![]()
|
چ غه‌درێکه ئێمه له‌و دڵانه‌ی ئه‌که‌ین که ده‌هرێکیان ، وه‌ک کڵێسه له لێدانی زه‌نگی میهرا به‌سه‌ربرد و ژیانێکیان پڕ له گه‌نمی به‌خشنده‌یی و گوڵه‌کانی به‌ره‌که‌ت کرد چ غه‌درێکه ئێمه له‌و چاوانه‌ی ئه‌که‌ین له ته‌نووری ته‌مه‌نیکا ، چاوه‌ڕوانی کردونی به جووتێ پشکۆ و تاکو ئه‌مڕۆش نه‌رمترین سروه‌ی ئومێد ئه‌یانخاته جۆش و خرۆش چ غه‌درێکه له میحرابی روحی ئه‌که‌ین که قردێله‌کانی عیشق هه‌ر به‌تاڵه ڕه‌شه‌کانی قژی ته‌مه‌ن ڕائه‌بینین.
سپتێمبه‌ری 2008
|