارله‌مان به‌ده‌نگدان هاتنه ناو پرۆسه‌که‌وه به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی پارله‌مان و جێگر‌و سکرتێری پارله‌مان به‌ته‌زکیه بوو زۆر به‌داخه‌وه به‌ده‌نگدان نه‌بوو ئه‌مه‌ش کارێکی شارستانی و یاسایی نی یه چونکه ده‌بێت ئاشکرابێت و بزانرێت که سه‌رۆکی پارله‌مان و جێگر‌و سکرتیری پارله‌مان به‌چه‌ند ده‌نگی ڕازی و به‌چه‌ندی ناڕازی و به‌چه‌ندی بێ لایه‌ن ده‌چنه سه‌رکاری خۆیان و ده‌بنه نماینده‌ی خه‌ڵک به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌کرا . بۆ وه‌ڵامی لاکه‌ی تری پرسیاره‌که‌ت ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵکانی زۆر هیوای گه‌وره‌یان به‌و به‌رهه‌ڵستکاره‌ی ناو پارله‌مان هه‌یه‌و له‌ڕاستیشدا من خۆم ئومێدی گه‌وره‌م پێیان هه‌یه چونکه ئێستا پارله‌مانی کوردستان پارله‌مانێکی یاسایی و شه‌رعی یه به‌ڵام قسه‌کردنمان و شیکاریی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێمه بۆ باسێکی ئاوا هه‌ستیار که‌په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه بۆ ئێستا‌و ئه‌مڕۆیه زۆرجار مرۆڤ نازانێت بیخه‌مڵێنێت که‌به‌یانی چی ڕووده‌دات .؟.
ئاسۆ عوسمان: په‌ڕله‌مان وه‌ك ده‌زاگایه‌كی گرنگ چه‌ندین ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه یاسادانان،په‌سندكردنی بودجه،چاودێریكردنیكاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت،لێپرسینه‌وه‌له‌كاربه‌ده‌ستانی باڵای حكومی، پرسیاره‌كه‌م به‌دیاریكراویله‌سه‌ربودجه‌یه،له‌وباوه‌ڕه‌دایت له‌په‌ڕله‌مانی نوێ‌دا كێشه‌ی ناشه‌فافبون و نادیاری خه‌رجكردنی بودجه‌ی هه‌رێم كۆتای پێدێت؟. حه‌مید عه‌زیز: کێشه‌ی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌جیهاندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر دوو بابه‌ته یه‌که‌م ده‌سه‌ڵات و دووه‌م پاره‌یه بۆیه ئێمه‌ش وه‌کو کورد ڕزگارمان نه‌بووه له‌و کێشه‌یه‌و شه‌ڕی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی نه‌گریسی براکووژی و ململانێ و هێنانه‌وه‌ی دووژمنان بۆسه‌ر خاکی کوردستان و هه‌زاران پلان و خه‌نجه‌ردان له‌پشته‌وه له‌یه‌کتری و جنێوی ناشرین و دروستکردنی سیناریۆی درۆ بۆ یه‌کتری و .. هتد هه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره‌بووه . ئه‌ندامانی نوێی پارله‌مانی ئه‌مجاره‌ی کوردستان خۆیان بۆ ئه‌و کێشانه ئاماده کردووه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دام کێشه‌ی بودجه به‌ڕێژه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاسان نی یه‌و هیچ که‌سێک و لایه‌نێک و به‌ئه‌ندامانی پارله‌مان خۆیانه‌وه ناتوانن خه‌ڵکی دڵنیا بکه‌نه‌وه له‌چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان به‌بودجه‌یشه‌وه چونکه خۆتان ده‌زانن عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌سڵاتی کوردی له‌ڕوی ڕۆشنبیری دیموکراسیی جارێ کامڵ نه‌بووه‌و من و تۆش ده‌مانه‌وێت ئیشوکارو به‌رنامه‌کانیان وه‌کو کار‌و بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک بێت که ئاوێنه‌ی ووڵاتێکی لیبڕاڵ دیموکراسی یه . به‌ڵام ڕاستی یه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن به‌ڕێوه‌یه له چاککردنی ژیان و سیستمی ووڵاتدا ئه‌ویش به‌هێزی به‌رهه‌ڵستکارانی ناو پارله‌مان و ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵکی شه‌قامی کوردی ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت و باشتر ده‌بێت .
ئاسۆ عوسمان: ده‌سه‌ڵات باس له‌ئۆپۆزسێونێكی ئیجابی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ریشدائۆپۆزسێۆن به‌تایبه‌ت لسیتی گۆِران، باس له‌كابینه‌ی سێبه‌ر ده‌كات، لیستی چوارحیزبه‌كه‌ش ده‌ڵین ئۆزسێونێكی ئیجابی پێویستی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیجابیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه چ جۆره ئۆپۆزسێونێكمان پێویسته؟. حه‌مید عه‌زیز: ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یڵێت ڕاست ناکات چونکه حه‌ز به‌ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه ناکات مه‌گه‌ر تاقی کردنه‌وه‌مان نی یه له‌گه‌ڵیاندا . ئه‌وه‌ی گۆڕانیش باسی ده‌کات (( کابینه‌ی سێبه‌ر )) ئه‌مه جۆره ئۆپۆزیسیۆنێکی تۆکمه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاته وه‌کو ده‌سه‌ڵات بڕیاربه‌ده‌سته‌و ده‌توانێت ئه‌ندام و وه‌زیرو سه‌ره‌ک وه‌زیرانیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات و سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆن یان باشتر وایه بڵێین به‌رهه‌ڵستکار له‌و سیستمه‌دا بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و ڕێزی هێنده‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران هه‌یه‌و ئه‌م جۆره کابینه‌یه یان ئه‌م به‌رهه‌ڵستکاره له‌چله‌کانه‌وه له‌به‌ریتانیاوه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و دروست بووه . ئه‌وه‌ی چوار حیزبه‌که ده‌یڵێن ڕاسته خۆیان شاره‌زای ده‌سه‌ڵاتی کوردین و ده‌زانن ده‌سه‌ڵات ئیجابی نه‌بووه‌و ئۆپۆزیسیۆنیش بوونی نه‌بووه له‌سه‌رده‌می پێشودا (( 1992 / 2005 )) . له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه که چ جۆره به‌رهه‌ڵستکارێکمان پێویسته .؟. له‌کوردستاندا سیستمێکی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت که‌له‌هیچ ووڵاتێکی لیبڕاڵ دیموکراسدا نه‌بینراوه مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانمان یاسایی بێت چونکه به‌رهه‌ڵستکار نزیکه‌ی 40 ده‌نگ ده‌بێت و پێویستمان به به‌رهه‌ڵستکارێکی زۆر کاراو ئیشکه‌رو چاونه‌ترس هه‌یه چونکه کوردستان مه‌ترسیه ناوخۆییه‌کانی زیاتر‌و گه‌وره‌ترن له‌مه‌ترسیه ده‌ره‌کیه‌کانی . پێویستمان به به‌رهه‌ڵستکاری وریا‌و زانا‌و ئه‌کادیمی هه‌یه که‌هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت و هه‌میشه بیر له‌وه بکاته‌وه که‌خه‌ڵکی ئه‌وی گه‌یاندۆته ئه‌وێ و کار بۆ ئه‌وان بکات .
ئاسۆ عوسمان: چالاك بوونی په‌ڕله‌مانی عێراق وبه‌روپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی،لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان، لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌له "فه‌لاح سودانی وه‌زیری بازرگانی ودانی به‌دادگای عێراق، هه‌ڵایه‌كی له‌كوردستان نایه‌وه باس له‌وه‌ده‌كرا كه‌په‌ڕله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانێكی حزبیه‌و ئه‌ندامه‌كانی ته‌نیا بوده‌ست به‌رزكردنه‌وه دانراون له‌توانایاندانیه لێپرسینه‌وه‌بكه‌ن باپرسیاره‌كه ئه‌وه‌بێت له‌وبڕوایه‌دان خولی تازه‌ی په‌ڕله‌مان به‌هاوشێوه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق ئه‌كتیف وكاریگه‌رده‌بێت . حه‌مید عه‌زیز: ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی بوێرن و به‌رگری له‌ئه‌ندامانی گه‌نده‌ڵیان نه‌که‌ن و دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کو حکومه‌تی کوردستان جیاوازی نه‌کات له‌ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆی و یه‌کێکیترو حیزب ده‌ست نه‌خاته کاری حکومه‌ته‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌م به‌رهه‌ڵستکاره‌ی ئه‌مجاره‌ی پارله‌مانی نوێی کوردستان به‌ئاگاترو کاراتر ده‌بێت له‌وه‌ی عێراق . به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه عه‌قڵیه‌تی سیاسی کورد به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت و چاو له‌ده‌ووڵه‌تانی جیهانی پێشکه‌وتووی دیموکراسی بکات و ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ بێت دادگایی بکات و که‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت و ڕۆژبه‌ڕۆژ کوردستان به‌ره‌و باش و باشتر ده‌ڕوات . کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ئیتر ئه‌و پیاوخراپ و موسته‌شارو فایلدارانه‌ی له‌ناو یه‌کێتی و پارتی خۆیان داڵده داوه دادگایی بکرێن و به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی یاسا بگه‌ن دڵنیام له‌وه‌ی که‌یه‌کێتی و پارتی خۆیان نایکه‌ن به‌ڵام هیوامان زۆره به‌سبه‌ی .
ئاسۆ عوسمان: یه‌كێك له‌وپرسه‌نانه‌ی كه بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان چه‌وساندنه‌وه وكوشتنی ژنانه ئێستا به‌ژماره( )ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان ژنه له‌بڕوایه‌دایت به‌شدرای ژنان به‌م ڕیژه به‌رچاوه كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر باشكردنی باروودۆخی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان. حه‌مید عه‌زیز: خۆی له‌خۆیدا پێشکه‌وتن و گۆڕانه که‌ئه‌مجاره ئافره‌تان پترن له‌جاران به‌تایبه‌ت ژنانی به‌شداربوی به‌رهه‌ڵستکار له‌لیستی گۆڕاندان سێ یه‌کی ئه‌ندامانی لیسته‌که‌ن ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێکی باشه به‌ڵام گرنگ دیمه‌ن و شێوه نی یه گرنگ کار‌و به‌رگری و هه‌وڵدان و گۆڕانه . به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو که‌ئافره‌ت وه‌کو ئامێر سه‌یر بکرێت ده‌بێت کوردیش خۆی بگۆڕێت له‌و بواره‌دا ئه‌گه‌ر وانه‌کات له‌قاڵبه کۆنه‌که‌ی قاوغی ژه‌نگ و کۆنه‌په‌رستیدا قه‌تماغه ده‌گرێ و زه‌ره‌رمه‌ندو دوواکه‌وتوو ناشرین ده‌بێت له‌به‌رچاوی جیهاندا . خۆتان ده‌زانن به‌ئامارو سه‌رژمێری ڕێکخراوێکی مرۆیی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆیی 30000 ژن کووژراون له‌کوردستاندا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات و بیری کۆنه‌په‌رستی خه‌ڵکیی کورد له‌م ناوچه‌یه‌دا . عه‌قڵیه‌ت و بیر‌و هۆشی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی پیاوانی کورد وه‌کو پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات و که‌نداو زۆر لاواز‌و که‌مبین و نافراوانه . هه‌تا ئافره‌تیش شه‌ره‌فی پیاوبێت کاره‌که خراپتر ده‌بێت و خوای گه‌وره مرۆڤی به‌یه‌کسانی دروست کردووه ته‌نها هۆشه ڕزیوو دواکه‌وتووه‌کانی ئاده‌میزاد خۆیه‌تی جیاوازی بۆ دروست ده‌کات . له‌هه‌ر ووڵاتێکدا ڕێزی ئافره‌ت نه‌گیرا به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و ووڵاته دوواکه‌وتووه چونکه ئافره‌ت هه‌م دایکه‌و خوشکه‌و ژنه‌و ته‌واوکه‌ری ژیانی پیاوه . له‌بونه‌وه‌رانی تریشدا بێجگه له‌مرۆڤ هه‌مان شێوه‌یه . _____________________________ حه‌مید عه‌زیز شکور. ده‌رچووی ئامۆژگای مامۆستایانی هه‌ولێر ساڵی 1986 ده‌رچووی خولی مامۆستایانی ووڵاتی سوید ساڵی 2005 خێزاندارو خاوه‌نی دوو کوڕ‌و کچێک به‌ناوه‌کانی پاشا ، پایان ، پاراو مامۆستای سه‌ره‌تایی له‌ووڵاتی سوید .
|