هه‌رگیز ناکرێ له‌یادتان بکه‌ین !
ئاگاداری تێکڕای ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌ینه‌وه که‌وا (کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردی هودرسفێڵد) به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی به‌ردبارانکردنی (دوعا)و هه‌موو توندوتیژییه‌کانی تری دژبه ژنان و به‌رزراگرتنی (٨)ی ئادار - رۆژی جیهانیی ژنان - هه‌ڵده‌ستێ به سازدانی ئه‌م چاڵاکییانه :
١- سمینارێک له‌سه‌ر به‌ردبارانکردنی دوعا و کێشه‌کانی ژنان بۆ به‌ڕێزان(سه‌وسه‌ن سه‌لیم) به‌رپرسی رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان و ( گۆنا سه‌عید) به‌رپرسی سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ مافه‌کانی ژنان . ٢- کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی هونه‌ری بۆ به‌ڕێز ( موخلیس خه‌له‌ف)سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی رۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس. ٣- نمایشێکی جلوبه‌رگی ژنان . ٤ - هه‌ندێک چاڵاکیی تر .
تێبینیی : هاتن بۆ هه‌مووانه و میوه و شیرینیش پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌کرێ.
کات و شوێن : کاتژمێر (۵)ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ٢٦\٤\٢٠٠٨ - هۆلی(سێنت پاتریکس سێنته‌ر) کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس،نزیک گه‌راجی پاسه‌کان ، هودرسفێڵد.
بژی ئازادیی و یه‌کسانیی نێوان ژنان پیاوان ، بمرێ پیاوسالاریی و دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه و کۆنه‌په‌رستیی دینیی.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد - هودرسفێڵد / به‌ریتانیا
|