بۆ یەکەمین جار لە ژێر سایەی سەرۆکایەتیی
پەرلەمان لە لایەن (گۆڕان)ەوە هیچوپوچترین
سیاسەتی دژ بە نیشتیمان و نەتەوە و مرۆڤ
جێبەجێی کرا، گۆڕان رێک بە پێی هزر و
تێڕوانینە هەلپەرست و دیکتاتۆرییەکەی
نەوشێروان نەک هەر دژی ماف و ئازادییەکانی
خەڵکە بەلکە دژ بە لایەنی کەمی
دیموکراسییشە وەک ئەوەی کە لەو دواییانەدا
دیتمان تەنانەت دژ بەو دیموکراسییە
پەرپووتەی (پارتی و یەکێتی)یش وەستایەوە،
هەمووان دیتمان چەند رۆژ پێش ئێستا
هەڵوێستی ئەوپەڕی کۆنەپەرستانەی خۆی بەوە
نواند کە تەنیا لە پێناو بەرژەوەندییە
تەسک و هەلپەرستییەکانی خۆی رێگەی نەدا
سروودی (ئەی رەقیب) لە دەسپێکی دانیشتنی
پەرلەمان بخوێندرێ، ئەگەر خوێندنی (ئەی
رەقیب) باش بێ یان خراپ خۆ زۆربەی هەرە
زۆری ئەندام پەرلەمانەکانی پەرلەمانەکەی
باوەڕیان پێی هەیە و بە پێویستی دەزانن کە
وەک سروودی نیشتمانیی لە دانیشتنە
سەرەتاییەکان بخوێندرێ.. بەڵام نەوشێروان
تەنیا لە پێناو راکێشان و ملکەچکردنی
کەمینەیەکی زۆر زۆر کەمی ئیسلامییە
کۆنەپەرستەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی دەنگی
زۆربەی هەرە زۆری پەرلەمانەکەی لە ژێر پێی
خۆی نا!!! جا دەبێ لە داهاتوودا چ جۆرە
هەڵسوکەوتێکی دژە نەتەوەیی و دژە
نیشتیمانیی و دژە مرۆیی لە بەرانبەر ماف و
ئازادییەکانی خەڵک بنوێنێ!!!؟؟؟
|