٢٠\٩\٢٠١٢
حەیران.
بورهان جۆڵا
چی له حه‌یرانی
دڵه‌ی خۆم بکه‌م
چی له فرمێسکی چاوانم بکه‌م
به بێ رازی تۆ من چۆن هه‌ڵبکه‌م!؟
که له بێ مه‌یلییت
من تۆبه بکه‌م
* * *
چی له بێ ڕه‌حمیی
دڵه‌ی تۆ بکه‌م
چی له هێرشی چاوی تۆ بکه‌م
که دڵ گیرۆده‌ی عیشقی تۆ بکه‌م!؟
مه‌جبوور و بێ
چار هه‌ر تۆبه بکه‌م.
* * *
چی له سپێده‌ی زیوینم بکه‌م
چی له هه‌تاوی زێڕینم بکه‌م
زه‌رده‌په‌ڕ تێکه‌ڵ ئێواره بکه‌م!؟
له زیکر و باده کام تۆبه بکه‌م؟
* * *
چی له خه‌ڵوه‌تی شه‌وانم بکه‌م
چی له شه‌رابی ته‌نیاییم بکه‌م
هه‌ر ده‌سته‌وئه‌ژنۆ چاوه‌ڕێت بکه‌م!؟
که مه‌رگم نۆشی که‌ی تۆبه بکه‌م؟
* * *
چی له ته‌مه‌نی بێ نازم بکه‌م
چی له گه‌نجێتی و جوانیی خۆم بکه‌م
سه‌ره‌تای به‌هار، پاییز دابکه‌م!؟
که بۆ تۆ نه‌مام چۆن تۆبه بکه‌م؟
burhan60jola@yahoo.com
|