١٥\١٢\٢٠١١ ئیسلامى سیاسیی و دیموکراسیه‌ت.
به هۆى ئه‌وه‌ى زۆر قسه له‌سه‌ر واتای دیموکراسیه‌ت کراوه منیش نامه‌وێ دیموکراسهیت به قووڵیی شى بکه‌مه‌وه به‌ڵام ده‌توانم به یه‌ک دێر باس له دیموکراسیه‌ت بکه‌م و بڵێم قه‌ت به ته‌نها دیموکراسهیت رێگایه‌ک نییه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ئازادیی نه‌بێ به‌ڵکو دیموکراسیه‌ت به واتای خوێندنه‌وه‌ى ژیان و خوێندنه‌وه‌ى چه‌مکه‌کانى ژیان و موماره‌سه‌کردنى به ئازادانه دێ.
بۆیه زۆر له وانه‌ى له ژێر رکیفى دیموکراسیه‌ت سیاسه‌ت ده‌که‌ن پێیان وایه ده‌بێت به زوترین کات له‌م ولاتانهى مه‌ترسى رابونێکى هه‌مه لایه‌نه‌ى ئیسلامى سیاسى هه‌یه ده‌بێت پرۆسه‌ى دیموکراسیه‌ت بۆ ماویه‌ک دوا بخرێت هه‌رچه‌نده نه‌بوونى دیموکراسیه‌ت و شه‌فافیه‌ت له‌م وڵاتانه ده‌بێته هۆکارێک بۆ که‌ڵه‌که بوونى کۆمه‌ڵێ گرفت که له بنه‌ره‌تا له‌م ولاتانه هه‌ر هه‌بووه بۆیه قسه‌کردن ئێستا له‌سه‌ر دواخستنى پرۆسه‌ى دیموکراسى له‌م وڵاتانه بێجگه له زیان گه‌یاندن به دیموکراسیه‌ت خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى ئیسلامى سیاسیش ده‌کات ، چونکه ئه‌وان له‌م قۆناغه به هۆى فه‌شه‌لى کۆمه‌ڵێک رێکخراوی به‌ناو دیموکراسى توانیتیان بۆ هه‌ندێ گرفتى ناوه‌کى رێگا چاره‌ى کاتى دابنێن ، وه‌ک ده‌زانین له ئه‌وروپاى پێشکهتوش له سه‌ده‌کانى ناوه‌راست ده‌سه‌ڵاتى ئاینى له هه‌ندێ له قۆناغه‌کان زاڵ بووه بۆیه هه‌ندێ له‌سه‌رکرده کریستانیه‌کان وه‌ک قه‌شه مارتن لوسه‌ر و کلفن و زۆرانى تر په‌نایان بۆ شۆرشى چه‌کدارى بردووه تا چاکسازى له ئاینه‌که‌یان بکه‌ن هه‌ر بۆیه زۆر له وڵاتانى ئه‌ورپا پاش ئه‌م رابوونه کار بۆ جیاکردنه‌وه که‌نیسه له سیسته‌مى حوکمرانى و سیته‌مى وڵات کارا.
ئه‌گه‌رچى تا ئێستا ده‌ستپێکى چونه ناو قۆناغیکَى نوێیه بۆ هه‌ندێ له‌م بزوتنه‌وه ئیسلامیانه که له ژێر ره‌حمى سندوقه‌کانى ده‌نگدان خه‌ریکه به‌ره‌وو ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن ده‌رۆن به‌ڵام هه‌ندێ له بۆچونه‌کانیش پێیان وایه باڵاده‌ست بوونى ئیسلامى سیاسى له‌م وڵاتانه واتا ئاماده‌کردنى مه‌رگى خۆیان چونکه وه‌ک باسمان کرد قبوڵنه‌کردنى کۆمه‌ڵێ رههندى دیموکراسى له‌م وڵاتانه واتا چوون به‌ره‌وو دیکتاتۆریه‌تى ئاینى که له‌سه‌روه باسمان کرد ئه‌م جۆره سیسته‌مه له هه‌ندێ له وڵات فه‌شه‌لى هینَاوه ، چونکه تێکه‌ڵ کردنى سیاسه‌ت له‌گه‌ل موسلمانیتَى و ئاین گه‌رى به‌جۆرێک به فیلى سیاسى داده‌نرێت ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر هزرى ئاینگهرى ده‌بێت که دواجار له‌گه‌ل بنه‌ماکانى دیموکراسیه‌ت رووبهروودهبیتَهوه چونکه وه‌ک وتمان ئیسلامى سیاسى دیموکراتیه‌ت به بیدعهیهکى غه‌رب داده‌نێت ، هه‌رچه‌نده ئیسلامى سیاسى له کۆمه‌ڵگایه‌کى کراوه ناتوانێ دیموکراتیه‌ت قبول نه‌کات یا ناتوانى َرفزى دیموکراتیه‌ت بکا کاتێک دیموکراتیه‌ت هه‌موو جومگه‌کانى ژیان پێکه‌وه ده‌به‌ستێت و رێگا خۆشکه‌ریش ده‌بێت بۆ موماره‌سه‌کردنى هه‌موو ئه‌و مافانه‌ى که له رێگاى دیموکراتیه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ر کراوه.
خاڵێکى گرینگ که ئێستا وا
له ئیسلامى سیاسى ده‌کات بۆ ماوه‌یه‌ک چانسى له فه‌له‌کى خۆشی‌دا
بسورێت ئه‌و دیموکراسییه که به هۆى سوندقهکانى ده‌نگدانه‌وه ئه‌وان
ده‌هێنێته سه‌ر ترۆپکى ده‌سه‌ڵات به‌بێ ئه‌وه‌ى باوریان پێى هه‌بێت
چونکه خاڵى ئیجابى بۆ ئیسلامى سیاسى له‌وه‌دایه که ئه‌وان کۆبهندیهکى
نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست ده‌هێنن کاتێک هه‌موو هاورا ده‌بن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى
شێوازى به‌رێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن که یه‌کێ له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانى
دیموکراسیه‌ته له‌م حاڵه‌ته‌ش ئیسلامى سیاسى به شێوه‌یه‌ک دهێته
پێش که خودى به‌رنامه سیاسیه‌که‌ى له‌گه‌ڵى کۆک نیه ، بۆیه پێم
وایه له‌م قۆناغه‌ى که ئیسلامى سیاسى زیاتر له حه‌جمى خۆى هاتۆته
پیش زۆر ناخایه‌نێ چونکه چۆن ئه‌وان له رێگاى دیموکراسیه‌ت که
باوریان پێى نیه جله‌وى ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ئه‌واش ده‌بێت به‌رێگاى
دیموکراسى و سندوقه‌کانى ده‌نگ دان ئه‌و مافه له‌وان بسه‌نرێته‌وه
کاتێک بێجگه له زه‌وتکردنى ئازادیه‌کانى تاک هیچ تر پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا
ناکه‌ن .
|