په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٢\٢٠١١

ئیسلامییەكان لە رەخنەكانیانیشیاندا بێویژدانی دەكەن.


سه‌لام عه‌بدوڵا    


پتر لە چارەكە سەدەیەكە رەخنە لە دەسەڵات دەگرم و ئەگەر باسی ناعەدالەتیش بێت، ئەوا لەسەر ئاستی شەخسییدا ناعەداڵەتییەكی گەورەیان لەگەل كردووم و وەك(جەندەبی كوڕی جەنادە)بە رێگای سەركەش و یاخی بۆ عەداڵەت دەڕۆم و باكم بە هیچ نییە، بەڵام ئیسلامییەكان بە قەڵەمێكی زبر و بێویژانانە هێرشێكی هەستریان لە دژم بەرپاكردووە و لەمەشدا لە درۆكردن(ئەركانێكی ئاینەكەیان)ە، شەرم ناكەن. بۆ نموونە من حزبی نیم و لەئاستی هیچ كردارو رەفتارێكی پارتی و یەكێتی بێدەنگ نەبووم، بەڵام محەمەد بەرزنجی و كاك بێستون بە درێژایی چەندین لاپەڕە بوختانیان نووسیوەو هیچان پەیوەندیان بە منەوە نییە. من لە هیچ بێدەنگ نەبووم و زۆربەی نووسینەكانیش لە سایتەكان هەن.

ئێمە لە نووسینەكانمان بە توندی دژ بە سوتاندن و دەستگیركردنی بارەگا و ئەندامەكانی یەكگرتوو هەڵویستمان دەربڕی، بەڵام ئەو دوو برادەرە لە نووسینەكانیان نابەڵەدانە باز لەسەر ئەم خاڵەش دەدەن.

ئێمە بە چالاكی و هەڵویست و گفتوگۆ بەشداریمان كرد لە گۆڕینی هەڵویستی كوردستانیان لەبارەی بەهەرێمكردنی دیالە و هەمووشیان لەبەرچاون(سایت و یوتوب و فێسبووك بڵاوكراونەتەوە). ئەوانەی بێستون ناوی لێناون(رۆشنبیرە جدیەكانی كوردستان)، ئەوانە لەسەر مێزی پارتی و یەكێتی و راگەیاندنەكان و پارەوپولیان گەورە بوون. ئەگەر ئەو(رەشبیرانە) لە ئەڵمانیا بژێن، ئەوا پشتیوانیان لە ئۆپۆزیتسیونی نازی و راسیستەكان دەكرد. هەر یەك لە(ئاراس، بەختیار، هەردی و فاروق) بوون بە بۆقی ئەنتی شوعی و پردی بە مزگەوتكردنی بەر دەرگای سەراو و بەمە رۆڵ و شەرەف و ئەركی رۆشنبیریان بردە رەنگزەردترین ئاست و، ئێستا هەندێكیان لێی پەشیمانن و بایانداوەتەوە.(فاروق) لەبەر جەهلی فەلسەفی بە شێوەیەكی ئیرادەوی لە(ن.ر.ت) نەفی بە حزبی كردنی ئاین دەكات، بەڵام راستییەكە ئەمەیە(ئاین هەمیشە رۆڵی حزبی بینیوە و هەروا بۆ نموونە نا تەنها لە كوردستان، بەڵكو لە وڵاتانی ئۆروپا و ئەمریكاشدا چەندین حزب بە ناو و ناوەڕۆك و ردوشم و پشتیوانی ئاینی مەسیحی حوكمڕانیان كردووە و دەیكەن. ئەمە بە دەستی من و تۆ نییە و بەكارهێنانی(نابێ) ساوێلكەییە و بەس!

ئەوە من نیم بە حقدەوە دەنووسم، ئەوە ئەوانن هەر جارێ دەیانەوێ رەورەوەی مێژوو بۆ ئەدەب و نەریت و دەسەڵاتی جەزیرەی بیابانی عەرەبی بگەڕێننەوەو سیناریو رەشەكەیان بەم شێوەیە: سیناریو رەش و دزێوەكەیان بەم شێوەیە: (جەندەر)و باسكردنی خەتەنە دژ ئاینی ئیسلامە، نابێ كچان و كوڕان لە قوتابخانەكان پێكەوەبن، پاشان وەحشیگەرییەكەی بادینان بە پشتخان و تێگەیشتنی ئیسلامی و ریكلامكردن بۆ مۆدێلی حكومەتی ئیسلام فاشستی توركیا كە جووتە لەگەل سیاسەتی لیبرالیزمی نوێ و ئەمجارەیان بە پڕۆژەی سەرۆك عەشرەتە عەرەبەكان، بەعس و تایفەگەری سونی و شۆفێنیستەكان داوای بەهەرێمكردنی دیالەین كرد و، تەقاندنی پەرلەمانی عێراقیش لەو هەوڵانەوە دوور نیە.

جارێكی تر ئۆپۆزیتسیون بە نرخی عەشرەتگەرایی، بۆمبا و تایفەگەریی.


هێشتا پاش دەركەوتنی رەنگ و بۆ و كردەوەی كۆنەپەرەستی وئاسۆی پایزی عەرەبی، راگەیاندنی ئۆپۆزیتسیون و دەسەڵات، باسی"بەهاری عەرەبی" دەكەن، بەڵام ماوە پێمان بڵێن كامە بەهار؟! ئایا بەهێزبوونی پێگەی ئەخوانی موسلمین و جیهانگیری لیبڕالیزم و هەماهەنگیان دژ بە دكتاتۆرەكان، دەربازگردنی سیستێمەكە نیە لە ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی عەدالەتی كۆمەڵایەتی؟

مەخابن جەماوەر لە ستەمكاری زۆر باش تێدەگات و رۆژانە بە ملیارد شێوەیە دەسەڵاتەكان دەدەنە بەر رەخنە و توانج، ماوە لە رزگاربوونیان تێبگەن و بە دروشمی ئەم و ئەو لە خشتەنەبرێن.

ئەوەی لێرە جێگای مەبەستە، قسەكردنە لەسەر هەڵویستی ترسناكی یەكگرتووی ئیسلامییە. بۆچی بەرپرسەكانی یەكگرتوو بە شێوە دەسەڵاتی ئۆردۆغان و حزبەكەی(ئاكاپە) سەرسامن؟ بۆچی لە پارێزگای دیالە دەبن بە قسەكەری پڕۆژەی سەرۆك عەشرەتە عەرەبەكان و بەعس و تایفەگەری؟

ئایا بۆچی گۆڕان و حكومەت هیچ هەڵویستێك لەبارەی ئەو مەترسییانە دەرنابڕن؟ بۆچی"رۆشنبیرە سەربەخۆكان"خۆیان متكردووە و لەباشترین حاڵەت لە كۆبوونەوەكانی یەكگرتوو قیتدەبنەوە؟ و زۆر پرسیاری تر.

ئێمە شەریكی بن عەلی نین و نەفرەتیان لێدەكەین، بەڵام لەگەل زاڵ بوونی هێزگەلی ئیسلامی و لیبراڵی نین و ئەڵتەرناتیفی ئینسانی لە دادوەری كۆمەڵایەتی، ئازادی و بنەبڕكردنی ئازادی موڵكایەتی تایبەتی و و ئاین و رەوەشتەكانی كە بەرپرسن لە بەكاڵاكردنی بوونی ئینسان مام جەلال راستی وتوە(سەردەمی جیفارا و ماو نیە)و دەڵێم سەردەمی كۆنەپەرەست، دز، گەندەڵ و جەردەی موحتەریفە(وەهمی پارە و بەڵێنەكانی پشت هەورەكان)، سەردەمی كویلەكردنی نوێی مرۆڤایەتییە، و ئێمەش كەمایەتین و ئەڵتەرناتیڤی رزگاری ئینسان لەو وەحشیگەریانە هەیەو دووبارەی هاواری(سۆسیالیزم یان بەربەرییەت).

دیكتاتۆریەتی سەرمایەداری وەك بانقەكانی لە ئاستی سیاسی، كۆمەڵایەتی رۆشنبیری و فەلسەفی و ئەخلاقی مایەپووچ بووە، بۆیە وەك هەوڵێك بۆ دەربازبوون لە ناوچەكەمان، پشتی لە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە كردووەو خەریكی(شهر عسل)ە لەگەل دیكتاتۆریەتی هێزە ئیسلامی و لیبڕالەكان...پیرۆزتان بێت، بەڵام پەنا بە سەرڕاستی لە خۆم و خەڵك، نە وتارە خواروخێچەكانی ئیسلامییەكان، نە راگەیاندە حزبی و"سەربەخۆكان" ناتوانن بەر بە توانا بچوكەكانم بگرن و لەم سوچە پەراوێزخراوەوەو لە خەمناكترین و قوڵترین ژیانم توانیم ئەم وڵامە بنووسم و سوپاس بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و دۆستانە كە لەبری من قسەی خۆیان كرد....
____________________________________________
هاوپێچ: صوت كوردستان: في مقابلة أجرتها قناة سبيدة التابعة لحزب الاتحاد الاسلامي الكوردستاني حول الاحداث الاخيرة التي جرت في منطقة دهوك مع مسؤول الفرع الثالت للحزب المذكور المدعو غازي سعيد أعترف و على الملئ بأعجابة الشديد برئيس الوزراء التركي رجب طيب اردوغان و أفكارة و أمتدح دورة في المنطقة و ما أسماها بالربيع العربي و تمنى غازي سعيد أن يكون هناك العشرات من أمثال اردوغان في المنطقة. و في غمار مدح مسؤول الاتحاد الاسلامي بأردوغان نسى الموما الية ما قامت و تقوم بها حكومة أردوغان حيال الكورد و وقوف أردوغان العلني ضد حقوق الشعب الكوردي في سوريا و في العراق و منعه من أعادة المناطق المحتلة من كوردستان في كركوك و الموصل و ديالى الى أقليم كوردستان. كما أعرب المدعو عن فرحة بفوز أحزاب الاخوان في الدول العربية التي قامت فيها الاضطرابات و سيطرتها على مقاليد الحكم. و لم يوجة مذيع القناة المذكورة أي سؤال حول ما اذا كان حزب الاتحاد الاسلامي الكوردستاني تلقى دعما من تركيا مقابل هذا الاعجاب أم أن أعجابة يأتي من أضطهاد اردوغان للكورد و عداءة للحقوق الكوردستانية.

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک