په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٥\٢٠١٠

ژماره‌یه‌کیتر له‌ په‌نابه‌رانی زیندانی، ئازادکران،
هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌.

دەشتی جەمال 


دوای ئەوەی بڕیار بوو کە لە 7-4-2010 دا نزیک بە 70 پەنابەری کوردی عێراقی پێچەوانەی خواستی خۆیان دیپۆرتی فرۆکەخانەی سلێمانی بکرێنەوە ، بەڵام بەهەوڵ و تێکوشانی فیدراسیۆنى پەنابەران و پشتیوانی جەبهەیەکی بەرین لە ڕێکخراوی ئینسانی و پەنابەری، پەرلەمانتار، یەکیتی کرێکاریی، کەسوکاری پەنابەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا توانرا دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە ڕابگیرێ. ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی زیندانی بە هەوڵ و کاری فیدراسیۆن ئازاد کراون و ئێستا ژیانی ئاسایی خۆیان بەرێوە دەبەن.


لەنامەیەکی ئاڕاستەکراو هاوبەشی سەرجەم پەنابەران لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان کە بەرواری 22-4 بە ئیمزای 36 لەو پەنابەرانە بۆ فیدراسیۆن و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاتووە دەڵێن" بەهەوڵ وهیمەتی هەموو لایەک ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەی حکومەتی بەریتانیا سەری نەگرت، ئێمە سوپاس گوزارین.داواکارین لەسەرۆکی هەرێمی کوردستانو سەرۆکی حکومەتی هەرێم وسەرۆکی پەرلەمانو حزبو لایەنە سیاسیەکان کە دەرگای فرۆکەخانەکان بەڕووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە دابخەن ،هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نێراوە وەرنەگرنەوە وئیدانەی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە بکەن کە حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر پەنابەران پەیرەوەی لێدەکات.."لەکۆتای نامەکەیاندا دەڵێن"داوا دەکەین دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەک هەمیشە لەپاڵ داخوازیە بەرهەقەکانی پەنابەران ڕابوەستن و پشتیوانیمان بکەن".


بیستون محمد یەکێک لەو پەنابەرە کوردانەی هەفتەی ڕابردوو، دوای دوو مانگ لەگرتووخانەی گلاسگۆوە، ئازاد بوو، ووتی"دڵنیام ئەو ئەرکو ماندوو بوانانەی فیدراسیۆن نەبوایە ئێمە ئازاد نە دەکراین و دریغیتان نەکرد....حالەتێکی زۆر ناخۆشە دوای 10 ساڵ ژیانکردن بتنێرنەوە بۆ کوردستان بێ ئەوەی تاوانێکمان کرد بێت لە هاوکاری هەموو لایەک سپاس گوزارین".


سەڵام عبدولا لە گرتووخانەی برۆکهاوسەوە کە نزیک بە سێ مانگ لەو زیندانەدا ڕاگیرابوو تا دیپۆتبکرێنەوە‌، ،ڕۆژی 21-5 بە کەفالەت ئازاد کراو بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"هەموو ئەو هاوکاریانەی فیدراسیۆن ناتوانم لەبیر بکەم ،من خەریک بوو چاوێکم لەدەست ئەدا لەو گرتووخانەیەدا هەر شەوەی مردنێک بوو لە ژیانی من تێپەری دەکرد ...داوا دەکەم ئەو پەنابەرانەی تریش لەبیر نەکەین هەر کارێک بە هەر کەسو لایەنێک دەکرێت یارمەتی پەنابەران بکەن بەڕاستی لەگرتووخانەدا ئیسراحەت نیە شەو ڕۆژت لێ ناڕوات بە هەقیقەت ئێوە دەنگی ئێمەتان ناردە دەرەوە".


ئەم هەنگاوە ئەو ڕاستیە بە ئێمە دەڵێت کەیەک گرتوویی و هاتنە مەیدانی ڕیزەکانی پەنابەران بە پشتیوانی حزبو ڕێکخراوە پەنابەری و ئینسانیو یەکیتی کریکاریی و لایەنە چەپەکان دەتوانێت ئەو هیزە بن کە سیاسەتی دژی پەنابەری ناکام بکەنەوە. بیگۆمان هەڵبرینی دەنگی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانو و کۆبونەوە مانگرتنو پێکیتی ناڕەزایەتی وەڵامی شیاوی پەنابەرانە کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەڕیزی پێشەوەی ڕێکخستنی ئەم خەباتەدا ڕاوەستاوە. ئەو هەوڵانەشی بە ئاڕاستەی چاوەشەکاری بزووتنەوەی پەنابەریدا دەبرێت لە پێناو نیشاندان وەک خەمخۆری پەنابەران زۆر زوو مەرامەکانیان ئاشکرا بوو .

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕێکخراوێکە ئەرکی خۆی بۆ بەرگری لەمافەکانی پەنابەران دیاری کردوە. بەکردەوەش هاوشانی پەنابەران بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەری و مافە ئینسانیەکانی پەنابەران تێکۆشاوە و هەمیشەو هەمیشەش دەستی هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە دەگوشێت کە بە ئاڕاستەی خۆشگوزەرانی و دابینکردنی ژیانێکی ئینسانی بۆ پەنابەران هەنگاو دەنێت.


خەباتی فیدراسیۆن بەردەوام دەبێت تا لابردنی بەڵای سیاسەتی دیپۆرت و زەختو زۆر بەسەر پەنابەرانەوە و ئازادکردنیان لەگرتووخانە دەست بەسەرەکان و هەنگاو لەپێناو جیکەوتنی پەنابەرانو بەڕەسمیە ت ناسینی مافی هاوڵاتی یەکسان بۆ ئینسانی پەنابەر. ئەرکی ئینسانی و مۆڕاڵی هەموو لایەکمانە ئەم جوڵانەوەیە بەهێز بکەین.


سەرکەوێ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی پەنابەران وهاوپشتی لەپێناو ژیانێکی ئارمو ئاسودە بۆ ئینسانی پەنابەر.


25\5\2010

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال